د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری ده‌رباره‌ی سه‌ردانی وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ لیژنه‌ی دارایی و ئابوری په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه ده‌ڵێت"وه‌زیری دارایی ده‌ڵێت " وه‌زیری دارایی وتی" كه‌تنمان ناوه‌ته‌وه و فریامان كه‌ون" وه‌رن با چاره‌سه‌ری بكه‌ین، ئێمه‌ش بیرۆكه‌مان داونه‌تێ بۆ چاره‌سه‌ر وتمان ئه‌وه 30 ساڵه ئێمه پێتان ده‌ڵین ئاوا نابێت و ئاوا ڕاسته به‌ڵام ئێوه گوێ ناگرن ئێستا باجی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه گوێ ناگرن، ئێستاش ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ڕاست بێته‌وه ده‌بێت گوێ بگرن بۆیه گوێ بگرن ڕاست ده‌بێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر گوێ نه‌گرن ئه‌وا كاره‌ساته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌شڵێت"حكومه‌تی هه‌رێم چووه 500 ملیۆن دۆلاری له توركیا قه‌رزكردووه به‌ڕه‌زامه‌ندی توركیا دواتر ده‌بێت بیداته‌وه، هه‌روه‌ها وتی"ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت به‌كارده‌هێنرێت بۆ گه‌نده‌ڵی كه ئه‌مه سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆر ده‌بات و به‌هه‌ده‌ری ده‌بات له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بووایه ڕه‌نگه پێویستیشیان به پاره‌ی به‌غداد نه‌ده‌بوو بۆ دابه‌شكردنی مووچه، وه‌زیری دارایی پێی وتین" به‌غداد 320 ملیاره‌كه نه‌نێرێت ناتوانین مووچه بده‌ین."
"وه‌زیری دارایی به‌ڕاشكاوانه دانی به‌وه‌دانا كه‌به‌ڵێ حكومه‌تی هه‌رێم كابینه‌ی نۆ كه‌وتۆته هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كیه‌وه "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان وتی" وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌هاتبوو بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به‌ئێمه بكات وه‌كو لیژنه‌ی دارایی چونكه خۆیان بڕیاره‌كه‌یان دابوو وه‌كو حكومه‌ت كه پێنج مانگه‌كه چی لێ بكه‌ن له‌مانگی چوار هه‌تا مانگی نۆ، وه‌یه‌كخستنی سیستمی موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌غداد واته ئه‌وان بڕیاره‌كه‌یان دابوو به‌ڵام هاتبوو بۆئه‌وه‌ی پێمان بڵێت كه ئه‌مه‌یان بۆچی كردووه، له‌وێ به‌ڕاشكاوانه ئێمه پێمان وت كه ئه‌مه سه‌رپێچی یاسایه، ئه‌ویش (وه‌زیری دارایی) به‌ڕاشكاوانه دانی به‌وه‌دانا كه‌به‌ڵێ حكومه‌تی هه‌رێم كابینه‌ی نۆ كه‌وتۆته هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كیه‌وه به‌وه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و سێ مانگه‌ی كه له خولی پێشووی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌ت مابوویه‌وه دواكه‌وتبوو بێجگه له‌وانه‌ی كه پاشه‌كه‌وت كراوه له‌سه‌ر كابینه‌ی نۆ حسابی كرد، بۆیه ده‌بووایه له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌رخۆی حسابی نه‌كردایه، ئه‌مه قسه‌ی وه‌زیری دارایی بوو ئێستا سێ مانگی خولی پێشووی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌ت له‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌م حساب كراوه، وه كابینه‌ی نۆیه‌میش دوو مانگی نه‌داوه واته ده‌كاته پێنج مانگ."
"ئێستا گیریان خواردووه به‌ده‌ست دوو شته‌وه "
د.شێركۆ جه‌وده‌ت ده‌شڵێت " ئه‌مه ڕێك ئه‌و په‌نده كوردیه‌یه كه‌ده‌ڵێت " به‌ردێك نه‌زان بیخاته ناو گۆمه‌وه به‌هه‌زار زانا نایه‌ته ده‌ره‌وه" ئێستا گیریان خواردووه به‌ده‌ست دوو شته‌وه به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵیه‌وه و به‌ده‌ست بڕیاره هه‌ڵه‌كان ده‌رئه‌نجام ناچارن ئێستا چونكه حكومه‌ت بۆته دارده‌ستی هێزه‌ده‌ره‌كیه‌كانیان واته بۆته دارده‌ستی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌كارده‌هێنرێت له‌خاڵه گومرگیه‌كاندا، گه‌نده‌ڵی و قاچاغچێتی پێده‌كه‌ن. "
"ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بووایه ڕه‌نگه پێویستیشیان به‌پاره‌ی به‌غداد نه‌ده‌بوو "
د.شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌وه‌شی وت"ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت به‌كارده‌هێنرێت بۆ گه‌نده‌ڵی كه ئه‌مه سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆر ده‌بات و به‌هه‌ده‌ری ده‌بات له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بووایه ڕه‌نگه پێویستیشیان به پاره‌ی به‌غداد نه‌ده‌بوو به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و "سه‌قه‌تیه" هه‌یه له ئیداره‌دا ده‌رئه‌نجام ئێستا چاوه‌ڕێی به‌غدادن كه مانگانه 320 ملیار دیناریان بۆ بنێرێت هه‌تا به‌غداد پاره نه‌نێرێت ئه‌مانیش مووچه ناده‌ن بۆیه دۆخه‌كه زۆر ئاڵۆز و شڵه‌ژاوه كێشه‌كه ته‌نها له‌هه‌ولێریش نییه له‌به‌غدادیش هه‌ر وایه، بارودۆخی سیاسی به‌غداد و سه‌قامگیری دارایی و ئابوری له‌به‌غداد ته‌واو ته‌واو شڵه‌قاوه "سویله‌ی نه‌قدی" و ئابوری عێراقی به‌ره‌و داڕمانێكی ڕاسته‌قینه ده‌ڕوات."
"ده‌بێت ئه‌و بڕیارده‌رانه له‌سه‌ر بڕینی 21% و 18% و پێنه‌دانی مووچه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه به‌ڕاستی دادگایی بكرێن "
هه‌روه‌ها وتی" به‌ڕاستی ڕوونه كه‌حكومه‌ت شه‌فاف نییه له‌داهات و خه‌رجییه‌كانیدا، حه‌وت ساڵه یاسای بودجه‌ی نه‌ناردووه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كه‌نوێترین كابینه‌یه ئه‌وه دوو ساڵه هیچ یاسایه‌كی بودجه‌ی نه‌ناردووه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كه‌له‌وێدا باس له‌داهات و خه‌رجی و له مووچه و له‌وهه‌موو ڕوونكردنه‌وه‌كاندا ده‌بێت بكرێت به‌بیانووی شه‌ڕی داعش و كۆرۆنا كه ئه‌وانه هیچی "مه‌قبول" نیین ده‌رئه‌نجام شه‌فافیه‌ت نییه زانیاری بڕوا پێكراو نییه وه من له‌وێ به‌ڕاشكاوانه پێم وتن ده‌بێت ئه‌و بڕیارده‌رانه له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره هه‌ڵانه، وه له‌سه‌ر بڕینی 21% و 18% و پێنه‌دانی مووچه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه ئه‌وه ده‌بێت به‌ڕاستی دادگایی بكرێن چونكه هه‌مووی سه‌رپێچی یاسایین، به‌داخه‌وه سه‌روه‌ری یاسا نییه له‌م وڵاته‌دا ئه‌گه‌رنا ئه‌گه‌ر هه‌بێت ده‌بێت ئه‌و بڕیارده‌رانه دادگایی بكرێن."
"وه‌زیری دارایی وتی، به‌غداد 320 ملیاره‌كه نه‌نێرێت ناتوانین مووچه بده‌ین "
به‌وته‌ی د.شێركۆ جه‌وده‌ت"توانای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌شاردرێته‌وه بۆیه یاسای بودجه‌ش نانێردرێت بۆ په‌رله‌مان"
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند" ته‌نانه‌ت حسابی خیتامی ڕابردووش هه‌ر نانێرن بۆ په‌رله‌مان، نه وه‌زاره‌تی دارایی ده‌یدات ئه‌و حساباتانه نه‌ده‌هێڵن دیوانی چاودێریش ڕاپۆرتی بكات بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مه وایكردووه كه حساباتی نادیاربێت حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌و نادیارییه ناوی ده‌نێن موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان."
د.شێركۆ ئه‌وه‌شی وت" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وا ده‌ڵێت كه‌ناتوانن مووچه بده‌ن هه‌تا به‌غداد پاره‌كه نه‌نێرێت (واته 320 ملیاره‌كه نه‌نێرێت) ناتوانن ته‌واوی موچه بده‌ن،واته ئه‌گه‌ر به‌غداد نه‌ینێرێت ئێمه نا‌توانیین موچه دابه‌ش بكه‌ین" ئه‌مه قسه‌ی وه‌زیری داراییه كه وردبین كرا‌و نییه، بۆیه هه‌ر ڕاپۆرتێك وردبین كرا‌و نه‌بێت لای ئێمه جێگه‌ی متمانه نییه و نا‌توانیین پشتی پێ ببه‌ستین."
هه‌روه‌ها وتیشی" به‌قسه‌ی ئه‌و من قسه‌ی حكومه‌ت پشت ڕاست ناكامه‌وه چونكه وردبینی نییه له‌به‌ر ده‌ستدا به‌ڵام به‌قسه‌ی ئه‌وان ئه‌و كاته دوو مانگ جارێك مووچه ده‌ده‌ن."
" جیاوازی نێوان قه‌رز و پاشه‌كه‌وت "
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی جیاوازی چیه كه ده‌وترێت وه‌زیری دارایی ڕایگه‌یاندووه مووچه‌ی به‌شێك له‌مانگه‌كان ده‌بێته قه‌رز و ئه‌وی تریش ده‌بێته پاشه‌كه‌وت؟ د.شێركۆ جه‌وده‌ت وتی" قه‌رز یه‌كسانه به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا له‌و مامه‌ڵه‌یه‌دا، واته كه‌سێك ده‌چێت قه‌رز له‌كه‌سێك ده‌كات به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆی و هه‌ردوولا دواتر ده‌بێت بیداته‌وه به‌ڵام پاشه‌كه‌وت لێبڕینێكی ئیجبارییه، واته پرس نه‌كراوه به فه‌رمانبه‌ران پاره‌كه‌یان لێ بسه‌نن تاوه‌كو فه‌رمانبه‌ران ڕازی بن، ئه‌وه وه‌كو قه‌رزێك بده‌ن به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌خێر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌زۆره‌ملێ و به زوڵم كردویه‌تی به‌سته‌م كردویه‌تی."
" حكومه‌تی هه‌رێم چووه 500 ملیۆن دۆلاری له توركیا قه‌رزكردووه به‌ڕه‌زامه‌ندی توركیا دواتر ده‌بێت بیداته‌وه"
د.شێركۆ زیاتر ڕونیكرده‌وه" پاشه‌كه‌وته‌كه به قه‌رز حساب نابێت ئه‌وه ئیلتزامی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر فه‌رمانبه‌ران كه‌حكومه‌ت له‌وێدا پێشێلی یاسای كردووه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چووه 500 ملیۆن دۆلاری له توركیا قه‌رزكردووه به‌ڕه‌زامه‌ندی توركیا ،دواتر ده‌بێت بیداته‌وه ئه‌وه پێی ده‌وترێت قه‌رز بۆیه 28 ملیار دۆلاره‌ی كه‌سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕایگه‌یاند، ئه‌وانه هه‌مووی قه‌رز نییه."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رێم چۆن ده‌توانێت قه‌رز له‌وڵاتێكی تر بكات له‌كاتێكدا ئه‌وه له‌ڕووی یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ڕێگه پێدراو نیه چونكه هه‌رێم ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نیه؟ د.شێركۆ جه‌وده‌ت ده‌ڵێت" له‌ڕێی مامه‌ڵه‌ی نه‌وتییه‌وه ئه‌و قه‌رزه‌یان كردووه، وه‌زیری دارایی ده‌ڵێت "كه‌تنمان ناوه‌ته‌وه و فریامان كه‌ون" وه‌رن با چاره‌سه‌ری بكه‌ین، ئێمه‌ش بیرۆكه‌مان داونه‌تێ بۆ چاره‌سه‌ر وتمان ئه‌وه 30 ساڵه ئێمه پێتان ده‌ڵین ئاوا نابێت و ئاوا ڕاسته به‌ڵام ئێوه گوێ ناگرن ئێستا باجی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه گوێ ناگرن، ئێستاش ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ڕاست بێته‌وه ده‌بێت گوێ بگرن بۆیه گوێ بگرن ڕاست ده‌بێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر گوێ نه‌گرن ئه‌وا كاره‌ساته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت. "
"ئه‌م كابینه‌یه نایه‌وێت به‌رپرسیارێتی كابینه‌كانی ڕابردوو هه‌ڵبگرێت"
د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌باره‌ت به‌پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش ده‌ڵێت" ئه‌وان (ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم) نایانه‌وێت به‌رپرسیارێتی كابینه‌كانی ڕابردوو هه‌ڵبگرن، ئێمه 23 په‌رله‌مانتار واژوومان كردووه له‌سه‌ر پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی چونكه له پرساندندا ئیتر ده‌بێت باس له لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه بكرێت ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانیان جێی باوه‌ڕنه‌بوو، تاچوارده‌ی مانگ ده‌بوایه ئه‌و پرساندنه بكرایه ئه‌گه‌ر نه‌كرێت ئه‌وه ده‌بێته پێشێلكاری یاسا چونكه په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌ڵێت له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا كه پێشكه‌ش كرا ئه‌و پرساندنه ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت له‌به‌رئه‌وه به‌داخه‌وه كێشه‌كه له سه‌روه‌ری یاسادا هه‌یه كه ئه‌م هه‌موو شتانه به‌نایاسایی ده‌كرێن."
"نه‌ك هه‌ر حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران به‌ڵكو ده‌بێت هاوڵاتیانیش ڕۆڵ ببینن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه "
د.شێركۆ ئه‌وه‌شی وت" ده‌بێت هه‌مووان پێكه‌وه چاكی بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه شتێكی نیشتیمانییه ئه‌مه كاره‌ساتێكی نیشتیمانییه نه‌ك هه‌ر حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران به‌ڵكو ده‌بێت هاوڵاتیانیش ڕۆڵی تێدا ببینن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه."