Accessibility links

د.هێرش سه‌لیم: ئه‌گه‌ر هاوڵاتی خۆی بپارێزێت بەمشێوە باشەی ئێستا بەردەوامبن هه‌فته‌ی داهاتوو ڕێژه‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌سلێمانی داده‌به‌زێت


د.هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی
د.هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی

د.هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی كۆنترۆڵكردنی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایره‌س له‌شاره‌كه‌ ده‌ڵێت" دۆخه‌كه‌ نه‌له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه‌ و نه‌له‌كۆنتڕۆڵیشدایه‌، ئێمه‌ ئێستا له‌لێوارێكداین ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن و خۆپارێزی بكه‌ن ئه‌وا ناگه‌ینه‌ خواره‌وه‌ بۆ مه‌ترسی گه‌وره‌، ئه‌وه‌ی تێبینیشمان كردووه‌ له‌م دوو- سێ ڕۆژه‌ی دواییدا به‌ره‌و پێشچوونێكی باش هه‌یه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خۆپارێزی كه‌ ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌ باشه‌ به‌رده‌وام بن و زیادبێت جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا ئاماره‌كان جیاواز ده‌بێت و به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه‌ ده‌ڕوات وه‌ك له‌و ڕێژه‌ تووشبونه‌ی ئێستا هه‌یه‌، به‌ئاراسته‌ی كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخه‌كه‌ ژماره‌ی توشبووان له‌وه‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ هه‌واڵه‌ دڵخۆشكه‌ره‌كه‌یه‌ به‌ڵام به‌مه‌رجێك پابه‌ندبوونی هاوڵاتیان له‌جێی خۆیدا بێت وه‌ به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت"داوامان له‌داواكاری گشتی كردووه‌ ڕێوشوێن دژی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ڕاگه‌یاندن بگرێته‌به‌ر كه‌ ترس و تۆقاندن بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ئێستادا داواكاری گشتی كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ده‌كات."

" به‌ خێراییه‌كی زیاتر و زۆرتر له‌ هه‌ڵكشانێكی به‌رچاو و ته‌شه‌نه‌سه‌ندوودایه‌ "

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند" سه‌باره‌ت به‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایڕۆسی كۆرۆنا له‌ سلێمانی دۆخێكی ته‌شه‌نه‌سه‌ندووه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كاتی كورتدا، به‌ خێراییه‌كی پێچه‌وانه‌ی جاری پێشوو، به‌ خێراییه‌كی زیاتر و زۆرتر له‌ هه‌ڵكشانێكی به‌رچاو و ته‌شه‌نه‌سه‌ندوودایه‌، به‌داخه‌وه‌ ئه‌وانه‌شی كه‌ ئێستا ده‌بنه‌وه‌ به‌ هه‌ڵگری ڤایڕۆسی كۆرۆنا، زۆربه‌ی زۆریان نیشانه‌یان هه‌یه‌، وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ نیشانه‌یان هه‌یه‌، هه‌ندێكیشیان باری ته‌ندروستیان سه‌ختره‌ به‌ به‌راورد به‌ گه‌ڕی پێشووی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، له‌به‌رئه‌وه‌ ئێستا دۆخه‌كه‌، دۆخێكی هه‌ستیارتره‌ و هه‌م مه‌ترسیدار تره‌ له‌چاو جاری پێشوودا."

" هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشببوانی كۆرۆنا له‌سلێمانی؟ "

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی كۆرۆنا ڤایره‌س له‌ پارێزگای سلێمانی به‌وشێوازه‌ به‌رفراوانه‌؟

د.هێرش سه‌ید سه‌لیم ده‌ڵێت " له‌وانه‌یه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ فره‌ هۆكار بێت، فره‌ ڕه‌هه‌ند بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌دوای گه‌ڕی یه‌كه‌م هه‌ڵگرتنی قۆناغی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و ڕێكاری خۆپارێزی كه‌ به‌شێكی زۆری هاوڵاتیان تاك پارێزی (self protection)ییان جێبه‌جێنه‌كرد وه‌ بووه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڕاستی هیچ به‌ربه‌ستێك نه‌ما له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕۆسه‌كه‌ ، جگه‌ له‌وه‌ش له‌وانه‌یه‌ هۆكاری تریش هه‌بێت كه‌ خودی ڤایڕه‌سه‌كه‌ خۆی بێت، واتای ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا ڤایڕه‌سه‌كه‌ ده‌گرێت به‌شێوه‌یه‌كی قورستر، له‌وانه‌یه‌ ژماره‌ی ئه‌و ڤایڕه‌سه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ پێی ده‌ڵێن "ڤایڕه‌ڵ له‌ود- corona viral load-ڕێژەی ڤایروس لە لەشی مرۆڤدا " زۆر زیاتر بێت له‌وخه‌ڵكانه‌ چونكه‌ به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌م ڤایڕۆسه‌ له‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكیدا به‌بێ نیشانه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ هه‌ست نه‌كرێت كه‌ هه‌ڵگری ڤایڕۆسه‌كه‌یه‌ تا ئه‌و كاته‌ی بڵاو ده‌بێته‌وه‌ به‌ناو خه‌ڵكی تردا و خه‌ڵكی تر تووش ده‌بێت."

"دۆخێكی جێگیره‌ به‌ئاراسته‌ی كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخه‌كه‌یه‌ "

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌وه‌شی وت"دۆخی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵكشاته‌ به‌رچاوه‌ هه‌بووه‌ له‌ تووشبوون به‌ ڤایڕه‌سی كۆرۆنا، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئێمه‌ توزێك شڵه‌ژانێك هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ده‌توانم بڵێم دۆخێكی جێگیره‌ به‌ئاراسته‌ی كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخه‌كه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ئێستا ده‌بێت كۆنتڕۆڵی بارودۆخی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایڕۆسه‌كه‌ بكه‌ین ، وه‌ ڕێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕۆسه‌كه‌ بكه‌ین به‌و شێوه‌ خێراییه‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌ركی له‌ پێشینه‌مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ڕێوشوێنه‌كان بگرینه‌به‌ر و بتوانین هه‌ڵمه‌تی تاك پارێزی و خۆپارێزی وه‌كوخۆی جێبه‌جێبكه‌ین."

" بۆچی له‌سلێمانی ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا زیاتره‌؟ "

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆچی ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی زیاتره‌؟

د.هێرش سه‌ید سه‌لیم وتی " ئاماره‌كان زیاتر له‌ سلێمانی ڕوو له‌ هه‌ڵكشانه‌، ئێمه‌ سنورێكی فراوانمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا، هه‌تا ئێستاش هاتوچۆی بازرگانی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا، جگه‌ له‌وه‌ كرانه‌وه‌ به‌ڕووی شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كان و یاخو خه‌ڵكی كه‌ له‌ خوارووی عێراقه‌وه‌ دێن، زیاتر سلێمانی سه‌نته‌رێكی بازرگانییه‌ بۆ میوه‌ و "میوه‌جاته‌ "، واته‌ عه‌لوه‌كانی سلێمانی بۆ هه‌موو عێراق ده‌توانم بڵێم سه‌نته‌رێكی گه‌وره‌یه‌، ئه‌و هاتوچۆ و سه‌خته‌ زیاتر له‌ سنوری سلێمانییه‌، ئێمه‌ زیاتر كراوه‌ترین له‌ شوێنه‌كانی تر، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش زیاتر لێره‌ ده‌رده‌كه‌ون، سه‌باره‌ت به‌ئاماره‌كانیش، به‌ڕاستی ئاماری تووشبووان له‌ سلێمانی زۆر زیاتره‌ كه‌ ئه‌مجاره‌ گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ 600 حاڵه‌ت بۆیه‌ زیاتر لێره‌ مه‌ترسیدار تره‌، وه‌ ئێمه‌ش زیاتر سه‌رنج ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ئیشی خۆمان له‌ سلێمانی ، وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌ بتوانین كۆنتڕۆڵی هه‌موو ئه‌و ده‌روازه‌ و ئه‌و "كون و قوژبنانه‌ " بكه‌ین كه‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سه‌كه‌، بۆیه‌ ئه‌مجاره‌ له‌ پێنجوێنه‌وه‌ ده‌ستمان پێكرد، وه‌ مه‌رزه‌ فه‌رمی و نا فه‌رمی یه‌كان و بازگه‌كانی نێوان ئێمه‌ و خوارووی عێراق له‌ كه‌ركوك و له‌ گه‌رمیان ئه‌مانه‌ وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی تووشبوون یاخود سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڤایڕه‌سه‌كه‌ ئه‌ژماركراوه‌ لای ئێمه‌."

" داوامان له‌داواكاری گشتی كردووه‌ ڕێوشوێن دژی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ڕاگه‌یاندن بگرێته‌به‌ر كه‌...."

د.هێرش سه‌ید سه‌لیم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" ئاماری بڵاوبوونه‌وه‌ی یاخود ده‌ست نیشانكردنی ڤایڕۆسی كۆرۆنا، ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌سنوری پارێزگای سلێمانی ، ئێمه‌ لێی به‌رپرسین وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گشتی سلێمانی ، هه‌تا ئێمه‌ بڵاوینه‌كه‌ینه‌وه‌، هیچ ئامارێكی فه‌رمی نییه‌، هیچ ئامارێكی باوه‌ڕپێكراو نیه‌."

" ئێمه‌ میدیا فه‌رمیه‌كانمان ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ وریابن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامار و هه‌ر شتێك به‌ ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ و كاركردن له‌سه‌ر ده‌روونی خه‌ڵك و مه‌زاجی خه‌ڵك، وه‌ ئه‌وانه‌شی كه‌ میدیای نافه‌رمین و ئێستا داواكاری گشتی له‌سه‌ر هێڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و خه‌ڵكانه‌ بكات كه‌ به‌ڕاستی به‌ ئاراسته‌یه‌كی خراپ ئیش ده‌كه‌ن به‌مه‌ستی ترس و نۆقاندن یاخود به‌لاڕێدا بردنی خه‌ڵك له‌و بابه‌ته‌، ئه‌مه‌ ئێستا بابه‌تێكی گه‌رمه‌، وه‌ داواكاری گشتی خۆی ڕێوشوێن ده‌گرێته‌به‌ر سه‌باره‌ت به‌و میدیایانه‌، له‌سه‌ر داوای ئێمه‌ ئه‌و ڕێو شوێنانه‌ ده‌گرێته‌به‌ر دژی ئه‌و میدیایانه‌." د.هێرش سه‌ید سه‌لیم وایوت"


"دۆخه‌كه‌ نه‌له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه‌ و نه‌له‌كۆنتڕۆڵیشدایه‌"

سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئێستا له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌كۆرۆنا ڤایره‌س د.هێرش سه‌ید سه‌لیم وتی" دۆخه‌كه‌ نه‌له‌ كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه‌ و نه‌ له‌كۆنتڕۆڵیشدایه‌، ئێمه‌ ئێستا له‌سه‌ر لێوارێكین ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی خراپتر به‌ڕێوه‌بچێت ، ئه‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ لێواری مه‌ترسیه‌وه‌ به‌ته‌واوی، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بتوانیین كۆنتڕۆڵی مه‌سه‌له‌ی خۆپارێزی بكه‌ین،هاوڵاتیان ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن ئه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌توانم بڵێم به‌ره‌و كۆنتڕۆڵ بوون ده‌چین."

" تا ئه‌م ساته‌ بڕی پێویستی ئامێری هه‌ناسه‌دان-مان هه‌یه‌،به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ش له‌ هه‌ڵكشاندا بێت، بۆیه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین كه‌ " ئینشاالله‌" نه‌گه‌ینه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌."

ده‌رباره‌ی بوونی كه‌لوپه‌لی پزیشكی پێویست و ئامێری هه‌ناسه‌دان بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ڤایره‌س له‌ سلێمانی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێت" ئێمه‌ له‌ ئێستادا ئامێری پێویستمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌، له‌وانه‌یه‌ كه‌موكورتیمان له‌ هه‌ندێك شتداهه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ ئاماره‌كان له‌ هه‌ڵكشان و زۆربووندابێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ تووشی قه‌یرانی هه‌موو شتێك ده‌بین له‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ پێویست ده‌كات ئێمه‌ پێشگیری له‌وانه‌ بكه‌ین، وه‌ هاوڵاتیانیش ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌، سه‌رو خۆشمان ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌ له‌ئه‌گه‌ری زیادبوون یاخود هه‌ڵكشانێكی به‌رده‌وام و خێرای له‌وه‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌، له‌وانه‌یه‌ تووشی جۆرێك له‌و قه‌یرانانه‌ ببینه‌وه‌ كه‌ وه‌كو ئه‌گه‌رێك سه‌یر ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به‌ ئامێری هه‌ناسه‌دان له‌ ئێستادا بڕی پێویستمان هه‌یه‌ ، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ش له‌ هه‌ڵكشاندا بێت، بۆیه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین كه‌ " ئینشاالله‌" نه‌گه‌ینه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌."

" پێویست ناكات قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ یاخود كه‌ره‌نتینه‌ی خه‌ڵك ڕابگه‌یه‌نینه‌وه‌ "

د.هێرش سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌ڵێت " ئێمه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ڕێوشوێنه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌، ڕێوشوێن بگیرێته‌به‌ر له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا، مه‌سه‌له‌ی تاك پارێزی بكرێت، پێم وایه‌ پێویست ناكات كه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ یاخود كه‌ره‌نتینه‌ی خه‌ڵك ڕابگه‌یه‌نینه‌وه‌، به‌ڵێ ده‌كرێت ژیانی ئاسایی به‌ڕێ بكرێت و كارو كاسبی هه‌بێت ، هاتوچۆش هه‌بێت، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی خۆپارێزیش به‌رده‌وام بێت."

" هه‌واڵه‌ خۆشه‌كه‌ "

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌كۆتایی وتووێژه‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند" ئێمه‌ كار له‌سه‌ر هۆشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌ین، هه‌موو هۆشداریه‌كانمان بۆ هاوڵاتیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵمه‌تی تاك پارێزی جێبه‌جێبكه‌ن، وه‌ ئه‌وه‌ی تێبینیشمان كردووه‌ له‌م دوو- سێ ڕۆژه‌ی دواییدا به‌ره‌و پێشچوونێكی باش هه‌یه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خۆپارێزی كه‌ ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌ باشه‌ به‌رده‌وام بن و زیادبێت به‌و شێوه‌یه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا ئاماره‌كان جیاواز ده‌بێت و به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه‌ ده‌ڕوات ژماره‌ی توشبووان له‌وه‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ هه‌واڵه‌ دڵخۆشكه‌ره‌كه‌یه‌ به‌ڵام به‌مه‌رجێك پابه‌ندبوونی هاوڵاتیان له‌جێی خۆیدا بێت وه‌ به‌رده‌وام بێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:04 0:00


XS
SM
MD
LG