د.دیار ئیبراهیم ئه‌ندامی لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری كۆگای ناوه‌ندی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی هه‌رێمه ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بڕوات هه‌م توشی كه‌می پێداویستی پزیشكی ده‌بین و فشارێكی زۆریش ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی، چونكه هه‌رچه‌ند بودجه‌یه‌كی باش و پێداویستی زۆر له‌به‌ر ده‌ستدا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و شێوه خۆپاراستن نه‌بێت، كاتێك هه‌ر ده‌بێت كۆتایی بێت، ده‌شڵێت" وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ هه‌موو ڕێكخراوه‌كان و بۆ هه‌موو كونسوڵخانه‌كان ووڵاتان و ئه‌وانه‌ی كه له پێشتریش هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه چه‌ند جارێك به نوسراوی فه‌رمی داوای لێكردوون كه‌هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له‌ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی كۆرۆنا."
"پێشتر له‌سلێمانی بوو، ئێستا ده‌بینیین به‌هه‌مان شێوه شه‌پۆله‌كه له‌پارێزگای هه‌ولێر و له پارێزگای دهۆكیش ڕوو له زیاد بوونه "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا د.دیار ئیبراهیم ڕایگه‌یاند" پلانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌ره‌تاوه تاوه‌كو ئێستا هه‌میشه به‌وشێوه‌یه بووه كه‌چۆن بتوانیین به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش ڕووبه‌ڕووی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا ببینه‌وه، ئه‌م ڤایڕه‌سه له كات و ساتێك هات كه ئێمه هیچ زانیاریه‌كمان له‌و ڤایڕه‌سه نه‌بوو، ئه‌وه‌ی كه له جیهانیشدا ڕوویدا زانیارییه‌كی به‌و شێوه‌یه نه‌بوو ، ته‌نها پشت به‌ستن بوو به‌و زانیاریانه‌ی تر كه له په‌تاكانی تر سودیان لێ وه‌رگیراوه. ئێستا پلانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌یه كه بتوانرێت ئه‌و سه‌رچاوانه و ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌و ڤایڕهسهی تێدابڵاوه بتوانرێت كۆنتڕۆڵی تێدا بكرێت، له دوێنێ و پێرێ-دا چه‌ند ڕێنماییه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ركران به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ڕێژه‌یه كه‌م بكرێته‌وه."
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" ئه‌وه‌ی له‌شاری سلێمانی ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا ڕوویدا ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا ڕوو له‌زیادبوون بوو وه ئێستا به‌خۆشحاڵیه‌وه ڕێژه‌كه وایلێهاتووه، ئه‌و ناخۆشییه‌ی پێشتر له سلێمانی نه‌مێنێت . ئێستا ده‌بینیین به‌هه‌مان شێوه شه‌پۆله‌كه له‌پارێزگای هه‌ولێر و له پارێزگای دهۆكیش ڕوو له زیاد بوونه، چه‌ند ڕۆژێكیشه به دیاریكراوی له هه‌ولێر زیادی كردووه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی و ڕێكاری نوێیان داناوه."
"به‌داخه‌وه ده‌بینیین به‌شێكی هاوڵاتیان پابه‌ندی ئه‌م ڕێنماییانه نیین چونكه به‌ڕاستی ڕێژه‌كان زیاد ده‌بن "
د.دیار ئیبراهیم ڕونیكرده‌وه" له‌ڕێكاره نوێیه ئیدارییه‌كان ئه‌وه‌یه كهنهخۆشخانهی ڕۆژئاوایان به‌تاڵ كرد و تایبه‌تیان كرد به‌سه‌نته‌ری كۆرۆنا له‌به‌رامبه‌ردا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر له هه‌ولێر كرا به ئیمێرجنسی ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه‌ڕێژه‌ی "بێده‌كانی" تایبه‌ت به كۆرۆنا زیاد بكه‌ین . هه‌رچه‌ند ئێمه له‌سه‌ر ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی به‌رده‌وامیین و ڕوومان له هاوڵاتیان كردووه كه خۆیان بپارێزن و دووری كۆمه‌ڵایه‌تی نێوانیان بپارێزن به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بینیین به‌شێكی هاوڵاتیان پابه‌ندی ئه‌م ڕێنماییانه نیین چونكه به‌ڕاستی ڕێژه‌كان زیاد ده‌بن، ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه كهشوێنیان بۆ دابین بكات و خزمه‌تی ته‌ندروستیشیان پێشكه‌ش بكات به‌پێی ئه‌و توانایه و ئه‌و ڕێژانه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستن."
"هه‌رچه‌ند بودجه‌یه‌كی باش و پێداویستی زۆر له‌به‌ر ده‌ست هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و شێوه خۆپاراستن نه‌بێت، كاتێك هه‌ر ده‌بێت كۆتایی بێت "
ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری قه‌یرانی دارایی له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا وتی" دوێنێ ڕاگه‌یه‌نرا بۆ پارێزگای دهۆكیش بڕی یه‌ك ملیار دینار ته‌رخانكرا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هاریكار بێت بۆ ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه پێشتریش له‌به‌ر ده‌ستیان بووه ، ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش به‌هه‌مان شێوه بڕی یه‌ك ملیار دینار بۆ پارێزگای هه‌ولێر دانرا بۆ ئه‌م دۆخه له‌ناكاو و ناله‌باره‌ی كه ئێستا له هه‌ولێر هه‌یه، ڕاسته قه‌یرانی دارایی هه‌یه به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاوه تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و توانا داراییه‌ی كه هه‌یه‌تی به‌شێكی بودجه‌ی ته‌رخان كردووه له‌ئێستادا به‌شی پێداویستی پزیشكی و تاقیگه‌ی له‌به‌ر ده‌ست هه‌یه، له سه‌ره‌تاوه تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 200 هه‌زار پشكنین كراوه وه ئێمه ڕێژه‌یه‌كی زۆرمان له نه‌خۆشخانه‌كان داخل كردووه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مانه هه‌موویان پێویستیان به‌خزمه‌تگوزاری هه‌یه به‌شێكی ئه‌و ده‌رمان و پێداویستیانه‌ش گرانن و ده‌ستكه‌وتنیان زه‌حمه‌ته كه سه‌رچاوه‌ی هاورده‌كردنیان ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، بۆیه ئێمه هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌مان بووه سه‌رنجی سه‌ره‌كی بخه‌ینه سه‌ر ڕێكار و خۆپارێزی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان. هه‌رچه‌ند بودجه‌یه‌كی باش و پێداویستی زۆر له‌به‌ر ده‌ست هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و شێوه خۆنه‌پاراستنه هه‌بێت، كاتێك هه‌ر ده‌بێت كۆتایی بێت بۆیه ئێمه هه‌میشه و به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر خۆپارێزی هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه."
ده‌رباره‌ی هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك له‌ئێستادا، د.دیار ئیبراهیم ده‌ڵێت " هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشیه به‌ربڵاوه و گواستراوه‌یه ڕوونه به‌حوكمی ئه‌و تێكه‌ڵاوییه زۆره‌ی كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا ئاسانكارییه‌كی ته‌واوكرا بۆ هاوڵاتیان له‌بازاڕه‌كان و له شوێنه گشتییه‌كان و له‌و شوێنانه‌ی كه تێكه‌ڵابوون زۆربوو ، وای لێهات به‌شێكی زۆری هاوڵاتیان بابه‌ته‌كه‌یان له لائاسایی بوویه‌وه و هیچ پابه‌ندنه‌بن به‌به‌ستنی ماسك و دووری كۆمهڵاتییان نه‌پارێزن وای لبێت كه ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش زیاد بێت چونكه به ڕاستی ئه‌وه‌ی كه ئێستا تووشبووه و ئه‌وه‌ی كه به‌ركه‌وته‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆناشه بۆ خۆی یه‌كسه‌ر هه‌ست پێ ناكات هه‌تا وای لێدێت له یه‌ك كه‌سه‌وه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری تووش بكات ئه‌گه‌ر وای دابنێن 1+5 بێت ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕێژه زۆرانه‌ی كه ئێستا هه‌یه. "
"داوای هاوكاری لهكونسڵخانهكان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كراوه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا "
د.دیار ئیبراهیم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو حكومه‌تی هه‌رێم داوای هاوكاری له‌وڵاتان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت" وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ هه‌موو ڕێكخراوه‌كان و بۆ هه‌موو كونسوڵخانه‌كان ووڵاتان و ئه‌وانه‌ی كه له‌پێشتریش هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه ئێمه چه‌ند جارێك به نوسراوی فه‌رمی داوامان لێكردوون كه‌هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له‌ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌شێك له كونسوڵخانانهش هاوكارمان بوون به‌پێی ئه‌و تواناییه‌ی كه هه‌یانه چونكه ئه‌وان له وڵاتی خۆشیان ئه‌مجۆره حاڵه‌ته هه‌یه چه‌ند ڕۆژێك له ڕێگه‌ی كونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نساوه هاوكاریه‌ك بووه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پشتی به‌ستووه بهوگوژمه داراییه‌ی كه‌ته‌رخان كراوه بۆ سنوری به‌ڕیوه‌به‌ره گشتیییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. "
سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ده‌ستخستنی ئه‌و ده‌رمان و ڤاكسینانه‌ی باس ده‌كرێت به‌نیازه بخرێنه بازاڕه‌كانی جیهان،به‌ڕێوه‌به‌ری كۆگاكانی ته‌ندروستی وتی" وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هه‌وڵی دابینكردنی هه‌موو ئه‌و ده‌رمانه پێویستیانه‌یه كه له پڕۆتۆكۆڵی وڵاتان به‌كارده‌هێنرێت، هه‌تاوه‌كو ئێستا هه‌ر ده‌رمانێك كه سوودی لێ وه‌رگیرا بێت و به‌كارهێنرابێت بۆ ئه‌م ڤایڕه‌سه له وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان له پڕۆتۆكۆڵی ڕه‌سمی هه‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی و هه‌م ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هه‌وڵدراوه جێگیربكرێت به‌پێی حاڵه‌تی نه‌خۆشیه‌كه پزیشكه پسپۆڕه‌كان ئه‌م ده‌رمانه‌یان بۆ به‌كاربهێنن."
د.دیار ئیبراهیم "پێشتر داوایان لێكراوه به‌حكومی ئه‌وه‌ی ئێمه به‌شێكین له عێراق له‌كاتی كڕینی ئه‌و ده‌رمان و پێداویستیانه هه‌میشه به‌شی هه‌رێمی كوردستان دابنێنن به‌پێی ئه‌و ڕێژه دیاریكراوه‌ی كه هه‌یانه، به‌به‌رده‌وامی داوامان كردووه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی پشكی ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی به‌شمان هه‌یه."
" ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بڕوات هه‌م توشی كه‌می پێداویستی پزیشكی ده‌بین و فشارێكی زۆریش ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی "
"به‌پێی پێشبینی من ئه‌گه‌ر هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش ، به‌شێوه‌یه‌كی هۆشیارانه له‌گه‌ڵ ئه‌م ڤایڕه‌سه مامه‌ڵه نه‌كه‌ن ئێمه ناتوانین بگه‌ینه خاڵی كۆتایی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا، ده‌بێت هاوڵاتیان بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی كه خۆیان بپارێزن هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌نها بێته سه‌رخه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌تی دووه‌م هاوڵاتیان نه‌یه‌نه سه‌رخه‌ت ، ڕێژه‌كان زۆر زۆر زیاد ده‌بن "انشالله هه‌موو لایه‌كمان پارێزراو ده‌بین" به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بڕوات هه‌م توشی كه‌می پێداویستی پزیشكی ده‌بین و فشارێكی زۆریش ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی كه به‌داخه‌وه ڕیژه‌یه‌كی زۆریش پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی به‌ركه‌وته‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنان." د.دیار ئیبراهیم وایوت"
"ئێستا هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كان ئۆكسجینی پێویست له‌به‌ر ده‌ستیان هه‌یه "
سه‌باره‌ت به‌نه‌مانی ئۆكسجین له‌نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری كه هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕوویدا وه ڕاگه‌یه‌نرا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه پێكهێنراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆگاكانی ته‌ندروستی وتی" ئه‌وه حاڵه‌تێكی تایبه‌ته به‌نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری به‌ڵام ئێستا هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كان ئۆكسجینی پێویست له‌به‌ر ده‌ستیان هه‌یه بۆ ڕووبه‌ربوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا بۆ ئه‌و "بێدانهی" تایبه‌ت به‌به‌كارهێنانی ئۆكسجین له‌و نه‌خۆشخانانه‌ی كه چاره‌سه‌ری كۆرۆنایان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت."
ده‌رباره‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هاوكاری ئۆكسجین بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری كه‌به‌شێك له‌میدیا لۆكاڵییه‌كانی هه‌رێم بڵاوییان كرده‌وه، له‌كاتێكدا وه‌ك ئاماژه‌ت كرد داوای هاوكاریتان له‌وڵاتانی جیهان و ڕێكخراوه ته‌ندروستییه‌كان كردووه، د.دیار ئیبراهیم ده‌ڵێت" ئێمه ئه‌گه‌ر هه‌ر هاوكاریه‌ك بێت گه‌یه‌نرابێت بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری به‌ڕاستی له‌لای خۆمه‌وه هیچ ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته نیم كه بهمن وترابێت و یان بۆ لای ئێمه هاتبێت، ئه‌گه‌ر هه‌رشتێك كرا بێت ڕاسته‌خۆ په‌یوه‌ندی كراوه به نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری و ویسوتیانه هاوكاریه‌كان بگه‌یه‌نرێته ئه‌وێ ئه‌وه ئاگادارنیم."