سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان باس له‌ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و شانده‌كه‌ی ده‌كات بۆ توركیا هه‌روه‌ها ته‌وه‌ری گفتوگۆكانی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ریه‌كه له‌سه‌رۆك كۆماری توركیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باس ده‌كات، سه‌باره‌ت به‌نه‌بوونی هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌پێكهاته‌ی شئندهكهی سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌فین دزه‌یی ده‌ڵێت"له‌ڕاستیدا ئه‌وه بۆچونێكی هه‌ڵه‌یه، له كه‌شوهه‌وای سیاسی ناوخۆی عێراق وه ئه‌و دیداره‌ی كه له‌به‌غداد هه‌بوو، چه‌ندین دیدار هه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران، دواتریش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانیش هه‌بوو، بۆ بهشداریكردانی هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم كه له یه‌كێتی و گۆڕان-دان پێویست بوو كه بوونیان هه‌بێت به‌ڵام له ئاستی دیداره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان عورفێك یاخود یاسایه‌ك و ڕێنماییه‌ك نه‌بووه كه ئه‌و هاوسه‌نگیه هه‌بێت، وه نێچیرڤان بارزانی كه به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌كات وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كردووه نه‌ك وه‌كو جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كردووه نه‌ك لایه‌نێكی سیاسی."
"ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری توركیاوه بانگهێشتكرابوو "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" سه‌ردانی نێچرهڤان بارزانی بۆ توركیا یه‌كه‌م سه‌ردانی نییه ، وه له‌ڕابردووش به‌سیفه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یاخود ئه‌م ساڵانه‌ی دوایش به‌تایبه‌تی ئێستاش به‌سیفه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتكرابوو، وه دیداری له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌بووه."
سه‌فین دزه‌یی ڕونیكرده‌وه" ڕاسته‌خۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه بانگهێشتكرابوو بۆ دیدارێك وه ڕاسته‌وخۆش دوای ئه‌و دیدارانه‌ی كه له‌به‌غداد ئه‌نجامی دابوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق."
"باوه‌ڕ ناكه‌م نه فه‌ڕه‌نسا و نهوڵاتێكی تر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكات ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌نێوان فه‌ڕه‌نسا و توركیا هه‌بێت، هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت "
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا چه‌نده كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پشتگیری فه‌ره‌نسا له‌كورد وه‌ك هه‌ندێك پێیان وایه كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی ده‌بێت ؟ له‌وه‌ڵامدا سه‌فین دزه‌یی وتی" هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌یه‌كه كه ڕاگرتنی هاوسه‌نگی و باڵانسی سیاسی له‌گه‌ڵ دراوسێكان شتێكی پێویسته، باوه‌ڕ ناكه‌م نه فه‌ڕه‌نسا و نهوڵاتێكی تر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكات ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌نێوان فه‌ڕه‌نسا و توركیا هه‌بێت، هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو لایه‌ك پاڵپشتی ئه‌وه‌بوون كه‌هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و به‌تایبه‌تی دیالۆگێكی جددی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد هه‌بێت ئه‌وه هه‌ڵوێستی فه‌ڕه‌نسا بووه."
"بۆچی هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌پێكهاته‌ی شانده‌كه‌دا نه‌بوون؟ "
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێك كه‌س له پێكهاته‌ی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و نه‌بوونی هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له‌ناو ئه‌ندامانی شانده‌كه كه‌به‌ته‌نها له پارتی دیموكراتی كوردستان بوون؟ سه‌فین دزه‌یی به‌مجۆره وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی" له‌ڕاستیدا ئه‌وه بۆچونێكی هه‌ڵه‌یه، له كه‌شوهه‌وای سیاسی ناوخۆی عێراق وه ئه‌و دیداره‌ی كه له به‌غداد هه‌بوو، چه‌ندین دیدار هه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران، دواتریش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانیش هه‌بوو، بۆ بهشداریكردانی هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم كه له یه‌كێتی و گۆڕان-دان پێویست بوو كه بوونیان هه‌بێت به‌ڵام له ئاستی دیداره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان عورفێك یاخود یاسایه‌ك و ڕێنماییه‌ك نه‌بووه كه ئه‌و هاوسه‌نگیه هه‌بێت، وه نێچیرڤان بارزانی كه به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌كات وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كردووه نه‌ك وه‌كو جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كردووه نه‌ك لایه‌نێكی سیاسی."
"ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه "
دزه‌یی ئاماژه‌ی به‌ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كان كرد و ڕایگه‌یاند " ته‌وه‌ره‌كان ڕوون و ئاشكرابوون به‌ڵام بێگومان توركیا له "ئان و ساتێك‌دا" بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌مڕۆ یاخود ئه‌و فشاره‌ی كه له‌سه‌ریه‌تی مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه‌یه كردیانه مانشێت به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر باسكرا هه‌موویان به‌بۆچوونی من یه‌ك له‌یه‌ك گرنگترن، سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ره‌كان كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و خودی سه‌رۆك كۆمار باسكرا ، یه‌كه‌م بابه‌تی سه‌ره‌كی كهباسكرا بابه‌تی كۆرۆنا بووه كه نه‌خۆشیه‌كه سه‌رتاسه‌ری جیهانی گرته‌وه باسی بارودۆخی عێراق به‌گشتی له‌و په‌تایه و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی به پێشكه‌شكردنی هاوكاری ته‌ندروستی، بابه‌تی تر ناوچه سنورییه‌كان و هه‌بوونی په‌كه‌كه و ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ی ئه‌و دواییه بووه هه‌روه‌ها ناوچه‌ی شه‌نگال و بوونی هه‌ندێك هێزی سه‌ر به په‌كه‌كه، وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غداد و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و سه‌ردانی "به‌ڕێز ماكرۆن "وه سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش هه‌روه‌ها لایه‌نی ئابوری و فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و فراوانكردنی سنوری ئیبراهیم خه‌لیل و خابور ئه‌وانه بابه‌تی سه‌ره‌كی گفتوگۆكان بوون. "
كام له‌و ته‌وه‌رانه‌ی ئاماژه‌ت پێیكرد بابه‌تی سه‌ره‌كی بانگهێشته‌كه بوو؟ له‌وه‌ڵامدا سه‌فین دزه‌یی وتی " كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتكراوه به فه‌رمی بۆ توركیا مه‌به‌ست ئه‌وه نییه بڵێن فه‌رموو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین ، مه‌به‌ست له‌وه‌یه كه ئه‌و گۆڕانكارییانه كه گۆڕانكاریه‌كی به‌رچاو و خێرا له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه نه‌ك ته‌نها له عێراق به‌ڵكو له‌و سوریا هه‌یه له لوبنان هه‌یه كۆمه‌ڵێك گرفت و كێشه له ئارادایه له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ئه‌وانه هه‌موو كۆمه‌ڵێك كێشه‌ن ئه‌وانه‌ش قسه‌وباسیان له‌سه‌ركرا. "
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت " قسه‌و باس له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كراوه كه چی بكرێت یاخود وه‌كو "مینۆیهكی ڕیستۆراتێك " له پێشت دابنرێت و هه‌ڵبژێریت، هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه به‌لای ئێمه‌وه و وڵاتان و ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه گرنگه هه‌رلایه‌ك بۆچونی خۆی هه‌بێت له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌و گرفتانه وه ئه‌و بابه‌تانه."
"ئه‌و جۆره دیدارانه له ڕابردوودا هه‌بوون و شتێكی تازه و نامۆ نییه به‌تایبه‌تیش له‌كاتێك هه‌ندێك گۆڕانكاری له ناوچه‌كه پێشبینی ده‌كرێن بارودۆخی ناوچه‌كه مه‌سه‌له‌ی وزه‌یه ، مه‌سه‌له‌ی ئابوری و ئاسایش و سه‌قامگیرییه ئه‌وانه هه‌موو بابه‌ت كه زیاتر به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا، وه هه‌وڵ بدرێت كه ئه‌گه‌ر هاتوو پێشهاتی چاوه‌ڕواننه‌كراو بێته پێش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئاسایشی ناوچه‌كه بپارێزرێت ، وه له‌بواری ئابوریشه‌وه ده‌رفه‌ت هه‌یه كه زیاتر ئه‌و بواره به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین ، وه بێگومان دیدار‌و گفتوگۆی زیاتر له‌ئاستی خواره‌وه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی هه‌ندێك له‌و بیروڕایانه‌ی كه له‌وێ ئاڵوگۆڕ كران."سه‌فین دزه‌یی وای وت"
" په‌كه‌كه بۆته مایه‌ی له‌شكركێشی توركیا و بۆردومانی ناوچه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن توركیاوه "
سه‌فین دزه‌یی سه‌باره‌ت به هه‌واڵی میدیاكانی توركیا كه ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم و توركیا باسكردن بووه لهڕوبهڕووبونهوهی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بۆچوونی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه دزه‌یی وتی " ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه په‌كه‌كه له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانه‌وه بوونی له‌و ناوچانه هه‌بووه هه‌رئه‌وه‌شه بۆته مایه‌ی ده‌رده‌سه‌ری بۆ خه‌ڵكی "سیڤیل " به‌تایبه‌تی له‌دوای ساڵی 1991، كۆچڕهویهكه كهخهڵكهكان ویستییان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان و له‌و ناوچانه ڕێگه‌یان پێ نه‌درا به‌هۆی هه‌بوونی په‌كه‌كه كه‌بۆته مایه‌ی له‌شكركێشی و بۆمبارانكردنی ناوچه‌كان، بگره ناوچه‌ی شه‌نگالیش كه له‌ناوچه‌ی سنوری توركیا یه‌كجار دووره به‌ڵام به‌هه‌بوونی هه‌ندێك هێزی سه‌ر به‌په‌كه‌كه وایكردووه كه ئه‌وێش ببێته ئامانج بۆیه په‌كه‌كه ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌خۆیدا بكاته‌وه."
"هه‌رێمی كوردستان په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌یه "
دزه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد " ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی په‌كه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد و كوردستان ده‌كات زیاتر زیان به‌و ناوچانه ده‌گه‌یه‌نێت، وه مه‌یدانی خه‌باتی په‌كه‌كه هه‌رێمی كوردستانی عێراق نییه، هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌ڵبژاردنی هه‌بوو له‌ساڵی 1992 و په‌رله‌مانیشی هه‌بووه و حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌یه، بۆ ئه‌وان نییه بێن ده‌ستێوه‌ردان له خاكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و خۆیان به "ئه‌ڵته‌رناتیڤ " بزانن، له‌بری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ناوچه‌كانیان به ده‌ڤه‌ری ئازادكراوی میدیا ناو ده‌به‌ن، ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه له‌ده‌ستی كێ؟ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ن كه ئێستا دوچاری ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵ وێرانی بوون، له‌به‌رئه‌وه هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوون و ئاشكرایه به‌رامبه‌ر به په‌كه‌كه به‌ڵام ئه‌وه به‌مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌و گرفته به توندی و تیژی یاخود به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه چاره‌سه‌ربێت. "
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ڕووبه‌ڕووی په‌كه‌كه ده‌بنه‌وه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان؟ سه‌فین دزه‌یی وتی" ئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نه سیاسیه‌كان به دیراسه‌یه‌كی ورد بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن بێگومان ئێمه لایه‌نگری توندوتیژی و شه‌ڕو پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی نین، له ڕابردوو ئه‌و ئه‌زموون كراوه به‌ڵام له هه‌مانكاتیش ناكرێت خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربێت له‌لایه‌ن هێزێك دژی دراوسێیه‌ك، نه عورف و نه سیاسه‌ت و نه دیبلۆماسیه‌ت و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ڕێگه نادات جابهرامبهر توركیا بێت یان به‌رامبه‌ر ئێران بێت."
" كه‌شوهه‌وای ئێستا له‌وانه‌یه گونجاو نه‌بێت بۆ پرۆسهسهیهكی له‌وجۆره ده‌ست پێبكات "
ئه‌ی به‌نیازن وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ببنه نێوانگیری توركیا و په‌كه‌كه؟ له‌وه‌ڵامدا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم وتی" له‌ڕابردوو هه‌وڵ له‌ئارادابوو، پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستی پێكرد به‌ڕاده‌یه‌كی باشیش سه‌ركه‌وتوو بوو به‌داخه‌وه دوایی هه‌ندێك ئاسته‌نگ هاته پێش. له سه‌ره‌نجامدا ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بووه كه هه‌میشه پێویسته به دیالۆگ و به ڕێگای ئاشتیانه گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ببێت به‌ڵام كه‌شوهه‌وای ئێستا له‌وانه‌یه گونجاو نه‌بێت بۆ پرۆسه‌یه‌كی له‌وجۆره ده‌ست پێبكات به‌ڵام له‌داهاتوو چی ده‌بێت هیوادارین كه كه‌شوهه‌وایه‌كی وه‌ها بێته كایه‌وه كه دوور له گرژی و توند‌و تیژی و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت."
"ڕه‌نگه له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ندێك گفتوگۆ له‌نێوانیاندا دروست ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه."
له‌دواین به‌شی وتووێژه‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا دزه‌یی باسی داخستنی ئاسمانی توركیا و عیراق به‌ڕووی یه‌كتردا كرد و ده‌ڵێت" ئه‌وه بابه‌تێكی دوولایه‌نه‌یه، هه‌ردوو لایان پێویسته به‌غداد و ئه‌نقه‌ره پێویسته بگه‌نه بڕیار، له ساڵی 2008 عێراق و توركیا ڕێكه‌وتنێكیان هه‌بوو كه هاوڵاتیانی هه‌ردوو وڵات به‌بێ ڤیزا بتوانن سه‌ردانی وڵاته‌كان واته هاوڵاتی توركی كه‌دێته فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غداد یان هه‌ولێر و سلێمانی یاخود ده‌روازه‌كانی سنوری ڕاسته‌خۆ داخل بێت و ڤیزای پێ بدرێت به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ هاوڵاتیانی عێراقی به‌ڵام له ساڵی 2016 ، توركیا سیسته‌می ڤیزای گۆڕی، كهپێویستبوو هاوڵاتیانی عێراقی به ڤیزا داخلی توركیابن چوار ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره تێپه‌ڕ بوو تازه عێراق به‌و بڕیاردا چۆته‌وه كهبڕیارهكه ده‌بووایه دوولایه‌نه بێت مادام هاوڵاتی عێراقی ڤیزایان لێ داوه پێویسته هاوڵاتی توركیش به ڤیزا داخل بێت، ئه‌وه گرفتێكی له‌نێوان هه‌ردوولا دروست كرد به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ندێك گفتوگۆ له‌نێوانیاندا دروست ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه."