یاسین خزر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌هۆكاری كۆنه‌بونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت " ئه‌و په‌رله‌مانه چه‌ندین جار په‌كخراوه به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌وه‌ی من تێبگه‌م به‌ئه‌نقه‌ست په‌ك نه‌خراوه به‌ڵام خۆم له ئه‌دای خۆم ڕازی نیم چونكه "تموحی" من زیاتره، سه‌باره‌ت به‌بڕینی ڕێژه‌یه‌ك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ڵێت" "قه‌زیه‌ی كورد گه‌لێك له‌وه گه‌وره‌تره كه ئێمه چاومان له موچه بێت كه‌م بكرێته‌وه یان زیاد بكرێت ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌تی كوردی دروست بكه‌ین، ناكرێت بوترێت قه‌واره‌یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنمه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی كه‌مكردۆته‌وه من له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوردیم هه‌تا سه‌ر ئێسقان، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" پێم سه‌یره خه‌ڵك پرسیاری مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانم لێده‌كات، خه‌ڵك وا ده‌زانێت ڕێك ده‌ستی عه‌ره‌بانه‌م گرتووه و هاتومه‌ته په‌رله‌مان، تا ئێستا سوودم له‌په‌رله‌مان نه‌بینیووه،له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بوومایه و ئه‌گه‌ر بوومایه لایه‌نێكی تر پاره‌ی زۆر چاكیان ده‌دامێ و ئۆتۆمبێلی زۆر چاكتریشیان ده‌دامێ . "
"خۆم له ئه‌دای خۆم له په‌رله‌مان ڕازی نیم "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان وتی" په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌ر هۆكاری كۆرۆنا كۆنابێته‌وه، به‌ڵام دوو كۆبونهوهشمان كردووه، له‌وانه‌یه هه‌فته‌ی داهاتوو "ئینشهلڵا" كۆبێته‌وه به‌پێی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی له‌مكاته‌دا په‌رله‌مانی عیراق كۆده‌بێته‌وه له‌كاتێكدا به‌هه‌مان شێوه كۆرۆنا له عیراقیشدا هه‌یه؟ یاسین خزر ده‌ڵێت" خۆم له ئه‌دای خۆم له په‌رله‌مان ڕازی نیم وه‌كو په‌رله‌مان به‌ڵام به‌راورد ناكرێت به عێراق ، عێراق ده‌ستوری هه‌یه و عێراق سه‌د ساڵه ده‌وڵه‌ته، خۆ ئێمه ده‌وڵه‌ت نین، ئێمه هه‌رێم-ین، جیاوازیمان هه‌یه. ئێمه هه‌ر چوارده‌ورمان دوژمنه، عێراق ده‌ستوری هه‌یه، ئێمه ده‌ستورمان نییه."
ڕونیشیكرده‌وه" من كه ده‌ڵێم له ئه‌دای خۆم ڕازی نیم مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نییه كه پێم خراپ بێت ، هه‌تا ڕاده‌یه‌ك باشه به‌ڵام ئه‌و "تموحه‌ی" كه من هه‌مه له‌چاو ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی جیایه."
"ئه‌و په‌رله‌مانه چه‌ندین جار په‌كخراوه به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌وه‌ی من تێبگه‌م به‌ئه‌نقه‌ست په‌ك نه‌خراوه "
یاسین خزر ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند" په‌رله‌مانی كوردستان كه ئێستا هه‌موو لایه‌نه‌كانی تێدایه و ئۆپۆزیسیۆنی تێدایه و ده‌سه‌ڵاتی تێدایه، ئه‌و په‌رله‌مانه چه‌ندین جار په‌كخراوه به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌وه‌ی من تێبگه‌م به‌ئه‌نقه‌ست په‌ك نه‌خراوه له‌به‌ر نه‌خۆشی كۆرۆنا كه گه‌لێك زۆره و به‌ربڵاوه ئێمه‌ش ده‌وڵه‌ت نین بتوانین چاره‌سه‌ری بكه‌ین، ئێمه كه‌رتی ته‌ندروستیمان وێرانه، كه‌رتی ئابوریمان وێرانه، ئه‌و حكومه‌ته تازه نزیكه‌ی 9 مانگه پێك هاتووه، خۆ ناتوانێت به 9 مانگه هه‌موو شتێكی جێبه‌جێبكات، ئه‌و كۆرۆنا-یه‌ش به‌ڵایه‌ك بوو به‌سه‌رماندا هات، ئێمه ده‌نگدانمان كردووه له‌سه‌ر یاسای چاكسازی كه ئه‌و چاكسازیانه بكرێت له كوردستان به‌ڵام كۆرۆنای به‌سه‌ردا هات."
"قه‌زیه‌ی كورد گه‌لێك له‌وه گه‌وره‌تره كه ئێمه چاومان له موچه بێت كه‌م بكرێته‌وه یان زیاد بكرێت ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌تی كوردی دروست بكه‌ین"
ده‌رباره‌ی بڕینی ڕێژه‌یه‌ك له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، یاسین خزر ڕایگه‌یاند " ئ بڕوا ناكه‌م هیچ ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ڕازی بێت به‌و شته‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی به‌ڵام قه‌زیه‌ی كورد گه‌لێك له‌وه گه‌وره‌تره كه ئێمه چاومان له موچه بێت كه‌م بكرێته‌وه یان زیاد بكرێت. ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی كوردی دروست بكه‌ین، هه‌ر سێ پارچه‌كه‌ی دیكه چاوی له‌و ده‌وڵه‌ته‌یه، ئێمه نامانه‌وێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته بروخێنیین، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته چاك ببێت چه‌ندین ساڵه كورد ده‌ناڵێنێت بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته ، ئه‌ی ئێستا ده‌كرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وری 6 مانگ مووچه دواكه‌وتووه یان دوانه‌كه‌وتووه، ئێمه با چاكی بكه‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، با ئێمه وه‌كو په‌رله‌مانتار هاوكاری حكومه‌ت بین و هاوكاری میلله‌ت بین."
" ناكرێت بڵێت قه‌واره‌یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنمه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی كه‌مكردۆته‌وه من له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوردیم هه‌تا سه‌ر ئێسقان "
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شی وت " ئێمه دوژمنی میلله‌تی خۆمان نین، ئێمه كه گه‌یشتوینه ئه‌و شوێنه به‌ده‌نگی ئه‌و میلله‌ته گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و شوێنه فه‌رزه له‌سه‌رمان خزمه‌تی تاك به تاكی ئه‌و میلله‌ته بكه‌ین به‌ڵام ناكرێت بڵێت قه‌واره‌یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنمه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی كه‌مكردۆته‌وه، من له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوردیم هه‌تا سه‌ر ئێسقان من قوربانیم داوه له‌پێناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته و خاوه‌ن شه‌هیدم من گوندم وێرانكراوه، ناوچه‌م وێران كراوه خۆ من به‌ته‌مه‌نم له‌دایكبووی 1976 ه من ئه‌و ناخۆشیانه‌م هه‌مووی به‌بیردێت ئه‌نفالم به‌بیر دێت كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و بالیسان و شێخ وه‌سانان، بارزان دۆڵی جافایه‌تی ئه‌وانه‌م هه‌مووی به‌بیردێت."
"خه‌ڵك وا ده‌زانێت ڕێك ده‌ستی عه‌ره‌بانه‌م گرتووه و هاتومه‌ته په‌رله‌مان "
یاسین خزر ئه‌وه‌شی وت" خۆ من كه‌سێك نیم له خۆڕا بووبم به ئه‌ندام په‌رله‌مان ڕاسته پیشه‌كه‌م عه‌ره‌بانه چی بووم و عه‌ره‌بانه‌م هه‌بووه ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا كه‌سێكی چالاكوانی مه‌ده‌نی بووم، چالاكوانی سیاسی بووم، چالاكوانی ژینگه‌یی بووم ، خۆ من له خۆڕا نه‌گه‌یشتومه‌ته ئه‌و شوێنه خه‌ڵك وا ده‌زانێت ڕێك ده‌ستی عه‌ره‌بانه‌م گرتووه و هاتومه‌ته ئه‌وێ."
"ئه‌گه‌ر دزی و گه‌نده‌ڵی نه‌بێت به‌داهاتی كوردستان سێ ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌م"
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان ده‌شڵێت" هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ری تێدا بێت سێ ده‌وڵه‌تی وه‌كو كوردستان به‌ڕێوه ده‌بات كه ئێمه نزیكه‌ی 6-7 ملیۆنین به‌ڵام دادپه‌روه‌ری تێدانییه ، چه‌ند مافیاگهراییهك هه‌یه له كوردستان كۆنتڕۆڵی هه‌موو شته‌كانی كردووه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم ئیش له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه بكات بۆ ئه‌وه‌ی چاكی بكاته‌وه ، هه‌مووی داهاتی كوردستان بێته‌وه وه‌زاره‌تی دارایی چونكه ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ری هه‌بێت و دزی و گه‌نده‌ڵی تێدا نه‌بێت سێ ده‌وڵه‌تی وه‌كو كوردستانی پێوهبهڕێوه ده‌به‌م كه ده‌كاته نزیكه‌ی هه‌ژده ملیۆن به‌ڵام دادپه‌روه‌ری تێدانییه."
یاسین خزر ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه" كه من ده‌ڵێم داهاتی كوردستان ئه‌و داهاته نایه‌ته ناوسندوقی حكومه‌ته‌وه به‌ڵكو ده‌چێته گیرفانی چه‌ند به‌رپرسێكه‌وه ئێمه ده‌بێت چاكسازی له داهاتی كوردستان-دا بكه‌ین."
"خۆ وه‌زیری دارایی هێزی چه‌كداری نیه، ئه‌وه مافیاگه‌راییه "
به‌ڵام خۆ وه‌زیری دارایی له پشكی حیزبهكهته (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) ؟ له‌وه‌ڵامدا یاسین خزر وتی" خۆ وه‌زیری دارایی هێزی چه‌كداری نییه ڕێ له مافیا ده‌گیرێت؟ ئێ ئه‌وه مافیاگه‌راییه زۆر شت به‌یاسا كراوه بۆ نموونه كۆمپانیا هه‌یه ئه‌وه زانیاری یه له‌لام به به‌ڵگه كه داهاتی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل ده‌كات هه‌ر ژماره‌ی به 55 هه‌زار. كۆمپانیایه‌ك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه 15 هه‌زار بۆ حكومه‌ته و 40 هه‌زار بۆ كۆمپانیایه ئه‌ی ئه‌وه مافیا گه‌رایی نییه؟! بۆ حكومه‌ت بۆ خۆی نایكات؟! ئێمه كه چوینه ناو حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی له هه‌موو سێكته‌ره‌كان بكه‌ین ئه‌وه‌نده‌ی توانا‌مان هه‌بێت ده‌یكه‌ین ناوه‌ستین و ئێمه نابێت كۆڵ بده‌ین ههرچاكسازی ده‌كه‌ین "پشتیوان به‌خودا"."
"هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قۆناغه له‌برسا بمرین "
هه‌موومان خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌بینین به‌ڵام برسیه‌تیش ڕه‌گێكی هه‌یه له هاری ، ئێمه هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قۆناغه لهبرسدا بمرین ڕاسته دۆخمان ناخۆشه ، مووچه و كاره‌با و ئاو نییه، خزمه‌تگوزاری نییه، من به شه‌خصی خۆم قسه ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر پاره‌شم نه‌بێت زۆر لام ئاساییتره به‌س ده‌وڵه‌تی كوردیم هه‌بێت به‌ڵام به‌گشتی قسه ناكه‌م."
" پێم سه‌یره خه‌ڵك پرسیاری مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانم لێده‌كات "
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری، یاسین خزر ده‌ڵێت" مه‌سه‌له‌ی موچه‌ی خانه‌نیشینی، من پێم سه‌یره خه‌ڵك ئه‌و پرسیاره‌م لێده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی من بۆ خۆم ئێستا 15 ساڵ خزمه‌تم هه‌یه، فه‌رمانبه‌رم، ئه‌گه‌ر به‌پێی یاسا بمگرێته‌وه خانه‌نشین نه‌بم نایكه‌م، ئه‌گه‌ر به‌پێی یاسا-ش نهمگرێتهوه نازانم ئه‌وه ئه‌و پرسیاره بۆ كاته‌ی دانێ من ده‌ژیم یان ناژیم یان چیم لێدێت؟ من بۆ پاره نه‌چوومه‌ته په‌رله‌مان خه‌ڵك زۆر به هه‌ڵه له من تێگه‌یشتووه."
" هه‌زاران جاش و مسته‌شار كه‌له ئه‌نفال به‌شدار بووه‌و 30 پاسه‌وانی هه‌یه، مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌و له مووچه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان زیاتره و سه‌دان پارچه زه‌ویشی داگیركردووه و كه‌س ناوێرێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكات "
به‌ڵام خۆ سێ په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كه‌ی خۆت ئه‌و موچه‌یه‌یان ڕه‌تكرده‌وه؟ یاسین خزر وتی " هه‌ر كه‌سه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆی ده‌ڕوات منیش ده‌ڵێم با خه‌ڵك درۆ نه‌كات و مووچه‌ی هه‌بێت هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان 700 ئه‌ندام په‌رله‌مانه به‌ڵام هه‌زاران جاش و مسته‌شار كه‌له ئه‌نفال به‌شدار بووه‌و 30 پاسه‌وانی هه‌یه، مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌و له مووچه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان زیاتره و سه‌دان پارچه زه‌ویشی داگیركردووه و كه‌س ناوێرێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، ئه‌گه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینی 6500 بوایه و چوار ساڵ خزمه‌تم هه‌بوایه من هه‌رگیز خۆم خانه‌نشین نه‌ده‌كرد به‌ڵام ئێستا من هه‌ستام یاسایه‌كم ده‌ركردووه به 1500000 خانه‌نشین ده‌بم یاساكه‌مان وا لێكردووه، خه‌ڵكه‌كه یاساكه‌ی نه‌خوێندۆته‌وه، دهڵَێت ده‌بێت 15 ساڵ خزمه‌تت هه‌بێت و ته‌مه‌نیشت 45 ساڵ بێت ئینجا خانه‌نشین ده‌بیت خه‌ڵكه‌كه نه‌یخوێندۆته‌وه."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت" ئێمه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وپه‌ڕی چه‌پ هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی ڕاست-ما ن له‌گه‌ڵدایه، خه‌ڵكی ئێمه ئازاده، خه‌ڵكی ئێمهكۆیله نییه وه‌كو ئه‌وانی دیكه، زۆر شت هه‌یه بۆخۆم ئازادم كه ده‌نگی پێبده‌م یان ده‌نگی پێنه‌ده‌م، به زۆری نییه، ئێمه بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریین به‌زۆر شت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ناچهسپێنیین مه‌گه‌ر یاسابێت ، من ده‌ڵێم ئه‌و یاسایه شمولم بكات نازانم ئاخۆ ده‌یكه‌م یان نا؟
"تا ئێستا سوودم له‌په‌رله‌مان نه‌بینیووه،له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بوومایه وئه‌گه‌ر بوومایه لایه‌نێكی تر پاره‌ی زۆر چاكیان ده‌دامێ وسهیارهی زۆر چاكتریشیان ده‌دامێ "
یاسین خزر ده‌شڵێت" من ئێستا سوودم له په‌رله‌مان نه‌كردووه بۆ پله و پۆستیش نه‌چوومه‌ته په‌رله‌مان من له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بوومایه وئه‌گه‌ر بوومایه به لایه‌نێكی تر پاره‌ی زۆر چاكیان ده‌دامێ وسهیارهی زۆر چاكتریشیان ده‌دامێ. ئه‌و سه‌یاره‌یه‌ی كه هه‌مه 8 ملیۆنم داوه به قه‌رز هێناومه و له خزمێكی خۆم وه‌رم گرتووه."
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند" موچه‌كه‌ی په‌رله‌مانتاری زۆر زۆر زیاده من له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان وتم زۆرترین مووچه با 2 ملیۆن و نیو بێت و كه‌مترین مووچه 500 هه‌زار بێت حكومه‌ت به‌قسه‌ی نه‌كردم ده‌نگمان به‌وه‌ی نه‌داوه، به‌ڵام ده‌نگمان به‌یاسای چاكسازی داوه. یه‌كێك له‌و بڕگانه‌ی تێیدایه ده‌ڵێت هه‌ركه‌سێك 15 ساڵ خزمه‌تی هه‌بوو و ته‌مه‌نیشی گه‌یشته 45 ساڵ، بۆی هه‌یه خانه‌نشین بێت یان بۆی هه‌یه و ئازاده بچێته‌وه سه‌ر ئیشی خۆیان به 1500 خانه‌نشین بێت، كه بڕوانامه‌ت هه‌بێت 1% ده‌به‌سرێت هه‌تا 6% ، وه ئه‌گه‌ر پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ریش بیت ، چه‌ند ساڵیش خزمه‌تت هه‌بێت نابێت مووچه‌كه‌ت 50% زیاد كردبێت ، واته له 8 ملیۆن ده‌بێت 4 ملیۆن بێت. جاران وانه‌بوو، ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ت هه‌بووایه یان بڕوانامه‌ت نه‌بوایه 4 ساڵ ئه‌ندام په‌رله‌مان بووایه یه‌كسه‌ر به 6500 خانه‌نشین ده‌بوو، ئێستا ئه‌و یاسایه‌مان نه‌ما ئه‌و یاسایه له ئه‌لفه‌وه هه‌تا یا ده‌گرێته‌وه له‌ساڵی 1999 ده‌یگرێته‌وه هه‌تا ئه‌و خوله‌ی كه ئێمه تێیداین له‌دوای ئێمه‌ش كه‌سی تر خانه‌نشین ناكرێت مه‌گه‌ر خزمه‌تی هه‌بێت، خزمه‌تت نه‌بێت 1500 ده‌درێت و ته‌واو."