دکتۆرد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌م وتووێژه‌دا باس له‌دواین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به دۆخی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كات.
"له شاری سلێمانی له دۆخێكی مه‌ترسیدارداین به‌ڵام به‌مانای له‌ده‌ستده‌رچوونی دۆخه‌كه نایه‌ت یاخود با بڵێن له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه "
له سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا وته‌بێژی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه وتی" له‌ئێستادا ژماره‌ی توشبووان له شاری سلێمانی و بگره هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها وڵاتی عێراقیش له هه‌ڵكشاندایه، بۆیه ده‌توانم بڵێم ئێمه له شاری سلێمانی له دۆخێكی مه‌ترسیدارداین به‌ڵام به‌مانای له‌ده‌ستده‌رچوونی دۆخه‌كه نایه‌ت یاخود با بڵێن له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه به‌ڵكو هێشتا ئێمه توانیومانه هه‌موو توشبوویه‌كی كۆرۆنا ئه‌وه‌ی كه پێویسته له‌ڕووی زانستییه‌وه پێشكه‌شی بكه‌ین، ڕاسته نه‌خۆشخانه‌كانمان فشارێكی زۆری له‌سه‌ره به‌ڵام هێشتا توانای وه‌رگرتنی نه‌خۆشمان هه‌یه، وه دڵنیایی ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر بێت‌و هاوڵاتیان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن وه هه‌موو ئه‌و ڕێكارانه‌ی پێویسته بیگرینه‌به‌ر به‌رامبه‌ر به كۆرۆنا ، ده‌توانین له داهاتوودا ئه‌م شه‌پۆله خێرایه خاو بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ته‌واو دۆخه‌كه بخه‌ینه ژێر ئه‌وه‌ی كه هه‌موو تووشبوویه‌ک كه بێته نه‌خۆشخانه وه‌ربگیرێت چونكه ئێمه ترسمان ته‌نها ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌م شێوازه هه‌ڵكشان هه‌بێت ڕه‌نگه وای لێبێت نه‌خۆشخانه‌كان ته‌واو پڕبن و نه‌توانرێت هه‌موو توشبوویه‌ک له نه‌خۆشخانه داخڵ بكرێت."
" ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان پڕبوون پلانی دیكه‌مان هه‌یه "
دکتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی ئه‌وه‌شی وت" به‌داخه‌وه هه‌ندێک له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌شێوازێكی زۆر نابه‌رپرسانه، نامرۆڤانه، ناته‌ندروستانه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن كه لهكۆتایـیدا ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌نده هاوڵاتییه من دڵنیایی ده‌ده‌م تا ئه‌م ساته نه‌خۆشخانه‌كانمان ئه‌وه‌نیه بڵێین پڕنه‌بوون به‌ڵی قه‌ڕه‌باڵغیه‌كی زۆری له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانه ڕاسته ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبوومان هه‌یه كه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كاندان به‌ڵام ده‌مه‌وێت ئاماژه به خاڵێک بده‌م ، ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه ڕۆژانه له شاری سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت به‌شێكی كه‌میان پێویستیان به نه‌خۆشخانه هه‌یه، زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كان ده‌توانم بڵێم نیشانه‌یان نییه یاخود نیشانه‌ی مام ناوه‌ندی یان هه‌یه كه ئێستا خۆم توشبوویه‌كم هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌م نیشانه‌یه‌كی مام ناوه‌ندم هه‌بووه له‌ماڵه‌وه‌م خۆم جیاكردۆته‌وه، ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی كه ڕێنمایی پزیشكین جێبه‌جێم كردووه، ده‌توانم بڵێم قۆناغێكی زۆر باشیشم له نه‌خۆشیه‌كه بڕیووه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت زۆر به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه بكرێت."
نه‌قشبه‌ندی له‌باره‌ی دۆخی نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه ده‌ڵێت" تا ئه‌م ساته نه‌خۆشخانه‌كان ئه‌وه نییه بڵێن پڕبوون، دڵنیابن ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی له ئێستادا له شاری سلێمانی تایبه‌تكراوه ته‌واو پڕبێت، بێگومان ئێمه پلانی دیكه‌مان هه‌یه كه شوێنی تریش ته‌رخان بكه‌ین سه‌ره‌ڕای ئه‌و باره قورسه داراییه‌ی كه له‌سه‌ر شانی كارمه‌ندان و پزیشكانه كه ئیداری و كارگێڕی و كارگوزاریه‌كانیشه چونكه گرنگترین كۆڵه‌كه له ته‌ندروستی دا سه‌رچاوه‌ی مرۆیی یه پاشان بیناو ده‌زگای پزیشكی یه به‌ڵام بێگومان پلانمان هه‌یه ئه‌گه‌ر پێویستمان به نه‌خۆشخانه‌ی تریش بێت له‌ئه‌گه‌ر پڕبوونی شوێنه‌كاندا ، بێگومان ئێمه شوێنی تر ته‌رخان ده‌كه‌ین به‌ڵام تا ئێستا نه‌خێر پڕ نه‌بووه، ڕاسته قه‌ڕه‌باڵغی هه‌یه به‌ڵام ئێمه ڕۆژانه ژماره‌یه‌ک چاكبووهمان هه‌یه كه له نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه ده‌نێردرێنه‌وه ماڵه‌وه پاش ئه‌وه‌ی كه دڵنیاده‌بین كه ڤایڕه‌سه‌كه له‌له‌شیاندا نه‌ماوه."
"هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه له‌ڕووی پشكنینه‌وه."
ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی وه‌ستانی پشكنینی كۆرۆنا له سلێمانی وته‌بێژی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ڕه‌تیكرده‌وه و وتی" نه‌خێر ئه‌مه دووره له ڕاستیه‌وه، ئێمه ته‌نها له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری ڕابردوودا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه چه‌ند شوێنێكمان هه‌یه كه پشكنین تیایاندا ئه‌نجام ده‌ده‌رێن، یه‌كێک له‌وانه سه‌نته‌ری سه‌رچناره كه زۆرترین پشكنینه‌كان له‌وێ ده‌كرێن، وه ئه‌و شوێنه ته‌عقیم كراوه پاشان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێستی تازه‌مان بۆ هاتبوو، جیهازه‌كان پێویستی به جۆره شتێک ده‌كرد بۆ داتا كردنه‌وه‌یان، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نها ئه‌وه بوو له‌م 48 كاتژمێره‌دا ده‌توانم بڵێم ژماره‌ی پشكنینه‌كان به‌راورد به چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه‌مێک كه‌م بوون ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بوو، له دوێنێ شه‌ویشه‌وه به چڕی ده‌ستكراوه‌ته‌وه به پشكنین ، وه هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه له‌ڕووی پشكنینه‌وه."
" له ئێستادا ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له شاری سلێمانی، ئاستێكی باشه "
"من ده‌توانم بڵێم له ئێستادا ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له شاری سلێمانی، ئاستێكی باشه به‌وه‌ی ده‌بینرێت بازاڕ و دوكانه‌كان چۆڵن وه خه‌ڵک به شێوازێكی ته‌ندروستانه مامه‌ڵه ده‌كەن به‌ڵام هێشتا له ئاستی پێویستدا نییه، واته دۆخه پێویستی به زیاتر خۆپارێزییه وه گرنگیشه هاوڵاتیان ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه نه‌یه‌نه بازاڕ ، گرنگه شه‌وانیش كۆبوونه‌وه نه‌كرێت، واته ئه‌گه‌ر چه‌ند خێزانێک له شوێنێک كۆ ببنه‌وه ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌ركه‌وته‌یه. به ڕاستی ئێستا خۆم كه هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌م به نموونه بهێنمه‌وه من نازانم سه‌رچاوه‌ی توشبوونه‌كه‌م چی بووه، نازانم له كوێووه توش بووم ڕه‌نگه براده‌رێكی خۆمم بینی بێت له شوێنێكدا و قسه‌م له‌گه‌ڵ كردبێت و له شوێنێكدا بوو بێت كه پێشبینیم نه‌كردبێت ئه‌و ڤایڕه‌سه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بێت، بۆیه هاوڵاتیان پێویسته به ته‌واوه‌تی پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن و به‌هه‌موو شێوازێک وا مامه‌ڵه بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكدا كه هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو لایه‌ک بتوانیین دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ین."دکتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی وای وت.
" ڕێژه‌ی مردوو به كۆرۆنا له‌سلێمانی به‌به‌راورد به وڵاتانی چوارده‌ور و جیهان كه‌متره "
د.یاد نه‌قشبه‌ندی له‌باره‌ی ڕێژه‌ی به‌رزی توشبووانی كۆرۆنا وه ژماره‌ی مردووه‌كان له سلێمانی ده‌ڵێت" یه‌ک واقیع هه‌یه ده‌توانم بڵێم ئه‌و ژمارانه‌ی كه له شاری سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نرێن ، ژماره‌یه‌كی واقیع و شه‌فافن . ئێمه ئه‌وه‌ی كه واقیعی بوونی دۆخه‌كه‌یه له شاری سلێمانی داومانه به هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان ته‌واو ئاگاداری دۆخهكهبن، ڕاسته ژماره‌كان جێی نیگه‌رانییه به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر باسی ڕێژه‌ی مردن بكه‌ین به‌راورد به ژماره‌ی تووشبووان هێشتا ڕه‌نگه له زۆر وڵاتی چوارده‌وری ئێمه‌دا یاخود له جیهاندا هێشتا كه‌متربێت به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت دۆخه‌كه مه‌ترسیدار نییه، به‌ڕاستی دۆخه‌كه مه‌ترسیداره‌وه ژماره‌كان جێی نیگه‌رانیین ، وه به ڕاشكاویش ده‌یڵێم ئه‌و ژمارانه‌ی كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێن، ئه‌وه ئه‌وانه‌ن كه نیشانه‌یان هه‌یه و دێن پشكنین ده‌كه‌ن، به ڕاستی حاڵه‌ت هه‌یه و ڕه‌نگه هه‌ڵگریش بێت و هیچ پشكنینێک نه‌كات له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌كه زیاتر بێت له‌وه به‌ڵام گرنگه خه‌ڵک دوو شت جیا بكاته‌وه ترس له‌گه‌ڵ واقیع جیایه، ئێمه نامانه‌وێت به هیچ شێوازێک بترسن ، ناشمانه‌وێت هاوڵاتیان بابه‌ته‌كه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرن وه له‌گه‌ڵ دۆخه واقیعیه‌كه‌دا مامه‌ڵه نه‌كه‌ن، بۆیه ئێمه ته‌نیا شت ده‌ڵێم ژماره‌كان هه‌رچه‌ندێک بێت، دۆخه‌كه هه‌رچیه‌ک بێت دڵنیابن ئه‌گه‌ر خۆپارێزی بكه‌ن و هاوكاری كه‌رتی ته‌ندروستی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بن ئه‌م دۆخه تێده‌په‌ڕێنین."
"بۆچی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌سلێمانی ڕاناگه‌یه‌نرێت؟"
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له سلێمانی ڕاناگه‌یه‌نرێت؟ دکتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی وتی" له ڕاستیدا ئێمه پێشنیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆمان كردووه ، پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌و پێش ، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ندێک دۆخ، له‌وانه خراپی باری ئابوری هاوڵاتیان كه ده‌توانم بڵێم ڕێگریهكی زۆر بووه له‌به‌رده‌م ڕێ‌و شوێنه‌كان و ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه پێویسته، كه‌واته ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه زانستییه له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه‌ی كه ئێمه تیاین ، ڕِهنگه خراپی باری ئابوری هۆكارێک بێت نه‌مان توانیبێت وه‌كو خۆی جێبه‌جێی بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پێشنیاریش كراوه له‌ناو لیژنه‌ی باڵای ئۆپەراسیۆنی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه به‌ڵام لای ئه‌وانیش هه‌مان قسه هه‌بوو كه دۆخی خراپی ئابوری هاوڵاتیان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه پێویسته فرمانه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌وانه كه ئه‌وانیش كه‌سانێكی هیلاكن له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه شانبه‌شانی كه‌رتی ته‌ندروستی له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا بوون له‌به‌ر نه‌بوونی موچه و خراپی باری ئابوری بتوانن به‌و شێوازه ڕێوشوێنه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له شاری سلێمانی ده‌ركرا، له ئێستادا ده‌بینرێت له شاری سلێمانیدا ته‌واو جێبه‌جێ ده‌كرێت و هاوڵاتیانیش ته‌واو باش‌دا پابه‌ندن پێوه‌ی كه هیوادارم باشتریش بێت"
"له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا ژماره‌یه‌كی چاکبوونه‌وه‌ی زۆر له شاری سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت "
وته‌بێژی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" هه‌واڵه خۆشه‌كه یه‌كه‌م ئه‌و ژمارانه‌ی كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت به‌شێكی كه‌میان پێویستیان به نه‌خۆشخانه‌یه و باری ته‌ندستیان ناجێگیره هێشتا ده‌توانم بڵێم ئه‌و ڕێژه مردنه‌ی كه هه‌یه ڕاسته مه‌ترسیداره به‌ڵام ئه‌وه نیه بڵێین ئێمه له هه‌موو وڵاتانی تر زیاترین بگره ڕه‌نگه كه‌متربین به شێوه‌یه‌كی گشتی، خاڵێكی تر گرنگه دڵنیا بن له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا ده‌توانم بڵێم ژماره‌یه‌كی چاکبوونه‌وه‌ی زۆر له شاری سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت كه له دوو هه‌فته له‌مه‌و پێش نزیكه‌ی430 حاڵه‌تمان ڕاگه‌یاندووه "ئینشاالله" له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا ژماره‌یه‌كی تری چاكبوونه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و ڕاسته نه‌خۆشخانه‌كان ڕۆژانه نه‌خۆشی تێده‌چێت به‌ڵام نه‌خۆشیش چاک ده‌بێته‌وه و ده‌نێردرێته‌وه ماڵه‌وه."
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ڕێژه‌ی به‌رزی توشبووانی كۆرۆنا له سلێمانی جیاواز له شوێنه‌كانی تر دکتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی ڕایگه‌یاند" ده‌توانم بڵێم واقعێكه كه ئێمه به تایبه‌ت له جه‌ژن و له ڕه‌مه‌زاندا به‌ركه‌وته‌یه‌كی زۆر هه‌بوو به‌ركه‌وته‌یه‌كی زۆر هه‌بوو له شاری سلێمانی ئه‌مه یه‌كێک بووه له هۆكاره‌كان له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه هه‌رگیز نه‌مان وتووه ڤایڕه‌سی كۆرۆنا كۆتایی هاتووه، ڤایڕه‌سی كۆرۆنا شتێكی جیهانییه شتێكی لۆكاڵی نییه ته‌نها له شاری سلێمانی بوونی هه‌بێت ،له‌به‌ر ئه‌وه هه‌میشه مه‌ترسیه‌كان هه‌یه تا له جیهاندا حاڵه‌تێک بمێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له شاری سلێمانی و بگره هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی عێراقیش حاڵه‌ته‌كان هه‌ر مابوون، ئه‌وه بوو به‌هۆی ئه‌و به‌ركه‌وتنه زۆره. بێگومان ئه‌و ژماره له هه‌ڵكشاندا ده‌بێت به‌ڵام گرنگه ئێمه كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین چون بتوانیین ئه‌م شه‌پۆله خاو بكه‌ینه‌وه. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین بڵێین ڤایڕه‌سی كۆرۆنا سه‌د له‌سه‌د بنبڕ ده‌كه‌ین به‌ڵام ته‌نها كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌ڵكشانه به‌ره‌و خاوی بڕواته‌وه و به شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی بڕوات وه بتوانیین هه‌موو ڕێ و شوێنانه‌ی كه پێویستن جێبه‌جێی بكه‌ین."
" ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌توانم بڵێم زۆربه‌یان كۆرۆنان "
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌وترێت هه‌ندێک نه‌خۆشی تر له ئێستادا له ئارادایه وه‌ك گرانه‌تا؟ دکتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی وتی" نه‌خێر به‌ڕاستی ئێستا ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین له پشكنینه‌كانه‌وه كه هاوڵاتیان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن نه‌خێر ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌توانم بڵێم زۆرینه‌یان كۆرۆناین به‌ڵام گرنگه ئێمه چۆن مامه‌ڵه‌ی ڕاست له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا بكه‌ین، واته گرنگه هاوڵاتیان بزانن كه توشی كۆرۆنا بوویت مه‌رج نییه یه‌كسه‌ر پێویستت به پلازما بێت، یا به چاره‌سه‌ری دژه ڤایڕه‌س بێت پێویستت به چاره‌سه‌رێک بێت بایی 100 هه‌زار بێت كه به‌ڕاستی به‌داخه‌وه هه‌ندێک كه‌س نابه‌رپرسانه و نه‌فس نزمانه مامه‌ڵه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌دا ڕه‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زمه‌یه‌ک دروست بكرێت و بۆ هه‌ندێک ده‌ستكه‌وتی ماددی یاخود كه‌سی خۆیان هیوادارم خه‌ڵک له ئاست ئه‌و هۆشیاریه‌دا بن، من باسی خۆم ده‌كه‌م به نموونه من تووش بوو بووم نه ئۆكسجینیشم لابوو نه پلازماشم به‌كارهێناوه نه دژه ڤایڕه‌شم به‌كارهێناوه ته‌نها چه‌ند چاره‌سه‌رێک له چه‌ند ڤیتامینێک پێکهاتووه ڕه‌نگه له خواردنی ڕۆژانه‌شدا هه‌بێت ئه‌و كاته‌ی كه تووش ده‌بیت ڕه‌نگه جورعه‌یه‌كی زیاتر بێت كه ڕه‌نگه له خواردنی ڕۆژانه‌شدا هه‌بێت، وه باری ته‌ندروستیم به به‌راورد به هه‌فته‌ی ڕابردوو زۆر زیاتر بێت ده‌توانم بڵێم به‌ره‌و قۆناغی كۆتایی نه‌خۆشیه‌كه ده‌ڕۆم، بۆیه ڕاسته حاڵه‌ته‌كان زۆرن ، ئه‌و نیشانه زۆرانه‌یان له‌م وه‌رزه‌دا ده‌ڕوات ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌توانم بڵێم زۆربه‌یان كۆرۆنان به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه نه‌بێته هۆی شڵه‌ژان یان ترس چونكه زۆر خراپه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌ن، بۆیه دڵنیابه ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانیش هه‌بێت،ته‌نها به پشوودان و مانه‌وه له ماڵه‌وه ، خۆ جیاكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه تووش نه‌كه‌یت، ئاو زۆرخواردنه‌وه ، میوه خواردن ، ڕۆژانه كه‌مێک بچیته به‌ر خۆری به‌یانی ، جێبه‌جێكردنی چه‌ند وه‌رزشێكی ساده كه خۆ هیلاکكردنی تێدانه‌بێت ، وه به‌كارهێنانی هه‌ندێک له‌و ڤیتامینانه به ئاسانترین شێوه نه‌خۆشیه‌كه تێپه‌ڕ ده‌كات."
"دۆخی ته‌ندروستیم زۆرباشه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌م"
دکتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی كه له‌ماوه‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند تووشی كۆرۆنا ڤایره‌س بووه، به‌ڵام له ئێستادا به‌وته‌ی خۆی دۆخی ته‌ندروستی زۆرباشه له‌و ڕوه‌وه وتی" من له ئێستا بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 8-9 ڕۆژه هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه بووم ، وه چاره‌سه‌ره‌كان به‌كار دێنم ته‌نها چاره‌سه‌رێكی "سه‌پۆرتزه" ، هیچ چاره‌سه‌رێكی ئه‌وتۆ نییه ئه‌و شێوازانه‌ی كه دكتۆره‌كان هه‌ر هه‌مان ئه‌و دكتۆرانه‌ی كه سه‌رپه‌رشتیاری كۆرۆنان له شاری سلێمانی ، ڕێنماییه‌كانم وه‌رگرتوون و "ئینشاالله" له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌توانم بڵێم له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا یان هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كاری خۆم پاش ئه‌وه‌ی ده‌بێت بێگومان پشكنینه‌كانم نێگه‌تیف ده‌ربچێته‌وه."
" كه‌رتی ته‌ندروستی له شاری سلێمانی له ئێستادا ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی یه به‌رده‌وامه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت "
سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی مانگرتنی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له سلێمانی، دکتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی وتی" من دڵنیایی ده‌ده‌م كه‌رتی ته‌ندروستی له شاری سلێمانی له ئێستادا ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی یه به‌رده‌وامه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت به‌هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، وه ئێمه تا ئێستا نه له هیچ سه‌نته‌رێكی كۆر‌ونا نه له هیچ ئیمهرجێنسیهک ده‌وام ڕانه‌گیراوه ، ڕاسته هه‌ندێک شوێن ده‌وامی تیادا ڕاگیراوه به‌ڵام نه‌هێڵدراوه كاربكاته سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان و ژیانی هاوڵاتیان ، ئه‌وه‌ش واقیعێكه كه كارمه‌ند و پزیشک و كارگوزار و یه‌كه ئیداری و كارگێڕیش وه‌كو هه‌موو مرۆڤێكی دیكه پێویستی به بژێوی ژیانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رده‌وامی به ژیانی بدات، ئێستا كه‌رتی ته‌ندروستی توانیویه‌تی ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری پێویسته پێشكه‌ش به هاوڵاتیانی بكات به تایبه‌تی له سه‌نته‌ره‌كانی كۆرۆنادا كه ده‌توانم بڵێم باشترین خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌ڕووی كوالێتی و له‌ڕووی "كوانتیتی- شه‌وه" پێشكه‌ش به توشبووانی كۆرۆنا كراوه له شاری سلێمانی."