د.كاوه فه‌ره‌ج سه‌عدون پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی سنگ و هه‌ناسه‌دان له‌م وتووێژه‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باس له تووشبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ جاری دووه‌م ده‌كات هه‌روه‌ها ماوه‌ی مانه‌وه‌ی به‌رگری له‌شی مرۆڤی چاكبوه‌وه له‌كۆرۆنا و چه‌ند پرسیارێكی تر سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی كۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو.
"به‌ڵێ له‌ڕووی زانستیه‌وه ده‌كرێت بۆ دووه‌مجار تووشی كۆرۆنا ببیته‌وه"
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا د.كاوه فه‌ره‌ج سه‌عدون ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆجاری دووه‌مه تووشی كۆرۆنا ده‌بنه‌وه ده‌ڵێت" له‌ڕاستیدا بابه‌تی نه‌خۆشی كۆرۆنا كۆڤید 19كه به‌هۆی ڤایڕه‌سی كۆرۆنای نوێوه تووشی مرۆڤ ده‌بێت له‌چه‌ندین شوێنی جیهاندا تۆماركراوه و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ركراوه و بینیویانه كه ئه‌م حاڵه‌ته هه‌یه له‌وانیه كه‌سێك كه‌پێشتر ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی گرتبێت ئێستا جارێكی تر تووش ببێته‌وه، وه‌كو بابه‌ته‌كه و وه‌كو بۆچوونه‌كه به‌ڵێ بوونی هه‌یه و له‌كوردستانیش لای خۆمان له‌و باوه‌ڕه‌دام تۆمارمان كردووه كه‌چه‌ندین حاڵه‌ت هه‌یه پێشتر تووشی كۆرۆنا بووه و ئێستا ده‌بینیین جارێكی تر دوای چه‌ند مانگێك تووشی نه‌خۆشیه‌كه بۆته‌وه."
"هۆكاره‌كانی تووشبوونه‌وه به‌كۆرۆنا"
ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی تووشبوونه‌وه به كۆرۆنا ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت" ئێمه ئه‌گه‌ر بچینه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هۆكار چیه كه‌مرۆڤ تووش ده‌بێته‌وه به‌م ڤایڕه‌سه، له‌ڕاستیدا دژی هه‌موو میكرۆب و به‌كتریا و ڤایڕه‌سه‌كان له‌شی مرۆڤ به‌رگریه‌ك په‌یداده‌كات كه‌سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی چاكبوونه‌وه‌ی كه‌سه‌كه له‌نه‌خۆشیه‌كه به‌ڵام له‌بابه‌تی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا و له‌خێزانی كۆرۆنا چه‌ند جۆرێكی تریش هه‌ن كه‌ده‌بێته هۆی تووشبوون به هه‌ڵامه‌تی ئاسایی، ساڵانه ئه‌مه هه‌یه له‌ناو مرۆڤه‌كاندا وه‌كو حاڵه‌تی هه‌ڵامه‌ت ده‌بینیین ئه‌و به‌رگریه‌ی دژی ئه‌و ڤایڕه‌سه هه‌تا ئێستا كه‌تێبینی كراوه شتێكی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام نییه ده‌بیینین چه‌ند مانگێك ده‌خایه‌نێت و پاشان به‌رگریه‌كه نامێنێت ئه‌مه ده‌توانیین بڵێین هۆكاری تووشبونه‌وه‌ی مرۆڤه به‌ڤایڕه‌سی كۆرۆنا."
"ماوه‌ی مانه‌وه‌ی به‌رگری دژی كۆرۆنا، ئه‌وه‌ی كه زۆر باسی كرابێت له شه‌ش مانگ زیاتر نییه "
د.كاوه فه‌ره‌ج سه‌عدون ڕونیكرده‌وه" ڤایڕه‌سی كۆرۆنا له‌و خێزانه‌یه كه‌ساڵانه چه‌ند جۆرێكی له‌مرۆڤدا هه‌یه ئه‌مه‌ی كه‌ئێستا هه‌یه ئه‌مه نوێیه‌كه‌یه‌تی به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پێشتر هه‌بووه و بۆته هۆی تووشبونی مرۆڤ به‌هه‌ڵامه‌ت ده‌بینیین ساڵانه هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه ئه‌م حاڵه‌ته‌مان تووشبووه واته هه‌ر هه‌مان هه‌ڵامه‌ت ساڵی داهاتووش ده‌یگریته‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌و به‌رگریه‌ی له‌دژی ئه‌و ڤایڕه‌سه هه‌یه شتێكی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام نییه به‌ڵكو به‌تێپه‌ڕبوونی كات كه‌م ده‌بێته‌وه، ئێستاش له ڤایڕه‌سی كۆرۆنای نوێ‌دا به‌هه‌مان شێوه‌یه ئه‌م بابه‌ته تۆمار كراوه‌و و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه ده‌ركه‌وتووه، له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا بینم ده‌ڵێت" 25% ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌پشكنینیان بۆ كراوه پێشتر به‌رگرییان هه‌بووه دژی ڤایڕه‌سه‌كه ده‌بینیین دوای چه‌ند مانگێك كه له‌سێ مانگ كه‌متر نه‌بووه پشكنین كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و به‌رگریه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی پشكنینێكی تایبه‌تییه‌وه ده‌دۆزرێته‌وه ده‌بینن كه‌ئه‌و به‌رگریه نه‌ماوه."
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند" وه‌كو ماوه‌كه‌ی بۆچوونی جیاواز هه‌یه هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌دوای سێ مانگ ، ئه‌وه‌ی كه زۆر باسی كرابێت له شه‌ش مانگ زیاتر نییه كه له‌وانه‌یه ئه‌و به‌رگریه له‌له‌شدا نه‌مێنێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌سه‌كه جارێكی تر تووشببێته‌وه."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆ دووه‌مجار تووشی كۆرۆنا ببێته‌وه ئایا مه‌ترسیدار نیه؟ د.كاوه فه‌ره‌ج وتی" له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ش توێژینه‌وه‌ی جۆرا و جۆری له‌سه‌ركراوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باس ده‌كرێت تووشبوونه‌وه‌كه له‌وانه‌یه یان وه‌كو یه‌كه‌مجار قورس نه‌بێت یان وه‌كو شێوه‌ی یه‌كه‌مجار قورس بێت چونكه ئه‌و به‌رگریه‌ی كه له‌له‌شدایه جارێكی تر دروست ده‌بێته‌وه له‌دژی ڤایڕه‌سه‌كه، ده‌بینین كه‌سه‌كه وه‌كو جاری پێشوو ده‌یگرێته‌وه نیشانه‌كانی یان له‌وانه‌یه سوكتریش بێت چونكه به‌شێكی به‌رگریه‌كه له‌وانه‌یه ڕێژه‌یه‌كی كه‌م بمێنێته‌وه و ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌شێوازێكی قورس نه‌بێت له‌گرتنه‌وه‌كه‌ی ڤایڕه‌سه‌كه، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یگرێته‌وه وه‌كو كه‌سێكی ئاسایی پێشتر چۆن بووه هه‌ر ئاوا ده‌یگرێته‌وه."
"لێره ئه‌وه‌ی كه باسی مه‌ترسی بكه‌ین له‌سه‌ر ژیانی كه‌سه‌كه (ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ دووه‌مجار تووشی كۆرۆنا ده‌بێته‌وه) ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند حاڵه‌تێكه‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌ڕه‌وشی ته‌ندروستی كه‌سه‌كه خۆیه‌وه هه‌یه له‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سه جۆره نه‌خۆشیه‌كی هه‌بوو بێت كه نه‌دۆزرابێته‌وه یان له‌ماوه‌یه‌كدا كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی بۆ دروست بووبێت ئه‌مه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌به‌شێوه‌یه‌كی قورس‌تر نه‌خۆشیه‌كه بگرێت واته به‌شێوه‌یه‌ی گشتی نا‌توانیین بڵێن كه‌سێك كه‌پێشتر ته‌ندروست بووبێت ئێستا ئه‌گه‌ر تووشببێته‌وه به‌ڤایڕه‌سی كۆرۆنا ئه‌مجاره قورستربێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌بێت ئه‌وه‌ی كه من بینیومه له‌توێژینه‌وه‌كاندا باسی ئه‌و بابه‌ته ناكرێت تووشبوونه‌وه هه‌یه به‌ڵام مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان په‌یوه‌ندی به‌حاڵه‌تی ته‌ندروستی كه‌سه‌كه و بوونی نه‌خۆشی تره‌وه هه‌یه."د.كاوه فه‌ره‌ج سه‌عدون پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی سنگ و هه‌ناسه‌دان وایوت."
"چۆنیه‌تی جیاوازی كردن له‌نێوان كۆرۆنا و هه‌ڵامه‌ت "
د.كاوه فه‌ره‌ج سه‌عدون وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شی دایه‌وه ئایا ڤایره‌سی كۆرۆنا و ئه‌نفۆنزای وه‌رزی له‌هه‌مانكاتدا ده‌توانرێت له له‌شی كه‌سێكدا یه‌كبگرن و كارلێك بكه‌ن؟ له‌وه‌ڵامدا د.كاوه وتی" وه‌كو كارلێك نه‌خێر هه‌ر دانه‌یه‌ك له‌وانه كاریگه‌ری خۆی هه‌یه ڤایڕه‌سی هه‌ڵامه‌ته‌كه ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه مرۆڤه‌كه ناڕه‌حه‌ت ده‌كات واته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مه شتێكی كه‌مه ئه‌گه‌ر له‌ڕووی زانستیه‌وه باسی بكه‌ین كه كه‌سێك هه‌ڵامه‌ت بگرێت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا تووشی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا ببێت یان ئه‌نفلۆنزای ساڵانه بگرێت ئه‌مه شتێكی كه‌مه و له‌وانه‌یه مه‌ترسیداریش بێت به‌ڵام یه‌كگرتنی ئه‌م ڤایڕه‌سانه له‌یه‌ك كاتدا له‌وانه‌یه شتێكی زه‌حمه‌ت بێت، ئه‌وه‌ی كه ئێمه پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین له‌نه‌خۆشه‌كاندا ئایا ئه‌م كه‌سه ئه‌م نیشانانه‌ی كه‌هه‌یه‌تی كه ئێستا وه‌زی پایزه و به‌ره‌و وه‌رزی زستان ده‌ڕۆین ئایا نیشانه‌كانی كه‌سه‌كه په‌یوه‌ندی به‌په‌تای وه‌رزی و هه‌ڵامه‌ت یان نیشانه‌كانی كۆرۆنایه به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه له‌بواری پشكنیندا به‌ده‌ستهاتووه ده‌بینیین تاڕاده‌یه‌ك ده‌توانیین جیای بكه‌ینه‌وه كه ئایا ئه‌مه هه‌ڵامه‌تێكی ئاساییه یان توشبووه به‌كۆرۆنا ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات هه‌ر كه‌سه و چاره‌سه‌رێكی جیاواز وه‌ربگرێت."
ئه‌و پسپۆڕه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی سنگ و هه‌ناسه‌دان ده‌شڵێت" لێره‌دا بۆ كه‌سێكی ئاسایی له‌وانه‌یه قورس بێت هه‌ركه‌سێك له‌مكاته‌دا نیشانه‌كانی هه‌ڵامه‌تی هه‌بێت كه زیاتر له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه توشی ده‌بێت وه‌كو خورانی قوڕگ و لوت ئاوكردن و پژمین و كۆكه‌و تا، واته ئه‌مانه له‌وانه‌یه له هه‌ریه‌كێك له ڤایڕه‌سه وه‌رزیه‌كاندا هه‌بێت وه‌كو ئه‌نفلۆنزا و هه‌ڵامه‌تی ئاسایی و یاخود كۆرۆنا ئه‌مانه هه‌مووی نزیكن له‌یه‌كه‌وه كه‌باسیان بكه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆیه لێره‌دا له‌وانه‌یه قورس بێت بۆ كه‌سێكی ئاسایی خۆی جیای بكاته‌وه و بۆی ده‌ربكه‌وێت كه ئایا ئه‌مه كۆرۆنایه یان ڤایڕه‌سێكی ئاساییه واته پێویسته سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نیشانه‌ی هه‌ڵامه‌تیان هه‌یه و بیانه‌وێت له‌ته‌ندروستی خۆیان دڵنیابن به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا، هه‌ر كه‌سێك كه به سووكی ئه‌گه‌ر كۆرۆنا بێت یان هه‌ڵامه‌تێكی ئاسایی بێت له‌چه‌ند نیشانه‌یه‌ك و چه‌ند ماكێكی سووك تێنه‌په‌ڕێت پێویست به‌وه ناكات كه‌سه‌كه خۆی سه‌غڵه‌ت بكات و خۆی بخاته ناڕه‌حه‌تیه‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌ی كه گرنگه له‌و كاته‌دا ئه‌مانه گرنگه، پشوودان، شله‌مه‌نی زۆر، دوركه‌وتنه‌وه له‌خه‌ڵكانی تر ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی سووك بێت ته‌نها به‌و كرداره ئاساییانه چه‌ند ڕۆژێكه و خۆی تێده‌په‌ڕێت له‌وانه‌یه له‌هه‌فته‌یه‌ك تا ده ڕۆژ هه‌تا ئه‌گه‌ر كۆرۆناش بێت."
"له‌وانه‌یه له‌سه‌ره‌تای 2021 ئه‌گه‌ر هاتوو خۆپارێزی باش بكرێت له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، ورده ورده ئه‌م ڤایڕه‌سه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه و له‌ناوچوون بچێت "
د.،كاوه فه‌ره‌ج ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات" پێشبینی كردن قورسه به‌ڵام سه‌باره‌ت ئه‌م ساڵ پیشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌م ڤایڕه‌سه به‌هه‌مان قورسی خۆی بمێنێته‌وه، له‌وانه‌یه له‌سه‌ره‌تای 2021 ئه‌گه‌ر هاتوو خۆپارێزی باش بكرێت له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، ورده ورده ئه‌م ڤایڕه‌سه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه و له‌ناوچوون بچێت، به‌ڵام وه‌كو ئه‌مساڵ له‌وانه‌ی هه‌ر به‌مشێوه‌یه قورسیه به‌رده‌وام بێت وه‌كو باس ده‌كرێت له‌جیهاندا هه‌تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ی بڵێین كه ئه‌م ڤایڕه‌سه له بڵاوبوونه‌وه وه‌ستاوه به‌تایبه‌تی له‌كوردستاندا ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كیش خاوبوونه‌وه‌ی پێوه دیار بووبێت ده‌بینین دوای ماوه‌یه‌ك به‌گوڕێكی به‌هێزتره‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه بۆیه له‌مساڵدا گرنگترین شت خۆپارێزیه تاكه‌كان ئاگاداری خۆیان بن، هه‌ركه‌سێك نیشانه‌كانی هه‌بوو پێویسته به‌دواداچوون بۆ خۆی بكات ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كات خۆی جیابكاته‌وه و كارێك بكات نه‌بێته هۆی خه‌ڵكانی تر به‌هۆی ئه‌مه‌وه ئه‌م ڤایڕه‌سه بگرن و ئه‌م نه‌خۆشیه به‌رده‌وام بێت."
هه‌روه‌ها وتیشی" ئه‌مساڵ له‌وانه نییه، ساڵی داهاتووش وه‌كو باس ده‌كرێت له‌وانه‌یه تاناوه‌ڕاستی 2021 یش هه‌ر له‌بڵاوبوونه‌وه به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ڤاكسینێكی كاریگه‌ر و چالاك و بێ زیان نه‌دۆزرێته‌وه كه‌بتوانرێت به‌رگریه‌كی گشتی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا دروست بكات و ڕێگری لێ بكات."
"دروست بوونی به‌رگری گشتی "
د.كاوه باس له‌وه‌ش ده‌كات" سه‌باره‌ت به‌به‌رگری گشتی له‌تاكه‌كاندا به‌رگری گشتی كاتێك دروست ده‌بێت كه‌به‌شی هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵگه تووشبووبێت به‌م ڤایڕه‌سه كه‌ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكیش بێت ئه‌م به‌رگریه دروست ببێت له‌تاكه‌كاندا وه ڕێگری بكات له‌وه‌ی كه‌به‌رده‌وام ئه‌م ڤایڕه‌سه له‌بڵاوبوونه‌وه‌دا بێت بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته 2/3 دانیشتووان به‌لانی كه‌مه‌وه ئه‌م ڤایڕه‌سه بگرن، ئه‌و كاته به‌رگری گشتی دروست ده‌بێت ئاماری وردمان له‌به‌رده‌ستدا نییه له‌م بابه‌ته ئه‌وه‌ی له‌جیهاندا باس ده‌كرێت ده‌ڵێت چه‌ندێك له‌وڵاتی خۆتدا توشبوو هه‌یه ئه‌گه‌ر لێكدانی 10 ی بكه‌یت له‌وانه‌یه ئه‌وه ژماره‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بێت بۆ توشبوون به‌ڤایڕه‌سه‌كه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌كوردستان تائێستا له‌سه‌رو 70 هه‌زاره‌وه تۆماركراوه به‌نزیكه‌یی ئه‌مه 1/5 كۆمه‌ڵگه ده‌كات كه ڤایڕه‌سه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، به‌ڵام ده‌بێت ڕێژه‌یه‌كی زۆر دانیشتووان ڤایڕه‌سه‌كه وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری گشتی دروست ببێت كه‌ئه‌مه شتێكی باشیش نییه چاوه‌ڕێ ئه‌وه بكه‌ین چونكه ڕێژه‌ی مردنیش به‌رز ده‌بێته‌وه واته ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایڕه‌سه‌كه‌وه ڕێژه‌یه‌كی كه‌م نییه بۆیه ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت، زیاتر هه‌وڵبدرێت خۆپارێزی بكرێت وه به‌رگریه‌كی ده‌ستكرد كه له‌ڕێگه‌ی ڤاكسینه‌وه بێت و بڵاوبكرێته‌وه له‌جیهاندا كه بتوانرێت بڵاوبكرێته‌وه له‌جیهاندا كه ڕێگری له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سه‌كه بكات."
هه‌روه‌ها زیاتر ڕوونیكرده‌وه" له‌كۆمه‌ڵگه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌تا به‌رگریه‌كی گشتی دروست نه‌بێت وه‌كو له‌ئه‌زموونه‌كانی پێشووی ڤایڕه‌سه جیاوازه‌كاندا ئه‌وه بینراوه كه‌ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێگری ته‌واوی لێ نه‌كرێت له‌شێوازی بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی كه‌ئه‌مه شتێكی زه‌حمه‌ته كۆنتڕۆڵ كردنی به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو لایه‌نی په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆپارێزییه‌كان تۆكمه بكرێت وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌گه‌ر هاتوو ڤاكسینێكی كاریگه‌ر نه‌دۆزرێته‌وه له‌وانه‌یه هه‌تا ساڵی داهاتووش ئه‌م شه‌پۆله به‌هه‌مان شێوه هه‌ربه‌رده‌وام بێت."
"هیچ ساڵێك ئه‌وه نه‌بووه له جیهاندا ملیۆنێك كه‌س به‌هۆی ڤایڕه‌سی ئه‌نفلۆنزاوه گیانله‌ده‌ست بدات "
له‌كۆتایی وتووێژه‌كه‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا د.كاوه فه‌ره‌ج سه‌عدون سه‌باره‌ت به‌به‌راوردی ڕێژه‌ی مردن به كۆرۆنا له‌چاو ئه‌نفلۆنزا دا وتی" نه‌خێر ئه‌وه‌ی كه له ئه‌نفلۆنزای ئاسایی دا هه‌یه ناگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه خه‌ڵك به‌هۆی ڤایڕه‌سی كۆرۆناوه گیان له‌ده‌ستده‌دات له جیهاندا، هیچ ساڵێك ئه‌وه نه‌بووه له جیهاندا ملیۆنێك كه‌س به‌هۆی ڤایڕه‌سی ئه‌نفلۆنزاوه گیانله‌ده‌ست بدات، له‌ڕاستیدا له ڤایڕه‌سی كۆرۆنادا ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان زیاتره وه هێزی بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی زیاتره ئێستا له‌ڕووی زانستیه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وتووه، به‌راوردناكرێت به‌ڤایڕه‌سه ئاساییه‌كانی تری هه‌ڵامه‌ت و په‌تاكانی تر كه‌ساڵانه له‌ناو مرۆڤه‌كاندا بڵاو ده‌بێته‌وه، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌تێبینی كراوه له‌وانه‌یه هه‌ر شه‌پۆلێك بێت و ئه‌گه‌ر به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه و كزبوون بڕوات له‌وانه‌یه جارێكی تر دروست نه‌بێته‌وه چونكه ئه‌م شه‌پۆله‌ی كه هه‌یه به‌ته‌واوه‌تی ڕێی لێ نه‌گیراوه له بڵاوبوونه‌وه."