Accessibility links

بەتەمەنترین پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی سەرجەم لایەنەکان دەکات


Reving Hrori
Reving Hrori

بەتەمەنترین پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی سەرجەم لایەنەکانی نێو پەرلەمانی کوردستان کرد لە پەیامەکەیدا داوا دەکات تا ڕەوشەکە زیاتر گرژی و ئاڵۆزی تێنەکەوتووە پەرلەمان دەست بە دانیشتنەکانی بکاتەوە بەڵام لەبەرامبەردا کەم نین ئەو رەخنانەشی کە لەو پەرلەمانتارە بەتەمەنە دەگیرێن بەو پێیەی کە خۆیشی دەنگی بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارێک داوە و بووەتە بەشێک لە درۆست بوونی ناکۆکیە سیاسیەکان.

ڕێڤینگ هروری پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەتەمەنترین پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ڕەوشەکە بەرەو ئاڵۆزی دەچێت بەداخەوە لە کوردستان هەموو شتێک بە حزبی و سیاسی کراوە سەرۆکایەتی حکومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم موڵکی گشتین و دامەزراوەی نشتیمانین نەک بە تەنها هی لایەنەکانن بۆیە دەبێت ڕێز لە داوا و خواستی خەڵک بگیرێت، ڕەوشی کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو ئاڵۆزی دەچێت ماوەیەکی زۆرە خەڵک موچەی وەرنەگرتووە و ناڕەزایی درۆست بووە و داواکاری خەڵک بەرزبوونەتەوە، لەلایەکی تریشەوە حکومەتی عێراقی فشاری لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان درۆست کردووە و مەترسی ئیقلیمی و دەستخستن لەناو حکومەتی عێراقدا هەیە ئەمانە کاریگەریان لەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستان درۆستکردووە، داعش لە ناوچەکانی خانەقین و حەوزی حەمرین تا زۆنی سوونەنشین سەری هەڵداوە و چاڵاکیەکانی زیاتر کردووە گەنمی خەڵک دەسوتێنن بە تایبەتیش خەڵکی کورد دەرفێنن، هۆزەکانی عەرەبەکان لە کەرکوک پڕ چەک دەکرێن ئەمانە هەموویان تەحەدیاتی گەورەن بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان و دەسهەڵاتی کوردستانیش بەرپرسیارە، بۆیە داوام کردووە ناکۆکیەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان کەمبکرێنەوە و پەرلەمان دەست بەکارەکانی بکاتەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا رێڤینگ هروری گووتی" فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دڵخوشی و پابەندبوونی خۆی لەبارەی ئەو داوایەی کە کردوومە نیشانداوە و دەستپێشخەریەکەی پێ قبوڵە کە پەرلەمان دەست بەکارەکانی بکاتەوە، گەر کاری حزبی و سیاسیش هەبێت بۆ سەرکردایەتی حزبەکان و فڕاکسیۆنەکان بەجێ بهێڵین، زۆر قوربانیمان داوە و سودمان لە هیچ شتێک نەبینی ئێمە بە هەموو لایەنە سیاسیەکان خەڵکمان ماندوکرد نازانم چوون ئەم سەرکردایەتیە ماندونابن کە لەو ململانێیە بگەرێنەوە سەر رێگای درۆست و داوای خەڵک.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:20 0:00


XS
SM
MD
LG