مافپه‌روه‌ر هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ولێر ده‌ڵێت" له‌ئه‌مڕۆوه هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له شاری هه‌ولێر و قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ر به‌پارێزگاكه ئه‌گه‌ر ماسك نه‌به‌ستێت له‌ده‌ره‌وه ئه‌وا غه‌رامه ده‌كرێت به‌بڕی(20 هه‌زار دینار) له‌هه‌مانكاتدا ماسكیشی پێده‌به‌سترێت، خۆ ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا ئاماده‌نه‌بوو بڕه پاره‌كه (20 هه‌زار دینار) بدات ئه‌وا ده‌برێته نزیكترین بنكه‌ی پۆلیس له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌رده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی بڕه غه‌رامه‌كه (20 هه‌زار دینار) ده‌دات دواتر به‌ڵێننامه‌یه‌كی پێ پڕده‌كرێته‌وه و ئازاد ده‌كرێت ئه‌وه‌ش وه‌ك جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی پرسه و ئاهه‌نگ گێڕان له‌ماڵان و له‌شوێنێكی گشتی ئه‌وا پێ بژاردنیان پێده‌كرێت به 2 ملیۆن دینار." جێگری پارێزگاری هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكرد" ئێستا دۆخی هه‌ولێر له‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا مه‌ترسیدارتر بووه به‌ڕاستی ئه‌و ڤایڕه‌سه ته‌واو ته‌شه‌نه‌ی كردووه و له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه ، چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌شی لای ئێمه ئه‌سته‌م بووه به‌تایبه‌تی له‌چاودێری چڕ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ئێستا شوێنیان نییه."
"له ناو شاری هه‌ولێر و هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كانی سهربهههولێر به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ك خۆی جێ به‌جێ ده‌كه‌ین "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت بهپابهندنهبوونی هاوڵاتیان به‌به‌ستنی ماسك وتی" به‌داخه‌وه هاوڵاتیان لێره و له‌وێ وه‌كو پێویست پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی نابن به‌تایبه‌تی به‌كارهێنانی ماسك و ده‌ستكێش و دووركه‌وتنه‌وه له‌شوێنی قه‌ڕه‌باڵغ له‌سه‌رئاستی تاكه كه‌س و له‌سه‌ر ئاستی خانه‌واده وه‌كو پێویست نییه، ده‌بینیین كهدهستكێش و ده‌مامك به‌كارناهێنن یان ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌جارێك توشی ڤایڕه‌سی كۆرۆنابوون واتێگه‌یشتوون كه‌جارێكی تر تووشی نابنه‌وه به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌و ئاماره‌ی له‌به‌ر ده‌ستی ئێمه‌دایه ڕۆژانه ژماره‌ی تووشبوان له‌هه‌ڵكشاندایه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ن كه‌جاری دووه‌من تووشی ڤایڕه‌سه‌كه ده‌بن بۆیه ئێمه وه‌كو ئیداره به‌پێی ئه‌و به‌یاننامانه‌ی كه له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رچوو دواین به‌یاننامه ژماره 52 پێرێ ده‌رچووه باس له‌وه‌ده‌كات ڕێكاره‌كانی ئیجرائات كردن به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی یان ئه‌و شوێنانه‌ی كهپابهندنهبن به‌به‌ستنی ماسك و دروستكردنی قه‌ڕه‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌سه‌ڵات دراوه به‌ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان، بهقایمقامیهتهكان و به‌پۆلیسی هاتوچۆ كه‌پێ بژاردن-غه‌رامه‌یان بكه‌ن، به‌چه‌ند خاڵێك بۆ ئێمه‌یان ڕوونكردۆته‌وه ئێمه‌ش وه‌كو پارێزگای هه‌ولێر وه‌كو ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر له‌هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ین به‌هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزان و لیژنانه‌ی كهڕادهسپێردرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌یانه‌ی كه له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رچووه بۆ پارێزگاكان جێبه‌جێی بكه‌ین."
مافپه‌روه‌ر هێمن قادر وتیشی" ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی ماركێت و مینی ماركێتن شوێنی تایبه‌تییان هه‌یه یان شۆفێری بار هه‌ڵگر و شۆفێری تایبه‌ت و شۆفێری ته‌كسیه ، به‌ئاسانی ده‌توانیت ئه‌و ئیجرائاتانه‌ی به‌رامبه‌ر بكرێت به‌وه‌رگرتنی ناسنامه‌كه‌ی یا به‌وه‌رگرتنی ساڵنامه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به‌داخستنی شوێنه‌كه‌ی ئه‌وكات ده‌توانرێت پابه‌ندی ئه‌وه بكرێت كهغهرامهكه بدات به‌ڵام بۆ هاوڵاتی و بۆ پیاده به‌دیلی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه پابه‌ند نه‌بوو به‌پێدانی ئه‌و پاره‌یه كه 20 هه‌زار دیناره، ده‌بێت ده‌سبه‌سه‌ری بكرێت و له‌نزیكترین بنكه‌ی پۆلیس ڕاده‌ست بكرێت به‌پێی یاسای ژماره 240 مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت."
" ئه‌و كه‌سه‌ی پابه‌ندنه‌بێت به‌پێدانی20 هه‌زار دیناره‌كه ده‌بێت ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت و بیدرێته ده‌ست نزكترین بنكه‌ی پۆلیس "
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی تاچه‌ند ئاسانه غه‌رامه‌كردنی هاوڵاتیان له‌سه‌ر شه‌قام له‌كوردستان له‌سه‌ر نه‌به‌ستنی ماسك وه‌ك خۆت ئاماژه‌ت پێكرد هاوڵاتیان ئه‌ژماریی بانكی-یان نیه؟ له‌وه‌ڵامدا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر وتی" به‌پێی ئه‌و به‌یانه‌ی كه‌هاتووه و زۆر به‌ڕوونی ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سه‌ی پابه‌ندنه‌بێت به‌پێدانی پاره‌كه كه 20 هه‌زار دینار سزایه ده‌بێت ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت و بدرێته ده‌ست نزكترین بنكه‌ی پۆلیس له‌وێ به‌پێی مادده‌ی 240 له یاسای سزادانی عێراقی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و بدرێته دادوه‌ر و ده‌ست به‌سه‌ر بكرێت ئه‌و كاته ئه‌مه چاره‌سه‌ره‌كه‌یه‌تی كاتێك نه‌توانرێت كه‌سێك پابه‌ند بكرێت له‌سه‌ر شه‌قام یان گه‌نجێك پاره‌كه‌ی پێ نه‌بێت یان كه‌سێك پاره‌كه‌شی پێ بێت به‌ڵام نه‌یدات به‌و پۆلیسه یان فه‌رمانبه‌ره‌ی كهڕاسپێردراوه بۆ وه‌رگرتنی "ئیجرائات"ئه‌و كات ده‌بێت ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت و به‌پێی مادده‌ی 240 مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، ئێمه پابه‌ندین به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ."
به‌پێی مادده (240) ی یاسای سزادانی عیراقی ده‌ڵێت" سزا ده‌درێت به‌ڕاگرتن (حه‌بس) كه‌زیاتر نه‌بێت وه به‌غه‌رامه‌یه‌ك ... هه‌ركه‌س سه‌رپێچی بكات له بڕیاره ده‌رچووه‌كان له فه‌رمانبه‌ری ڕاسپێردراو به‌خزمه‌تی گشتی یا ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان یا ده‌سته فهررمیهكان یاخود نیمچه فه‌رمیه‌كان له‌چواچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاساییان ...."
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌جێ به‌جێكردنی ئه‌و مادده یاساییه له‌سه‌ر كه‌سێك كهماسك نه‌به‌ستێت به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كهماددهكه باس له حه‌بس كردن بۆ ماوه‌ی زیاتر نه‌ێت له‌شه‌ش مانگ باس ده‌كات؟ مافپه‌روه‌ر هێمن قادر ده‌ڵێت" مه‌به‌ستی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ حه‌بس كردن نیه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، به‌ڵكو هه‌ركه‌س كه ماسك نه‌به‌ستێت ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا ئاماده‌نه‌بوو بڕه پاره‌كه (20 هه‌زار دینار) بدات ئه‌وا ده‌برێته نزیكترین بنكه‌ی پۆلیس له‌وێ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت تا ئه‌وكاته‌ی بڕه غه‌رامه‌كه (20 هه‌زار دینار) ده‌دات دواتر به‌ڵێننامه‌یه‌كی پێ پڕده‌كرێته‌وه و ئازاد ده‌كرێت."
"هێزی گه‌ڕۆكمان ده‌بێت له‌ناو گه‌ڕه‌گ و كۆڵان و شار و كۆمه‌ڵگاكان "
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر كه‌هاوكات جێگری ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ولێره جه‌ختیكرده‌وه" ئێمه هه‌موو بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیاتر به‌رنامه‌مان هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه ده‌بێت پێشوه‌خته ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه كه ئه‌و ڕێكار و "ئیجرائاتانه" هه‌یه ده‌بێت پابه‌ندبن به‌به‌ستنی ماسك له‌شوێنه قهڕهباڵغهكان هه‌موو ئه‌و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ش بۆ ئاهه‌نگ گێڕان و پرسه و ئه‌وانه‌ی لهماڵانیش به‌پێی ئه‌و به‌یانه قه‌ده‌غه كراوه، موختاری گه‌ڕه‌كه‌كان و چاودێره‌كانمان له‌گه‌ڕه‌كه‌كان و بنكه‌كانی پۆلیس و هێزی گه‌ڕۆكمان ده‌بێت له‌ناو گه‌ڕه‌گ و كۆڵان و شار و كۆمه‌ڵگاكان بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌ن له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی ئه‌و بابه‌ته له‌پرسه و ئاهه‌نگ گێڕان له‌ماڵان و له‌شوێنێكی گشتی ئه‌وا پێ بژاردنیان پێده‌كرێت به 2 ملیۆن دینار."
هه‌روه‌ها وتیشی" به‌پێی به‌یانی ژماره 52 ئه‌مساڵ كه‌ده‌رچووه له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان پێدراوه هه‌موو ئه‌وانه‌ی كهباسمكرد له‌پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه و جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر له‌قه‌زا و ناحیه‌كان و ناو شاریش."
" چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی بڕیاری 20 هه‌زار غه‌رامه‌كه"
باشه بڕیاری پێ بژاردنهكه-غه‌رامه‌كه چۆن جێبه‌جێ ده‌كه‌ن؟ جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند" لیژنه‌ی قایمقامیهتهكانمان كه‌له‌سه‌ر ئاستی قایمقامیه‌ته‌كان چه‌ند لیژنه‌یه‌ك هه‌یه لیژنه‌ی چاودێری بازاڕ و لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئاستی قه‌زا و ناحیه‌كان ده‌سه‌ڵات دراوه به‌ئه‌فسه‌ری پۆلیسی هاتوچۆ ئه‌فسه‌ری بنكه‌كانی پۆلیس و ڕێپێدراوانی بنكه‌ی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌دانانی مه‌فره‌زه مه‌فره‌زه‌ی گه‌ڕۆك كه‌ده‌توانن سه‌ردانی شوێنه‌كان بكه‌ن، هه‌روه‌ها موختاری گه‌ڕه‌كه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بنكه‌كانی پۆلیس، ده‌سه‌ڵات به‌هه‌موویان دراوه كه له‌هه‌ر حاڵه‌تێك سه‌رپێچی هه‌بێت لهبهركانههێنانی ماسك یان دروستكردنی قه‌ڕه‌باڵغی یان ئاهه‌نگ گێڕان و پرسه گێڕان له‌ماڵه‌كان و له شوێنه گشتیه‌كان یان قه‌ڕه‌باڵغی له‌شوێنه گشتییه‌كان، یاخود چوونه ناو ماركێت و مینی ماركێت و شوێنه گشتی یه‌كان ئه‌و شوێنانه هه‌مووی داده‌خرێن ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش كهپابهندنابن سزاده‌درێن."
هه‌روه‌ها زیاتر ڕونیكرده‌وه" بێگومان ئیجرائاتهكه ئه‌وه ده‌بێت كه هه‌م پێ بژاردنهكهی پێده‌كرێت هه‌م ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ماسكه‌كه ببه‌ستێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌شی كهدهیدات بهوهسڵێك ده‌بێت، پسوڵه‌یه‌كی ڕه‌سمی به‌و كه‌سه ده‌درێت، كه‌واته هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و ئه‌فسه‌ر و ڕێپێدراوانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ئێمه‌وه ده‌ست نیشاندهكرێت كه له به‌یانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاتووه، ناوی سیانی كه‌سه‌كه وه ژماره مۆبایل و ئه‌و شوێنه‌ی كهسهرپێچیهكهی لێ ئه‌نجام ده‌درێت به‌پێی ئه‌و پسوڵه‌ی پێبژاردنهكهی لێوه‌رده‌گیرێت، كه‌واته پاره‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ڵێ ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ی نه‌دا ده‌برێته نزیكترین بنكه‌ی پۆلیس."
"ئه‌گه‌رنا ناچارین ڕێگای تر بگرینه‌به‌ر"
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند" ئێمه ته‌نها بۆ ماسك ئه‌و سزایه ده‌ده‌ین چونكه ده‌ستكێش ڕاسته پێویسته به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ركه‌سێك توانی ده‌سته‌كانی خۆی پاك ڕابگرێت و بیشوات بۆ ده‌موچاو و لوتی خۆی نه‌یبات، ئه‌وا له‌وانه‌یه ئه‌و كێشه‌یه نه‌بێت وه‌كو ماسكه‌كه گرنگ نه‌بێت."
"به‌دڵنیاییه‌وه لیژنه‌كانی ئێمه له‌سه‌ر ئاستی قه‌زا و ناحیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی مه‌ركه‌زی شار هه‌موو ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه‌ی كه‌ده‌بێت ئه‌و ڕێكارانه بگرنه‌به‌ر و بپارێزن ئه‌گه‌ر وه‌كو خۆی جێبه‌جێی بكه‌ن به‌ڵێ كاریگه‌ریه‌كی زۆری ده‌بێت ئه‌گه‌رنا ئێمه ئه‌وه‌ی كه‌بۆمان هاتووه ئێمه ناچارین ڕێكاری تر بگرینه‌به‌ر ئه‌گه‌ر هاتوو هاوڵاتیان پابه‌ندنه‌بن وه‌كو قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و داخستنی هه‌موو شوێنه‌كان."مافپه‌روه‌ر هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر وای وت"
واته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ یه‌كێكه له‌بژارده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی جێ به‌جێی بكه‌ن تا ڕێگا له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنا بگرن؟
وه‌ڵامی جێگری پارێزگاری هه‌ولێر به‌مشێوه‌یه بوو؟ "ئه‌وه‌ی من تێیده‌گه‌م ئه‌گه‌ر دۆخه ته‌ندروستیه‌كه به‌وشێوه‌یه بڕوات به‌ڵێ."
" به‌درێژایی ئه‌و حه‌وت مانگه‌ی ڕابردوو وه‌كو ئێستا ڤایڕه‌سه‌كه بڵاونه‌بۆته‌وه "
مافپه‌روه‌ر هێمن قادر ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت" ڕه‌وشه ته‌ندروستیه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت چونكه به‌درێژایی ئه‌و حه‌وت مانگه‌ی ڕابردوو وه‌كو ئێستا ڤایڕه‌سه‌كه بڵاونه‌بۆته‌وه وه‌كو ئێستاش ڤایڕه‌سه‌كه مه‌ترسیداره به‌ڕاستی چونكه ئه‌وه‌ی كه‌ئێستا ئێمه ده‌یبینیین به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌جاری دووه‌مه ڤایڕه‌سه‌كه ده‌گرن ، زۆر به‌سه‌ختی ده‌یگرن به‌داخه‌وه‌ش قوربانیمان هه‌یه ناچارین ئه‌و ڕێكارانه بگرینه‌به‌ر."
" ئێستا دۆخی هه‌ولێر له‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا مه‌ترسیدارتر بووه به‌ڕاستی ئه‌و ڤایڕه‌سه ته‌واو ته‌شه‌نه‌ی كردووه و له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه "
له‌وتووێژی پێشوی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا مافپه‌روه‌ر هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاندبوو دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌هه‌ولێر مه‌ترسیداره"
سه‌باره‌ت به‌دۆخی ته‌ندروستی ئێستای شاره‌كه له‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆررۆنا؟ جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت" ئێستا ده‌توانم بڵێم مه‌ترسیدارتربووه ڕێژه‌ی توشبوانمان زۆره، ئێستا حاڵه‌تی دووه‌م هه‌یه كه‌ئه‌و كه‌سانه‌ی كاتی خۆی ڤایڕهسهكهیان گرتووه به‌هیوای ئه‌وه‌بوون كه‌به‌رگری له‌شیان به‌هێزده‌بێت و به‌رگری په‌یداده‌كه‌ن و جارێكی تر تووشی ئه‌و ڤایڕه‌سه نابنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر هه‌مووی تووش ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌ی كه‌خۆی نه‌پاراستبێت ئه‌وه‌ی كهپابهندنهبووبێت به‌ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی و ته‌ندروستی هه‌موویان توشی ڤایڕه‌سه‌كه بوونه‌وه به‌شێكیان زۆر به‌سه‌ختی توشبوونه‌ته‌وه حاڵه‌تی مردنیشمان هه‌بووه بۆیه به‌ڕاستی ئه‌و ڤایڕه‌سه ته‌واو ته‌شه‌نه‌ی كردووه و له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه ، چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌شی لای ئێمه ئه‌سته‌م بووه به‌تایبه‌تی له‌چاودێری چڕ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ئێستا شوێنیان نییه."
ئه‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی پێویستییان به چاودێری چڕ هه‌یه له‌نه‌خۆشخانه له‌مكاته‌دا چی لێده‌كه‌ن وه‌ك خۆت ئاماژهتپێكرد شوێن نه‌ماوه‌ته‌وه؟
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر به‌مجۆره وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی" ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌پێویستیان به‌چاودێری چڕه جگه له‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌باری ته‌ندروستیان مامناوه‌نده و له‌ماڵه‌كانی خۆیان یان له‌ڕێگه‌ی نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كانه‌وه یان له‌لایه‌ن پزیشك و یاریده‌ده‌ری پزیشكه‌كان له‌ماڵه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌رده‌كرێن به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌وه‌یه له نه‌خۆشخانه بخه‌وێنرێن پێویستیان بهئۆكسجین و چاودێری چڕه، ئه‌وه ئێستا ئێمه شوێنمان نه‌ماوه نه‌خۆشی لێ بحه‌وێنینه‌وه یان نه‌خۆشی تێداچارهسهربكرێت دۆخه ته‌ندروستیه‌كه مه‌ترسیداره."
مافپه‌روه‌ر هێمن قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" پلانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه بڕوات ده‌بێت بیر له‌وه‌بكه‌ینه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی تر بكه‌ینه‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كێشه‌ی ستافمان هه‌یه، كێشه‌ی ئامێرمان هه‌یه كه‌ئه‌وانه هه‌مووی له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایڕه‌سه و پێشی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایڕه‌سه له‌شاری هه‌ولێر و له‌هه‌رێمی كوردستان خودی "جه‌نابی" سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌ڕێزان وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زیری ناوخۆ و ئیداره‌كان و پارێزگاكان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه ته‌ندروستیه‌كان ئاماژه‌یان به‌و بواره‌دا كه‌ئاستی ته‌ندروستی و توانای ته‌ندروستی ئێمه وه‌كو حكومه‌ت له‌و ئاسته نییه كه‌بتوانێت نه‌خۆشێكی زۆر له‌خۆمان بگرینه‌به‌ر، بۆیه تاكه چاره‌سه‌ر تاوه‌كو ئێستا ده‌بێت هاوڵاتی له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی و له‌سه‌ر ئاستی خانه‌واده خۆیان بپارێزن."