د.سه‌یوان عه‌لی بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" ده‌بێت هه‌موو قوتابیه‌ك ماسكی پێبێت به‌هیچ شێوه ڕێگه نادرێت به‌مامۆستا و به قوتابی به‌بێ ماسك بڕۆنه ناو پۆله‌كانه‌وه، ده‌شڵێت "حكومه‌ت پاره‌ی دابین كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو قوتابخانه‌و پۆله‌كاندا گه‌رمی پێ‌و هه‌بێت وه گه‌رمی قوتابیه‌كان بگرێت پێش ئه‌وه‌ی بچنه ناو پۆله‌وه وه مادده‌ی پاكژكردنه‌وه بۆ ده‌ستیان ئاماده‌كراوه حكومه‌ت 540 ملیۆن دیناری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانكردووه، هه‌روه‌ها وتی" گوندمان هه‌یه له‌هه‌موو سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا كه ئینته‌رنێتیان ناگاتێت ئێمه وتومانه خوێندنی ئه‌لیكترۆنی نه‌ك خوێندنی ئۆن لاین 900 گوندمان هه‌یه له‌هه‌موو سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا كه ئینته‌رنێتیان ناگاتێت ،وای بۆ ناچم وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانیش بتوانن پێداویستی خوێندنی ئۆنلاین دابین بكه‌ن " ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت " ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده كاراده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌بگاته هه‌موو ماڵێك وه وانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌پێی توانا شه‌رح بكات بۆ قوتابیه‌كان كه توانای ئه‌وه‌یان نییه كه ئینته‌رنێت و ئه‌و شتانه به‌كاربهێنن، ئه‌مه‌ش هه‌تا سه‌ر نابێت "ئینشالله" دۆخی ڤایڕه‌سه‌كه كه‌م بكاته‌وه و دۆخی ته‌ندروستی باش بێت من وای بۆ ده‌چم هه‌موو قوتابخانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك ده‌ستبكه‌نه‌وه به‌ده‌وام وه‌كو ساڵانی تر وای بۆ ناچم كێشه‌یه‌كی واگه‌وره بێت.،به‌ش به‌حاڵی خۆم وه‌كو بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده لایه‌نگری له‌داواكاری مامۆستا به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌م."
"هۆكاری ئه‌وه‌ی كه پۆلی دوانزه به‌ئاماده‌بوون له‌پۆله‌كان ده‌خوێنن و پۆله‌كانی تر ئۆنلاین ده‌خوێنن ئه‌وه‌یه "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا د.سه‌یوان عه‌لی بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن ڕایگه‌یاند" پیرۆزبایی ده‌كه‌م كه‌دوێنێ قوتابخانه‌كانمان كرده‌وه و توانیمان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و زه‌نگ له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه لێدرا كه ئێمه له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی ده‌زانیین له‌م حاڵه‌ته‌دا كه هه‌م قه‌یرانی ئابوری و هه‌م قه‌یرانی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا خه‌ریكه هه‌موو ناوچه‌كه هیلاك ده‌كات، ئێمه توانیومانه كه خوێندن ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هه‌ندێكی "ئۆنلاینه" و هه‌ندێكی له‌ناو پۆلدایه ئێمه پۆله‌كانمان دابه‌شكردووه به‌چه‌ند قۆناغێكه‌وه قۆناغی یه‌ك و دوو، وه قۆناغی دوانزه. ئه‌م دوو قۆناغه زۆر هه‌ستیارن و پێویسته له‌ناو پۆلدا وانه بخوێنن. قۆناغی یه‌ك و دوو 10/10 ده‌ستپێده‌كات دوو هه‌فته دوای پۆلی دوانزه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خوانه‌خواسته كردنه‌وه‌ی قوتابخانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ڤایڕه‌سه‌كه گه‌شه‌ی كرد، ئێمه ده‌توانیین هه‌نگاوی تر بنێین له‌باره‌ی قۆناغی یه‌ك و دووه‌كانه‌وه، ده‌توانیین ڕێنمایی تازه ده‌ربكه‌ین له‌و باره‌یه‌وه به‌ڵام هۆكاری ئه‌وه‌ی كه پۆلی دوانزه به‌ئاماده‌بوون له‌پۆله‌كان ده‌خوێنن و پۆله‌كانی تر ئۆنلاین ده‌خوێنن ئه‌وه‌یه كه قۆناغی دوانزه قۆناغێكی زۆر هه‌ستیاره، قۆناغێكی زۆر چاره‌نوسسازه بۆ قوتابیه‌كان چونكه ئه‌و قۆناغه ته‌واو ده‌كه‌ن ، ده‌بێت به باشترین شێوه ئاماده‌بكرێن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی-ییان و نمره به‌شێوه‌یه‌كی جوان بهێنن."
" هه‌ر قوتابیه‌ك بۆ قوتابیه‌ك به‌هه‌موو ئاراسته‌كان ده‌بێت مه‌ترو نیوێك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دووربن له‌یه‌كتریه‌وه "
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی قوتابیه‌كان چه‌نده ده‌بن له‌هه‌ر پۆلێكی خوێندندا؟ د.سه‌یوان عه‌لی ده‌ڵێت" ژماره‌ی خوێندكار ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و هۆڵه‌ی كه وانه‌ی تێداده‌خوێنن چه‌ند فراوانه. ئێمه وتومانه هه‌ر قوتابیه‌ك بۆ قوتابیه‌ك به‌هه‌موو ئاراسته‌كان ده‌بێت مه‌ترو نیوێك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دووربن له‌یه‌كتریه‌وه، یه‌ك مه‌ترو نیو نێوانیان هه‌بێت به هه‌موو ئاراسته‌كان واته بۆ پێشه‌وه وبۆ دواوه و بۆ ڕاست و چه‌پ، ده‌بێت هه‌موو قوتابیه‌ك ماسكی پێبێت. "
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ژماره‌ی هۆڵه‌كانی خوێندن و شێوازی قوتابخانه‌كان گونجاون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی خوێندكاران بكات؟ د.سه‌یوان وتی" ئێمه ئێستا كه ده‌ڵین ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه له‌ڕێنماییه‌كانه نوسراوه سوود له مامۆستایانی پۆله‌كانی 10 و 11 كانیش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه قوتابخانه‌یه‌ك 15 پۆلی تێدایه‌یان 12-18 پۆلی تێدایه، ته‌نها پۆلی 12 و 1 و 2 ده‌وام ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه ده‌كرێت سوود له‌هۆڵه‌كانی تریش بكه‌ین وه سوود له‌مامۆستاكانی 10و 11 ش ده‌كه‌ین، ده‌توانیین له هۆڵه‌كان دایانبنێن وانه به‌قۆناغی 12 بڵێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌توانیین دابه‌شیان بكه‌ین به‌سه‌ر هۆڵه‌كاندا چونكه هۆڵی چۆڵ-مان زۆر ده‌بێت له‌قوتابخانه‌كاندا."
"حكومه‌ت پاره‌ی دابین كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو قوتابخانه‌و پۆله‌كاندا گه‌رمی پێ‌و هه‌بێت وه گه‌رمی قوتابیه‌كان بگرێت پێش ئه‌وه‌ی بچنه ناو پۆله‌وه "
"خوێندكاران و مامۆستایان و هه‌موو ستافی قوتابخانه‌كان هه‌موویان ده‌بێت به‌ماسكه‌وه ده‌وام بكه‌ن حكومه‌ت پاره‌ی دابین كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو قوتابخانه‌و پۆله‌كاندا گه‌رمی پێ‌و هه‌بێت وه گه‌رمی قوتابیه‌كان بگرێت پێش ئه‌وه‌ی بچنه ناو پۆله‌وه وه مادده‌ی پاكژكردنه‌وه بۆ ده‌ستیان ئاماده كراوه حكومه‌ت 540 ملیۆن دیناری داناوه بۆ بابه‌تی گه‌رمی پێ‌و و مادده‌ی پاكژكردنه‌وه له‌ناو پۆله‌كاندا."د.سه‌یوان عه‌لی بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وای وت"
"به‌هیچ شێوه ڕێگه نادرێت به‌مامۆستا و به قوتابی به‌بێ ماسك بڕۆنه ناو قوتابخانه و پۆله‌كانه‌وه "
د.سه‌یوان عه‌لی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه"به‌هیچ شێوه ڕێگه نادرێت به‌مامۆستا و به قوتابی به‌بێ ماسك بڕۆنه ناو پۆله‌كانه‌وه "
بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕونیكرده‌وه" مامۆستا و قوتابی هه‌موو كاتێك كه ده‌چێته قوتابخانه ماسكی پێبێت بۆ نموونه قوتابی ئه‌گه‌ر هۆكارێكی ته‌ندروستی هه‌بێت و ته‌نگه‌نه‌فه‌س بێت له‌وانه‌یه یارمه‌تی بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕواته ده‌ره‌وه له‌پۆله‌كه به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه له‌پۆله‌كه‌دان بۆ پارێزگاریكردن له ژیانی خۆیان پێویسته هه‌موویان ماسكیان پێبێت، وه ئیجباریشه به‌هیچ شێوه ڕێگه‌نادرێت به‌مامۆستا و به‌قوتابی به‌بێ ماسك بڕۆنه ناو پۆله‌كانه‌وه."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا هیچ سزایه‌كتان دیاریكردووه له‌حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی مامۆستا و قوتابی پابه‌ندنه‌بوون به‌به‌ستنی ماسك؟ د.سه‌یوان عه‌لی ده‌ڵێت" من وای بۆده‌چم مامۆستاكان بتوانن رۆڵ ببینن سه‌رپه‌رشتیاره‌كان بتوانن ڕۆڵ ببینن كه قوتابیه‌كان تێبگه‌یه‌نن كه ئه‌مه له قازانجی خۆیانه،وای بۆ ناچم قوتابیه‌ك ئینكاری بكات و بڵێت من ماسك نابه‌ستم و ئێوه چی ده‌كه‌ن بیكه‌ن قوتابیه‌كانمان قوتابی به‌ئه‌ده‌ب و ڕێكوپێكن و گوێ له‌مامۆستاكانیان ده‌گرن، خۆشبه‌ختانه قوتابیه‌كان گوێ له‌مامۆستاكان ده‌گرن و مامۆستاكانیش ڕێنماییان بۆ ده‌رده‌كه‌ن من وای بۆ ده‌چم هه‌موو قوتابیه‌كان ماسك ببه‌ستن."
"ئێمه وتومانه خوێندنی ئه‌لیكترۆنی نه‌ك خوێندنی ئۆن لاین"
بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو" ئێمه وتومانه خوێندنی ئه‌لكترۆنی نه‌ك خوێندنی ئۆن لاین، هه‌ندێك له قوتابخانه تایبه‌ته‌كان ئۆنلاین ده‌خوێنن به‌ڵام له خوێندنگا حكومییه‌كان وتومانه خوێندنی ئه‌لكترۆنی، واته ئێمه مادده‌كان تۆمار ده‌كه‌ین قوتابی ده‌توانێت سوودی لێببینێت له‌كاتێكدا كه كاره‌با هه‌یه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كاتژمێر 8 به‌یانی ئۆنلاین بێت هه‌موو قوتابیه‌كان پێویسته گوێ له مامۆستا بگرن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌لكترۆنی بێت ده‌توانیین ئێمه تۆماری بكه‌ین كاتژمێر هه‌شت-یش كاره‌با نه‌بێت كاتژمێر دوانزه كاره‌با هه‌یه."
" 900 گوندمان هه‌یه له‌هه‌موو سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا كه ئینته‌رنێتیان ناگاتێت "
د.سه‌یوان عه‌لی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش ده‌داته‌وه كه چی ده‌كرێت بۆ ئه‌و گوند و شوێنانه‌ی گرفتی نه‌گه‌یشتنی هێڵی ئینته‌رنێتیان هه‌یه؟ له‌وه‌ڵامدا د.سه‌یوان عه‌لی وتی" ئێمه سه‌رژمێری و لێكۆڵینه‌وه‌مان كردووه نزیكه 900 قوتابخانه‌مان هه‌یه، 900 گوندمان هه‌یه له‌هه‌موو سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا كه ئینته‌رنێتیان ناگاتێت ئه‌م 900 دێیه وتومانه پێویسته له‌خوێندنگاكاندا ده‌وام بكه‌ن و بڕۆنه‌وه قوتابخانه‌كان خۆشبه‌ختانه ئه‌و قوتابخانانه قوتابیان كه‌متره له قوتابخانه‌كانی ناوشار ، بۆ نموونه قوتابخانه هه‌یه له لادێیه‌كدا 12-15 قوتابی هه‌یه یان له‌وانه‌یه ژماره‌ی قۆناغی 12 به دوو- سێ دێ ژماره‌یان بگاته 15 كه‌س. له‌به‌ر ئه‌وه بوار ده‌بێت له قوتابخانه‌ی لاێكانیشدا كه له‌ناوپۆلدا وانه بخوێنن وه له ڕێنماییه‌كاندا ئه‌وه‌شی تێدایه كه ئه‌و قوتابخانانه‌ی ئینته‌رنێتیان ناگاتێت به گوێڕایه‌ڵی بۆ ڕێكاره ته‌ندروستیه‌كان ده‌وامی خۆیان ده‌كه‌ن له قوتابخانه‌كاندا."
"وای بۆ ناچم وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانیش بتوانن پێداویستی خوێندنی ئۆنلاین دابین بكه‌ن"
د.سه‌یوان عه‌لی ده‌شڵێت " ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده كارا ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌بگاته هه‌موو ماڵێك وه وانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌پێی توانا شه‌رح بكات بۆ قوتابیه‌كان كه توانای ئه‌وه‌یان نییه كه ئینته‌رنێت و ئه‌و شتانه به‌كاربهێنن. "
ئه‌ی چی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی توانای دابینكردنی هێڵی ئینته‌رنێت و لاپ‌تۆپ و مۆبایل و پێداویشتی خوێندنیان بۆ منداڵه‌كانیان نیه؟ د.سه‌یوان عه‌لی به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه" وای بۆ ناچم وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانیش بتوانن پێداویستی خوێندنی ئۆنلاین دابین بكه‌ن بۆ نموونه دابه‌شكردنی كۆمپیوته‌ر یان مۆبایلی زیره‌ك یان ئینته‌رنێتی گه‌رۆكه هه‌تا وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانیش ناتوانن بیكه‌ن من وای بۆناچم له‌كوردستاندا توانای ئه‌وه هه‌بێت كه یارمه‌تی ئه‌و خێزانانه بدرێت."
"ڕه‌چاوی دۆخیان ده‌كرێت به‌پێی ئه‌و توانایه‌ی كه ئێمه هه‌مانه له‌وانه‌یه كه‌ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده بتوانێت ده‌ورێكی زۆر كاریگه‌ر ببینێت له‌و حاڵه‌ته‌دا چونكه ئێمه پلانمان هه‌یه كه ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده زۆر كارابكه‌ین به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كه‌بڕواته هه‌موو ماڵێكه‌وه ، وه‌كو قوتابخانه‌یه‌كی ئۆنلاین وابێت بۆ قوتابیه‌كان."بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ڵێت"
"به‌ش به‌حاڵی خۆم وه‌كو بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده لایه‌نگری له‌داواكاری مامۆستا به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌م ..داوا له‌مامۆستایان ده‌كه‌ین لێمان تێبگه‌ن، وه‌كو وتم ئه‌م هه‌نگاو و ڕێنمایانه‌ی كه ده‌رچووه ئێمه له‌خۆشی خۆمانه‌وه ده‌رمان نه‌كردووه"
د.سه‌یوان عه‌لی ده‌شڵێت" من به‌ش به‌حاڵی خۆم وه‌كو بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده لایه‌نگری له‌داواكاری مامۆستا به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌م وه مافی خۆیانه هه‌موو كه‌سێك مافی خۆیه‌تی بێته سه‌رشه‌قام و داوای مافی خۆی بكات به‌ڵام دۆخی نائاسایی هه‌نگاوی نائاسایی ده‌نێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێمه ناومانه دیاره نائاسایییه به‌ڵام دۆخه‌كه واده‌خوازێت كه‌هه‌نگاوی نائاسایی بنێن، وه له‌زۆربه‌ی زۆری وڵاته‌كانیشدا له‌كاتی قه‌یران و له‌كاتی گرفتدا ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌ڵده‌گرن."
" ئه‌مه‌ش هه‌تا سه‌ر نابێت...... "
بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆتایی وتووێژه‌كه‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند"داوا له‌مامۆستایان ده‌كه‌ین لێمان تێبگه‌ن وه‌كو وتم ئه‌م هه‌نگاو و ڕێنمایانه‌ی كه‌ده‌رچووه ئێمه له خۆشی خۆمانه‌وه ده‌رمان نه‌كردووه، دۆخه نائاساییه‌كه كارێكی كردووه كه ئه‌و ڕێنماییانه ده‌ربكه‌ین و خوێندن به‌م شێوه‌یه بێت كه ئێستا هه‌یه‌وه ئه‌مه‌ش هه‌تا سه‌ر نابێت "ئینشالله" دۆخی ڤایڕه‌سه‌كه كه‌م بكاته‌وه و دۆخی ته‌ندروستی باش بێت من وای بۆ ده‌چم هه‌موو قوتابخانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك ده‌ستبكه‌نه‌وه به‌ده‌وام وه‌كو ساڵانی تر وای بۆ ناچم كێشه‌یه‌كی واگه‌وره بێت."