هەواڵە سەرەتاییەکان وادەگەێنن کە نزیکبوونەوەیەکی جدی لە نێوان هەر دوو باڵی جودای حیزبی دیموکراتدا هەیە.
ئاخۆ ئەم هەواڵانە ڕاستن و پرۆسەیەکی وەها لە ئارادایە؟ یان هیچ پلانێکی دیاریکراو بۆ یەکگرتنەوە هەیە، واتە هیچ کۆبوونەوەیەکی رەسمی بە ئەنجامی ئەرێنییەوە روویداوە، یاخود هەر قسەو باسە؟
ئەگەر هەوڵێک لە ئارادایە بۆ نزیکبوونە، ئایا لە ژێر فشاری دەرەوەدایە یاخود لە ژێر فشاری ناوەوەدایە؟ واتە خواستی نێودەوڵەتی لە پشتێتی یاخود هەر ئیرادەیەکی سیاسی ناوخۆیە؟
گەر بێت و هەردوو حیزبەکە یەکبگرنەوە، کاریگەری ئەم نزیکبوونەوەیە لەسەر کۆی بزوتنەوەی سیاسی کوردی و لەسەر پێگەی حیزب لە کوردستانی ئێران چۆن دەبێت؟
یەکگرتنەوەی ئەم دوو حیزبە وادەکات کە بتوانن پێکەوە بەرنامەیەکی کۆنکرێتیان هەبێت بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێزی نێودەوڵەتی؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە زانیارییەکان لەم ڕووانەوە، بەفراو نووری لەگەڵ بێهزاد خوشحاڵی نووسەر و توێژەری سیاسی گفتوگۆیەکی ئەنجام داوە.