Accessibility links

شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا:دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌رپێكهێنانی حكومه‌تدا جڤاتی نیشتمانی بڕیارده‌دا گۆڕان له‌حكومه‌تدا بمێنێته‌وه‌ یا بكشێته‌وه‌


شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا- ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا- ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان

شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئیشی جوان بكات و ئیش و كاره‌كانی به‌ پلان و ڕێكوپێك چووه‌ به‌ڕێوه‌ ئێمه‌ش ڕه‌خنه‌ی لێناگرین، به‌ڵام ئێمه‌ش ڕه‌خنه‌مان له‌ حكومه‌ت هه‌یه‌، ده‌شڵێت" ئێمه‌ كێشه‌یه‌كمان هه‌یه‌ له‌كۆبونه‌وه‌كانیشماندا پێمان وتوون، ئێستاش گومرگه‌كان قاچاغی لێده‌كرێت، ڕێڕه‌وی قاچاغ هه‌یه‌ كۆمپانیای حیزب هه‌یه‌، هه‌روه‌ها نه‌وت شه‌فاف نیه‌ بزانین چۆنه‌ و چۆن نیه‌، دۆخی گومرگیش پارتی ده‌ڵێت یه‌كێتی چاكی نه‌كات ئێمه‌ چاكی ناكه‌ین، یه‌كێتیش ده‌ڵێت پارتی چاكی نه‌كات چاكی ناكه‌ین" هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"دووای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تدا جڤاتی گشتی بڕیار ده‌دات له‌حكومه‌تدا بمێنێته‌وه‌ یا بكشێته‌وه‌، شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نێت" پێش كۆرۆنا داوای ئه‌وه‌مان كرد كه‌سێ قۆڵی كۆ ببینه‌وه‌، دیاره‌ یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆنابنه‌وه‌ ئیتر چۆن بتوانن سێ قۆڵی كۆببنه‌وه‌."

"ڕێككه‌وتووین له‌ 12% ی پشكی خۆمان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرین "

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا ئه‌ندامه‌كه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی" ئێمه‌ تا ئێستا ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌ وه‌رمانگرتووه‌، بریتییه‌ له‌ پۆستی وه‌زیره‌كان له‌گه‌ڵ چوار بریكار، دوێنێ دوو بریكاری دیكه‌ش له‌ شاره‌وانی و له‌ كاره‌با ده‌ست به‌كار بوون، ئه‌وانه‌ی كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ دوو جۆر پۆسته‌ یه‌كێكیان به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانه‌ و ئه‌ویترییان ڕاوێژكاره‌كانه، به‌شێكی هی حكومه‌ته‌ و به‌شێكیانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌، ماوه‌ته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ده‌سته‌كان-دا چیمان به‌رده‌كه‌وێت هه‌روه‌ها له‌ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌وانه‌ هه‌مووی ئێمه‌ به‌شمان هه‌یه‌ ئنجا وه‌ستاوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێكی ڕێكه‌وتوین وهه‌ندێكی ماوه‌. "

شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ڕونیكرده‌وه‌" وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه‌ له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ پێویستی به‌ ڕێككه‌وتنی نوێ نییه‌ ئه‌وانه‌ هه‌مووی وه‌كو "مه‌بده‌ئی" ته‌واو بووه‌ به‌ڵام هه‌ندێكی پۆستی به‌تاڵ نییه‌، وه‌ هه‌ندێكی پۆست-یش لای یه‌كێتیه‌، پێویستی به‌ڕێككه‌وتنی تازه‌ نییه‌ چونكه‌ ئێمه‌ ڕێكه‌وتووین له‌ 12% ی پشكی خۆمان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرین."

"نزیكه‌ی 30 پۆستی ترمان ماوه‌ وه‌ریبگرین "

سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌ هێشتا ماوه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ریگرێت له‌كاتێكدا داوای بچوككردنه‌وه‌ی حكومه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان ده‌كرێت؟ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا وتی" نزیكه‌ی 30 پۆست ده‌بن، ئه‌و پۆستانه‌ هه‌ر هه‌ن بۆ نموونه‌ وه‌زاره‌تێك چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی تێدایه‌ و له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕاوێژكارێك، له‌ په‌رله‌مانیش و له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران-یش دا به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم-یشدا، مه‌بده‌ئی ئیشه‌كه‌ بێجگه‌ له‌ قه‌یران ده‌كرێت حكومه‌ت بچووك بكرێته‌وه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ و له‌خواره‌وه‌ حكومه‌ت گه‌وره‌ بكرێت، گه‌وره‌كردنی حكومه‌ت له‌ خواره‌وه‌ واته‌ ده‌سه‌ڵات پێدانی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ "موماره‌سه‌" بكات، حكومه‌ت پێویسته‌ پلان دابنێت و چاودێربێت. له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك پۆست هه‌بێت له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یان له‌ هه‌ندێك شوێنی دیكه‌ش با بڵێین پۆسته‌ سیادییه‌كان پێویست ناكات حكومه‌ت به‌و شێوه‌ گه‌وره‌یه‌ گه‌وره‌ی بكه‌ین، كه‌ په‌یوه‌ندی به‌سه‌ر قه‌یرانیشه‌وه‌ نه‌بێت ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پێویستییه‌ چاكسازییه‌كان كه‌ بكرێت، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی پۆسته‌كان وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ڕاوێژكار و ئه‌وانه‌ ، به‌هۆی ده‌ستكاری موچه‌ و ئه‌وانه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ڕاوێژكار ئیمتیازه‌كانی وه‌كو جاری پێشوو نه‌بێت، موچه‌ ده‌ستكاری كراوه‌ پله‌باڵاكان ده‌ستكاری كراوه‌، نه‌سریه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ حاڵه‌تێكی زۆر ئاساییه‌."

" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆئه‌نجومه‌نی باڵای چاكسازی ئه‌و پۆسته‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ زۆر گرنگه‌"

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی مه‌به‌ست چییه‌ له‌ له‌سه‌ره‌وه‌ حكومه‌ت بچوكبكرێته‌وه‌ و له‌خواره‌وه‌ فراوان بكرێت؟ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا وتی" ئه‌و وزه‌یه‌یی كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ ، ده‌كرێت بیبه‌یته‌ خواره‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتی یه‌كان، ڕاوێژكاره‌كان ده‌سه‌ڵاتیان بدرێتێ."

به‌ڵام ئاماژه‌ت به‌وه‌كرد كه‌ 30 پۆست-تان ماوه‌ وه‌ریبگرن له‌كاتێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌یت كه‌ هه‌ندێك له‌ پۆسته‌كان زیاده‌ن؟

شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا به‌مجۆره‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی" به‌ڕای من له‌وانه‌یه‌ ژماره‌ی ڕاوێژكاره‌كان زیاد بێت بۆ نموونه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌ په‌رله‌مان، پێویست نه‌كات به‌و ژماره‌یه‌ ڕاوێژكاریش بێت، ده‌بێت ڕاوێژكارێكی پسپۆڕی بێت له‌وانه‌یه‌ ڕاوێژكار له‌خواره‌وه‌ باشتر ڕۆڵ ببینێت."

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای چاكسازی ئه‌و پۆسته‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ یاساكه‌ی بۆ ده‌ربچێێت ئه‌و پۆسته‌ وه‌رده‌گرین، دواتر یاسای چاكسازی بۆ هه‌موو بواره‌كانی نه‌وت و په‌یوه‌ندییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ وخاڵه‌ سنورییه‌كان و گومرگ و ئه‌وانه‌، ئه‌وه‌ زۆر پێویسته‌ چونكه‌ به‌ڕاستی ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه‌ هه‌نگاوی جددی بنرێت بۆ مه‌سه‌له‌ی چاكسازی."

هه‌روه‌ها وتی" هه‌ندێك له‌و پۆستانه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ش زیاده‌یه‌ ئه‌وه‌ بۆچوونی منه‌ به‌ڵام سه‌رۆكی فراكسۆنه‌كه‌مان ڕه‌خنه‌ له‌ حكومه‌ت ده‌گرێت، حكومه‌ت قابیلی ڕه‌خنه‌یه‌ ئه‌وه‌ بۆچوونی خۆیه‌تی."

" دوو مه‌ودامان داناوه‌ ... سه‌رۆكی فراكسیۆن-یش كه‌ واده‌ڵێت بۆچوونی خۆیه‌تی "

شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا وتیشی" ئێمه‌ دوو مه‌ودامان داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌راوردی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی خۆمان بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌گوزه‌رێت له‌ حكومه‌تدا، مه‌ودایه‌كیان ته‌واو بووه‌ كه‌ 6 مانگه‌، هه‌فته‌ی پێشوو كۆبووینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ براده‌رانی پارتی به‌ڕاشكاوی هه‌موو قسه‌یه‌كمان كرد، هیچ ڕێگه‌یه‌ك نه‌ماوه‌ ده‌بێت چاكسازی بكه‌ین، مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی "كاك علی حه‌مه‌ صاڵح" ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت شه‌رمه‌ بمێنینه‌وه‌، ئه‌مه‌ بۆچوونی خۆیه‌تی به‌ڵام ئێمه‌ وه‌كو حیزب بۆچونێكمان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ قابیلی ڕه‌خنه‌یه‌، گله‌یی له‌سه‌ره‌ وه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ ، یه‌كه‌م سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵك بپارێزێت، دووه‌م لانی كه‌می ژیان بۆ خه‌ڵك مسۆگه‌ربكات."

"ئێمه‌ش ڕه‌خنه‌مان له‌حكومه‌ت هه‌یه‌ "

"ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئیشی جوان بكات و ئیش و كاره‌كانی به‌ پلان و ڕێكوپێك چووه‌ به‌ڕێوه‌ ئێمه‌ش ڕه‌خنه‌ی لێناگرین،به‌ڵام ئێمه‌ش ڕه‌خنه‌مان له‌ حكومه‌ت هه‌یه‌."شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا وای وت"

"ئێمه‌ كێشه‌یه‌كمان هه‌یه‌ له‌ گومرگه‌كاندا به‌ڕاستی تا ئێستاش گومرگه‌كان قاچاغی لێده‌كرێت، ڕێڕه‌وی قاچاغ هه‌یه‌ كۆمپانیای حیزب هه‌یه‌ "

له‌كاتێكدا وه‌زیری دارایی له‌ پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ به‌ڵام له‌ وه‌ڵامه‌كه‌تدا ئاماژه‌ت به‌ دوو ئه‌ركی حكومه‌ت كرد كه‌ یه‌كێكیان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌؟ له‌وه‌ڵامدا شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا وتی" ڕاسته‌ وه‌زیری دارایی له‌ئێمه‌یه‌ به‌ڵام سه‌یر بكه‌ن كه‌ وه‌زیری دارایی ئه‌ركی چییه‌، له‌ وڵاتێك چه‌ندیش پێشكه‌وتوو بێت له‌وڵاتێك بێت كه‌ یاسای بودجه‌ هه‌بێت، سه‌رچاوه‌ی داراییه‌كه‌ ڕوون بێت، سه‌رچاوه‌ی دارایی ئێمه‌ فره‌ سه‌رچاوه‌یه‌، مه‌سه‌له‌ن نه‌وت بووه‌ كه‌ ئێستا نرخی نه‌وت دابه‌زیووه‌، مه‌سه‌له‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ بووه‌ كه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ دێت، مه‌سه‌له‌ی باج و داهاتی ناوخۆ و گومرگه‌كانه‌، ئێمه‌ ئه‌گه‌ر پشتببه‌ستین به‌ توانای خۆمان له‌و باجانه‌ی كه‌كۆی ده‌كه‌ینه‌وه‌، توانای خۆمان له‌ گومرگه‌كان كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش و ڕێكوپێك كۆبكرێته‌وه‌، ئێمه‌ كێشه‌یه‌كمان هه‌یه‌ له‌ گومرگه‌كاندا به‌ڕاستی تا ئێستاش گومرگه‌كان قاچاغی لێده‌كرێت، ڕێڕه‌وی قاچاغ هه‌یه‌ كۆمپانیای حیزب هه‌یه‌، ده‌كرێت وه‌زاره‌تی دارایی بكه‌ین به‌ وه‌زاره‌تێك كه‌هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ نه‌بێت پاره‌ی بۆ بنێرن و سه‌رفی بكات، بودجه‌ ڕه‌هه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و دارایی هه‌یه‌. بودجه‌ و قانونی بودجه‌ زۆر گرنگه‌ كه‌ بزانرێت له‌ ساڵێكدا چی پێویسته‌ بودجه‌كه‌ی بۆ دابین بكه‌یت ، چۆن پاره‌ی بۆ په‌یدا بكرێت ئه‌مه‌ گرنگترین شته‌ له‌ "مه‌بده‌ئی" بودجه‌ به‌ڵام تا ئێستای له‌م حكومه‌ته‌ی ئێمه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ نییه‌."

"نه‌وت شه‌فاف نیه‌ بزانین چۆنه‌ و چۆن نیه‌، دۆخی گومرگیش پارتی ده‌ڵێت یه‌كێتی چاكی نه‌كات ئێمه‌ چاكی ناكه‌ین، یه‌كێتیش ده‌ڵێت پارتی چاكی نه‌كات چاكی ناكه‌ین"

واته‌ ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی ته‌نها پاره‌ی بۆ ده‌چێت و ئه‌و سه‌رفی ده‌كات؟ وه‌ڵامی ئه‌ندامه‌كه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن به‌مجوره‌ بوو" هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان هه‌ر وابووه‌، نه‌وت داهاته‌كه‌ی بووه‌ به‌295 ملیۆن دۆلاریان داوه‌تێ، نه‌وت شه‌فاف نییه‌ بزانیین چۆنه‌و چۆن نییه‌، به‌ڕاستی گومرگ دۆخی زۆر خراپه‌ ، چه‌نده‌ها كۆمپانیای هه‌ردوو حیزب هه‌یه‌ كۆنتڕۆڵیان كردووه‌ ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌كان كه‌ به‌ڕاستی وه‌زیری دارایی نوسراوی ڕه‌سمی داوه‌تێ، له‌ كۆبوونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ براده‌رانی پارتی پێمان وتون كه‌ ئه‌مه‌ وه‌زعی گومرگه‌كانه‌، ئه‌م له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ودا و ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مدا،ده‌ڵێن یه‌كێتی چاكی نه‌كات ئێمه‌ چاكی ناكه‌ین، ئه‌ویش ده‌ڵێت پارتی چاكی نه‌كات ئێمه‌ش چاكی نه‌كات . ئێمه‌ش ئیشه‌كه‌مان قورسه‌ هه‌ر پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چاك بكرێت."

"دووای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تدا جڤاتی نیشتمانی بڕیار ده‌دات له‌حكومه‌تدا بمێنێته‌وه‌ یا بكشێته‌وه‌"

شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنییان بۆ ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ پێشتر به‌وته‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ واده‌ی شه‌ش مانگ له‌به‌رده‌م حكومه‌ته‌؟ وتی" ئێمه‌ چه‌ند مانگێگه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئیشه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین. ئێمه‌ مانگی 2 راِپۆرتێكی 6 مانگی یه‌كه‌ممان به‌ وردی داوه‌ به‌ براده‌رانی پارتی كه‌ به‌راوردی ڕێكه‌وتنی خۆمانمان كردووه‌، ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر به‌غددا چۆنه‌و چه‌ندی جێبه‌جێكراوه‌، وه‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر په‌رله‌مان چۆنه‌و چه‌ندی جێبه‌جێكراوه‌، ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر حكومه‌ت چۆنه‌ وه‌ چه‌ندی جێبه‌جێكراوه‌، ئه‌م به‌راورده‌مان به‌ ڕاپۆت داونه‌تێ به‌فه‌رمی، دوای ئه‌وه‌ش دێن ڕاپۆرتی دووه‌مییان ده‌ده‌ینێ بۆ 6 مانگی دوای ئه‌وه‌."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند" كه‌ ئێمه‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان كردووه‌ له‌گه‌ڵ پارتی دا، ئه‌وه‌ جڤاتی نیشتیمانی بڕیاریداوه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ساڵه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت، دێن به‌راوردی ده‌كه‌ین ، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ین جڤاتی نیشتیمانی بڕیار ده‌دات له‌ حكومه‌ت بێنه‌ ده‌رێ یان تێدا بمێنینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر تێیدا بمێنینه‌وه‌ بۆ؟ وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ حكومه‌تیشدا بێنه‌ده‌رێ بۆ؟ ئه‌وه‌ هۆكاره‌كه‌ ڕوونه‌. واته‌ سالێك دوای پێكهێنانی حكومه‌ت جڤاتی له‌وانه‌یه‌ ئه‌م چه‌ند مانگه‌ پاساوێك هه‌بێت چونكه‌ حكومه‌ت كه‌وت به‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ نه‌وت دابه‌زی و عێراق پاره‌ نانێرێت ئه‌وانه‌ هه‌مووی هۆكارن له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ نه‌توانێت وه‌كو پێویست ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی خۆی جێبه‌جێبكات، ئێمه‌ به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ دراسه‌ی هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌كه‌ین، "دراسه‌یه‌كی" بابه‌تیانه‌ و واقیعیانه‌، ئه‌و كاته‌ بڕیارده‌ده‌ین و ده‌یخه‌ینه‌وه‌ به‌رده‌م جڤاتی نیشتیمانی كه‌ سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیار بدات ئێمه‌ چی ده‌كه‌ین وه‌كو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان."

" ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ براده‌رانی پارتی و یه‌كێتی به‌و په‌له‌ په‌له‌یه‌ ده‌رناكه‌وێت."

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا وتی" داوای ئه‌وه‌مان كرد كه‌ دۆخی هه‌رێم خراپه‌، هه‌رێم موئامه‌ره‌ی له‌سه‌ره‌ قه‌واره‌كه‌ له‌ مه‌ترسیدایه‌، بیر له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ چۆن قه‌واره‌كه‌ بپارێزین ، دووه‌م یه‌كێتی و پارتی نێوانیان دووره‌ كه‌ ئه‌وه‌ش خراپه‌، له‌ڕاگه‌یاندن شه‌ڕێكی ڕاگه‌یاندنیان هه‌یه‌ و له‌یه‌كه‌وه‌ دوورن و كۆنابنه‌وه‌، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ براده‌رانی پارتی و یه‌كێتی به‌و په‌له‌ په‌له‌یه‌ ئه‌نجامه‌كانی ده‌رناكه‌وێت."

" پێش كۆرۆنا داوای ئه‌وه‌مان كرد كه‌سێ قۆڵی كۆ ببینه‌وه‌، به‌ڵام خۆ دیاره‌ یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆنابنه‌وه‌ ئیتر چۆن بتوانن سێ قۆڵی كۆببنه‌وه‌."

شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا زیاتر له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ دوا و ده‌ڵێت" ئێمه‌ ڕاو بۆچوونی ئه‌وانمان گه‌یانده‌ ئه‌مان هی ئه‌مانمان گه‌یانده‌ ئه‌وان، ئێمه‌ پێش كۆرۆنا داوای ئه‌وه‌مان كرد كه‌سێ قۆڵی كۆببینه‌وه‌، دیاره‌ یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆنابنه‌وه‌ ئیتر چۆن بتوانن سێ قۆڵی كۆببنه‌وه‌."

" وتمان ئێمه‌ باهه‌موومان له‌ژێر چه‌تری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا كۆببینه‌وه‌ "

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" پێش كۆبوونه‌وه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر داڕشته‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی تازه‌، داوامان كرد وتمان ئێمه‌ باهه‌موومان له‌ژێر چه‌تری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا كۆببینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ئێمه‌ كه‌ له‌و ڕێكه‌وتنه‌دا داده‌نیشێت بزانین ئێمه‌ له‌كوێی هاوكێشه‌كه‌داین كه‌ ئه‌وه‌ش نه‌بووه‌، ئه‌و دۆخه‌ ده‌بێت چاك بكه‌ین كه‌ لانی كه‌م ده‌بێت گوتارمان یه‌كگرتووبێت به‌رامبه‌ر به‌ عێراق و ده‌وروبه‌ر به‌پێی مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور بتوانیین موخاته‌به‌ی بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی چیمان وتووه‌ ئه‌وه‌ دوای هه‌فته‌یه‌ك ده‌رناكه‌وێت چونكه‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ كۆبونه‌وه‌كانمان ئه‌نجامداوه‌."

"ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه‌ و بزانیین به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات، ئێمه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆمان به‌رامبه‌ر خیتابی كوردی..."

"ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه‌ و بزانیین به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات، ئێمه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و ڕێكه‌وتنی خۆمان بێده‌نگ نابیین، ئێمه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆمان به‌رامبه‌ر خیتابی كوردی بۆ ئێران و توركیا و عێراقیش بۆ ده‌ره‌وه‌ سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ئیتر چه‌ند به‌قسه‌مان ده‌كه‌ن و به‌ قسه‌مان ناكه‌ن ئه‌مه‌ شتێكه‌، مه‌سه‌له‌ی حكومه‌ت به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ ئێمه‌ پێداچوونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ هه‌موو شتێكدا، ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ش كردوومانه‌ زۆرترین به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی تێدایه‌، به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ی تێدانییه‌ وه‌كو حیزب." شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا له‌كۆتایی وتووێژه‌كه‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وات وت"

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:15 0:00


XS
SM
MD
LG