د.موسه‌نا ئه‌مین كه یه‌كێكه له په‌رله‌مانتاره دیاره‌كانی كورد له‌په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت" هۆكاری ئه‌وه‌ی د.فوئاد حسێن و عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا ڕه‌تكرانه‌وه ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له هێزه شیعه‌كان حه‌زیان به‌پارتی دیموكراتی كوردستان نیه بۆیه كه ده‌زانن كاندیدی ئه‌و حیزبه‌یه ده‌نگی پێناده‌ن مه‌گه‌ر پارتی ڕێككه‌وتنێكی كۆنكرێتی بكات له‌گه‌ڵیان، د.موسه‌نا ده‌شڵێت" ئێمه‌ش ده‌نگمان نه‌دا به عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا ، یه‌كێتی پێش كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان پێی وتین ده‌نگی پێمه‌ده‌ن كاندیدی پارتیه چونكه ئێمه "مه‌عنی "نین به‌وه‌ی پارتی هه‌ركاندیدێكی هێنا ئێمه ده‌نگی پێبده‌ین، له‌باره‌ی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، د.موسه‌نا ده‌ڵێت، ئومێد هه‌یه به‌غداد موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت، ده‌شڵێت"خۆزگه ئێمه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بووینایه نانمان نه‌بوایه بۆ ماوه‌یه‌ك بیخۆین ، كێشه‌مان نه‌بوو دوای ئه‌وه هه‌ر هه‌ڵده‌ستاینه‌وه له ئه‌نجامدا ده‌ستكه‌وتێكی وا مێژووی بۆ كورد، شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه قوربانی بۆ بده‌ین. به‌ڵام ئه‌وه گریمانه‌یه‌كه بوونی نیه، بێگومان ته‌نها خه‌ڵك به‌ده‌وڵه‌تیش ناژی به‌ڵام ده‌ستكه‌وتێكی وا سه‌دان ساڵه كورد خه‌ونی پێوه ده‌بینێت وه‌ده‌یان ساڵه خوێنی بۆ ده‌به‌خشێت."
"ئه‌و كاته‌ی شانده كوردییه‌كه له‌به‌غداد، كاتێكی گونجاو نه‌بوو بۆ گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنێكی حه‌قیقی له‌گه‌ڵ به‌غداد "
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌غداد د.موسه‌نا ده‌ڵێت" ئه‌م كۆبوونه‌وانه ته‌واوی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه ئه‌وه‌ش مانای وایه كه ڕێكه‌وتنێكی كۆنكرێتی و مه‌حكه‌م و ڕوون ڕووینه‌داوه له‌نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه(حكومه‌تی هه‌رێم وه حكومه‌تی عیراق)، پێكهێنانی حكومه‌ت و گۆڕانی حكومه‌ت له‌ساته وه‌ختی بوونی ئه‌م وه‌فده له به‌غدا دانان به حكومه‌تی نوێ و به‌ركه‌ناربوونی حكومه‌تی پێشوو، بێگومان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی خستۆته وه‌ختێكی تره‌وه ، ده‌بوو له‌م ڕۆژانه گفتوگۆیه‌كی تر ده‌ست پێ بكات به‌ڵام دیاره كه كازمی-ش بۆ خۆی كۆمه‌ڵێك قه‌یران جگه له‌وه‌ی كه تازه له حكومه‌تدا و پێویستی به‌كاتێكی باش هه‌یه تا كه‌مێك به‌رچاو ڕوون ببێت له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ مه‌له‌فه‌كانی عێراق كه ته‌نها یه‌كێكیان مه‌له‌فی مه‌سه‌له‌ی كورد و موچه‌و بودجه‌یه ئه‌گینا ئاڵۆزترینیان مه‌سه‌له‌ی خۆپیشاندانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی چاوه‌ڕوانیه‌كانی خه‌ڵك و گۆڕینی پۆسته گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق و خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئیستحقاقاتی دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات ئه‌مه وای كرد كه پێم وابێ جۆرێك له‌بارچوون له‌بارچووه."
وتیشی" ئه‌و وه‌فده‌ی هه‌رێم كه‌له‌م دواییه‌دا هات بۆ به‌غداد ئه‌وه‌نده‌ی كه من زانیاریم هه‌بێت كۆمه‌ڵێك بیر‌و ڕای هونه‌ری باشیان گۆڕیوه‌ته‌وه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشیان كردبوو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران وه له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش له‌ماڵی سه‌رۆك كۆمار كه منیش له‌وێ بووم هه‌ندێك ڕوونكردنه‌وه‌یاندا سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كه‌ی خۆیان به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی ئه‌وان له‌به‌غداد، كاتێكی گونجاو نه‌بوو بۆ گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنێكی حه‌قیقی له‌گه‌ڵ به‌غداد."
" باوه‌ڕ ناكه‌م عادل عبدلمه‌هدی به شه‌خصی خۆی نیازی بووبێت كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ببڕێت "
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی عه‌بدولمه‌هدی له‌دواین ساته‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی بڕی؟ د.موسه‌نا ئه‌مین وتی" بڕوام وایه ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕی زیاتر له‌وه‌ی كه عادل عبدلمه‌هدی بیبڕێت وه كێشه‌كه‌ش فره ڕه‌هه‌نده كه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به ئیلتزام نه‌كردنی هه‌رێمه‌وه هه‌یه له ته‌سلیم كردنی به‌شێك له داهات، به‌شێكیشی په‌یوه‌ندی به ڕووخانی نرخی نه‌وت و خۆ ئاماده‌كردنی عێراق بۆ چه‌ند مانگێكی سه‌خت له تێپه‌ڕاندنی نرخی شكاوی نه‌وت و مه‌ترسی كه‌وتنه سه‌ر كۆی داهاتی عێراق به ئه‌ندازه‌یه‌ك كه عێراق خۆی پێویستی به قه‌رزێكی زۆر بێت تا بتوانێت ئیلتزاماتی مووچه‌ی خه‌ڵك دابین بكات له كۆی عێراق ئه‌وه وای كرد هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكات له‌و مه‌سه‌له‌یه و بێگومان مه‌سه‌له‌ی ئه‌و ئیلتزامه‌ی ئۆپیك خستبوویه سه‌ر عێراق به‌شێكی به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وت ئه‌وه‌ش پێویست بوو كه ئه‌وان هه‌رێمی كوردستان ناچار بوو بێته به‌غداوه له‌ڕێگه‌ی گرتنه‌وه‌ی موچه‌وه ده‌توانن به باشترین شێوه هه‌رێم ناچار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێته به‌غدا و ڕێكه‌وتنیشیان له‌گه‌ڵ بكات هه‌موو ئه‌مانه بوونه هۆكاری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه باوه‌ڕ ناكه‌م عادل عبدلمه‌هدی به شه‌خصی خۆی نیازی بووبێت كه ئه‌م كاره‌بكات و له كۆتا كاتدا ئه‌م گورزه بدات له په‌یوه‌نیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كورد."
" گومانی تێدا نیه ئومێد هه‌یه به‌غداد موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێردرێت "
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عیراق ده‌شلێت" گومانی تێدا نیه ئومێد هه‌یه به‌غداد موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێردرێت، ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ته‌واوی مانا موفلیس نیه و له عه‌رزی نه‌داوه، كۆمه‌ڵێك (ئه‌گه‌ر) ده‌توانێت به‌كار بهێنێت كۆمه‌لێك بژارده له‌به‌رده‌می هه‌یه تاوه‌كو هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێك بێ له عێراق، عێراق ئه‌ركی ده‌ستوری و یاسایی هه‌یه كه ده‌بێت ئیلتزاماتی خۆی به بڕێك له داهات پێشكه‌ش بكات به‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له‌ژێر ئه‌و ئه‌ركه ده‌ستورییه‌ی خۆی بچێته ده‌ره‌وه به‌هه‌ر بیانویه‌ك ئه‌وه نكۆڵی كردنه له ئیلتزاماتی ئه‌خلاقی و قانوونی و ده‌ستوری حكومه‌تی ناوه‌ندی چونكه خۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی موچه‌ی موچه‌خۆر له به‌رامبه‌ر داهاتدا نانێرێت بۆ هیچ پارێزگایه‌ك، بێگومان ئه‌بێت ئه‌مه له به‌رامبه‌ری هه‌رێمی كوردستانیش به‌و شێوه‌یه بێت به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌نیه كه‌پارێزگاكانی تر به‌شداری بكات له داهاتی گشتیدا ده‌بێت هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداری بكات له داهاتی گشتیدا."
"ئێستا كه جارێكی تر حكومه‌تی هه‌رێم ملی كه‌چ ده‌كات و ده‌چێته‌وه بۆ به‌غداد بۆ ئه‌و شكسته و عه‌یبه‌یه "
ئایا ئه‌م ئاماده‌ییانه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان سازشكردنی هه‌رێمه بۆ به‌خذاد له‌مكاته‌دا؟
له‌وه‌ڵامدا د.موسه‌نا ئه‌مین ده‌ڵێت" بۆچی سازش بێت كاتێك كه ئیلتزاماتی ده‌ستوری بێت ، ڕه‌نگه بۆ ئه‌م حكومه‌ته‌ی كه ملی جه‌ڕاندبوو پێشتر، ئه‌مه شكسته بۆ حكومه‌تی هه‌رێم به‌س له بنه‌مادا سازش نیه. شكسته بۆ حكومه‌تێك كه بانگه‌شه‌ی كردووه كه خۆی ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆیی ئابوری هه‌بێت و موچه‌ی خۆی دابین بكات و منه‌تیشی به به‌غداد نه‌بێت ، ئێستا كه جارێكی تر ملی كه‌چ ده‌كات و ده‌چێته‌وه بۆ به‌غداد بۆ ئه‌و شكسته و عه‌یبه‌یه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به هه‌ر حكومه‌تێكی تر كه بێته سه‌ر كارله هه‌رێمی كوردستان یان به‌ده‌ر له‌و لێدوان و لاف و گه‌زافه‌ی هه‌رێم لێی داوه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌بتوانێت ئێستا ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات به‌ده‌ر له‌وه نه‌خێر حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێكه له عێراق به ئه‌مری واقیع یا بڵێین به‌داخه‌وه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نیه كه‌واته ده‌بێت به‌شداری له داهاتی گشتی عێراقدا بكات و ئیلتزاماتی خۆی جێ به‌جێ بكات له ڕووی ده‌ستورییه‌وه، عێراقیش ده‌بێت ئیلتزاماتی ده‌ستوری خۆی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات و قوت و موچه‌ی هاوڵاتیان بپارێزێت به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه پێویسته بیكات."
"ئه‌وه‌ی ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه بۆ به‌غداد بیكات ئه‌گه‌ر پێشتر بیكردایه دۆخه‌كه باشتر ده‌بوو "
"ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌رێم ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه بۆ به‌غدادی بكات ئه‌گه‌ر پێشتر بیكردایه، به‌دڵنیاییه‌وه دۆخه‌كه باشتر ده‌بوو، ئه‌و كاته متمانه‌یه‌كی باشتر ئه‌بوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی و داهاتی هه‌رێمیش باشتر ده‌بوو، وه ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌وتیان ده‌رنه‌هێنایه ، زۆر باشتر ده‌بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان چونكه ئه‌و كاته ئێمه به ته‌سلیم كردنی داهاتێكی كه‌م ، نه‌وته‌كه‌شمان بۆ ئه‌مایه‌وه و موچه‌كه‌شمان له به‌غداد مسۆگه‌ر ده‌كرد بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده‌شمان زۆر باشتر ده‌بوو. وه به‌لانی كه‌م وه‌كو ئه‌مه‌شیان كرد شه‌فافیه‌تی داهاتی نه‌وتیان هه‌بوایه‌وه گرێبه‌سته‌كانیان یاسایی و ته‌ندروست بوونایه و به‌كاڵی نه‌یانخواردایه وه به سه‌وزی نه‌یانفرۆشتایه، ئێستا حاڵمان ڕه‌نگه باشتر بووایه جگه له‌وه‌شی كه ده‌بوایه حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمیش دوو كۆمپانیای نه‌وت فرۆش نه‌بوونایه. دوو ده‌وڵه‌ت بوونایه كه‌ژێرخانێكی ئابوری مه‌حكه‌میان هه‌بێت كه پشت ببه‌ستێت به سێته‌ر جیاوازه‌كانی ئابوری نه‌ك ته‌نها به نه‌وت فرۆشی." د.موسه‌نا ئه‌مین وای وت"
"خۆزگه‌یا ئێمه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بووینایه نانمان نه‌بوایه بۆ ماوه‌یه‌ك بیخۆین ، كێشه‌مان نه‌بوو "
به‌ڵام تۆ یه‌كێك بوویت له‌وانه‌ی له‌سه‌روبه‌ندی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیت ده‌كرد، ئایا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ هه‌بووایه به‌ڕای تۆ كورد ده‌یتوانی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ببات؟
له‌وه‌ڵامدا د.موسه‌نا ده‌ڵێت" یه‌كه‌م من به‌سه‌رسه‌ختی به‌رگریم له ئیراده‌ی میله‌ته‌كه‌م كردووه نه‌ك له هه‌نگاوی ڕیفراندۆم وه‌كو هه‌نگاوێك كه من سێ رۆژ پێش ڕیفراندۆم وتم خراپترین ساته وه‌خته بۆ هه‌ركارێك له‌م جۆره به‌ڵام كاتێك كه میلله‌تی ئێمه ده‌یه‌وێت ڕیفراندۆم بكات یان زۆرینه‌ی هێزه سیاسیه‌كانی یا هه‌ركه‌سێ كه حكومه‌تی هه‌رێمی به‌ده‌سته و ده‌یه‌وێت كارێكی وا بكات له‌م موقابیله‌وه حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌بێت به هه‌ڵسوكه‌تی ده‌ستوری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكات نه‌ك جه‌یش و جاش بنێرێته سه‌ر هه‌رێم و پێشمه‌رگه بكوژێ و ده هه‌زار كه‌س له دوز و ده‌وروبه‌ری ئاواره بكات و ماڵی كورد بسوتێنن، من له‌دژی ئه‌مانه وه‌ستامه‌وه، قه‌ناعه‌تیشم وابوو ئێستاش قه‌ناعه‌تم وایه ڕیفراندۆم مافێكی ده‌ستورییه‌و قانوونی میله‌تی ئێمه‌یه له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی ناوه‌ندیش ڕێگای ده‌ستوری هه‌یه ده‌یتوانی په‌نا به‌رێت بۆ دادگای فیدراڵی و په‌رله‌مان."
د.موسه‌نا ئه‌وه‌شی وت" خۆزگه‌یا ئێمه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بووینایه نانمان نه‌بوایه بۆ ماوه‌یه‌ك بیخۆین ، كێشه‌مان نه‌بوو دوای ئه‌وه هه‌ر هه‌ڵده‌ستاینه‌وه له ئه‌نجامدا ده‌ستكه‌وتێكی وا مێژووی بۆ كورد، شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه قوربانی بۆ بده‌ین. به‌ڵام ئه‌وه گریمانه‌یه‌كه بوونی نیه، بێگومان ته‌نها خه‌ڵك به‌ده‌وڵه‌تیش ناژی به‌ڵام ده‌ستكه‌وتێكی وا سه‌دان ساڵه كورد خه‌ونی پێوه ده‌بینێت وه‌ده‌یان ساڵه خوێنی بۆ ده‌به‌خشێت، ئه‌وه گریمانه‌یه‌كه نایه‌ته دی به‌ڵام ئه‌گه‌ر كورد ده‌ستكه‌وتێكی وه‌های ده‌ست بكه‌وتایه له ڕیفراندۆم و بیتوانیایه به ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه و مادده‌ی 140 ببوایه به ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ، من دڵنیا بووم ئێستا حاڵمان به‌و شێوه‌یه نه‌ده‌بوو كه ئێستا هه‌یه، به‌هه‌رحاڵ واش بووایه ده‌مانتوانی ساڵێك و دوو ساڵ و پێنجی تر بكه‌وتینایه سه‌رپێی خۆمان وه‌كو هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دنیا بتوانیین كه‌م كه‌م ئابوری خۆمان بنیاد بنێین پاشان ئه‌وه ئه‌ركی هه‌موومانه كه دیموكراسیه‌ت و شه‌فافیه‌ت و نه‌زاهه‌ت له‌م وڵاته جێبه‌جێ بكه‌ین. بوونمان له‌گه‌ڵ عێراقدا، ته‌نها گه‌ره‌نتی هه‌ندێك پاره‌مان هه‌یه، خۆ زه‌مانه‌تی ترمان چیه له عێراقه‌وه."
" به‌رپرسه‌كانی عیراق گوێ له‌خه‌ڵكی هه‌رێم ناگرن هه‌ر گوێ له‌سیاسیه‌كانی هه‌رێم ده‌گرن چونكه له‌گه‌ڵیان شه‌ریكن و په‌یوه‌ندی تایبه‌تیان هه‌یه "
"به‌رپرسه‌كانی عێراق خۆیان تێوه‌گلاون له ده‌یان جۆر گه‌نده‌ڵی وه‌كو ئه‌مانه‌ی هه‌رێم وه هیچ وه‌ختێكیش گوێناگرن له خه‌ڵكی هه‌رێم هه‌ر گوێ له سیاسیه‌كانی هه‌رێم ده‌گرن واته له‌گه‌ڵ ئه‌مانه شه‌ریكن و په‌یوه‌ندی تایبه‌تیان هه‌یه، بونه‌ته جۆرێك له باندێك حكومی عێراق ده‌كه‌ن پێكه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه وانه‌زانیین كه مانه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ عێراقدا بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه ببینه وڵاتێكی دیموكراسی تر یاخود ببینه وڵاتێكی شه‌فاف تر و نه‌زیهتر ، ئێمه له‌گه‌ڵ عێراقدا زۆر ئه‌وه‌مان ده‌ست ناكه‌وێت چونكه ئه‌وانه‌ی له عێراق حكومڕانی ده‌كه‌ن هه‌ندێكیان عه‌قڵی شۆڤێنی و عه‌قڵی تائیفی ئه‌م وڵاته ده‌به‌ن به‌ڕێوه نه‌یتوانیوه به‌شدارییه‌كی حه‌قیقی بكات له‌وه‌ی كه‌كوردستان ببێته دیموكراستر و نه‌زیهتر و باشتر له‌كاتێكدا كه له‌گه‌ڵ عێراقدا ماوه‌ته‌وه."د.موسه‌نا ئه‌مین واده‌ڵێت"
د.موسه‌نا ئه‌وه‌شی وت" هه‌موو ئه‌وانه‌شی كه له‌دژی ڕیفراندۆم بوون له هه‌رێمی كوردستان له‌ئه‌گه‌ره سیاسی و ئه‌وانه‌ی ده‌ترسان، هه‌ر هه‌موویان ئه‌گه‌ر بتوتایه یه‌كسانه به‌وه‌ی كه ئێمه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆمان بۆ دروست ده‌بێت و ده‌بینه قه‌واره‌یه‌كی سیاسی له ناوچه‌كه و جیهاندا هه‌ر قوربانیه‌كشی بیویستانه پێم وایه هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان و ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ش كه له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆم نه‌بوون ده‌یان ووت له ئێستادا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ری خراپی هه‌یه و سه‌ركه‌وتونابێت و باجی گه‌وره ده‌ده‌ین و هیچ به‌ده‌ست ناهێنیین."
"كورد له‌به‌غداد پۆستی ده‌وێت یا مووچه؟ "
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت" حیزبه كوردستانیه‌كان له پشتیوانی كردن له‌كابینه‌كه‌ی كازمی ته‌ئكید له‌سه‌ر هه‌ردووكیان (موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه پۆست و وه‌زاره‌ت) ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی وپارتی كه 15 كورسین، شه‌ڕی موچه‌و بودجه‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و شه‌ڕی ئیستحقاقاتی دارایی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه له حه‌قیقه‌تدا چاویان نه‌بڕیوه‌ته هیچ پۆستێك، ئێمه وه‌كو ئه‌و گروپه ئه‌گه‌ر مافم هه‌بێت به‌ناوی هه‌موویانه‌وه قسه‌بكه‌م ، هیچ وه‌ختێك بۆ هیچ پۆستێك ئێمه گفتۆگۆمان نه‌كردووه له هیچ كابینه‌ك به‌ڵام براده‌رانی یه‌كێتی و پارتی هه‌میشه له‌سه‌ر پۆست شه‌ڕی خۆیانیان كردووه و بۆخۆیانیان كردووه پارتی بۆخۆی پێش یه‌كێتی و دواتریش ئه‌گه‌ر به‌شێكی لێ مابێته‌وه وه‌كو ئێستا به‌ته‌مایه بیداته یه‌كێتی، به‌ڵام ناڵێم ئه‌وانیش شه‌ڕی موچه‌و داهاتی هه‌رێم ناكه‌ن چونكه ئه‌وان به‌پرسیاری یه‌كه‌من."
هه‌روه‌ها وتی" ئه‌و دوو مه‌سه‌له په‌یوه‌ستن به‌یه‌كه‌وه كورد چه‌نده پۆستی له‌ناو به‌غداد زۆر بێت، ئه‌وه‌نده پێگه‌ی له‌ناو حكومڕانی عێراقدا به‌هێزتر ده‌بێت و ئه‌وه‌نده ده‌توانێت زیاتر موچه‌و ئیستحقاقات دابین بكه‌ن ئه‌گه‌ر بابه‌تی سه‌یری بابه‌ته‌كه بكه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێت وابێت ئه‌وان وه‌ختیك پۆست وه‌رده‌گرن ، موچه‌و بودجه له‌بیر ده‌كه‌ن ، نه‌خێر چونكه موچه‌و بودجه ده‌چێته گیرفانی ئه‌وان پێش ئه‌وه‌ی بچێته گیرفانی خه‌ڵك و ئه‌وانن كه به‌رپرسن له‌م بابه‌ته و ئه‌وانیشن كه خه‌ڵك نه‌فره‌تیان لێ ده‌كات له‌كاتی نه‌مانی موچه‌و بودجه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر سومعه‌ی خۆشیان بێت هه‌ر ده‌بێت ئه‌و شه‌ڕه‌ی پێویسته بیكه‌ن بۆ ئه‌و بابه‌ته، وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌وان لێیان بپرسی ده‌ڵێن ئه‌و دوو مه‌سه‌له‌یه دوو شتی پێكه‌وه گرێدراون و مه‌نتیقش له‌و قسه‌دا هه‌یه به‌ڕاستی."
"هه‌ندێك له هێزه شیعه‌كان حه‌زیان به پارتی نیه بۆ كاندیده‌كانیان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه "
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی به‌شێك له‌كاندیده كورده‌كان له په‌رله‌مانی عیراق ڕه‌تكرانه‌وه؟
د.موسه‌نا ئه‌مین ده‌ڵێت" شیعه كاندیدی كورد ڕه‌ت ناكه‌نه‌وه به‌ڵام هه‌ندێك كاندید ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدیان ده‌كات، پارتی دیموكراتی كوردستانیش هاوپه‌یمانی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له هێزه‌كان، هه‌ندێك له هێزه‌كانیش كه هاوپه‌یماننین له‌گه‌ڵی حه‌زیان پێی نیه و دژی ده‌وه‌ستنه‌وه پێیان وایه كه هاوپه‌یمانێكی باش نیه بۆ ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌وه دابه‌ش بوونێك له‌ناو هێزه شیعه‌كاندا هه‌یه، هه‌ندێكیان ته‌بان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ندێكیشیان دژن. ئه‌وانه‌ی كه دژن هه‌ر كاندیدێك له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه بێت مه‌گه‌ر به‌ڕێكه‌وتنێكی زۆر كۆنكرێتی كرا بێت ئه‌گینا ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه."
ڕاشیگه‌یاند" هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی دكتۆر فوئاد حسێن له‌سه‌ره‌تاوه بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك كۆماری عێراق بێت هه‌ر ئه‌م هۆكاره بوو كه ده‌نگۆیه‌كی به‌هێز هه‌بوو له‌ناو شیعه‌كاندا كه كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان قبوڵ نه‌كرێت و ده‌رئه‌نجام ده‌ریش نه‌چوو، دكتۆر به‌رهه‌م ده‌رچوو، ئێستاش ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه دكتۆر فوئاد حسێن بهێنرێت بۆ ده‌نگدان ، ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه شیعه‌كان ده‌نگی نه‌ده‌نێ و تێنه‌په‌ڕێت له په‌رله‌مان."
"ئێمه‌ش ده‌نگمان نه‌دا به عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا ، یه‌كێتی پێش كۆبونه‌وه‌كه پێی وتین ده‌نگی پێمه‌ده‌ن كاندیدی پارتیه"
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی (عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا ) ڕه‌تكرایه‌وه و متمانه‌ی پێنه‌درا له‌ناو په‌رله‌مانی عیراق؟
د.موسه‌نا ئه‌مین وتی" سه‌باره‌ت به "به‌رێز دكتۆر عه‌بدولڕحمان موسته‌فا-ش به‌شێك له شیعه‌كان كه زانیان كه كاندیدی هیچ حیزبێكی تر نیه‌و دیاره پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه ڕه‌تیان كردووه."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئێوه وه‌ك كورده‌كان ده‌نگتان به عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا دا؟
د.موسه‌نا ئه‌مین وتی" ئێمه‌ش ده‌نگمان پێنه‌داوه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك "مه‌عنی" نین به‌وه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان بێت سێ كاندید بهێنێت بۆ هه‌ر سێ پۆسته‌كه‌ی كورد هیچ لۆژیكێك له‌م بابه‌ته‌دا نیه و ئێمه "مه‌عنی" نیین به‌و ململانێیه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی، كاتێك پارتی زۆری بۆ بێت هه‌میشه باسی یه‌كڕیزی كورد ده‌كات، ئێمه چه‌ند كه‌سێك چووبووین له‌گه‌ڵ عه‌لاوی قسه‌مان كردبوو ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی موچه‌و بودجه‌ی خه‌ڵك ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵێنێكی لێ وه‌ربگرین، براده‌رانی پارتی كردیانه هه‌ڵا له‌سه‌ر ئێمه و له‌ڕێی حیزبه‌كانمانه‌وه ده‌ستیان كرد به فشار كردن گوایه با یه‌كڕیزی كورد تێك نه‌چێت، له‌كاتێكدا ئێمه هیچ كاتێك یه‌كڕیزی كوردمان له‌به‌غدا تێك نه‌داوه، پێشمان وانیه تێكدانی به‌رژه‌وه‌ندی بێت، وه پێمان وانیه له پشت سه‌ری یه‌كێتی وپارتی ڕیز بینه‌وه ئیتر ئه‌وه یه‌كڕیزی كورده."
د.موسه‌نا ئه‌مین ئه‌وه‌شی ئئشكراكرد" یه‌كێتی وتیان عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا كاندیدی ئێمه نیه و براده‌رانی پارتی كاندیدیان كردووه."
" ئێمه‌ش ئه‌و كاندیده‌ی كه پارتی ده‌یهێنێت عه‌قڵمان بڕی ده‌نگی پێ ئه‌ده‌ین و عه‌قڵمان نه‌یبڕی ده‌نگی پێ ناده‌ین "
د.موسه‌نا ئه‌مین له‌باره‌ی پۆسته وه‌زارییه‌كانی كورد له‌كابینه‌كه‌ی كازمی وتی" به بڕوای ئێمه ده‌بوو ئه‌و سێ پۆسته یه‌كێك بۆ پارتی و یه‌كێك بۆ یه‌كێتی و یه‌كێكیشیان بدرایه به‌و پانزه كورسیه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی كه ناشی ده‌ن لانی كه‌م بێن پرسێكمان پێ بكه‌ن كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان پێ بكه‌ن و بڵین كه ئێمه سێ كه‌سمان هێناوه و ئێوه بۆچونتان له‌سه‌ر كامیانه؟ یا ئه‌م پۆستانه با ئاوا دابه‌ش بكه‌ین و پێمان بڵین لانی كه‌م له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك بۆ ئێوه، وه ئایا كاندیدێكی باشتر نیه كه ئێمه‌ش ڕه‌نگه سه‌رنجێكمان له‌سه‌ری هه‌بێت، وه‌ختێ ئه‌وان (پارتی دیموكراتی كوردستان) مه‌عنی نیین به‌وه‌ی پرس به ئێمه بكه‌ن ، ئێمه هیچ وه‌ختێ مه‌عنی نیین ده‌نگ به‌و كاندیده بده‌ین كه ئه‌وان هێناویانه. ئه‌گه‌ر هه‌ر كاتێك ڕێزیان له ئێمه گرت و پرسیان پێ كردین له جۆری كاندیده‌كاندا ، ئێمه‌ش ئه‌و كاته ئیلتزامێكی ئه‌خلاقی و سیاسیمان ده‌بێت له‌گه‌ڵیان، ئێمه‌ش ئه‌و كاندیده‌ی كه ده‌یهێنن عه‌قڵمان بڕی ده‌نگی پێ ده‌ده‌ین و عه‌قڵمان نه‌یبڕی ده‌نگی پێ ناده‌ین."