مونا قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت پشتگیری قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بین ، ئێمه ده‌بێت بڕوامان هه‌بێت به‌و ڕاستیانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه باس ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌موو ئه‌م پرسیارانه ڕوون بكرێته‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه وه‌ڵامی هه‌بێت وه‌ڵامێكی پڕ له زانیاری و به‌شێوازێك كه "مه‌نتقی" بێت ئیتر بڕوانه‌كردن به‌حكومه‌ت ته‌نها ئه‌وه‌یه خۆیان بڕیاریانداوه كه باوه‌ڕیان به‌و حكومه‌ته نه‌بێت كه "به‌ڕێزان" سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی كه پێش دوو ساڵه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه گه‌ڵاڵه كراوه، به‌شێوازێكی شه‌فاف و ڕوون و به‌داتا و به دۆكیومێنت خستیانه به‌رده‌م په‌رله‌مانتار و خه‌ڵكی كوردستانیش شایه‌تحاڵ بوون ئیتر نازانم چۆن سوورن له‌سه‌ر بڕوانه‌كردن به‌حكومه‌ت له‌وه‌ی كه‌مووچه دابین ناكات و به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئه‌وه ده‌كات، هه‌روه‌ها باس له‌چاره‌نووسی داواكاری یاداشتی 23 په‌رله‌مانتاره‌كه بۆ پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت. "
"ئه‌م دانیشتنه ته‌نها بۆ گفتوگۆ كردنه، به‌هیچ شێوازێك بابه‌تی پرساندن و لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه نایه‌ته كایه‌وه "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان سكرتێێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان وتی "دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و نامه‌یه‌یه كه ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان له مادده‌ی 66 له‌بڕگه‌ی 2-دا هاتووه سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌توانێت داوای دانیشتنكی تایبه‌ت بكات بۆ خستنه‌ڕوو و گقتوگۆكردنی ئه‌و بابه‌تانه، وه‌كو ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئێستا له‌ئارادان، په‌تای ڤایڕه‌سی كۆرۆنا، دۆخی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، وه پهیهوهندنیهكانی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان واته ئه‌و داواكارییه داواكاریه‌كی په‌یڕه‌وییه وه له‌ناو ئه‌م دانیشتنه‌دا به‌هیچ شێوازێك بابه‌تی پرساندن و لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه نایه‌ته كایه‌وه كه‌به‌پێی مادده‌ی 66 له‌بڕگه‌ی 4دا هاتووه، له‌هه‌مان كاتدا له‌بڕگه‌ی 5 دا هاتووه كه‌هه‌ر ئه‌ندامێك ده‌توانێت به‌شداری گفتوگۆ بكات."
"ده‌كرێت په‌رله‌مانتار به‌شداربێت له‌و گفتوگۆیه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بابه‌ته‌كه به‌ڵام ناتوانێت پرسیار بكات چونكه ئه‌وه بابه‌تێكی"
مونا قه‌هوه‌چی ڕوونیكرده‌وه" گفتوگۆ واته به‌شێوازێك كه‌سه‌رۆكی حكومه‌ت بابه‌تێك ده‌خاته‌ڕوو، ده‌كرێت په‌رله‌مانتار به‌شداربێت له‌و گفتوگۆیه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بابه‌ته‌كه به‌ڵام ناتوانێت پرسیار بكات چونكه ئه‌وه بابه‌تێكی تره و مادده‌یه‌كی تره كه له‌مادده‌ی 68 هاتووه بابه‌تی پرساندنه، وه به‌پێی ئه‌و داواكارییه‌ی "به‌ڕێزیان" ئێمه ئه‌م دانیشتنه‌مان ته‌رخانكرد بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی سه‌باره‌ت به‌بابه‌تی پرساندن."
"ده‌بێت چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌و نوسراوانه بكه‌ین"
سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامی داواكاری به‌شێك له په‌رله‌مانتاران بۆ پرساندنی حكومه‌ت، قه‌هوه‌چی وتی" له‌ڕاستیدا ئه‌م یاداشته كه‌ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرا، وه ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان نوسراوی یاداشته‌كه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه له‌ماوه‌یه‌كدا كهپهیڕهو كاته‌كه‌ی دیاریكردووه له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ڵامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت دێته په‌رله‌مانی كوردستان، واته لێره‌دا بابه‌تی پرساندن جیایه له‌و دانیشتنه‌ی ئه‌مڕۆ."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه، به‌ده‌مه‌وه هاتنه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م یاداشته‌كان له‌لایه‌ن هه‌ر فراكسیۆنێك ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بكرێت، ئێمه به‌خاڵی په‌یڕه‌وییه‌كانی خۆمان جێبه‌جێی ده‌كه‌ین به‌ڵام یاداشتی پرساندن بێگومان ده‌بێت نوسراو ئاراسته‌كراوه و ده‌بێت چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌و نوسراوانه بكه‌ین، وه‌ڵامه‌كه‌شی ده‌بێت به‌شێوازێك بێت پڕ به‌زانیاری و به‌دۆكیومێنت بێت، واته له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانتاران بێت كهبهرچاو ڕوونیه‌كی باشیان هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌و پرسیارانه‌ی كه له‌ناو یاداشته‌كه‌دا هه‌یه."
به‌ڵام بۆچی له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی نه‌هاتوونه‌ته په‌رله‌مان؟ مونا قه‌هوه‌چی به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه" ده‌بێت بارودۆخ به‌پێی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنیشی بۆ بكرێت، له‌سه‌ره‌تای مانگی 3 ی 2020 كه به‌هۆی په‌تای ڤایڕه‌سی كۆرۆنا هه‌موو دامه‌زراوه‌كان به په‌رله‌مان و به‌حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه له‌هه‌موو دامه‌زراوه‌كان كاره‌كان لاوازكراوه، نه‌ده‌توانرا وه‌كو ڕۆژانی ئاسایی هه‌موو ڕۆژێك كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن، وه په‌رله‌مانی كوردستانیش نه‌یتوانی چه‌نده‌ها دانیشتن ئه‌نجام بدات، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه چوو هه‌ندێك باشتر بوو ئێمه هه‌وڵماندا دانیشتنه‌كان چڕ و پڕ بكه‌ینه‌وه له هه‌فته‌یه‌كدا دوو ڕۆژ دانیشتن ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه په‌یوه‌سته به ژیانی خه‌ڵك."
"چی له‌دۆخ و گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌گۆڕێت؟"
له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ندێك ده‌پرسن دوای چوونی سه‌رۆكی حكومههت و ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی چی له‌دۆخ و گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌گۆڕێت؟ له‌وه‌ڵامدا مونا قه‌هوه‌چی وتی" دوو بابه‌تی جیاوازه، سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی داوا ده‌كات دانیشتن ئه‌نجام بدرێت سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌به‌رنامه‌ی كاردا دیاریكراوه ئه‌وه به‌پێی ئه‌و بابه‌تانه ده‌توانن گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت یاخود جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت."
قه‌هوه‌چی ده‌شڵێت" هه‌روه‌ها به‌رچاوڕوونیه‌كی باش ده‌بێت بۆ دۆخه‌كه كه‌خه‌ڵك ده‌زانێت بۆچی مووچه له‌كاتی خۆی نادرێت؟ وه بۆچی حكومه‌ت ناچار بووه به بڕیاری بڕینی 21% یاخود 18%؟ واته ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌وه بۆ خه‌ڵكیش ڕوون ببێته‌وه."
"له‌م دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان خه‌ڵك شاهیدی ڕاستیه‌كان ده‌بن كهبهشێوازێك ئه‌م دانیشتنه ڕاسته‌خۆ ده‌گوازرێته‌وه كهقسهكانی "به‌ڕێز" سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی بۆ خه‌ڵك ئاشنا ده‌بن و ڕوون ده‌بێته‌وه كه‌بۆچی حكومه‌ت ناتوانێت مووچه بدات."مونا قه‌هوه‌چی وای وت"
"ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت پشتگیری قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بین ، ئێمه ده‌بێت بڕوامان هه‌بێت به‌و ڕاستیانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه باس ده‌كرێت "
مونا قه‌هوه‌چی ئه‌وه‌شی وت" هه‌رێمی كوردستان سێ دامه‌رزاوه‌ی سه‌ره‌كییه كهدامهزراوهی په‌رله‌مان، حكومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه، هه‌میشه هه‌موو هه‌وڵمان داوه كه بتوانرێت له‌كاتی خۆیدا مووچه دابین بكرێت به‌ڵام دۆخی عێراقیش به‌رچاوڕوونیه‌كی باشی هه‌یه وه خه‌ڵكیش له‌ئاستێكی ڕۆشنبیریدایه كه‌ده‌توانێت هه‌ڵسه‌نگاندن بكات كه ئایا دۆخی عێراق له‌گه‌ڵ دۆخی هه‌رێمی كوردستان چۆنه؟ ئێستا دۆخی عێراق هه‌ر له‌ناوخۆدا ناتوانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ كێشه‌ی تازه‌یان بۆ دروست ده‌بێت سیناریۆی تازه دروست ده‌بێت كه بێگومان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا جگه‌له‌وه‌ش دۆخی ناوچه‌كوردستانیه‌كان یه‌كجار خراپه بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت پشتگیری قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بین ، ئێمه ده‌بێت بڕوامان هه‌بێت به‌و ڕاستیانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه باس ده‌كرێت بۆ په‌رله‌مانتاره‌كان و بۆ خه‌ڵكی كوردستان."
"ئیتر بڕوانه‌كردن به‌حكومه‌ت ته‌نها ئه‌وه‌یه خۆیان بڕیاریانداوه كه باوه‌ڕیان به‌و حكومه‌ته نه‌بێت "
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاستیانه ڕوون بوویه‌وه بۆ په‌رله‌مانتاره‌كان و بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بڕوانه‌كردن به حكومه‌ت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه‌خۆیان بڕیاریان داوه كه بڕوایان به‌حكومه‌ت نه‌ماوه ئه‌گه‌رنا ئه‌و ڕاستیانه‌ی كه سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی ڕوونی بكه‌نه‌وه كه له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه مووچه دواده‌كه‌وێت وه هۆكاره‌كانی نه‌گه‌یشتنه ده‌رئه‌نجام له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق، هۆكاره‌كانی بارودۆخی خراپی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، وه له‌به‌ر په‌تای ڤایڕه‌سی كۆرۆنا ئاستی خوێندن و ئاستی ته‌ندروستی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌م پرسیارانه ڕوون بكرێته‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه وه‌ڵامی هه‌بێت وه‌ڵامێكی پڕ له زانیاری و به‌شێوازێك كه "مه‌نتقی" بێت ئیتر بڕوانه‌كردن به‌حكومه‌ت ته‌نها ئه‌وه‌یه خۆیان بڕیاریانداوه كه باوه‌ڕیان به‌و حكومه‌ته نه‌بێت كه "به‌ڕێزان" سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی كه پێش دوو ساڵه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه گه‌ڵاڵه كراوه، به‌شێوازێكی شه‌فاف و ڕوون و به‌داتا و به دۆكیومێنت خستیانه به‌رده‌م په‌رله‌مانتار و خه‌ڵكی كوردستانیش شایه‌تحاڵ بوون ئیتر نازانم چۆن سوورن له‌سه‌ر بڕوانه‌كردن به‌حكومه‌ت له‌وه‌ی كه‌مووچه دابین ناكات و به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئه‌وه ده‌كات."
"هه‌میشه په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی كارمان ئه‌نجامداوه، وه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز و پته‌ومان هه‌یه "
واته وه‌ك خۆت بڕوات بهڕونكردنهوهكانی حكومه‌ت هه‌یه؟ له‌وه‌ڵامدا مونا قه‌هوچی وتی"بێگومان په‌رله‌مانی كوردستان له‌یه‌كه‌م ڕۆژی دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری ته‌واكاری یه‌كتری ده‌كات له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا، هه‌میشه په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی كارمان ئه‌نجامداوه، وه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز و پته‌ومان هه‌یه ده‌بێت پرۆژه‌كان به هه‌مه‌هانگی بێته ناو په‌رله‌مانی كوردستان بۆ په‌سه‌ندكردن و لایه‌نی جێبه‌جێكاری ئه‌و كاته له‌ئه‌ستۆی ده‌بێت كه جێبه‌جێكردنی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندایه."
"له‌ڕووی پڕۆتۆكۆڵیهوه له‌ئاستی جیهانیشدا وایه كه فه‌ڕشی سوور ڕاده‌خرێت "
سه‌بارت به‌ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه‌ده‌ڵێن بۆ ئاماده‌كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان فه‌رشی سوور بۆ حكومه‌ت ڕاخراوه؟ له‌وه‌ڵامدا مونا قه‌هوه‌چی وتی" له‌ڕاستیدا ئه‌م پرسیاره به‌پێویست نازانم وه‌ڵامی بده‌مه‌وه چونكه په‌رله‌مان كاری پڕۆتۆكۆڵی خۆی وایه، ئه‌گه‌ر هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك كه‌سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت یاخود سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یان له‌هه‌ر وڵاتێكدا بێت كه‌سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سهرۆكایهتیهوه پێشوازی ده‌كرێت، وه له‌ڕووی پڕۆتۆكۆڵیهوه له‌ئاستی جیهانیشدا وایه كه فه‌ڕشی سوور ڕاده‌خرێت كه ئه‌وه‌ش زۆر شتێكی ئاساییه و ته‌نها بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌م فه‌ڕشه سووره ڕانه‌خراوه، دوێنێ یادی سێیه‌میین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی "به‌ڕێز مام جه‌لال" بوو ئێمه دوباره فه‌ڕشی سوورمان ڕاخست و چونكه ئه‌و ڕێز گرتنه له‌خه‌بات و تێكۆشانی، ڕێزگرتنه له هه‌وڵ وكۆشش و ماندوبوونی ئه‌وه زۆر ئاساییه به‌ڵام ده‌ربڕینی به‌شێوازێكی نایاسایی ئه‌و هیچ مانایه‌كی لای من نییه زۆر به شتێكی ساده وئاسایی ده‌بینین."