ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه وه‌ڵامی وته‌كانی د.ڕێبوار كه‌ریم له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت" موتله‌قه‌ن دووره له ڕاستیه‌وه .... ئه‌سڵی نییه ئێمه داوای موچه بكه‌ین له به‌غداده‌وه شتی وانیه، ، ئێمه نانی تاڵ ده‌خۆین و داوای موچه له كه‌س ناكه‌ین له حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌كه‌ین، یاداشته‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه داوای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌مان كردووه، داوای بودجه‌مان بۆ هه‌ڵه‌بجه كردووه، ئێمه حكومه‌تی خۆممان هه‌یه من به حكومه‌ته‌كه‌ی خۆم ده‌ڵێم كه‌مته‌رخه‌میت له‌یه‌كه‌وه تا هه‌زار، موچه‌ی من لای به‌غداد نییه به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی من ئیستحقاقی ده‌ستوری و هه‌ڵبژاردنی هه‌یه، ده‌شڵێت " من پێم وانیه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه داوای ئه‌وه‌بكه‌ن ڕاسته‌وخۆ به‌غداد مووچه‌یان بچێته‌سه‌ر به‌غداد ئه‌مه كه‌یسی سیاسییه، كه‌یسی پاره نییه، خه‌ڵك ڕاپه‌ڕینی بۆ كه‌رامه‌تی كرد. "
"كازمی وتی من هه‌ڵه‌بجه به شارێكی پیرۆز ده‌زانم "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه وتی " ئێمه پێمان وایه هاتنی كازمی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه خۆی له‌خۆیدا " ئیعترافێكی زمنییه" ئاماژه‌یه به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه كه ئه‌مه جێگه‌ی "ته‌قدیره"، لای ئێمه مایه‌وه پێشوازیه‌كی جوانی لێكرا و تاجه‌گوڵینه‌ی دانا دوو منداڵی شه‌هید كه‌باوكیان شه‌هیدی ده‌ستی داعش-ن گوڵیان پێشكه‌شكرد. كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كرد، ئێمه یاداشتێكمان دایه به‌زمانی عه‌ره‌بی، یاداشته‌كه تایبه‌ت بوو به كۆمه‌ڵێك سێكته‌ر، سێكته‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ، ته‌ندروستی ، نه‌وت ، دارایی، بازرگانی ، وه‌زاره‌ته‌كانی تر، كازمی وتی من هه‌ڵه‌بجه به شارێكی پیرۆز ده‌زانم ، هه‌ڵه‌بجه له‌ماوه‌ی دوو كاتژمێردا پێنج هه‌زار كوردی تێیدا "شه‌هید" بووه، داواكاری هه‌ڵه‌بجه به‌پێی توانا ده‌خه‌مه پێش داواكاری پارێزگاكانی تر به‌ڵام پێم باشه ئێوه سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن و لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنن، وه دوو سێ ڕۆژ له‌وێ بمێننه‌وه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ئه‌وه‌ی په‌یوه‌نداره به‌وه‌زاره‌تی بازرگانی-یان به‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه یاخود وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵیاندا دانیشن بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه یه‌كتری ببینن و چیمان بۆ بكرێت له خزمه‌تانداین."
"كازمی هیچ به‌ڵێنێكی پێنه‌داین "
"كازمی هیچ به‌ڵێنێكی پێنه‌داین به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی بودجه و مه‌سه‌له‌ی كۆمسیۆنی باڵا و مه‌سه‌له‌ی بازنه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵه‌بجه و كورسی بۆ دیاریكردن سه‌رباری هه‌ر گرفتێكی سیاسی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقیدا هه‌بێت ده‌بێت حیسابی هه‌ڵه‌بجه وه‌كو ئه‌هواره‌كان ، وه‌كو نه‌جه‌ف -ی ئه‌شره‌ف ، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه پیرۆزی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و بودجه‌ی بۆ دابین بكرێت، ئێمه ئه‌مانه‌مان هه‌مووی نوسیووه. یاداشتێكی پێنج لاپه‌ڕه‌یی نزیك به 17 خاڵی سه‌ره‌كی و 10-15 خاڵی لاوه‌كی، هیوادارین له‌سه‌ره‌تای مانگی 10لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت و سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ین، وه ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به كێشه‌كانی هه‌ڵه‌بجه بیان بینین و بزانیین تا چه‌ند دێن به‌ده‌مانه‌وه."ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه وایوت"
" لهئهتهكێتی فه‌رمانداریدا، ئایا ده‌كرێت به پانتۆڵ و كراسێكه‌وه بێیت! ،،،خۆزگه قاتێكی له‌به‌ردا بووایه و بۆینباخێكی ببه‌ستایه "
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێك كه‌س كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌جل و به‌رگی نافه‌رمیه‌وه سه‌ردانی گۆڕستانی "شه‌هیدانی" هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و تاجه گوڵینه‌ی دانا؟ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه وتی" ئه‌و ئه‌ته‌كێته لای "به‌ڕێزیانه" لای ئێمه نییه، ئه‌وه خۆیه‌تی دێت حورمه‌ت له پێشمه‌رگه و شه‌هیدان حورمه‌ت له‌كه‌سوكاری كیمیاباران ده‌گرێت، ئه‌وه خۆیه‌تی دێت بۆ هه‌ڵه‌بجه و یاداشتهكهمان لێوه‌رده‌گرێت و ده‌ڵێت هیوادارم بێن بۆ به‌غداد و سه‌ردانێك بكه‌ن، به‌ڕاستی ده‌كرێت ئه‌وه له‌خۆی بپرسیت لهئهتهكێتی فه‌رمانداریدا، ئایا ده‌كرێت به پانتۆڵ و كراسێكه‌وه بێیت! ئایا ده‌بێت تاجه گوڵینه وا دابنێت! ئایا نابێت قاتێك و ریباتێكت له‌به‌ردا بێت!؟"
هه‌روه‌ها وتیشی" من پێم وانییه ئه‌وه بێ ڕێزی بێت، ئێمه پێمان باش بووه كه سه‌ردان بكات، خۆی وتویه‌تی دێم بۆ هه‌ڵه‌بجه ئێمه ده‌عوه‌تمان نه‌كردووه، كه خۆی دێت ئێمه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی خانه خوێین ساحێب ماڵ نیین له‌كاتی هاتنی كه‌سێكدا، وه گفتوگۆمان پێ باشتره تا دووربین له‌گفتوگۆ، دیالۆگ به‌رهه‌می هه‌یه یان ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێكی باش ، ئیتر ئه‌وه ئه‌ته‌كێتی خۆی ناكات بابڵێن به ده‌ستی چه‌پ سه‌لام ده‌كات كه ئه‌وه عورفێكی نادیبلۆماسییه، ئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌كه‌وێت، خۆزگه قاتێكی له‌به‌ردا بووایه و بۆینباخێكی ببه‌ستایه به‌ڵام زۆر ته‌قدیری هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد، كازمی پێش ئه‌وه‌ی ڕابكات بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران 25 ڕۆژله ماڵێكدا بووه له هه‌ڵه‌بجه، حورمه‌ت و ڕێزیان گرتووه، ئه‌گه‌ر خیانه‌تیان به‌رامبه‌ر بكردایه ته‌سلیمی به‌غدادیان ده‌كرد و ئیعدام ده‌كرا، ئه‌و ده‌بێت نمه‌كی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی له‌به‌رچاو بێت. هه‌ڵه‌بجه لۆكاڵی نییه. نه له ناوه و نه له مێژوودا لۆكاڵی نییه. هه‌یه له‌وانه‌یه گه‌لی كورد نه‌ناسێت به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه ده‌ناسێت ، به‌ڕاستی ئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه تا چه‌ند به ده‌نگمانه‌وه دێت."
"ئێمه داوای موچه بكه‌ین له به‌غداده‌وه شتی وانیه، ، ئێمه نانی تاڵ ده‌خۆین و داوای موچه له كه‌س ناكه‌ین ، له حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌كه‌ین "
دوێنێ د.ڕێبوار كه‌ریم په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له‌وتووێژێكدا له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند" پارێزگاری سلێمانی و ھەڵەبجە خاڵی سەرەکی داواکارییان له‌كازمی ئەوە بوو کەموچەی فەرمانبەرانی پارێزگاکانیان ڕاستەوخۆ لەبەغدادەوە بدرێت"
له‌به‌رامبه‌ردا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ڕه‌تیكرده‌وه و ڕایگه‌یاند" موتله‌قه‌ن دووره له ڕاستیه‌وه .... ئه‌سڵی نییه ئێمه داوای موچه بكه‌ین له به‌غداده‌وه شتی وانیه، ، ئێمه نانی تاڵ ده‌خۆین و داوای موچه له كه‌س ناكه‌ین له حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌كه‌ین، یاداشته‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه داوای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌مان كردووه، داوای بودجه‌مان بۆ هه‌ڵه‌بجه كردووه، عێراقی نوێ له‌سه‌ر ئه‌م دێڕه دروست ده‌بێت، له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ، بڕیار ده‌دات كه ده‌بێت عێراق بڕوخێت و نیزامی سه‌دام بگۆڕدرێت چونكه خاوه‌نی چه‌كی كۆكوژه، چه‌كی كۆكوژیش مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه له ئاشتی ناوچه‌كه و سه‌لامه‌تی ناوچه‌كه. عێراق له 9/4/2003 وه ڕووخاوه تا ئه‌مڕۆی 15/9/2020 كه یه‌ك پارچه چه‌كی كۆكوژ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه تاكه به‌ڵگه بۆئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بدات كه عێراق بڕوخێنێت، ئه‌و چه‌كه كۆكوژهیه كه له هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌كاری هێناوه، بۆیه "به‌ڕێز مالكی و جهغفهری و عه‌بادی و به‌ڕێز كازمی" هه‌مووی قه‌رزاری هه‌ڵه‌بجه و كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌ن. 16/3/1988 تراژیدیا و كاره‌ساتی سه‌ده‌ی بیست له هه‌ڵه‌بجه‌دایه، ئێمه وتومانه ده‌بێت قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه بده‌یته‌وه."
"من پێم وانیه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه داوای ئه‌وه‌بكه‌ن مووچه‌یان بچێته‌سه‌ر به‌غداد "
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی پێت وانیه فه‌رمانبه‌رانی هه‌ڵه‌بجه داوای ئه‌وه بكه‌ن ڕاسته‌وخۆ مووچه‌یان بچێتهسهربهغداد؟ له‌وه‌ڵامدا ئازاد تۆفیق وتی" من پێم وانییه خه‌ڵكی شاره‌كه داوای ئه‌وه بكه‌ن، شاری هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه‌كه 130 هه‌زار كه‌سین له مه‌ركه‌زی قه‌زا و چوار ناحیه پێكهاتووه، ئێمه حكومه‌تی هه‌رێممان هه‌یه و قه‌واره‌یه‌كی خۆیه‌تی ئه‌م حكومه‌تی هه‌رێمه ده‌بێت شه‌ڕی بودجه و مووچه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقی بكات. له رومادی و سامه‌ڕا نه‌وت نییه و له نه‌جه‌ف نه‌وت نییه كه‌چی مووچه‌ی ئه‌وان ده‌درێت ئه‌ی بۆ نه‌وتیان به‌ستووه به ئێمه‌وه!"
ده‌رباره‌ی پێشوازی گه‌رمی به‌شێك له‌هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئازاد تۆفیق وتی" ئێمه له هه‌ڵه‌بجه مامۆستایانی ئاینی ،سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومی، " ڕێكخراوی مه‌ده‌نی، كه‌سوكاری كیمیاباران كراوان و مناڵانی ونبوو، ڕزگاربووانی كیمیاباران له‌گه‌ڵ خۆمان پێشوازیمان كردووه له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزێكی سه‌ربازیدا كه واجبێكی سه‌رشانمانه، خه‌ڵكیش، جوتیاری هه‌ڵه‌بجه نییه دووجار ماڵی نه‌سوتابێت، جوتیاری هه‌ڵه‌بجه قوتی له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نمه‌یه كه‌ده‌یكات، ئێ ناكرێت گه‌نمی 2014 و 2015و 2016، ئیستحقاقی له به‌غداد بێت و نهماندهنێ، بۆیه جوتیاران داوای لێده‌كه‌ن، خه‌ڵك دێت داوای ئه‌وه‌ی لێده‌كات، ئه‌وه‌ی كه به‌ره‌و ڕووی بۆته‌وه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه له هه‌ڵه‌بجه‌دا، جوتیاران بوون كه مافی شه‌رعی خۆیانه و ماف و ئیستحقاقی قوتی ماڵ و مناڵیانه، مناڵی شه‌هید ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق ئیمتیاز‌و موچه‌ی زیاتره له مناڵی شه‌هیدی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و قه‌زیه‌ی كورد ده‌كات به هه‌موو گله‌یی و گازندایهكمان لێی خه‌ڵكیش ئازاده له‌وانه‌یه كازمی-ش لیستی هه‌بێت، كه‌س ده‌ستی كه‌سی نه‌گرتووه."
"ئه‌مه كه‌یسی سیاسییه، كه‌یسی پاره نییه، خه‌ڵك ڕاپه‌ڕینی بۆ كه‌رامه‌تی كرد "
ئازاد تۆفیق ده‌شڵێت" حكومه‌تی هه‌رێم له نوكی پێیه‌وه تاسه‌ر ئێسقان كه‌مته‌رخه‌مه، ده‌بێت موچه‌ی خه‌ڵك بدات 30 ڕۆژ جارێك، من ده‌زانم قه‌یرانی دارایی هه‌یه‌و نه‌وت داده‌به‌زێت و ده‌زانم بودجه له عێراقه‌وه نایه‌ت، ئێستا مامۆستایه‌ك یه‌ك ملیۆنی هه‌بێت بووه به 750 هه‌زار دینار ، به‌ڵام ده‌بێت 30 ڕۆژ جارێك مووچه‌ی بیدرێتێ."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی خه‌ڵك كه‌مووچه‌ی نه‌درێتێ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه تۆ وه‌ك پارێزگار چاره‌سه‌رت چیه بۆ مووچه‌خۆرانی شاره‌كه‌ت؟ له‌وه‌ڵامدا پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه وتی" ئه‌مه كه‌یسی سیاسییه، كه‌یسی پاره نییه، خه‌ڵك ڕاپه‌ڕینی بۆ كه‌رامه‌تی كرد ، بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی كرد خه‌ڵكیش ئازاده چی ده‌ڵێت خه‌ڵك "تف" ده‌كاته من ئازاده ، ده‌شتوانێت داوای موچه له‌به‌غداد بكات ئازاده. "
هه‌روه‌ها وتیشی"من پارێزگاری هه‌رێمی كوردستان‌م له هه‌ڵه‌بجه، من به حكومه‌ته‌كه‌ی خۆم ده‌ڵێم كه‌مته‌رخه‌میت له‌یه‌كه‌وه تا هه‌زار، موچه‌ی من لای به‌غداد نییه به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی من ئیستحقاقی ده‌ستوری و هه‌ڵبژاردنی هه‌یه، من بۆخۆم نانی تاڵ ده‌خۆم و داوا له عێراق ناكه‌م."
ئازاد تۆفیق ئه‌وه‌شی وت" من پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌م موعانات و خه‌می هه‌ڵه‌بجه ده‌زانم، عه‌یب نییه بۆ ده‌وڵه‌تی عێراقی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو بودجه‌یه‌ك نه‌توانێت له ساڵێكدا یه‌ك ملیۆن دۆلار بدات به هه‌ڵه‌بجه؟!"
"ده‌عوه‌تی نهكرمایه، هێز منی نه‌ده‌برد بۆ خوارووی كه‌ركوك "
باشه تۆ وه‌ك پارێزگار ئه‌و قسانه‌ت به‌كازمی وت كه‌هاته هه‌ڵه‌بجه؟ له‌وه‌ڵامدا پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه وتی" ئه‌و ئه‌وه‌نده مه‌جالی بووه كه‌ئێمه یاداشته‌كه‌ی بده‌ینێ، من ئه‌مه‌م له میدیا پێ وتووه، من ده‌عوه‌تی نهكرمایه، هێز منی نه‌ده‌برد بۆ خوارووی كه‌ركوك، ده‌عوه‌تی كردووم بۆ به‌غداد كه بچم لیژنه پێك بهێنم بۆ ئه‌م كه‌یسه، منیش ده‌ڕۆمه ئه‌وێ و قسه‌ی خۆم ده‌كه‌م به‌رهه‌می هه‌بوو سه‌رچاو، به‌رهه‌می نه‌بوو خۆم ده‌زانم چی ده‌ڵێم."
تێبینی: ده‌نگی ئه‌مریكا به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره په‌یوه‌ندی كرد به د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ، به‌ڵام وتی ئه‌م ماوه‌یه موقابه‌له ناكه‌م