مافپه‌روه‌ر هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت" ئێمه ئێستا ترسی ئه‌وه‌مان نییه كه‌سێك یا چه‌ند ده‌روێشێك له وڵاتان بێت و ڤایڕه‌سه‌كه بێنێته ناو شاری ئێمه یان وڵاتی خۆی ڤایڕه‌سه‌كه لای ئێمه هه‌یه له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه به‌ڵام من ناتوانم قسه له‌سه‌ر شاری سلێمانی بكه‌م چونكه ئه‌وان ئیداره‌ی خۆیان هه‌یه به‌ڵام له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه كارێكی باش نه‌بوو كاریگه‌ری خۆیشی ده‌بێت له ڕووی پرۆتۆكۆڵیشهوه له‌ڕووی ده‌وڵه‌ته‌وه كارێكی نه‌گونجاو بوو چونكه هاوڵاتی وڵاتێكی تر ناتوانێت بێته وڵاتێك به‌بێ ئه‌وه‌ی ڤیزای بۆ بكرێت و هاتنه ژووره‌وه‌ی بۆ بكرێت و پاسپۆرتی پێبێت ئه‌ی چۆن ده‌توانێت له‌و شاره جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی؟! ئه‌وه هه‌موو پرسیارن ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن ئه‌وان وه‌ڵام بده‌نه‌وه."هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" ئێمه پێمان وایه له هه‌ولێر شتی وا ڕووینه‌داوه و ڕێگه‌شمان نه‌داوه له هه‌ولێریش خه‌ڵك كۆچی دوایی كردووه و خاوه‌ن نفوزبوون له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه خه‌ڵكی زۆریان هه‌بووه به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌مان نه‌داوه پرسهدابنرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه‌یه‌ی له‌سلێمانی بوو (پرسه‌ی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زان) له‌هه‌ولێر بووایه به‌دڵنیاییه‌وه ڕێگه‌مان نه‌ده‌دا و ڕێگریشمان لێی ده‌كرد، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ر بار‌و گوزهرهران و ژیانی هاوڵاتیان نه‌بێت باشترین بژارده قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه "
" ڤایڕه‌سی كۆرۆنا له‌هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌ك بڵاوبۆته‌وه له‌ناوشار و له هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كان وه له هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان و قه‌زاو ناحیه‌كان "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌دۆخی ته‌ندروستی شاری هه‌ولێر پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا ڤایره‌س وتی"دۆخی ته‌ندروستی شاری هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت وه‌كو پێویست نییه، دۆخه‌كه دۆخێكی مه‌ترسیداره كه ژماره‌ی ڤایڕه‌سه‌كه گه‌لێك زۆر بووه له هه‌ڵكشانی دووه‌می ئه‌و ڤایڕه‌سه له‌دوای مانگی "ڕه‌مه‌زانی پیرۆز" كه هه‌ڵكشانێكی زۆر بوو، وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگری ڤایڕهسهكهشن به‌نیشانه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵگرتنی ڤایڕهسهكهشیان دیار نییه، كه‌واته ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و ڤایڕه‌سه به‌شێوه‌یه‌ك بڵاوبۆته‌وه له‌ناو شار و له هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كان وه له هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان و قه‌زاو ناحیه‌كان كه ده‌توانیین بڵێین بڵاوبوونه‌وه‌ی له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه."
هه‌روه‌ها وتیشی" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه به‌رده‌وام ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌گرینه‌به‌ر وه ڕێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كه له‌ماوه‌ی ڕابردوو ڕامانگه‌یاند به‌داخستنی هه‌ندێك شوێنی گشتی و ڕێنمایی كردنی هاوڵاتیان و ڕاگه‌یاندنی چه‌ندین هه‌ڵمه‌ت ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی كه ڕامانگه‌یاند دابه‌شكردنی ماسك به‌خۆڕایی به‌سه‌ر هاوڵاتیان و خاوهنكارهكارن له شوێنه گشتی یه‌كان دوای ئه‌وه‌ی كه ژیانمان ئاسایی كرده‌وه له كردنه‌وه‌ی شوێنی كاركردنی هاوڵاتیان و هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ئه‌وانه هه‌ر هه‌مووی كارئاسانی بوون بۆ هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی بكه‌ینه‌وه."
"ڕۆژانه ژماره‌كان زۆر زیاترن له‌وه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت "
مافپه‌روه‌ر هێمن قادر ئه‌وه‌شی وت" ئێمه له‌نێوان دوو دۆخداین ، ئه‌ویش خۆپارێزی و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌م ژیان و كار و بژێوی هاوڵاتیان بۆیه بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان ئه‌و دوو بابه‌ته‌دا ئێمه ناچاربووین بۆ ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ئێستادا له‌ژووری ئۆراسیۆنهكانی شاری هه‌ولێر هه‌فتانه له كۆبوونه‌وه‌داین بڕیاری نوێ ده‌رده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه گشتییانه دابخه‌ین و هه‌میش بتوانیین ژیان به‌رده‌وام بێت و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزیش له‌به‌كارهێنانی ماسك و ده‌ستكێش ودووركه‌وتنه‌وه له یه‌كتری وبهریهكهوتن نه‌بێت، ئه‌وانه به‌رده‌وام لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت به‌رده‌وامن. ئێمه ئه‌و ئاماره‌ی له‌به‌رده‌ستمان كه‌له‌ماوه‌ی ڕابردوو كارمان له‌سه‌ری كردووه یان پێمان گه‌یشتووه‌كه ڕۆژانه ژماره‌كان زۆر زیاترن له‌وه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت چونكه كاتی خۆی كه ئێمه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆمان ڕاگه‌یاند به‌ته‌مای ئه‌وه‌بووین كه ئه‌و ژمارانه كه‌مێك به‌ره‌و دابه‌زین بڕوات به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ڵكشانی دیكه‌ی به‌خۆوه‌بینی."
ده‌رباره‌ی ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له‌شاری هه‌ولێر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت" كۆتا ئامار كهدوێنی به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشت كۆی توشبووان 2184كه‌سه ئه‌وه‌ی كه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌كانه، ئاماری نه‌خۆشخانه‌كانمان هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه له پشكنینه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وت له‌سه‌ره‌تاوه به‌وانه‌ی كهچاكبوونهتهوه 2184 كه‌س تووشبوون كه پشكنینیان بۆ كراوه له‌تاقیگه‌كانی ته‌ندروستی ئێمه ئه‌وانه‌ی كه چاكبوونه‌وه 1493 كه‌سه ژماره‌ی مردوانمان هه‌تاوه‌كو ئێستا بهدیاریكراوهیی 52 كه‌س كۆچی دوایی كردووه له‌شاری هه‌ولێر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه 642 كه‌س-ن، ئه‌و ئاماره هی دوێنێ به‌یانی بووه كه‌واته گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، هێشتا ئاماره نوێیه‌كه به‌ده‌ست من نه‌گه‌یشتووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر زۆر زیاتر هاوڵاتی نه‌خۆشه‌و هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌یه و له‌ماڵه‌كانی خۆیانن دوور له‌چاوی تیمه‌كانی ته‌ندروستی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، له‌كاتێكدا كه‌هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌وانه باری ته‌ندروستیان تا دێت ناجێگردهبێت نیشانه‌كانیان توندترده‌بێت ئه‌و كات په‌یوه‌ندی به تیمه‌كانی ته‌ندروستی به 122 و به نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا ده‌كه‌ن كه‌وا له‌و نه‌خۆشخانانه وه‌ربگیرێن، كه‌واته ئاماره‌كه زۆر له‌وه زیاتره كه ئێستا باسمكرد."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" ڕۆژانه به تێكڕایی به‌نزیكه‌ی 70 تاوه‌كو 100 كه‌س تۆمارده‌كرێت له‌وانه‌ی كه‌ده‌چن پشكنیین ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌وانه‌یه زۆر لهوهزیاتربێت ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌ن یان ئه‌وه‌تا نیشانه‌یان نییه یان به‌شێكیان له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه پێیان باش نه‌بێت بێن خۆیان پشكنین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چنه نه‌خۆشخانه‌كان له‌ماڵه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌روه‌رده‌گرن."
"ئه‌گه‌ر بار‌و گوزهرهران و ژیانی هاوڵاتیان نه‌بێت باشترین بژارده قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه "
"بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سه‌كه له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه، به‌ڵام له‌ڕووی چاره‌سه‌ره‌وه نه‌خۆشخانه‌كانی ئێمه تیمه‌كانی ته‌ندروستی به‌رده‌وامن له‌كاركردن ئه‌گه‌ر بار‌و گوزهرهران و ژیانی هاوڵاتیان نه‌بێت باشترین بژارده قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه هه‌موو شوێنه‌كان دابخرێت هه‌ركه‌س له‌ماڵه‌كانی خۆی ده‌رنه‌یه‌ت ده‌روازه‌ی شاریش دابخه‌یت به‌ڕووی شاره‌كانی تره‌وه به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر ناگونجێت و بۆ كار و ژیانی هاوڵاتیانیش ناگونجێت زۆر ئه‌سته‌مه ژیان و بژێوی هاوڵاتیان ڕابگیرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێمه كردمان (ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ) له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی پسپۆڕی ته‌ندروستی كه له‌چه‌ند پزیشكێكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان و نه‌خۆشی هه‌ناو، داوایان له ئێمه كرد له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا، به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر بۆ شیكاری نه‌خۆشیه‌كان ئه‌وان داوای ئه‌وه‌یان كرد كه بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌فته‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نیین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان فشارێكی زۆریان له‌سه‌ر بوو كه هاوڵاتیان داوای پشكنینیان ده‌كرێت له‌هه‌مان كاتیش‌دا تیمه‌كانی ته‌ندروستی نه‌یانده‌توانی كاره‌كانی خۆیان بهڕێكو پێكی ئه‌نجام بده‌ن له‌هه‌مان كاتدا سوودی ده‌بێت بۆ هیواشكردنهوهی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سه‌كه كه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ ڕێژه‌كه دابه‌زی، دوای ئه‌وه‌ی كه هاوڵاتیان خۆیان هاتن پشكنینیان كرد ڕێژه‌كه زۆر زیاتر بوو هیچ پێوه‌رێك نه‌بوو بۆ ئه‌و بابه‌ته."هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر وای وت"
"ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌كی زۆر زۆر له پشكنینی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ین ژماره‌ی تووشبوان زۆر زیاتره له‌وه‌ی كه به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت"
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی وت" له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایڕه‌سه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی پشكنینی له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئێستا ئێمه له قۆناغێكی ترین ناتوانین به‌و شێوه ههڕهمهكیه پشكنیین وه‌ربگرین ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان دێنه نه‌خۆشخانه‌كان ده‌ڵێن نیشانه‌مان هه‌یه، گومانی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه هه‌ڵگری ڤابڕهسهكه بینیان به‌ركه‌وته‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ن له‌گه‌ڵ بازگه‌كانی ئێمه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێپێدانیان هه‌یه و داخلی ناوشاری هه‌ولێر ده‌بن ئه‌وان پشكنینیان بۆ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات دێنه‌وه‌و كه‌ره‌نتین ده‌كرێن و پشكنینیان بۆ ده‌كرێت، كه‌واته ئه‌گه‌ر ئێمه ڕێژه‌یه‌كی زۆر زۆر له پشكنینی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ین ژماره‌ی تووشبوان زۆر زیاتره له‌وه‌ی كه به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت."
" ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ندنه‌بن و خۆیان نه‌پارێزن په‌تاكه زیاتر ته‌شه‌نه‌ده‌كات، ارهساتی تری لێ‌دروست ده‌بێت "
مافپه‌روه‌ر هێمن قادر هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیان و ده‌لێت" ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ندنه‌بن و خۆیان نه‌پارێزن په‌تاكه زیاتر ته‌شه‌نه‌ده‌كات زۆر به‌توندتر كاره‌ساتی تری لێ‌دروست ده‌بێت له مردنی خه‌ڵك ئه‌وه‌ی كه ئێستا به‌و نه‌خۆشییه كۆچی دوایی ده‌كات ئه‌و كهسانهنیین كه به‌رگری له‌شیان لاوازه یان ئه‌وانه‌ی چونه‌ته ته‌مه‌نه‌وه به‌ڵكو هه‌ردوێنێ كه‌سێك كۆچی دوایی كرد كه‌ته‌مه‌نی 35 ساڵه و هیچ نهخۆشیهكیشی نه‌بووه، جگه‌ره كێشیش نه‌بووه به‌ڵام ڤایڕه‌سه‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه كه پزیشكانی پسپۆڕ زیاتر شیكاری بۆ بكه‌ن و باسی بكه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ئێمه ده‌یبینیین دۆخه‌كه وامهترسیداره كه‌هه‌ركه‌سێك ده‌یگرێت مه‌گه‌ر "خوای گه‌وره ڕه‌حمی پێبكات و چاره‌سه‌ر بكرێت به‌ڵام به‌شێكی هه‌یه كه‌حاڵه‌تی ته‌ندروستی زۆر ناجێگیر ده‌بێت خوانه‌خواسته ده‌گاته حاڵه‌تی مردن."
" ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه‌یه له‌هه‌ولێر بووایه به‌دڵنیاییه‌وه ڕێگه‌مان نه‌ده‌دا و ڕێگریشمان لێی ده‌كرد."
سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌ی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زان و هاتن و هاوڵاتیانی شوێنكه‌وتووانی ڕێبازه‌كه‌ی له ئێرانه‌وه بێ كۆنترڵ و پشكنینی پزیشكی ئایا چه‌نده كاریگه‌ری له‌سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌بێت؟
هێمن قادر وتی" من ناتوانم قسه له‌سه‌ر شاری سلێمانی بكه‌م چونكه ئه‌وان ئیداره‌ی خۆیان هه‌یه به‌ڵام له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه كارێكی باش نه‌بوو كاریگه‌ری خۆیشی ده‌بێت له ڕووی پرۆتۆكۆڵیشهوه له‌ڕووی ده‌وڵه‌ته‌وه كارێكی نه‌گونجاو بوو چونكه هاوڵاتی وڵاتێكی تر ناتوانێت بێته وڵاتێك به‌بێ ئه‌وه‌ی ڤیزای بۆ بكرێت و هاتنه ژووره‌وه‌ی بۆ بكرێت و پاسپۆرتی پێبێت ئه‌ی چۆن ده‌توانێت له‌و شاره جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی؟! ئه‌وه هه‌موو پرسیارن ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن ئه‌وان وه‌ڵام بده‌نه‌وه."
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" ئێمه پێمان وایه له هه‌ولێر شتی وا ڕووینه‌داوه‌و ڕێگه‌شمان نه‌داوه له هه‌ولێریش خه‌ڵك كۆچی دوایی كردووه و خاوه‌ن نفوزبوون له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه خه‌ڵكی زۆریان هه‌بووه به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌مان نه‌داوه پرسهدابنرێت ، هیچ پرسه‌یه‌ك دانه‌نراوه ته‌نها حاڵه‌تێكمان هه‌بوو كهكاریگهریهكی زۆری هه‌بوو له‌مانگی 3 ئه‌ویش كه پرسه‌یه‌ك دانرا له ماڵهوهبوو له گه‌ڕه‌كی كارێزان نزیكه‌ی 105 كه‌س بوونه هه‌ڵگری ئه‌و ڤایڕه‌سه ئێمه ئه‌وه‌مان بینی، بۆیه له‌سه‌ره‌تای قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی ئێمه له ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان سه‌ردانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان و لیژنه‌ی فتوامان كرد له 12/3ئێمه ئه‌وه‌مان ڕاگه‌یاند كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌ین هۆڵه‌كانی بۆنه‌ی ئاینی و مزگه‌وته‌كان به‌كاربێت یان له كۆڵانه‌كان خێوه‌ت به‌كاربێت پرسه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه."
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئه‌گه‌ر پرسه‌كه‌ی شێخ محه‌مه‌دی كه‌سنه‌زان له‌هه‌ولێر بووایه ڕێگه‌یان ده‌دا؟ له‌وه‌ڵامدا وتی" نه‌خێر به‌دڵنیاییه‌وه ڕێگه‌مان نه‌ده‌دا و ڕێگریشمان لێی ده‌كرد."
" ئێمه ئێستا ترسی ئه‌وه‌مان نییه كه‌سێك له وڵاتان بێت و ڤایڕه‌سه‌كه بێنێته ناو شاری ئێمه یان وڵاتی هه‌رخۆی ڤایره‌سه‌كه لای ئێمه هه‌یه له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه "
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ڕه‌تیشیكرده‌وه به‌هۆی هاتنی ئه‌و هاوڵاتیانه (ده‌روێشه‌كان له‌ئێرانه‌وه بۆ پرسه‌ی شێخ محه‌مه‌دی كه‌سنه‌زان) قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانی توندتر بكه‌نه‌وه؟ له‌و ڕه‌وه‌وه ده‌ڵێت" ڤایڕه‌سه‌كه وا بڵاوبۆته‌وه له شاری سلێمانی و له‌ناو شاری هه‌ولێریش ئێمه ئێستا ترسی ئه‌وه‌مان نییه كه‌سێك له وڵاتان بێت و ڤایڕه‌سه‌كه بێنێته ناو شاری ئێمه یان وڵاتی ئێمه، هه‌رخۆی ڤایڕه‌سه‌كه لای ئێمه هه‌یه و بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه كه‌واته ئه‌وه كاریگه‌ری نابێت كه بڵێن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند ده‌روێشه هاتنه ناو شار ئێمه ڕێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و داخستی ده‌روازه‌كانمان له‌گه‌ڵ شاری سلێمانی توندوتۆڵتردهكهین نه‌خێر له شاره‌كانی تر و له‌عێراقیش به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ته‌شه‌نه‌ی كردووه و بڵاو بۆته‌وه كه‌واته ئێمه له‌و قۆناغه چووینه ده‌ره‌وه كه‌ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بێت موسافیر له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت و هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه بێت ئێمه له‌ناو خۆمان، له گه‌ڕه‌كه‌كان ، له ناو خانه‌واده‌كان خه‌ڵكێك هه‌یه هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌یه."
ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر ترستان له‌هاتوچۆی خه‌ڵك و هاتنی ئه‌و ده‌روێشانه نیه له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه ئه‌ی بۆ هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان ڕاگیراوه؟ جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له‌وه‌ڵامدا وتی" ئه‌وه بڕیارێكه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رچووه كه قه‌ده‌غه له‌نێوان شاره‌كان چونكه ئێمه ده‌زانیین كه شار له‌گه‌ڵ شار جیاوازه، بۆ نموونه له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه شاری دهۆك زۆر باشتره له هه‌ولێر و سلێمانی، له‌هه‌مانكاتدا شاری هه‌ولێر به‌پێی ڕووه ته‌ندروستیه‌كه‌ی له‌چه‌ند قۆناغێك باشتره له شاری سلێمانی له‌وانه‌یه شاری سلێمانیش باشتربێت له‌شاره‌كانی تری عێراق بۆیه كاتێك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه كه كه‌مترین هاتوچۆ هه‌بێت كه‌مترین به‌ریه‌كه‌وتن هه‌بێت له‌نێوان شاره‌كان، ئێمه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاده‌گه‌یه‌نیین له ناو شار یان له‌نێوان قه‌زاكان بۆ ناوه‌ندی شار هه‌موو مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه كه‌وا به‌ریه‌كه‌وتن كه‌متر بێت، هاتوچۆ كه‌متر بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه."