دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن -حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م دیداره‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك له‌ته‌وه‌ره جیاوازه‌كان ده‌داته‌وه.
"سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌پرۆژه وه‌ستاوه‌كانی كابینه‌ی پێشوومان به‌گه‌ڕخسته‌وه له ڕێگا دوو سایده‌كان "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی" دیاره كابینه‌ی نۆیه‌م ساڵی پار له 10/7 سوێندی خواردووه، وه له 15/7 ده‌ست به‌كار بووه ئێمه وه‌كو یه‌كێك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی ئه‌و كابینه‌یه پلانی چوار ساڵه‌ی خۆمان ئاماده‌كرد كه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتووی كابینه‌كه وه‌زاره‌ت چ ئه‌ركێكی له‌سه‌ر شانه و پێویسته چی جێبه‌جێبكات، ئه‌وه‌ی كه‌گرنگ بوو به‌لای وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنه‌وه ته‌واوكردنی ڕێگا دووسایده‌كانی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانه سه‌ره‌ڕای ته‌واوكردنی هه‌ندێك له‌و پرۆژانه‌یه كه‌چه‌ندین ساڵه له‌كابینه‌كانی پێشوو ته‌واو " نه‌كراوه و به‌ته‌واونه‌كراوی ماوه‌ته‌وه هه‌روه‌ها كاركردن بۆ دروستكردنی " "motorway ،ڕێگای خێرای زۆر له‌گه‌ڵ هێڵی ئاسنین بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه له‌گه‌ڵ دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌مده‌رامه‌تان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه له‌ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌زاره‌ته."
دانا عه‌بدولكه‌ریم ڕوونیكرده‌وه" له‌پلانی چوار ساڵه‌ی وه‌زاره‌تدا دیاریكراوه ئه‌گه‌ر ساڵی پار بكه‌ین به دوو به‌شه‌وه ده‌بێت به دوو قۆناغ، قۆناغی پێش هاتنی په‌تای كۆرۆنا و قۆناغی دوای هاتنی په‌تای كۆرۆنا ئێمه له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا واته له‌دوای ده‌ست بهكاربوونمان له 15/7تاوه‌كو كۆتایی مانگی 2 توانیمان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا چه‌ند " پڕهوپۆزهڵێك" ئاماده‌بكه‌ین، وه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن بۆ چاككردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانه‌كان دیار بوو به‌پێی ئه‌و " پڕهوپۆزهڵانهی" كه‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ئاماده‌ی كرد ئێمه پێویستیمان به سه‌روه 150-160 ملیار دینار بوو كه هه‌موو ڕێگاكان نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه له‌به‌ر دیاریكراوی بودجه‌كه‌ش ناچار دابه‌شی سێ قۆناغمان كرد، واته هه‌ر ساڵێك قۆناغێك جێبه‌جێبكه‌ین. ساڵی پار توانیمان به‌بڕی زیاتر له 40 ملیار دینار قۆناغی یه‌كه‌م جێبه‌جێبكه‌ین كه 72 پرۆژه بووه، وه ئه‌م 72 پرۆژه‌یه له‌ماوه‌ی 3 مانگدا هه‌مووی ته‌واوبوو له ڕێكه‌وتی 15/12 /2019 سه‌رجه‌م ئه‌و 72 پرۆژه‌یه ته‌واو بوون، ته‌نها چه‌ند پرۆژه‌یه‌كیان نه‌بێت كه‌پێویست بوو گۆڕانكاری بكرێت و ڕێگای تری بخرێته سه‌ر. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌پرۆژه وه‌ستاوه‌كانی كابینه‌ی پێشوومان به‌گه‌ڕخسته‌وه له ڕێگا دوو سایده‌كان."
" ئێمه كه كابینه‌كه‌مان وه‌رگرت ،27 ملیار دۆلار قه‌رزی له‌سه‌ر بووه، واته كابینهیهكمان وه‌رگرتووه قه‌رزاره نه‌ك پاشه‌كه‌وتی هه‌بێت و داهاتی له‌به‌رده‌ستدابێت "
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه باسی له‌وه‌شكرد " ئێمه چه‌ند ڕێگایه‌كی سه‌ره‌كیمان هه‌یه كه سلێمانی به كه‌لاره-وه ده‌به‌ستێت، وه سلێمانی به هه‌ولێره-وه ده‌به‌ستێت وه هه‌ولێر به دهۆكه-وه ده‌به‌ستێت، ئه‌و پرۆژانه پرۆژه‌ی ستراتیژین، وه وه‌زاره‌ت ده‌ستیكردووه به‌كاركردن تێیدا خۆشبه‌ختانه ئه‌نجامێكی باشمان به‌ده‌ست هێنا له كاركردن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌دوای هاتنی په‌تای كۆرۆنا دۆخه‌كه به‌تایبه‌تی به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه زۆر دژواربوو چونكه ئێمه كه كابینه‌كه‌مان وه‌رگرت وه‌كو به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تیش ئاماژه‌ی پێداوه،27 ملیار دۆلار قه‌رزی له‌سه‌ر بووه، واته كابینهیهكمان وه‌رگرتووه قه‌رزاره نه‌ك پاشه‌كه‌وتی هه‌بێت و داهاتی له‌به‌رده‌ستدابێت بتوانێت خزمه‌تگوزاری پێویست پێشكه‌ش بكات، له‌به‌رئه‌وه هاتنی په‌تای كۆرۆناش ئه‌و ئه‌ركه‌ی سه‌رشانی كابینه‌ی نۆیه‌می قورستركرد وای كرد كه له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌هۆی په‌تاكه وه shutdown و وه‌ستانی كاری حكومه‌ت بۆماوه‌ی نزیكه‌ی 2 مانگ وایكرد داهاتی ناوخۆش زۆر بێته‌خواره‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌حكومه‌تی ناوه‌ندیش به‌شه بودجه‌ی یاخود پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی نه‌نارد ئه‌مه وایكرد داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم زۆر زۆر بێته‌خوار به‌نزیكه‌ی له 60% بۆ 70% كه‌م بكات، وه حكومه‌تی هه‌رێمی ناچاركرد له‌ماوه‌ی قۆناغی دووه‌م كه قۆناغی دوای هاتنی په‌تای كۆرۆنایه كار له‌سه‌ر پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان بكاته‌وه له‌گه‌ڵ دابینكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رئه‌وه بڕیار درا بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ڕابگیرێت تابتوانیین موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكه‌ین. "
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند " به‌داخه‌وه ئه‌م دۆخه وایكرد له‌دوای هاتنی په‌تای كۆرۆنا به‌شێك له‌و پرۆژانه بوه‌ستن به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا و له‌م كاته به‌دواوه ده‌ستمان كردۆته‌وه به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژانه هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له پرۆژه ستراتیژییه‌كان هه‌ر نه‌وه‌ستاون كاری باشیان تێداكراوه ، دووسایدی نێوان هه‌ولێر-دهۆك كاری باشی تێدا كراوه ، ڕێگای سلێمانی –كه‌لار ئه‌ویشمان خستۆته‌وه گهڕئێستا كاری باشی تێدا ده‌كرێت، وه له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا ڕێگای دوكان-چوارقوڕنه كه‌به‌شێكه له دووسایدی نێوان هه‌ولێر-سلێمانی ئه‌ویش ده‌كه‌وێته گه‌ڕ. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئومێده‌وارین له‌م چه‌ند مانگه‌دا بتوانیین به‌شی زۆری پرۆژه ستراتیژیه‌كانمان به‌توانایه‌كی باشه‌وه كاریان تێدابكرێت وه هه‌وڵ بده‌ین له ته‌مه‌نی ئه‌م كابینه‌یه‌دا ئه‌و پرۆژه ستراتیژییانه ته‌واوبكه‌ین."
"هه‌موو ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕۆن كه ئێمه نزیكین له ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان جێگیریهكی ئابوری دروست ده‌كات "
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی دۆخی ئابوری چه‌نده ڕێگه ده‌دات به‌جێ به‌جێكردنی پڕۆژه‌كانیان؟ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه وتی" پرۆژه پێویستی به‌پاره‌یه پێویستی به‌ته‌رخانكردنی پاره‌یه، ئه‌گه‌ر پاره‌ی پێویست له‌به‌ر ده‌ست نه‌بێت ناتوانرێت پرۆژه‌كان جێبه‌جێ بكرێت چونكه هه‌موو شتێك نرخی خۆی هه‌یه و جێبه‌جێكردنی ئه‌وكارانه‌ش نرخی خۆی هه‌یه به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕۆن كه ئێمه نزیكین له ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان جێگیریهكی ئابوری دروست ده‌كات، وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وتیش له بازاڕه‌كانی جیهان به‌جۆرێكی ئیجابیه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مانه واده‌كات بتوانیین به‌شێك له‌م پرۆژانه جێبه‌جێ بكه‌ین به‌ڵام ئومێده‌وارین له‌ساڵی نوێی 2021 به‌شێوه‌یه‌كی باشتر و ئابوریه‌كی باشتره‌وه پێ بنێنه ئه‌و ساڵه‌وه و بتوانیین ئه‌و پرۆژانه جێبه‌جێ بكه‌ین. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌ره‌و باشی بڕوات ئێمه له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی كابینه‌كه ڕێگا دووسایده‌كانی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو ده‌كه‌ین."
"هه‌وڵیش ده‌ده‌ین پرۆژه‌ی هێڵی ئاسنین بكه‌ین به ئه‌مری واقیع "
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وت " هه‌وڵیش ده‌ده‌ین پرۆژه‌ی هێڵی ئاسنین بكه‌ین به ئه‌مری واقیع و له هه‌رێمی كوردستاندا جێبه‌جێی بكه‌ین، له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی هێڵی ئاسنین ده‌ست پێده‌كه‌ین ئه‌ویش بریتییه له ئاماده‌كردنی "feasibility study "پرۆژه‌كه، وه له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ده‌توانیین بانگه‌شه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی گه‌وره‌ی دونیا بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌م پرۆژه‌یه‌دا به‌شداربن ئه‌وكاته ده‌چینه قۆناغی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ دروستكردنی ڕێگای خێرا "motorway/highway "یان هه‌ر ناوێكی تری لێ بنێین، ئه‌گه‌ر له كۆتایی ئه‌م ساڵیش‌دا نه‌بێت، له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی ده‌ره‌كی كه ئاماده‌یان ده‌ربڕیووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌به‌شێوه‌ی وه‌به‌رهێنان كار له‌و بواره‌دا بكه‌ن و له‌و بواره‌شدا بچینه پێشه‌وه. "
" هێڵه ئاسنیه‌كه هه‌موو كوردستان ده‌گرێته‌وه، له‌داهاتوودا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌نددا گه‌یشتینه ڕێكه‌وتن له‌ڕێی كه‌ركوكیشه‌وه به خوارووی عێراقیشه‌وه ببه‌سرێته‌وه هێڵه ئاسنینه‌كه "
دانا عه‌بدولكه‌ریم ڕونیكرده‌وه " هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی جوگرافیاوه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه ده‌توانرێت هێڵی ئاسنین له‌و شوێنانه‌ی كه دیاریمان كردووه بخرێنه‌كار چونكه له ئێستادا ماسته‌ر پلانێكمان هه‌یه كه ئه‌م هێڵی ئاسنینه له كوێوه بۆ كوێ بێت هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه كه له زاخۆ وه "داخڵ "ده‌بیت به‌نزیك كه‌ركوكدا ده‌ڕوات ، له‌و شوێنانه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمه و نزیكی پارێزگای كه‌ركوكه ده‌ڕوات بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌نددا گه‌یشتینه ڕێكه‌وتن له‌ڕێی كه‌ركوكیشه‌وه به خوارووی عێراقیشه‌وه ببه‌سرێته‌وه هێڵه ئاسنینه‌كه، ئه‌مه ده‌چێته‌وه پارێزگای سلێمانی له‌وێشه‌وه بۆ گه‌رمیان و بۆ په‌روێزخان، وه هه‌روه‌ها هێڵێكیشی لێ ده‌ڕوات به‌ره و ده‌روازه‌ی باشماخی نێوده‌وڵه‌تی واته ئێمه هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ینه قۆناغێكی تری گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك و هاتوچۆی هاوڵاتیان كه‌سوودێكی گشتی ئابوری و گه‌شتوگوزاریشی ده‌بێت."
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێم گه‌شبینی خۆی ده‌ربڕی كه‌بتوانێت له‌ماوه‌ی ئه‌م كابینه‌یه‌دا بتوانێت پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسن له‌هه‌رێمی كوردستان بخاته بواری جێ به‌جێكردنه‌وه له‌و ڕوه‌وه وتی" ساڵێك و دوو مانگه كابینه‌كه دروست بووه من ئومێده‌وارم هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌م خۆشم گهشتبینم له‌وه‌ی كهبهدڵنیایی له‌ته‌مه‌نی ئه‌م كابینه‌یه ده‌بینین ئه‌م پرۆژه‌یه چۆته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، عێراق له‌دۆخێكی شڵه‌ژاوی سیاسیدایه ئه‌م پرۆژه گه‌ورانه‌ش له‌سه‌ر و ملیار و ملیار و نیو دۆلاری تێده‌چێت، هه‌ر وه‌به‌رهێنێك بیكات و پاره‌یه‌كی وا گه‌وره بهێنێت له كوردستاندا پێویستی سه‌قامگیری سیاسی هه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌قامگیری عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان تێكنه‌چێت به‌دڵنیایه‌وه ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و جێبه‌جێش ده‌كرێت به‌ڵام دۆخی عێراق به‌گشتی هه‌تا ئه‌م ساته جۆرێك له سه‌قامگیری پێوه دیاره هیوادارین به‌ره و سه‌قامگیری بڕوات چونكه له‌گه‌ڵ سه‌قامگیری سیاسی‌دا سه‌قامگیری ئابوریش دروست ده‌بێت."
"ئه‌مه پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به‌دڵنیاییه‌وه كه چوینه قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا حكومه‌تی ناوه‌ندیش ویستی هه‌رێمی كوردستان به ناوچه‌كانی خواروی عێراق و ناوه‌ڕاست و وڵاتانی كه‌نداو ببه‌ستێته‌وه هه‌ماهه‌نگ بین له‌و چوارچێوه‌دا به‌ڵام له ئێستادا ئه‌مه پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆیه‌تی."دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری گواستنه‌وه وای وت"
"ده‌كرا ده‌ساڵ پێش ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم بیكردایه، كاری جددی بۆ نه‌كراوه ئه‌گینا ئه‌وه‌نده قورس نییه "
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه ڕاشیگه‌یاند" ئه‌م پرۆژه‌یه پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژییه واته ده‌كرا ده‌ساڵ پێش ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم بیكردایه كاری جددی بۆ نه‌كراوه ئه‌گه‌رنا پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده قورس نییه ده‌ساڵ پێش ئێستا عێراق له‌ڕووی سیاسی و ئابوریه‌وه سهقامگیریهكی زیاتری هه‌بووه وه‌به‌رهێنانی بیانی زۆر ده‌هاتن ئه‌و هه‌موو كۆمپانیا گه‌وره‌یه‌ی جیهان هاتونه‌ته كوردستان كاری وه‌به‌رهێنانیان كردووه له‌م سه‌رده‌مانه بیر له‌دروستكردنی هێڵی ئاسنینهكهش به‌شێویه‌كی جددی بكرایه‌ته‌وه ، دڵنیابه كۆمپانیا گه‌وره‌كان ده‌هاتن و وه‌به‌رهێنانیان تێدا ده‌كرد چونكه ئه‌م پرۆژه‌یه پرۆژه‌یه‌كی قازانج به‌خشه، هه‌ر وه‌به‌رهێنێك بیكات سوودێكی گه‌وره‌ی لێ ده‌بینێت، له‌به‌رئه‌وه قابیلی جێبه‌جێ كردنه‌و شتێك نییه كه جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وه ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بێت و پاره‌یه‌كی زۆری بۆ ته‌رخان بكرێت داهاتی نه‌بێت و پاره پهیدانهكاتهوه له‌وانه‌یه قورس بێت بتوانیت قه‌ناعه‌ت به‌یه‌كێك بكه‌یت جێبه‌جێی بكات به‌ڵام له پرۆژه‌یه‌كی وه‌هادا دوای ته‌واو كردنی" feasibility study" به‌دڵنیاییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی قازانج به‌خشه، له‌به‌رئه‌وه من ئومێدم زۆره به‌ئاسانی وه‌به‌رهێنه‌ری ده‌ره‌كی ئاماده‌یه كاری تێدابكات."
"به‌كارهێنانی شه‌قام به‌پاره "
سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی به‌كارهێنانی شه‌قامه‌كان به پاره؟ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌مجۆره وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی" نه‌خێر ئه‌وه بۆ نێوان پارێزگاكانه، خۆی له‌پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت دروستكردنی ڕێگای خێرایه واته ڕێگای خێرا له‌ڕێی وه‌به‌رهێنانه‌وه دروستی بكه‌ین ئه‌مه ئه‌گه‌ر له ڕێی وه‌به‌رهێنانه‌وه دروستی بكه‌ین به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ئه‌م ڕێگایانه ده‌بێت به‌پاره به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام ئه‌مه "ستانده‌ری" وه‌زاره‌ته كه‌ده‌بێت ڕێگایه‌كی خۆڕایی هه‌بێت كه هه‌موو هاوڵاتیه‌ك بتوانێت به‌كاری بهێنێت له‌پاڵ ئه‌م ڕێگا خۆراییه ئینجا ڕێگایه‌كی تر دروست بكرێت به‌پاره، واته ئه‌و ڕێگایه له‌وانه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی "ستانده‌ری" نێوده‌وڵه‌تی و ده‌چێته مواسه‌فاتی "مۆتۆڕ وه‌ی" كه‌هه‌م خێرایه و هه‌م سه‌لامه‌ته له‌وانه‌یه كه‌متر ئوتومبێله‌كه‌ت توشی به‌كارهێنان بێت له‌ڕووی تایه و به‌نزین و ڕۆن و پێداویستیه‌كانی تریه‌وه كه‌چه‌ند سوودێك ده‌به‌خشێت بهبهكارهێنهری ئه‌و ڕێگه‌یه، ئه‌وكاته شۆفێره‌كه خۆی بڕیار ده‌دات كام ڕێگه‌یه به‌كار ده‌هێنێت، واته كاتێك ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌پاڵ هه‌ر ڕێگایه‌كی خێرادا كه‌به‌پاره بێت هاوشانی ئه‌وه ڕێگه‌یه‌كی تر هه‌بێت كه حكومه‌ت خۆی دروستی كردبێت و به‌خۆڕایی بێت."
" ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌ت؟ "
ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان؟ دانا عه‌بدولكه‌ریم كه وه‌زیره له‌حكومه‌تی هه‌رێم له‌پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی" به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌و ده‌نگۆیانه هه‌ندێك له‌و براده‌رانه‌ی خۆمانن به‌بانگه‌شه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، په‌رله‌مانتارن و له‌سه‌ر پشكی گۆڕانن له‌به‌غداد زانیاری ناڕاست به هاوڵاتیانمان و ده‌نگده‌رانمان ده‌ده‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌پێی ڕێكه‌وتنێك به‌شداره له كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌م ڕێكه‌وتنه له جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌سه‌ندكراوه، وه به‌بڕیاری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری حكومه‌تی كردووه، ئێمه له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌وان له‌م كابینه‌یه به‌شدارین هه‌ركاتێك جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاربدات كه‌ئێمه له‌حكومه‌ت بكشێنه‌وه، له‌حكومه‌ت ده‌كشێنه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه چونكه بڕیار بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، به‌ڵام ئێمه له‌مانگه‌كانی پێشوو له كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی به‌شداربووین به‌رچاو ڕوونی و ڕوونكردنه‌وه‌مان داوه بهجڤات كه‌دۆخی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چۆنه و دۆخه‌كه له‌چ ئاستێكدایه كه ئێمه پێویسته به‌یه‌كڕیزی لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌تی ئه‌م كابینه‌یه تێپه‌ڕێنین وه بتوانین خه‌ڵكی كوردستان ببه‌ینه قۆناغێكی ئارامی و سه‌قامگیریه‌وه له‌ڕووی سیاسیه‌وه بڕیاری مانه‌وه یان نه‌مانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یوه‌ندی به‌بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌یه، هه‌ر بڕیارێك جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بیدات ، ئێمه وه‌كو وه‌زیره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پابه‌ند ده‌بین پێوه‌ی."
" به‌بڕیاری بزوتنه‌وه‌كه و جڤاتی نیشتیمانی لهحكومهتداین، بڕیاری كه‌سی خۆمان نییه وه‌كو وه‌زیره‌كان "
ده‌رباره‌ی بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر كشانه‌وه یاخود مانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌ت؟ دانا عه‌بدولكه‌ریم وتی" بۆچونی خۆم له‌به‌رده‌م جڤاتدا باسكردووه، وه به‌وانم ڕاگه‌یاندووه به‌ڵام بڕیار لای جڤاته، ئێمه پابه‌ندین به‌بڕیاری جڤاته‌وه، بۆچونه‌كانی من زۆر به‌ڕوونی پێشكه‌شی ئه‌ندامانی جڤاتم كردووه له‌كۆبوونه‌وه‌ی ڕه‌سمیدا، وهههڵسهنگاندنی بۆ كراوه وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه جڤاتی نیشتیمانی بڕیاری خۆی داوه."
ڕاشیگه‌یاند" ئێمه قسه‌مان بۆ خه‌ڵكی خۆمان ئه‌وه‌یه كه به‌بڕیاری بزوتنه‌وه‌كه و جڤاتی نیشتیمانی لهحكومهتداین، بڕیاری كه‌سی خۆمان نییه وه‌كو وه‌زیره‌كان هه‌ركاتێك جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه بڕیاریدا له‌حكومه‌ت به‌رده‌وام بێت به‌رده‌وامین به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیاریدا له‌حكومه‌ت بكشێنه‌وه، ده‌كشێینه‌وه ئه‌و بڕیاره په‌یوه‌ندیداره به‌باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كهجڤاتی نیشتیمانییه به‌ده‌ر له‌وه هه‌ر براده‌رێك بیه‌وێت "موزایه‌ده" به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه بكات له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی ناو و ناوبانگی خۆی زیاد بكات به‌ڕاستی ئه‌وه كه‌سێكه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ناكات، كه‌سێكه ده‌یه‌وێت پێگه و سه‌نگی بزوتنه‌وی گۆڕان لاواز بكات له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان وه هه‌وڵێكی چه‌واشه‌كارییه بۆ تێكدانی ئاراسته‌ی به‌رنامه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان."
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ئه‌وه‌شی وت" هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق، وه عێراق له‌به‌رده‌م دۆخێكی قورسدایه ئه‌م دۆخه‌ی كه‌هه‌رێمی كوردستانیشی پێدا تێده‌په‌ڕێت به‌شێكه له‌و قورسیه‌ی كه عێراق پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت له‌گه‌ڵ نه‌بوونی سه‌قامگیری سیاسی، سه‌قامگیری ئابوریش بوونی نابێت وایكردووه كه ڕێكاره ئیداری و ئابوریه‌كان له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی ڕاستی خۆیان نه‌ڕۆن. به‌داخه‌وه ئێمه له‌ساڵانی ڕابردوو له‌هه‌رێمی كوردستان خراپ به‌ڕێوه‌بردن هه‌بووه كه ئه‌مه وایكردووه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ئابوریه‌كی به‌هێز نه‌بێت چونكه له‌حاڵه‌تێكی وه‌كو ئێستادا له‌ساڵانی ڕابردوودا باش به‌ڕێوه‌بردنمان هه‌بووایه وه ئابوریه‌كی به‌هێزمان هه‌بووایه له‌م ته‌نگانه توشی ئه‌م حاڵاتانه نه‌ده‌بووین له‌به‌ر ئه‌وه به‌شداریكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامدانی چاكسازی بووه له‌كابینه‌ی نۆیه‌م ، وه ئه‌گه‌ر سه‌یری كارنامه‌ی حكومه‌ت بكه‌یت، به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا له‌ڕۆژی سوێندخواردندا خوێندیه‌وه، سه‌یری بكه‌یت پایه‌ی سه‌ره‌كی كارنامه‌كه بریتیه له‌ئه‌نجامدانی چاكسازی لهڕێكهوتنی ئێمه‌و پارتی-شدا خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی ڕێكه‌وتنه‌كه له‌و چوارچێوه‌دا خۆی بینیوه‌ته‌وه، ئێمه هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌ده‌ین سوور ده‌بین له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه خاڵه‌كانی ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان جێبه‌جێ بكه‌ین، وه پرۆسه‌ی چاكسازی ئه‌نجام بده‌ین."
"ئه‌گه‌ر ئێمه وا بێنینه پێش چاومان ئه‌ندازه‌ی ئه‌و خراپه‌كاریه‌ی له‌ساڵانی ڕابردوودا ڕوویداوه لانی كه‌م ئه‌گه‌ر له دوای ساڵی 2003 وه حسابی بكه‌ین، 17 ساڵ ده‌كات، بمانه‌وێت به ساڵێك یان دوو ساڵ هه‌موو ئاسه‌واره‌كانی نه‌هێڵین، له‌وانه‌یه ئه‌و بیركردنه‌وه‌كی لۆژیكی نه‌بێت ئه‌مه پێویستی به‌كات و پێویستی به ئیراده‌و سووربوونه له‌سه‌ر جێ بهوجێكردنه، تا ئه‌م كاته ئێمه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه ده‌توانیین به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین و به‌یه‌كه‌وه چاكسازی ئه‌نجام بده‌ین به‌ڵام ئه‌ركه‌كه قورسه‌و به‌ئاسانی جێبه‌جێ نابێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی ڕاست بین دواجار به‌رنامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بریتیه له دروستكردنی حكومڕانیه‌كی باش كه هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستان لێی سوود مه‌ندبن."دانا عه‌بدولكه‌ریم وای وت"
"ده‌یانه‌وێت به‌شداربوونی گۆڕان ببه‌ستنه‌وه به هه‌موو ئه‌و خراپ به‌ڕێوه‌بردنه‌ی كه كراوه كه ئه‌مه جۆرێكه له ناحه‌قی به‌رامبه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان "
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر من زانیاری هه‌ڵه بده‌م به ده‌نگده‌رانی خۆمان، به خه‌ڵكی گۆڕانخواز له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه هه‌ڵه‌كه ئه‌وان هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیان ده‌كه‌ن. دۆخی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو باسم كرد ساڵێك و دوو مانگه كابینه‌ی نوێ دروست بووه، ئێستا ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ئه‌و براده‌رانه ده‌یكه‌ن كه هه‌موو ئه‌و خراپه‌كاریانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ڕوویداوه، ده‌یانه‌وێت بیخه‌نه سه‌رشانی ئه‌م كابینه‌یه وه به‌ڕاستی ئه‌م كابینه‌یه‌ش كه وه‌رگیراوه27 ملیار دۆلار قه‌رزاره ، واته ئه‌م براده‌رانه به‌خۆڕایی گۆڕان تۆمه‌تبار بكه‌ن كه‌به‌شداره له‌و خراپ به‌ڕێوه بردنه‌ی ساڵانی ڕابردوو ده‌یانه‌وێت به‌شداربوونی گۆڕان ببه‌ستنه‌وه به هه‌موو ئه‌و خراپ به‌ڕێوه‌بردنه‌ی كه كراوه كه ئه‌مه جۆرێكه له ناحه‌قی به‌رامبه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان."
تۆ خۆت ده‌ڵێیت په‌رله‌مانتارانی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عیراق ئه‌م ده‌نگۆیانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه بۆچی ئه‌وان ئه‌و ده‌نگۆیانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌وان سه‌ر بهبزوتنهوهكهن؟ له‌وه‌ڵامدا دانا عه‌بدولكه‌ریم وتی" ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له‌خۆیان بكه‌یت چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان پابه‌ندبوونایه بهپرینسیپهكانی كاری ڕێكخراوه‌یی گۆڕان ئه‌وان ئۆرگانێكن لهئۆرگانهكانی گۆڕان سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه كه‌ده‌توانێت بێت قسه‌كانی خۆی له‌ناو جڤاتدا بكات چه‌ندین تێبینیمان هه‌بووه و چه‌ندین بابه‌ت هه‌بووه كه‌پێویستی به‌ڕوونكردنه‌وه هه‌بووه به‌ڵام پرسمان بهئۆرگانهكان كردووه، پێیان باش نه‌بووه ڕوونكردنه‌وه بده‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌پێویسته له‌جڤاتی نیشتیمانیدا باس بكرێت، ئه‌وان ده‌یانتوانی قسه‌كانی خۆیان و بۆچونه‌كانی خۆیان له جڤاتی نیشتیمانی باس بكه‌ن ، وه به‌رگری لێ بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن بڕوا به‌ئه‌ندامانی جڤات بكه‌ن كهقسهكانی ئه‌وان له‌به‌رژه‌وه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك دایه، ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر بیانتوانیایه زۆرینه‌ی جڤاتی نیشتمانی به‌رن به‌لای راكانی خۆیاندا ئه‌وكاته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیارێكی ده‌دا كه‌زۆرینه‌ی لهگهڵدادهبوو به‌ڵام تۆ بێت له‌سه‌ر شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆن یاخود بێت له به‌یاننامه‌یه‌كدا "موزایه‌ده" به‌سه‌ر حیزبه‌كه‌ت بكه‌یت، ئه‌و حیزبه‌ی كه ناو و ناوبانگی بۆ دروستكردوویت، كه پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری بۆ دروستكردوویت بێت "موزایه‌ده"ی به‌سه‌ردا بكه‌یت به‌ڕاستی ئه‌مه كارێكی نالۆژیكییه و دووره له ئه‌ته‌كێتی پابه‌ندبوونی ڕێكخراوه‌یی."