Accessibility links

توانا كه‌مال: ئه‌گه‌ر شاره‌وانی گۆڕستانه‌ نوێیه‌كه‌ی سلێمانی به‌ڕێوه‌ببات چاره‌نوسی وه‌ك ئه‌وانه‌ی ئێستا ده‌بێت


توانا كه‌مال سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی-فۆتۆ-له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌یس بووكی شاره‌وانی سلێمانی وه‌رگیراوه‌
توانا كه‌مال سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی-فۆتۆ-له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌یس بووكی شاره‌وانی سلێمانی وه‌رگیراوه‌

توانا كه‌مال سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی باس له‌گۆڕستانه‌ نوێیه‌كه‌ی سلێمانی و كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ری ده‌كات ده‌ڵێت" له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه‌ كێشه‌نیه‌ به‌داخه‌وه‌ دروستكراوه‌ نه‌یار زۆره‌ حه‌ز به‌سه‌قامگیری بارودۆخ ناكات و پێیان خۆش نییه‌ هیچ هه‌نگاوێكی تازه‌ و تازه‌گه‌رییه‌ به‌ره‌و پێشكه‌وتن و بوژانه‌وه‌ ببینن، ده‌شڵێت" گۆڕستانه‌ نوێیه‌كه‌ 20 كۆشكی-یشی تێدایه‌، شوێن دروست ده‌كرێت بۆ حه‌وانه‌وه‌ و بیری تێدایه‌ ..ئه‌و ڕێڕه‌وی كه‌ هه‌رچی شاری سلێمانی و میلله‌تی كورده‌ به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیووه‌ له‌سه‌ر قه‌برانێكدا، كۆمپانیاكه‌ ده‌بێت مۆلیده‌-ش بۆ سه‌رقه‌برانه‌كه‌ دابنێت، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" له‌ هه‌ولێر كراوه‌ به‌شێوازێكی تر، له‌سه‌رقه‌برانه‌كانی باشور پارچه‌ زه‌وی ده‌كڕن وه‌كو بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان خێزانێك بۆخۆیان ئیتر كه‌پارچه‌ زه‌ویه‌كه‌ ده‌كڕن نرخی هه‌موو شتێكی له‌گه‌ڵدایه‌ كه‌بۆ هه‌رگۆڕێك ڕووبه‌رێك دیاری كراوه‌."

" وه‌كو سه‌رقه‌برانی وڵاتانی تر بێت كه‌ به‌جوانی و ڕێك وپێكی دروستكراون ئێمه‌ش سه‌قه‌برانه‌كانمان باوابێت."

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌گۆڕستانێكی نوێ له‌شاره‌كه‌ و به‌ڕێوه‌بردنی له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلیه‌وه‌ ده‌ڵێت" به‌ڵێ ڕاسته‌ ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی كه‌ هه‌یه‌ و بڵاوبۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ گرێبه‌ستێكه‌ لای ئێمه‌ شتێك هه‌یه‌ پێی ده‌وترێت زیادكردنی ئاشكرا به‌یاسای 32 ی ساڵی 1986، ساڵی 2018-وه‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ كه‌حكومه‌ت ناتوانێت پاره‌ ته‌رخان بكات بۆ داموده‌زگاكان وه‌كو جاران، ئێمه‌ هۆبه‌یه‌كمان هه‌یه‌ پێی ده‌وترێت هۆبه‌ی سه‌رقه‌برانه‌كان كه‌گرنگی ده‌دات به‌ سه‌رقه‌برانه‌كان، خه‌ڵكی سلێمانی بارودۆخێكی ناخۆشی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌رقه‌برانه‌كان چونكه‌ كه‌س ناتوانێت خزمه‌تی بكات ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رقه‌بران هه‌یه‌ هه‌مووی به‌ گرد و یاڵه‌وه‌یه‌. ئێستا خه‌ڵك دنیایه‌كی تری بینیوه‌ و شێوازێكی تری كاركردن هه‌یه‌ و ماسته‌ر پلان هه‌یه‌ و نه‌خشه‌كێشانی تازه‌و مۆدێرن هه‌یه‌، پێشتر سه‌رقه‌برانه‌كان هه‌مووی به‌و شێوه‌یه‌ دروست بووه‌ كه‌ نه‌ڕێكخستنی تێدایه‌ و نه‌ڕێڕه‌وێكی تێدایه‌ كه‌ بتوانیت پیایدا بڕۆیت، هه‌مووی گژوگیا و دارو دڕك و به‌سه‌ر قه‌بره‌كانی تر ده‌ڕۆن ، ناڕێك و پێكه‌ و به‌ناویه‌كدان، هه‌تا ده‌گه‌یته‌ سه‌ر ئه‌و قه‌بره‌ی مه‌به‌سته‌ له‌وانه‌یه‌ ده‌جار قاچت به‌ر دارو به‌ردو كێلی سه‌ر قه‌بره‌كان بكه‌وێت ، زۆرجار خه‌ڵك به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌ون له‌سه‌رقه‌برانه‌كان ئازاریان پێده‌گات. ئه‌مه‌ به‌ڕاستی بیرۆكه‌یه‌كی خراپ نه‌بووه‌ بیریان لێكردۆته‌وه‌ كه‌ئێمه‌ش سه‌رقه‌برانه‌كانمان وه‌كو سه‌رقه‌برانی وڵاتانی تر بێت كه‌ به‌جوانی و ڕێك وپێكی دروستكراون ئێمه‌ش سه‌قه‌برانه‌كانمان وابێت."

" بیرۆكه‌كه‌ زۆر جوانه‌ ئیشه‌كه‌ باشه‌ به‌ڵام خه‌ڵك به‌جۆرێكی تر وه‌ری گرتووه‌چونكه‌ بارودۆخی خه‌ڵك ئێستا ناته‌واوه‌ "

توانا كه‌مال ئاماژه‌ی به‌بیرۆكه‌ی گۆڕستانه‌كه‌ دا و وتی" ساڵی 2018 شاره‌وانی سلێمانی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی پێشكه‌شكردووه‌، ساڵانی 2012 كه‌بارودۆخی دارایی باشتربوو، زۆر له‌و بیرۆكانه‌ی تر پێشتر هاتنه‌ پێشه‌وه‌ وه‌كو پاركی سه‌یاره‌ی مۆدێرن و مۆڵ و ئه‌و جۆره‌ شتانه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و بیرۆكانه‌ی كه‌ له‌و كاته‌وه‌ دروستبووه‌، دواتر شاره‌وانی سلێمانی پێی هه‌ڵستاون دواتر له‌ساڵی 2018 دا ئه‌م زیادكردنی ئاشكرایه‌یان بۆ كردووه‌، بیرۆكه‌كه‌ زۆر جوانه‌ ئیشه‌كه‌ باشه‌ به‌ڵام خه‌ڵك به‌جۆرێكی تر وه‌ری گرتووه‌ چونكه‌ بارودۆخی خه‌ڵك ئێستا ناته‌واوه‌ هه‌موو كه‌سێك كه‌ده‌نێژرێت له‌شاری سلێمانی له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ تا ئێستا هه‌ر به‌پاره‌بووه‌، ئه‌و پاره‌یه‌ش دراوه‌ به‌گۆڕ هه‌ڵكه‌نه‌كان هه‌موو سه‌ر قه‌برانێك گروپێك له‌و گۆڕهه‌ڵكه‌نانه‌ی لێیه‌ كه‌كۆنتڕۆڵی ئه‌و سه‌رقه‌برانانه‌ ده‌كه‌ن، نزیكه‌ی 20 ساڵه‌ گۆڕهه‌ڵكه‌نه‌كان بۆ ناشتنی مردوویه‌ك 200-250 هه‌زار دینار جاری وا هه‌یه‌ شوێنه‌كان سه‌ختترن 350-400دینار وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ هه‌ر هه‌مان پاره‌یه‌، ئه‌مه‌ نییه‌ كه‌ تۆ قه‌بر بفرۆشیته‌وه‌ یان قه‌بر به‌پاره‌ بێت به‌ڵكو ئه‌مه‌ سه‌رقه‌برانێكه‌ و ئاماده‌كراوه‌ و په‌رژینی بۆ كراوه‌ نزیكه‌ی زیاتر له‌ 10 هه‌زار نه‌مامی تێدا ڕوێنراوه‌، ته‌پۆڵكه‌ و به‌رزایی تێدایه‌ پێویست ده‌كات پارچه‌ به‌پارچه‌ی ته‌ختبكرێت، نرخه‌كه‌ی 260 هه‌زاره‌ واته‌ كه‌متره‌ له‌و نرخه‌ی كه‌ئێستا هه‌یه‌."

سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی زیاتر ڕوونیكرده‌وه‌" ساڵی 2018 كراوه‌ پێش ئه‌وه‌ی منیش بچمه‌ ئه‌و پۆسته‌وه‌، زیادكردنی یاسایی بۆ كراوه‌ و گرێبه‌ست بۆ ئه‌و كۆمپانیایه‌ كراوه‌ منیش حه‌زمده‌كرد نرخه‌كه‌ی كه‌متربێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌و ئاماده‌كارییانه‌ی كه‌تێداده‌كرێت، ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌لای ئێمه‌ نییه‌ له‌لای وه‌زاره‌ته‌ پێشنیارمان كرد بۆ وه‌زاره‌ت كه‌ ڕێكبكه‌وین له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمپانیایه‌ به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ردا ئێمه‌ش پاره‌ی شاره‌وانی كه‌مبكه‌ینه‌وه‌ وه‌ هه‌ندێك ماوه‌ی بۆ زیاد بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌ بتوانێت نرخه‌كه‌ كه‌مبكاته‌وه‌."

" كۆمپانیاكه‌ ده‌بێت مۆلیده‌-ش بۆ سه‌رقه‌برانه‌كه‌ دابنێت "

ئه‌و كۆمانیایه‌ی له‌وێیه‌ هه‌رده‌بێت مۆلیده‌ش دابنێت كاره‌باكه‌ چۆته‌ نزیكی شوێنه‌كان و دابه‌شی ناو سه‌رقه‌برانه‌كان ده‌كات، 238 دۆنمه‌ دانراوه‌ بۆ داهاتووی شاری سلێمانی ، ئه‌م به‌كرێ دانه‌ بۆ پێنج ساڵه‌ و مانگی یه‌ك ملیۆن دینار ده‌دات به‌شاره‌وانی سلێمانی كه‌ ساڵانه‌ی ده‌یدات ئه‌ویتر خۆی كۆمپانیا به‌و ئه‌ركه‌ هه‌ڵده‌ستێت."

" گۆڕستانه‌ نوێیه‌كه‌ 20 كۆشكی-یشی تێدایه‌، شوێن دروست ده‌كرێت بۆ حه‌وانه‌وه‌ و بیری تێدایه‌ ..ئه‌و ڕێڕه‌وی كه‌ هه‌رچی شاری سلێمانی و میلله‌تی كورده‌ به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیووه‌ له‌سه‌ر قه‌برانێكدا."

سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی ئه‌وه‌شی وت" له‌گۆڕستانه‌ نوێیه‌كه‌دا شوێن دروست ده‌كرێت بۆ حه‌وانه‌وه‌ و بیری تێدایه‌، 20 كۆشكی تێدایه‌ بۆ ئه‌و گۆڕهه‌ڵكه‌نانه‌ی ئه‌م سه‌ر قه‌برانانه‌ هه‌ر سه‌رقه‌برانێك داخرا و شوێنی نه‌ما گۆڕهه‌ڵكه‌نه‌كان بۆئه‌وه‌ی بێ ئیش نه‌بن ده‌گوێزرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و كۆشكانه."

ئایا ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ له‌شاری سلێمانی بۆ گه‌ڕێك و شوێنه‌كانی هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت كاره‌با و ئاو؟ له‌وه‌ڵامدا سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی ده‌ڵێت" ئه‌مه‌ واتای ئه‌وه‌ نییه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی كاره‌با نه‌بێت من نه‌چم كاره‌با بۆ شوێنێكیتر ڕانه‌كێشم و ئاماده‌كاری بۆ نه‌كه‌م، ئه‌مه‌ ڕێڕه‌وی تێدا دروست ده‌كرێت له‌ شێوه‌ی سیمای پاركێكدا ده‌بێت شه‌و بچیت بۆ ناشتن كه‌ مردوویه‌ك له‌ شه‌ودا ده‌نێژرێت، له‌وانه‌یه‌ چه‌ند هه‌زار مه‌ترێك به‌یه‌كه‌وه‌ چاك ده‌كرێت و كاره‌با بۆ ڕێره‌وه‌كان ڕاده‌كێشرێت، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و شوێنه‌ به‌گشتی ڕووناكیه‌كی تێداده‌بێت وه‌ ڕێڕه‌وی جیا دروست ده‌كرێت ئه‌و ڕێڕه‌وی كه‌ هه‌رچی شاری سلێمانی و میلله‌تی كورده‌ به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیووه‌ له‌سه‌ر قه‌برانێكدا."

"له‌هه‌ولێر كراوه‌ به‌شێوازێكی تر "

سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی پاره‌ بۆ گۆڕ، ده‌ڵێت" له‌ هه‌ولێر كراوه‌ به‌شێوازێكی تر، له‌سه‌رقه‌برانه‌كانی باشور پارچه‌ زه‌وی ده‌كڕن وه‌كو بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان خێزانێك بۆخۆیان ئیتر كه‌پارچه‌ زه‌ویه‌كه‌ ده‌كڕن نرخی هه‌موو شتێكی له‌گه‌ڵدایه‌ كه‌بۆ هه‌رگۆڕێك ڕووبه‌رێك دیاری كراوه‌، له‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستاماندا هیچ هاوڵاتیه‌ك پاره‌ نادات به‌ قه‌بر له‌سه‌رقه‌برانه‌ كۆنه‌كان 100 هه‌زاری زیاتر لێوه‌رده‌گرن، شاره‌وانی سلێمانی له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ خۆی بڕیار ده‌دات چ سه‌رقه‌برانێك شوێنی تێدا نه‌ماوه‌ چونكه‌ ئێستا كێشه‌یه‌ی تریشمان هه‌یه‌ كه‌ ده‌چن گۆڕه‌ كۆنه‌كان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌ و ده‌فرۆشرێته‌وه‌ به‌ خه‌ڵك."

هه‌روه‌ها وتیشی" ئێمه‌ش وه‌كو وڵاتانی تر مافمان هه‌یه‌ و ئێمه‌ش خوازیاری ئه‌وه‌ین كه‌ ئیشه‌كانمان تۆزێك ڕێك و پێك بكه‌ین، سه‌رقه‌برانه‌كانمان زۆر بێ كه‌ڵكن و خوازیارین شتێكی جوانتر دروست بكه‌ین بۆ خه‌ڵك و پاره‌كه‌شی كه‌متره‌، ئیتر ئێمه‌ تێناگه‌ین كێشه‌كه‌ له‌ چیدایه‌."

"ئێمه‌ ده‌توانین گرێبه‌سته‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌ به‌ڵام هه‌ندێكی قه‌ره‌بووی یاسایی ده‌وێت كه‌ ده‌بێت قه‌ره‌بوو بدرێت به‌ كۆمپانیاكه‌ "

توانا كه‌مال ده‌نگۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كۆمپانیاكه‌ی له‌له‌یه‌ن یه‌كێك له‌هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتمانیه‌وه‌ ڕه‌تكرده‌وه‌ و وتی" نه‌خێر به‌ڕه‌سمی جارێ هیچ شتێكمان پێ نه‌گه‌یشتووه‌، ئێمه‌ ده‌توانین گرێبه‌سته‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌ به‌ڵام هه‌ندێكی قه‌ره‌بووی یاسایی ده‌وێت كه‌ ده‌بێت قه‌ره‌بوو بدرێت به‌ كۆمپانیاكه‌، ئێمه‌ نوسراومان كرد بۆ وه‌زاره‌ت یه‌كه‌مجار وه‌زاره‌ت ره‌تیكرده‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌كی یاساییه‌ و كراوه‌ و بۆ كه‌سێك ده‌رچووه‌، ئه‌م كه‌سه‌ بۆماوه‌ی 5 ساڵ ده‌بێت پابه‌ند بێت و ئه‌و شتانه‌ بكات له‌و سه‌رقه‌برانه‌ كه‌ باسم كرد، ئێمه‌ پرۆسه‌كه‌مان ڕاده‌ستی كۆمپانیاكه‌ كردبوو ئینجا نوسراوێكی ترمان پێگه‌یشت كه‌ وه‌زاره‌ت ڕازیه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌."

له‌باره‌ی قسه‌ی یه‌كێك له‌سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كانی پێشووی سلێمانی (حاكم قادر حه‌مه‌جان) له‌سه‌ر نایاسایی بوونی گرێبه‌ستی كۆمپانیاكه‌ بۆ گۆڕستانه‌ نوێیه‌كه‌؟ توانا كه‌مال ده‌ڵێث" ئه‌و ته‌نده‌ره‌ نایاسایی نییه‌ چونكه‌ هه‌موو زه‌ویه‌كانی ناوشاری سلێمانی كه‌ به‌ هه‌موو پڕۆژه‌كان دراوه‌ دوو یاساهه‌یه‌، یه‌كێكیان یاسای وه‌به‌رهێنانه‌ و ئه‌وی تریان یاسای به‌كرێدانه‌ كه‌ پێی ده‌وترێت یاسای 32 ی ساڵی 1986، ئه‌مه‌ پێی ده‌وترێت یاسای به‌كرێ دانی ماڵ و موڵكی ده‌وڵه‌ت كه‌ ئه‌مه‌ش به‌كرێ پێیدراوه‌، كرێ ده‌دات به‌ شاره‌وانی شاره‌وانی كه‌ زه‌وی بدات به‌ كرێ به‌كه‌سێك بۆ شتێكی زۆر بازرگانی نه‌بێت بۆ خزمه‌تگوزاری گشتی بێت وه‌كو سه‌رقه‌برانێك كه‌واته‌ به‌بۆچوونی من پێویست بوو شاره‌وانی هیچ پاره‌یه‌ك وه‌رنه‌گرێت یان شتێكی زۆر "جزئی" بێت هه‌رچه‌نده‌ پاره‌كه‌ زۆر كه‌مه‌ یه‌ك ملیۆن دیناره‌ به‌ڵام من پێم باش بوو ئه‌وه‌ش نه‌بووایه‌."

" ئه‌گه‌ر شاره‌وانی به‌ڕێوه‌ی ببات چاره‌نوسی سه‌رقه‌برانه‌كانمان هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌بوو كه‌ ئێستا ده‌یبینیین "

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆچی شاره‌وانی سلێمانی خۆی ئه‌و گۆڕستانه‌ نوێیه‌ نابات به‌ڕێوه‌ له‌بری كۆمپانیای تایبه‌ت؟ سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی ڕایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر شاره‌وانی بیبات به‌ڕێوه‌ به‌بارودۆخی ده‌ساڵ له‌مه‌وپێش كه پاره‌ زۆر زۆر بوو ، چاره‌نوسی سه‌رقه‌برانه‌كانمان هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌بوو كه‌ ئێستا ده‌یبینیین، پاسه‌وانی پێویسته‌ كه‌ دامه‌زراندن نییه‌، پۆلیس ده‌وێت كه‌ دامه‌زراندن نییه‌ پاره‌ی ده‌وێت، خۆزگه‌ ئێمه‌ یه‌ك لیستمان ئاماده‌ بكردایه‌ له‌ كرێكار و پاسه‌وان و بۆیان دامه‌زراندینایه‌ ئیتر بۆچی بیر له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بدرێت به‌ كۆمپانیایه‌ك؟ ئه‌و كاته‌ ده‌ڵێت ده‌بێت خۆت مه‌سره‌ف بكه‌یت و پاره‌ش وه‌رنه‌گریته‌وه‌، ئێمه‌ كه‌وه‌كو شاره‌وانی خۆمان مردووی بێ كه‌س یاخود مردووی كۆرۆنامان ده‌ناشت بۆ هه‌ر ناشتنێك 200 هه‌زارمان داوه‌ به‌ گۆڕهه‌ڵكه‌نێك، ئیتر بۆچی به‌ده‌ردی سه‌رقه‌برانه‌كانی تر بڕوات؟ "

"ته‌لارسازی و ئه‌ندازیاری جیاوازه‌ و بیرۆكه‌كان گۆڕاوه‌ و له‌ كوردستانیشدا به‌شی ئه‌وه‌نده‌ش خه‌ڵكی به‌توانا و ڕێك و پێك و دڵسۆزمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و بواره‌به‌ڵام نابێت خه‌ڵكه‌كان دابین بكرێن. ئێمه‌ ئێستا كێشه‌مان زۆره‌ له‌دابینكردنی پاره‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ بودجه‌ نییه‌، ته‌نانه‌ت داهاتی شاره‌وانیش بۆ خۆمان نییه‌ ده‌ڕوات بۆ وه‌زاره‌تی دارایی كه‌ من پاره‌ وه‌ستا و بۆم دابین نه‌كرا من چی بكه‌م كه‌ جه‌نازه‌یه‌ك هات بڵێین داوای لێبوردن ده‌كه‌ین توانامان نییه‌ ئه‌و شوێنه‌مان ته‌خت و چاك نه‌كردووه‌، یان ده‌توانیین بێین ساڵانه‌ بودجه‌مان بۆ دابنێن هیچ نه‌بێت زه‌ویه‌كان ته‌خت بكه‌ین و هیچ نه‌بێت ڕێڕه‌وه‌كانی بۆ بكه‌ین، ده‌توانم وه‌كو ئه‌وانی تر ڕاده‌ستی بكه‌م، ئه‌گه‌ر جاری جاران بوایه‌ بودجه‌ له‌به‌ر ده‌ست بووایه‌، له‌وانه‌ بوو شاره‌وانی سلێمانی وابیرنه‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ بیكات. "سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی وایوت "

" له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه‌ كێشه‌نیه‌ به‌داخه‌وه‌ دروستكراوه‌ "

توانا كه‌مال له‌كۆتایی وتووێژه‌كه‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی سه‌باره‌ت به‌كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر گۆڕستانه‌ نوێیه‌كه‌،ڕایگه‌یاند" له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه‌ كێشه‌نیه‌ به‌داخه‌وه‌ دروستكراوه‌ نه‌یار زۆره‌ حه‌ز به‌سه‌قامگیری بارودۆخ ناكات و پێیان خۆش نییه‌ هیچ هه‌نگاوێكی تازه‌ و تازه‌گه‌رییه‌ به‌ره‌و پێشكه‌وتن و بوژانه‌وه‌یان پێخۆش نییه‌ خه‌ڵكێكی زۆر هه‌ن له‌م بواره‌دا كار ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ موڵكێتی حكومه‌تی هه‌رێمی پێوه‌ بێت، شاره‌وانی ئیشی ئه‌وه‌ نییه‌ خه‌ڵك بنێژێت، هه‌موو شتێك به‌ پاره‌یه‌ مه‌گه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێت شاره‌وانی ده‌ینێژێت، له‌وڵاتانی تریش هه‌مووی به‌پاره‌یه‌ به‌ڵام ئه‌م پاره‌یه‌ جیاوازی زۆره‌ چونكه‌ گۆڕ هه‌ڵكه‌ن لێره‌ ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌رده‌گرێت، ئه‌م پاره‌یه‌ 100 هه‌زار كه‌متره‌ له‌وه‌ی گۆڕ هه‌ڵكه‌ن وه‌رده‌گرێت ئیتر كێشه‌كه‌ له‌ چیدایه‌؟!"

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:15 0:00


XS
SM
MD
LG