سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌م وتووێژه‌دا باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ لابردنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ری پێشبینی ده‌كات " ئاڵۆزی زیاتر دروست ده‌كات به‌وه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یه‌وێت بڕیاره نایاساییه‌كه‌ی كار پێ بكات سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه وه ئه‌مه ده‌بێت به "جه‌ده‌لێك" له نێوان ئه‌وانه‌ی كه به‌رگری له‌كاره نایاساییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن به بڕیاری ژماره 4 هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه ڕه‌تیان كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " ڕه‌نگه پارتی بڵێن په‌رله‌مانمان ناوێت و ببنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كاره‌كانی په‌رله‌ماندا، چونكه هه‌میشه پارتی دیموكراتی كوردستان په‌رله‌مانێكی ده‌وێت كه خۆی چۆنی بیه‌وێت وا بڕیار بدات خۆی بیه‌وێت كۆببێته‌وه نه‌یه‌وێت كۆنه‌بێته‌وه، به‌به‌هانه‌ی جۆراو جۆر."
"سه‌رۆكی فراكسیۆن و مه‌كته‌بی سیاسی له‌په‌یوه‌ندیدا بوون له‌گه‌ڵ یه‌كێتی "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا سۆران عومه‌ر ڕایگه‌یاند" من له 19/5/2020 تانهیهكم به فه‌رمی پێشكه‌شی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رمان كرد، وه كاری زۆرم كردووه له‌وه‌ی كه ڕێكاره نایاسایه‌كانی ده‌ركرنی بڕیاری ژماره 4 كه له كۆبوونه‌وه‌ی7/5 /2020 هاته به‌رهه‌م ، هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه خۆشبه‌ختانه دوو ڕۆژ له‌مه‌ربه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڕیاره‌كه‌ی واژۆ كرد و بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه."
هه‌روه‌ها وتی" به‌دڵنیاییه‌وه چ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ڕێگه‌ی كاك عه‌بدولستار مه‌جید-ه‌وه) چ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی له په‌یوه‌ندیدا بوون له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی دا."
" هیچ ڕێككه‌وتنێك نه‌بوو، ته‌نها مافێكی یاسایی بوو بۆم گه‌ڕێنرایه‌وه "
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕه‌تیكرده‌وه هیچ ڕێككه‌وتنێكی حیزبی له‌نێوان حیزبه‌كه‌ی و یه‌كێتی نیشتمانی-دا كرابێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه، له‌و ڕوه‌وه وتی" پێویستی به هیچ ڕێكه‌وتنێك نییه و هیچ ڕێكه‌وتنێك نه‌بووه جگه له‌وه‌ی كه حه‌قێكی یاسایی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له ئێمه وه‌رگیراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه پێویست بووه بگه‌ڕێنرێته‌وه ئه‌و مافه یاساییه، وه جگه له‌وه ئه‌مه ته‌نها په‌یوه‌ندی به "سۆران عمر"ه وه نه‌بووه به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌كۆی پڕۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، وه ئازادی كاری په‌رله‌مانی و ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌وه هه‌بووه، وه سۆران تیایه ئامانج بووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه بێده‌نگ بكرێت، وه په‌رله‌مان به‌و ئاقاره‌دا ببرێت كه به زۆرینه‌یه‌كی نایاسایی چۆنیان بوێت به‌كاری بهێنن بۆ هه‌ر پرسێك كه خۆیان بیانه‌وێت."
"كه‌سی دیكه به‌ناوی جێگر بۆی نییه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌كار بهێنێت "
"هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده بێت واته له وڵات‌دا بێت و ده‌ستی لهكارنهكێشابێتهوه كه‌سی دیكه به‌ناوی جێگر بۆی نییه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌كار بهێنێت بۆدانانی به‌رنامه‌ی كار وه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان چونكه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، وه‌كو پۆستی وه‌زیر نییه ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی یاسادانانه له‌په‌یڕه‌و دیاری كراوه ، له‌كاتی ئاماده نه‌بوونیدا ، جێگر ده‌توانێت موماره‌سه‌ی بكات ، به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده‌یه به‌رنامه‌ی كار كه‌متر له 48 كاتژمێر ده‌ستكاری ده‌كرێت و به‌رنامه‌یه‌كی كاری تر له‌ماوه‌ی12 كاتژمێردا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نایاسایی ڕێك ده‌خرێت بۆیه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه یاسایی نییه ، بڕیاری یاسایی لێده‌رناچێت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بڕیاره نایاساییه‌كه‌ی كه به‌ڕێكارێكی نایاسایی ده‌رچووه، هه‌ڵیوه‌شاندۆته‌وه."سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وایوت"
" یه‌كێتی نیشتیمانی به‌رگری له سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات كه له‌لای ئه‌وه نه‌ك له شه‌خسی سۆران عومه‌ر "
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ندێك ڕه‌خنه له‌و په‌رله‌مانتاره ده‌گرن كه بۆچی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌وشێوه‌یه به‌رگری لێده‌كات؟
سۆران عومه‌ر له‌وه‌ڵامدا وتی" یه‌كێتی نیشتیمانی به‌رگری له سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات كه له‌لای ئه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی پارتی دیموكرات له 5/7 كردی، بێ ئه‌رزش كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه كه لای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه، وه یه‌كێتی نیشتیمانی ده‌بێت به‌رگری له شكۆی دامه‌زراوه‌یه‌ك بكات كه ئه‌و سه‌رۆكیه‌تی ئه‌گه‌ر وانه‌كات ، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕۆڵی چییه كه جێگر بیه‌وێت به كه‌یفی خۆی به‌رنامه‌ی كار دابنێت و كۆبوونه‌وه ڕێك بخات و بڕیاری په‌رله‌مان واژۆ بكات؟ ئه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوونی بۆ چییه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی پۆسته‌كه‌ی لایه و به‌رگری لێ نه‌كات؟ به پێچه‌وانه‌وه به‌رگری له سۆران عمر، به‌رگری یه له شكۆی په‌رله‌مان به‌رگری نییه له كه‌سی سۆران."
"به‌سروشتی ئێستا په‌رله‌مانیان به‌جۆرێك په‌كخستووه "
سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كان بۆ دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندییه‌كه‌ی سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌زموونی ڕابردوو بكه‌ین، پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و كاته‌ی كه په‌رله‌مان به ویستی ئه‌وی نه‌كردووه یاخود با بڵێین به گوێی ئه‌وی نه‌كردووه، پهكیخستووه و دایخستووه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی قه‌ده‌غه كردووه بچێته‌وه ناو ته‌لاری په‌رله‌مان له خولی پێشوودا. بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی ئێستا حكومڕانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌جاران زیاتر مه‌ترسیدار تره بۆ سه‌ر ئازادی بۆ سه‌ر كاری دامه‌زراوه‌یی و حكومی و په‌رله‌مانی وه ڕه‌نگه بڵێن ئێمه ئیتر نه‌توانیین به‌م زۆرینه‌یه‌ی كه به نایاسایی به‌كاری دێنن ئاوا به‌كاری بهێنن، بڵێن په‌رله‌مانمان ناوێت و ببنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كاره‌كانی په‌رله‌ماندا، چونكه هه‌میشه پارتی دیموكراتی كوردستان په‌رله‌مانێكی ده‌وێت كه خۆی چۆنی بیه‌وێت وا بڕیار بدات خۆی بیه‌وێت كۆببێته‌وه نه‌یه‌وێت كۆنه‌بێته‌وه، به‌به‌هانه‌ی جۆراو جۆر."
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" سه‌یربكه‌ن له‌كه‌یه‌وه په‌رله‌مان چ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كردووه، یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی كردووه ئه‌ویش بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر من ئه‌مه له‌كاتێكدا وڵات لێوان لێوه له قه‌یران ، هه‌رێمی كوردستان له لێواری مه‌ترسیدایه، حكومڕانیه‌كی شكستخواردوو له ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و كه‌وتن دایه،دۆخی خه‌ڵك له‌و په‌ڕی خراپی و نیگه‌رانییه‌كان له ته‌قینه‌وه‌دایه كه‌چی ئه‌مانه هیچ باكیان له‌وه نییه كه په‌رله‌مان داده‌خه‌ن به‌ناوی كه‌ره‌نتینه و به‌ناوی جۆراوجۆره‌وه، له‌ماوه‌ی چه‌ندین مانگی خولی یاساداندا كه‌له 1/3 وه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه، ده‌گه‌ینه 17/6یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵگرتنی پارێز به‌ندی له‌سه‌ر من كردووه، واته به‌سروشتی ئێستا په‌رله‌مانیان به‌جۆرێك په‌كخستووه."
سۆران عومه‌ر ئه‌وه‌شی وت" په‌رله‌مان به‌و بڕیاره‌ی كه ده‌ری كرد ، به‌و زۆرینه‌یه‌ی كه پارتی به ته‌نها و به‌هاوكاری پێكهاته‌كانی كه به‌دیوێكی تردا به‌شێكیان پارتین، په‌رله‌مانی په‌كخست گوێی له 53 په‌رله‌مانتار نه‌گرت كه ناڕازیین ، بۆخۆی به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی شوێنی كه‌وتوون له فه‌له‌كی ئه‌ودان، چۆته ناو كۆبوونهوهیهكهوه كه بینیت په‌رله‌مان لایه‌كی چۆڵه ، هه‌ر له‌وێووه په‌رله‌مان په‌كخرا و لێیدرا، ئه‌رزش بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌هێڵدرایه‌وه."
"ئاڵۆزی زیاتر دروست ده‌كات "
سۆران عومه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت" بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندییه‌كه ئاڵۆزی زیاتر دروست ده‌كات به‌وه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یه‌وێت بڕیاره نایاساییه‌كه‌ی كار پێ بكات سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه وه ئه‌مه ده‌بێت به "جه‌ده‌لێك" له نێوان ئه‌وانه‌ی كه به‌رگری له‌كاره نایاساییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن به بڕیاری ژماره 4 هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه ڕه‌تیان كردۆته‌وه كه ئه‌و بڕیاره یاسایی بێت."
"من ههرئهندامی په‌رله‌مانم و خاوه‌نی پارێزبه‌ندیم "
سۆران عومه‌ر جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه" تا ئێستا هیچ شتێكی دادگا له ئاگاداركردنه‌وه و سكاڵا هیچم پێنه‌گه‌یشتووه هه‌ر له فه‌یسبوك من شتم بیستووه."
وتیشی" ئه‌وان ناتوانن من ده‌ستگیر بكه‌ن به‌بیانووی ئه‌وه‌ی من پارێزبه‌ندیم له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه ، خۆ من هاوڵاتیه‌كی ساده نیم بتوانن به‌ئاسانی ده‌ستگیرمان بكه‌ن، به‌ڵێ من هه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانم وخاوه‌نی پارێزبه‌ندیم و كاری خۆم به‌رده‌وام ده‌كه‌م له په‌رله‌مان بێت یان له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بێت له هه‌رجێگه‌یه‌ك كه بتوانم . "
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند " ئێمه له‌یاسا ناترسین ئێمه له‌وانه به‌هێزترین له یاسا بترسین و هه‌رگیز له یاسا نه‌ترساوین به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پارتی ناوی ده‌نێت یاسا، ئه‌وه یاسا نیه و نایاساییه كه ئێمه ڕێگه له‌وه ده‌گرین پارتی به نایاسایی دادگا و په‌رله‌مانی به‌كاربهێنێت."
"هه‌موو به‌رگرییه‌ك له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین "
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری داواكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌وه، سۆران عومه‌ر و كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵوێستیان چی ده‌بێت؟
سۆران عومه‌ر وتی " هه‌موو به‌رگرییه‌ك له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و بڕیاره‌كه‌ی ده‌كه‌ین و به‌كارێكی گرنگی ده‌زانیین بۆ ئه‌وه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان له‌مه‌ولا له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌توانێت به كه‌یفی خۆی چی بیه‌وێت بیكات. "
" سوپاسی هه‌ركه‌سێك ده‌كه‌م كه پشتگیری لێكردووم نه‌ك ته‌نها هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی "
سۆران عومه‌ر وه‌ڵامی هه‌ندێك تۆمه‌ت ده‌داته‌وه كه ئاڕاسته‌ی ده‌كرێن بۆچی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی به‌وجۆره پستگیری لێده‌كات؟ له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت " من سوپاسی هه‌ركه‌سێك ده‌كه‌م كه پشتگیری لێكردووم نه‌ك ته‌نها هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتیمانی، خه‌ڵكی كوردستان و ڕۆشنبیران و سیاسیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش پشتیوانیان له ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی كاری په‌رله‌مانی كردووه كه ئه‌مه بۆ هه‌موومان پشتیوانی یه‌ك بكه‌ین به‌رامبه‌ر به‌و تاكڕهویانهی كه له هه‌رێمی كوردستان ئێستا خه‌ریكه حكومڕانی به‌ره‌و هه‌ڵدێری گه‌وره ده‌بات. "