د.هێرش سەید سەلێم جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت" له‌هه‌موو وڵاتان پرۆسه‌ی خوێندن ڕانه‌گیراوه ته‌نها له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا ڕاگیراوه هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه هۆكاری تری له‌پشته‌وه هه‌یه تەنها کۆرۆنا نیە ده‌سه‌ڵاتیش خۆی ئەمە ده‌زانێت كه ئه‌مه‌ش ڕوونه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه كهبهرچاوڕوونن، توێژی مامۆستایان و توێژی خوێندكاران توێژێكی گه‌وره‌ن، نه‌بوونی مووچه‌و نادادی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌و دابینكردنی بژێویی ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی له‌كۆڵ حكومه‌ت كردۆته‌وه كه پرۆسه‌ی خوێندن له‌م وڵاته‌دا ڕابگیرێت ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا هۆكارێكه له هۆكاری ڕاگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن ده‌نا ده‌كرا زۆر شوێنی تر هه‌ن بۆ نموونه یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ بووه كهبهدهیان و سه‌دان هاوڵاتی له‌ڕۆژێكدا و له‌ناو یه‌ك فهرمانگهدان، به‌ده‌یان و سه‌دان كه‌س تووشی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا بوون یاخود له‌شوێنی تر قه‌ره‌باڵغی تر هه‌یه كه‌ده‌كرا كۆنتڕۆڵ بكرێت نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌هه‌موو ده‌زگا زانستییه‌كان یاخود خوێندنگاكان دابخرێت،دەشڵێت"وەک بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لەسلێمانی لاریمان نەبووە لەدەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لەژێر ڕێکاری چڕوپڕی خۆپارێزی."
"ئامارەکان جێی دڵخۆشین "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد " ئێستا بارودۆخی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت له‌پارێزگای سلێمانی بۆماوه‌ی "سێ چوار هه‌فته‌یه" ڕوو له داكشانه، ئاماره‌كانی جێگه‌ی دڵخۆشی ئێمه‌ن هەروەها جێگه‌ی دڵخۆشی ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانن به‌ڵام ئێمه ده‌بێت پێشبینی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بكه‌ین كه له‌داهاتوودا چی ڕووده‌ده‌ن؟ ئێمه دووجار شه‌پۆلی كۆرۆنامان به‌خۆوه بینیووه، جارێكیان شه‌پۆلێكی خاوبوو، دوای ئه‌وه شه‌پۆلێكی به‌هێز و ئێستا لهداكشاندایه، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه یان به‌رزبوونه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كراوه‌بوون و ڕووشی داوه، ئه‌وه‌ی كه‌ئێمه له‌سه‌ری ده‌وه‌ستین ئه‌وه‌یه كه‌ئێمه دهستكراوهین بۆئه‌وه‌ی بتوانین هه‌ڵمه‌تی خۆپارێزی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ڕێنمایی ده‌ربكه‌ین، وه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌تی خۆپارێزیهشدا ده‌زگاكانی خوێندن یان پرۆسه‌ی خوێندن به‌شێكه له‌و هه‌ڵمه‌ته خۆپارێزییه یاخود هۆكارێكه بۆ تهشهنەكردن و زیاتر بڵابوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا به‌ڵام پێشتریش به‌ر لهخاوبوونهوهی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش، وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌كه، وه ئه‌م لیژنه‌یه لایه‌نه باش و خراپه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی تاوتوێ كردووه به‌ڕاپۆرتێك داویه‌تی به وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن چی بكرێت له‌ڕێگری كردن لهتهشهنهكردن یان به‌ربڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرنا."
"ئێمە وه‌كو ده‌زگای ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان هیچ كانێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بووین كه‌پڕۆسه‌ی خوێندن ڕابوه‌ستێت "
د.هێرش ئەوەشی وت" ئێمه به‌پێی پڕۆتۆكۆڵه جیهانییه‌كان و به‌پێی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌مان خستۆته‌ڕوو بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌ڵام ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن، ته‌نها ڕێنماییه‌كان له‌سه‌ر ئێمه‌یه و ئه‌ركه‌كه‌ی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵایه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه به‌رپرسه له‌جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك و گونجاو كه‌بگونجێت له‌گه‌ڵ بارودۆخی ته‌شه‌نه سه‌ندن یاخود خاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆیه ئێمه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی یاخود وه‌كو ده‌زگای ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان هیچ كانێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بووین كه‌پڕۆسه‌ی خوێندن ڕابوه‌ستێت به‌ڵام ده‌توانرا له‌ژێر ڕێكاری ته‌ندروستی چڕ و خۆپارێزی باش ئه‌م پرۆسه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه خوێندیش له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌كو وڵاتان نییه لێره لهخوێندنگهیهكدا له‌وانه‌یه سێ ده‌وامی خوێندن هه‌بێت یاخود هه‌ر پۆلێك له‌پۆله‌كان ده‌یان خوێندكاری تێدابێت."
"لاریمان نه‌بوو له‌ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پڕۆسەی خوێندن "
د.هێرش سەید سەلیم زیاتر ڕوونیکردەوە " ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌پۆله تازه‌یه‌ی كۆرۆنا نه‌بووایه له‌جیهان یاخود ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی كه به‌سه‌ر ڤایڕه‌سی كۆرنادا هاتووه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا له‌به‌ریتانیاوه گه‌یشتۆته وڵاتانی تریش، ئێمه لاریمان نه‌بوو له‌ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پڕۆسەی خوێندن به‌ڵام به‌ڕێكاری خۆپارێزی به‌رده‌وام، له ئێستادا خۆشمان وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین چونكه وه‌كو وتم ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه كراوه‌یه له‌به‌رده‌م ئێمه‌دا، بۆیه ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ست پێ بكاته‌وه پێویسته به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بكرێت به‌وشێوه‌یه‌ی كه پێشووتر هه‌بووه، ده‌كرێت ڕێكاری خۆپارێزی باش بگیرێته‌به‌ر یاخود قۆناغه هه‌ستیاره‌كان لانی كه‌م بچنه‌وه خوێندن بۆئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه پێی ده‌ڵێن ئۆنلاین كه من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام 100% ئه‌و پرۆسه‌یه شکستی هێناوه له‌هه‌رێمی كوردستاندا چونكه ئه‌گه‌ر خوێندكار له‌پۆله‌كان نه‌بێت هیچ قازانجێكی نه‌كردووه له‌و پرۆسهیەی ئۆنلاین."
هەروەها وتیشی" ده‌كرێت قۆناغه هه‌ستیاره‌كان وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ست پێ بكرێته‌وه، دوابه‌دوای ئه‌وانیش بتوانرێت له‌ڕێگه‌ی جیاوازه‌وه یاخود ڕێكاری تایبه‌تی بیگرێته‌به‌ر بۆ قۆناغه‌كانی تر به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارودۆخی كۆرۆنا به‌شێوه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك وڵاتی ناوچه‌كه‌ش له‌ته‌شه‌نه سه‌ندندا بێت ئه‌وا به‌داخه‌وه ده‌یڵێم كه پرۆسه‌ی خوێندن ئه‌مساڵ دیسانه‌وه ده‌چێته‌وه ژێر مه‌ترسیه‌كی تر و له‌بارچوون. "
"سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت لێی به‌رپرسه "
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی باسی لەوەکرد "مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که بۆ دۆخ و دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن سپێردراوه به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆئه‌وه‌ی بتوانن ڕاپۆرتێك ئاماده بكه‌ن و ئامارێك ئاماده بكه‌ن كه ئایا چه‌ند مامۆستا له‌هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كان تووشی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا بوون و گیانیان له‌ده‌ستداوه؟ ئاماری تووشبون له‌ناو خوێندكاران‌دا چه‌ند بووه؟ ئه‌مانه وه‌كو ڕاپۆرتێك ئاماده‌كراوه و دراوه به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاوڕوون بن له‌وه‌ی كه‌پرۆسه‌ی خوێندن چه‌ند كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا به‌ڵام گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كان له‌ئه‌ستۆی ئێمه‌دا نییه، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ئێمه كردوومانه به‌ڕاپۆرت و داومانه به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، واته ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌ڵێن ژووری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت لێی به‌رپرسه، هه‌روه‌ها ئه‌ندامه‌كانیشی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری ته‌ندروستی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر كه ئه‌ندامن، ئه‌مه به‌ڕاپۆرت دراوه به‌و شوێنانه به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌وان خۆیان هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ئێمه یاخود ئه‌و ئامارانه‌ی كهدراوه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان دیراسه‌ی بكه‌ن و بتوانن قۆناغی خوێندن ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه یان ده‌ست پێ نه‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مه‌ش بارودۆخی كۆرۆنا دیاری ده‌كات له‌داهاتوودا."
"ئه‌وه‌ی ئێمه له‌وڵاتان بینیمان هه‌موو شوێنێك داخرا ته‌نها ده‌زگا زانستی و مه‌عریفی و خوێندنگاكان دانه‌خران، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان "
د.هێرش سەید سەلیم دەشڵێت" من خۆم وه‌كو كه‌سی له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ڵ داخستنی هیچ ده‌زگایه‌كی مه‌عریفی نه‌بووم چونكه ئه‌وه‌ی كه‌ئێمه له‌وڵاتان بینیمان هه‌موو شوێنێك داخرا ته‌نها ده‌زگا زانستی و مه‌عریفی و خوێندنگاكان دانه‌خران، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌نها ده‌ست برا بۆ خوێندن و خوێندنگا و ده‌زگا مه‌عریفیه‌كان كه ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا زه‌ربه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ داهاتووی خوێندكار و قوتابیان هیوادارم خوێندكاران بتوانن خۆیان قه‌ره‌بووی ئه‌م زیانه بكه‌ن كه له‌پرۆسه‌ی خوێندن دراوه چونكه به‌ڕاستی ئه‌مساڵ و ساڵی پاریش كه فه‌وتاوه زیانێكی زۆر گه‌وره ده‌بێت به‌ڵام ئێمه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی هه‌میشه وتوومانه كهدهتوانیین له‌ژێر ڕێنمایی ته‌ندروستی و خۆپارێزی باش ده‌ست به‌پرۆسه‌ی خوێندن بكرێته‌وه به‌مه‌رجێك وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت نه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێش ئه‌وه‌ی كه كۆرۆنا ته‌شه‌نه بسه‌نێت هه‌ندێك له خوێندنگاكان به‌تایبه‌تی خوێندنگا ئه‌هلییه‌كان خوێندنیان ده‌ست پێكرده‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕه‌چاوی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كانیان نه‌كرد، زۆرێك له‌خوێندكاره‌كانیان خسته ژووره‌كان به‌هه‌مان شێوه‌ی پێش پرۆسه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا به‌رده‌وام بوون له‌وه له‌به‌رئه‌وه هیوادارم خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌پێی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه. "
" وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی هه‌میشه وتوومانه كهدهتوانیین له‌ژێر ڕێنمایی ته‌ندروستی و خۆپارێزی باش ده‌توانرێت ده‌ست به‌پرۆسه‌ی خوێندن بكرێته‌وه "
"ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه ده‌زگای خوێندن و خوێندنگاكان و ده‌زگا مه‌عریفیه‌كان بكه‌ونه ئیش و بكه‌ونه‌وه سه‌رپێی خۆیان، ژیانی هاوڵاتی لهكارگوزارێكهوه بیگره هه‌تا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گرنگه بۆ كۆی كۆمه‌ڵگه."د.هێرش سەید سەلیم وایوت"
" هۆکاری تری لەپشتەوەیە "
بەبڕوای جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن بەتەنها هۆکاری تەندروستی نیە لەو ڕوەوە دەڵێت" له‌هه‌موو وڵاتان پرۆسه‌ی خوێندن ڕانه‌گیراوه ته‌نها له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا ڕاگیراوه هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه هۆكاری تری له‌پشته‌وه هه‌یه تەنها کۆرۆنا نیە ده‌سه‌ڵاتیش خۆی ئەمە ده‌زانێت كه ئه‌مه‌ش ڕوونه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه كهبهرچاوڕوونن، توێژی مامۆستایان و توێژی خوێندكاران توێژێكی گه‌وره‌ن، نه‌بوونی مووچه‌و نادادی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌و دابینكردنی بژێویی كه ئه‌مه ئه‌ركێكی له‌كۆڵ حكومه‌ت كردۆته‌وه كه پرۆسه‌ی خوێندن له‌م وڵاته ڕابگیرێت ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا هۆكارێكه له هۆكاری ڕاگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن ده‌نا ده‌كرا زۆر شوێنی تر هه‌ن بۆ نموونه یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌کانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ بووه كهبهدهیان و سه‌دان هاوڵاتی له‌ڕۆژێكدا و له‌ناو یه‌ك فه‌رمانگه‌دا به‌ده‌یان و سه‌دان كه‌س تووشی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا بوون یاخود له‌شوێنی تر قه‌ره‌باڵغی تر هه‌یه كه‌ده‌كرا كۆنتڕۆڵ بكرێت نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌هه‌موو ده‌زگا زانستییه‌كان یاخود خوێندنگاكان دابخرێت."
"زۆر شوێنی تر هەبوون دەبوو دابخرێن "
د.هێرش سەید سەلیم ئەوەشی وت" من خۆم ئه‌م پرۆسه‌یه وه‌كو بۆچوونی كه‌سی خۆم كه‌مه‌سه‌له‌ی ڕاگرتنی خوێندن و خوێندنگاكان به‌تەنها هه‌ڵمه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا نه‌بوو زۆر شوێنی تر هه‌بوو كه پێویست بوو ئیجرائاتی له‌گه‌ڵ بكرێت، زۆربه‌ی كافتریا و باڕه‌كان، مزگه‌وته‌كان ،پرسه‌كان و سه‌رقه‌بران هه‌مووی خه‌ڵك قه‌ره‌باڵغی تێدا دروست ده‌كات وه‌كو شەقامی سه‌هۆڵه‌كه و ناو بازاڕ و ژێر پرده‌كه، هه‌رچی شوێنێك هه‌یه ئاساییه به‌ته‌نها ئه‌وه‌ی كه زیانمەندە خوێندن و خوێندكارانن بۆیه ئه‌مه هیچ بیانویه‌ك هه‌ڵناگرێت بۆئه‌وه‌ی بڵێن كه مه‌به‌ست ته‌نها بۆئه‌وه‌یه كۆنتڕۆڵی بارودۆخی كۆرۆنای پێ بكرێت."
" ئه‌ی بۆ هه‌موو جیهان خوێندنگه‌ی دانه‌خستووه؟ "
د.هێرش سەید سەلیم جەختیلەوەکردەوە" به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر بتوانین خوێندگاكان بكه‌ونه به‌ر به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێ كردنی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ده‌توانیین كۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌كه بكه‌ین."
هەروەها وتیشی" من هه‌میشه وتومه خوێندكار و حوێندنگهكان باشترین كهرهسهن بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر له‌ئێستاوه مناڵ فێرنهكرێت كه كۆرۆنا چ "ئافاتێكه" بۆ كۆمه‌ڵگه‌و له‌ئێستاوه فێری نه‌كه‌یت خوێندنگه‌كان چۆن خۆی بپارێزێت و ده‌ست بشوات خۆی له‌شتی پیس بپارێزێت به‌دڵنیاییه‌وه كه‌گه‌وره‌ش ده‌بێت ئه‌م مه‌عریفه‌یه وه‌رناگرێت ئه‌ی بۆ هه‌موو جیهان خوێندنگه‌ی دانه‌خستووه بهبهریتانیاشەوه تەنها له‌دوای ئه‌وه‌ی كه ڤایڕه‌سه‌كه خۆی گۆڕیوه ئینجا كه‌وته داخستنی خوێندنگاكان له‌به‌رئه‌وه‌ی خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆر بوو ده‌نا له هیچ وڵاتێكدا پرۆسه‌ی خوێندن ڕانه‌گیراوه، ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تاوه دایانخست به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك كردیانه‌وه، له‌به‌رئه‌وه ده‌كرا خوێندنگاكان وه‌كو سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی هۆشیاری تاك بۆ نه‌وه‌یه‌كی نوێ بكرێت به بناغه‌ی سه‌ره‌كی بۆئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی داهاتوو هۆشیاری ته‌ندروستی له منداڵیه‌وه تێیدا چه‌كه‌ره بكات و گه‌شه بكات."
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا وەک بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی داواتان کردووە پڕۆسەی خوێندن دەستپێبکرێتەوە؟ لەوەڵامدا جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتی"به‌ڵی وتومانه له‌ژێر ڕێنمایی خۆپارێزی تۆكمه‌و چڕ‌وپڕ."
"وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌كو خۆی به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه بۆئه‌وه‌ی بتوانێت ڕای خۆی پسه‌پێنێت له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا"
د.هێرش سەید سەلیم وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە ئایا هۆکار چیە ئەو داواکارریەتان وەک لایەنی تەندروستی جێبەجێنەکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لەژێر خۆپارێزی چڕ؟ لەوەڵامدا د.هێرش وتی" دۆخی هه‌رێمی كوردستان شتێك له‌شڵه‌ژان و شتێك له‌دوو جه‌مسه‌ری تێدایه، هه‌میشه گله‌یم له‌وه‌كردووه كه‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌كو خۆی به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه بۆئه‌وه‌ی بتوانێت ڕای خۆی پسه‌پێنێت له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، زۆرجار لێدوان دراوه له لایه‌نی تره‌وه كه نه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و نه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ته‌ندروستیه‌كان ئاگاداری نه‌بووبن یاخود ڕێنمایی ده‌رده‌كرێت به‌بێ ئاگاداری لایه‌نه ته‌ندروستیه‌كان كه ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا كاره‌ساته من باسی كۆی پرۆسه‌كه ده‌كه‌م كه سهڵاحیهتهكه دراوه به وه‌زاره‌تی ناوخۆ."
جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی زیاتر وتی" ڕێنمایی ده‌رچووه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه خوێندنه‌وه‌ی زانستی بۆ بكرێت، بۆ نموونه له‌سه‌ری ساڵدا له په‌یجه‌كه‌ی خۆمه‌وه شتێكم نوسی له‌سه‌ر بابه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ كه به‌داخه‌وه دژبه‌یه‌كی ته‌واو هه‌بوو له‌نێوان ئه‌م بڕیاره‌ی كه ده‌ركراو ئه‌وه‌ی كه‌له واقیعدا هه‌یه چونكه به‌دێژایی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی پێش سه‌ری ساڵ هه‌موو شه‌وێك لایڤ میوزیك و ئاهه‌نگ گێڕان هه‌بووه له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌موو ئه‌و یانه‌ی شه‌وان و نادی و باڕ و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان به‌ته‌نها ئه‌وه‌ی كه قه‌ده‌غه كرا له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا بوو كه ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌موو ڕێنمایی و لێكدانه‌وه و ڕێكاره خۆپارێزیانه بوو كه‌ده‌بووایه هه‌فته‌یه‌ك یان ده ڕۆژ به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی شه‌وی سه‌ری ساڵ هه‌تاوه‌كو هه‌فته‌یه‌ك و ده ڕۆژ دوای سه‌ری ساڵیش ئه‌م ئاهەنگانه قه‌ده‌غه بكرێت ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌كه لێی خۆپارێزی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بێت كه به‌ته‌نها ئه‌و شه‌وه قه‌ده‌غه كرا له‌به‌رئه‌وه ئه‌و بڕیاره‌ی كه ده‌رچوو له وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ده‌رچوو ، ڕێنماییه‌كه له‌هه‌ندێك شوێن جێبه‌جێكراو له هه‌ندێك شوێنیش جێ بهجێنهكرا."
"خه‌ڵكیش بۆیه باوه‌ڕی به بابه‌تی كۆرۆنا لاواز بووه "
واتە پرس بەئێوە وەک لایەنی تەندروستی نەکراوە لەدەرکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان بەتایبەت ئەوانەی بۆ سەری ساڵ دەرکران وەک لایەنی تەندروستی؟ لەوەڵامدا د.هێرش وتی" نەخێر پرسمان پێنه‌كرا هه‌تا فه‌رمانه‌كه ده‌رنه‌كرا ته‌نانه‌ت پارێزگاری سلێمانی و قائمقامی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیش چوونه ژێرباری له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌رمانێكه له‌سه‌روو ئه‌وانه‌وه ده‌ركراوه و قابیلی ئه‌وه‌یه جێبه‌جێ بكرێت فه‌رمانی كارگێڕیش كه ده‌رچوو ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه له‌ژێر چه‌تری ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا كۆبوونه‌ته‌وه چ ئۆپراسیۆنی دژ بەكۆرۆنا و چ ئه‌وانه‌شی كه له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی ناوخۆدان ده‌بێت جێبه‌جێی بكه‌ن به‌ڵام خۆی له‌خۆیدا بڕیاره‌كان بڕیاری نامه‌نتیقی بوون بڕیارێك بوون كه‌ده‌كرا دراسه‌ی وردتر و زیاتری بۆ بكرێت ئینجا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت یاخود ڕێوشوێنێك بێت عه‌قڵ هه‌ڵی بگرێت كه بۆچی ئاهه‌نگ قه‌ده‌غه ده‌كرێت ته‌نها له شه‌وێكی دیاریكراودا و له شه‌وه‌كانی تردا ئاسایی بێت؟! ئه‌مانه كۆمه‌ڵه شتێكن كه خه‌ڵكی وا لێده‌كات گومان دروست بكات له‌سه‌ر بڕیار و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكار و ڕێوشوێنانه‌ی كه ده‌گیرێته‌به‌ر خه‌ڵكیش بۆیه باوه‌ڕی به بابه‌تی كۆرۆنا لاواز بووه، ده‌كرێت بڕیارێك بدرێت كه بڕیارێكی مه‌نتیقی بێت و له‌جێی خۆیدا بێت بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك باوه‌ڕی پێ بكات."
"ئه‌م بڕیارانه ئه‌گه‌ر بڕیاری تاك لایانانه بن و ته‌نها بۆ نمایشكردنی كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێن بێت، به‌ڕاستی جێی خۆی ناگرێت "
د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەکۆتایی وتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا تەئکیدی لەڕێنماییەکانی تایبەت بەڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن کردەوە و دەڵێت" من پێم وایه بۆ كۆی پرۆسه‌ی خوێندن و كۆی پرۆسه‌كانی تریش ئه‌م بڕیارانه ئه‌گه‌ر دیراسه‌ی وردی بۆ نه‌كرێت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌ڕاپۆرتی تایبه‌ت یاخود به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی باشه‌وه نه‌چێته پێشه‌وه، ئه‌م بڕیارانه ئه‌گه‌ر بڕیاری تاك لایانانه بن و ته‌نها بۆ نمایشكردنی كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێن بێت، به‌ڕاستی جێی خۆی ناگرێت و به‌دڵنیاییه‌وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ش ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره و بهلاڕێدابردنیش ده‌بێت، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ش ده‌بێت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكه‌وه دژی ئه‌و بڕیاره."
دەنگی ئەمریکا وەک ئەرکێکی ڕۆژنامەوانی وەرگرتنی بۆچوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان پەیوەندی کرد بەوەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەڵام ناوبراو لەڕێگەی کورتە نامەیەکەوە نوسی"سڵاو جارێ هیچ دیدارێکم نیە"، هەروەها هەریەکە لەوەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی پاش چەندین جار پەیوەندی وەڵامیان نەدایەوە!