لەم وتووێژەدا د.سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی وتەکانی د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەداتەوە، کەڕایگەیاندبوو" ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن بەتەنها کۆرۆنا نیە دەسەڵاتیش خۆی ئەمە دەزانێت ئێمە لاریمان نه‌بووە له‌ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پڕۆسەی خوێندن "
"ئەمڕۆ بڕیار لەسەر پڕۆسەی خوێندن دەدرێت ، ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كردنه‌وه یان نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" سه‌باره‌ت به ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كردنه‌وه یان نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه، هه‌ركاتی خۆی كه ڤایڕه‌سی كۆرۆنا بڵاوبوویه‌وه له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه لیژنه‌یه‌كی باڵا دروستكرا (لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا) هه‌موو بڕیاره‌كان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كان، قوتابخانه‌كان، زانكۆكان خرایه ده‌ست ئه‌و لیژنه‌ی باڵایه كه‌لیژنه‌ی باڵا ده‌توانێت بڕیار بدات له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان یان نه‌كردنه‌وه‌یان، لیژنه‌ی باڵاش ئەمڕۆ چوارشەممە كۆده‌بێته‌وه، ئێمه چاوه‌ڕێی بڕیاری ئه‌وان ده‌كه‌ین، كه بڕیاریاندا ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه پارێزگاری كردن و پلان دانانه بۆ مه‌سه‌له‌ی چۆنیه‌تی ته‌واوكردنی خوێندنی ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو."
"لەو شوێنەوە دەستدەکرێتەوە بەخوێندن کە گەیشتوون"
دەربارەی ئەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن چۆن دەستپێدەکەنەوە لەحاڵەتی کردنەوەی قوتابخانەکان؟ د.سەیوان عەلی ڕونیکردەوە" ئێمه وتومانه خوێندنی ئەلیکترۆنی نەک ئۆنلاین، وه‌به‌شێوه‌یه‌كی "ئیجباریش" نه‌بووه به‌ڵكو "ئیختیاری" بووه بۆ قوتابیه‌كان تابتوانن سوود ببینن له‌و وانه ئیزافیانه‌ی كه له ڕێگه‌ی ئێ-په‌روه‌رده وه بڵاوده‌بێته‌وه، . له‌ناوچه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌ی گه‌رمیان تاڕاده‌یه‌كی كه‌م سوود له‌و خوێندنه كه‌مه كراوه، له‌به‌رئه‌وه له‌حاڵه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندندا، ئێمه مه‌جبورین له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین له‌و ناوچانه‌ی كه ده‌رسیان نه‌خوێندووه، وه له‌پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر، نزیكه‌ی 4-5 هه‌فته ده‌وام كراوه و به‌شداریكردن له‌خوێندنی ئه‌لكترۆنیشدا زیاتر بووه، له‌به‌رئه‌وه له‌و شوێنه‌وه ده‌ستپێده‌كرێته‌وه به‌خوێندن كه گه‌یشتوون، واته ئه‌و پڕۆگرامەی كه خوێندراوه له‌وێوه ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه، ناڕۆنه‌وه سه‌ره‌تای پڕۆگرامەكه له‌پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر."
بەڵام چی دەکرێت لەو قوتابی و خوێندکارانەی کە هێڵی ئینتەرنێت یاخود بەهۆی خراپی کارەبا و دۆخی ئابورییەوە نەیانتوانیووە سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرن؟
لەوەڵامدا بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی" پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌لكترۆنی پرۆسه‌یه‌كی ئیجباری نه‌بووه، پرۆسه‌یه‌كی ئیختیاری بووه خه‌ڵك به‌ئاره‌زووی خۆی توانیویه‌تی بڕوات یان نه‌ڕوات، هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك نه‌بووه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاگاداری خه‌ڵكی كردووه كه‌ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی ئیختیارییه، بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیه‌كان و دایك و باوكه‌كان بتوانن سوود ببینن له‌و جۆره خوێندنه بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و وانانه‌ی كه ته‌واو نه‌كراون وه‌كو یارمه‌تیه‌ك بۆ قوتابیان، نه‌ك هه‌ر خوێندنی ئه‌لكترۆنی به‌ڵكو ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌ش و سایتی تێله‌گرامی په‌روه‌رده، ئێمه ئاگاداری هه‌موو قوتابیان و دایك و باوكانمان كردۆته‌وه، له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاومان كردۆته‌وه كه ده‌توانن سوود ببینن له‌و جۆره خوێندنه بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له وانه‌كان و ته‌واوكردنی پڕۆگرامی خوێندن."
" حسابمانكردووه لەکوردستاندا نزیكه‌ی 900 قوتابی هه‌یه كه ئینته‌رنێتی نه‌گاتێت "
د.سەیوان عەلی زیاتر لەسەر وەڵامدانەوەی پرسیاری پێشوو بەردەوام بوو، وتی" ئێمه وتومانه له‌ژێر ڕێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا ته‌نها ده‌توانیین داوابكه‌ین له‌كوردستاندا حسابمانكردووه نزیكه‌ی 900 قوتابی هه‌یه كه‌ئینته‌رنێتی نه‌گاتێت ئه‌ویش ئه‌و گوندانه‌ن كه دووره ده‌ستن، ژماره‌ی قوتابیه‌كانیش له‌و گوندانه‌دا زۆر نییه، له‌به‌رئه‌وه له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه وتمان ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌قوتابیه‌كانی كه‌مه له لادێ دووره ده‌سته‌كان بۆیان هه‌یه قوتابیه‌كان به‌رنه‌وه پۆله‌كان و له‌وێ ده‌وام بكه‌ن چونكه ده‌توانن هه‌موو ڕێنماییه ته‌ندروستتیه‌كان به‌ڕێكوپێكی جێبه‌جێ بكه‌ن."
" وه‌زاره‌تەکانی په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا و ناوخۆ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌توانن ئه‌و بڕیاره بده‌ن نه‌ك جێگری به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی یان من وه‌كو جێگری وه‌زیر یان هه‌ركه‌سێكی تر "
لە وتووێژەکەدا د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاندبوو" وەک بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لەسلێمانی لاریمان نەبووە لەدەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لەژێر ڕێکاری چڕوپڕی خۆپارێزی و داواشمان کردووە لەپێشووتر. "
لەوەڵامدا د.سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەڕێمی کوردستان دەڵێت " ئێمه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه‌وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌ندامه له‌لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، "به‌ڕێز وه‌زیری ته‌ندروستیش " ئه‌ندامه له‌و لیژنه‌یه‌دا من ته‌سه‌ورم ده‌كه‌م لیژنه باڵاكه كه‌بڕیار ده‌دات وه‌زیری ته‌ندروستی زیاتر ده‌توانێت له‌و باره‌یه‌وه قسه بكات و ڕێنمایی بدات به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌توانن ئه‌و بڕیاره بده‌ن نه‌ك جێگری به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی یان من وه‌كو جێگری وه‌زیر یان هه‌ركه‌سێكی تر. لیژنه‌ی باڵا سەرپشکكراوه و سه‌ربه‌ستی ته‌واوه‌تی دراوه‌تێ كه له‌و باره‌یه‌وه قسه بكات. "
هەروەها وتیشی" ئێمه‌ش پێمان خۆشه كه ڤایڕه‌سه‌كه نه‌مێنێت و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر به‌جوانی و جددی ده‌وام بكرێت و قوتابیه‌كان بچنه‌وه پۆل و "مامۆستا به‌ڕێزه‌كان" وانه‌ی خۆیان بڵێنه‌وه و ساڵه‌كه‌ش به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بێت به‌ڵام ئایا خواستی ئێمه و واقیع یه‌كده‌گرێته‌وه؟ ئه‌وه‌یان نازانم ده‌بێت بدرێته ده‌ست ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئاماریان لایه و زیاتر ده‌توانن به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه."
"هەموو ئەگەرێک کراوەیە بۆ ئەوەی پڕۆگرامی خوێندن تەواو بکرێت، هه‌موو شتێكمان كردووه بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ شکست نه‌هێنێت "
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە سەبارەت بەپڕۆگرانی خوێندن ئایا بەشێکی لێ تەرک دەکرێت یان چۆن؟ لەوەڵامدا د.سەیوان عەلی وتی" هه‌موو ئه‌گه‌رێك له ئارادایه بۆئه‌وه‌ی پڕۆگرامی خوێندن ته‌واو بكرێت وه هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌ئارادایه بۆئه‌وه‌ی ئێمه بتوانیین به‌سه‌ركه‌وتوویی ساڵی خوێندن ته‌واو بكه‌ین."
هەروەها ڕاشیگەیاند" ئێمه هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو ببێت، من ناتوانم ئێستا وه‌ڵام بده‌مه‌وه چونكه پرسیاری ئه‌گه‌ره‌كان تۆزێك زەحمەتە وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به‌ڵام ئێمه هه‌موو شتێكمان كردووه بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ شکست نه‌هێنێت."
سەبارەت بە ئەگەری درێژکردنەوەی ساڵی خوێندن، د.سەیوان عەلی دەڵێت" پشت ده‌به‌ستێت به‌وه‌ی كه‌لیژنه‌ی باڵا بڕیارده‌دات كه‌ی قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه هه‌تا ئێمه نه‌زانیین كه‌ی قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه نازانیین چه‌ند پێویسته بۆ ته‌واوكردنی پڕۆگرامی خوێندن، ئێمه ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه لەکاتی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ئه‌وه لیژنه‌ی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا بڕیار ده‌دات."
"خۆ وه‌زاره‌ته‌كانی تریش مووچه وه‌رناگرن و ده‌وامیش ده‌كه‌ن "
هەر لەو وتوێژەدا د.هێرش سەید سەلیم ئەوەشی وتبوو " له‌هه‌موو وڵاتان پرۆسه‌ی خوێندن ڕانه‌گیراوه ته‌نها له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا ڕاگیراوه هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه هۆكاری تری له‌پشته‌وه هه‌یه تەنها کۆرۆنا نیە ده‌سه‌ڵاتیش خۆی ئەمە ده‌زانێت كه ئه‌مه‌ش ڕوونه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه كه‌به‌رچاوڕوونن، توێژی مامۆستایان و توێژی خوێندكاران توێژێكی گه‌وره‌ن، نه‌بوونی مووچه‌و نادادی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌و دابینكردنی بژێویی ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی له‌كۆڵ حكومه‌ت كردۆته‌وه كه پرۆسه‌ی خوێندن له‌م وڵاته‌دا ڕابگیرێت ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا هۆكارێكه له هۆكاری ڕاگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن ده‌نا ده‌كرا زۆر شوێنی تر هه‌ن بۆ نموونه یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ بووه كه‌به‌ده‌یان و سه‌دان هاوڵاتی له‌ڕۆژێكدا و له‌ناو یه‌ك فه‌رمانگه‌دان، به‌ده‌یان و سه‌دان كه‌س تووشی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا بوون یاخود له‌شوێنی تر قه‌ره‌باڵغی تر هه‌یه كه‌ده‌كرا كۆنتڕۆڵ بكرێت نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌هه‌موو ده‌زگا زانستییه‌كان یاخود خوێندنگاكان دابخرێت."
بەڵام د.سەیوان عەلی ڕەتیدەکاتەوە ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن یەکێک لەهۆکارەکان نەبوونی مووچە بێت لەو ڕوەوە دەڵێت" بەبڕوای من "مامۆستا به‌ڕێزه‌كان" له‌م حاڵه‌ته‌دا كه‌قه‌یرانێكی گه‌وره هه‌یه له‌كوردستاندا له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه ڕێگەنادەن ئه‌مساڵ له كوردستاندا پڕۆسەی خوێندن شکست بهێنێت، ئه‌وانه‌شی كه ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی به مووچه‌وه هه‌یه خۆ وه‌زاره‌ته‌كانی تریش مووچه وه‌رناگرن و ده‌وامیش ده‌كه‌ن، هه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نییه خۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌وام ده‌كات و مامۆستاكان ده‌چنه‌وه پۆله‌كانیش و وانه‌ش ده‌ڵێنه‌وه، من پێم وانییه ئه‌و قسه‌یه ڕاست بێت له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و جۆره قسه‌یه ده‌كه‌ن، من ده‌بینم له كوردستاندا مووچه نییه به‌ڵام فه‌رمانبه‌ره‌كان هه‌موویان ده‌وام ده‌كان، هیچ بنه‌مایه‌ك نییه و هیچ شتێكی زانستی نییه بۆئه‌وه‌ی دڵنیاببمه‌وه كه له‌به‌ر خاتری مووچه ئه‌مساڵ خوێندنی ئه‌مساڵ شکست بهێنێت."
"وەک کەسی خۆم خوازیاربووم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌وام بكرێته‌وه بەڕێکوپێکی"
د.سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆتایی لێدوانەکەیدا دەربارەی بۆچونی کەسی خۆی دەڵێت " من وه‌كو كه‌سی خۆم خوازیار بووم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌وام بكرێته‌وه به‌ڕێكوپێكی و ئه‌م ڤایڕه‌سه ڕێگریمان لێ نه‌كات، هه‌موو كه‌سێك له‌ئێمه له‌وه‌زاره‌تدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه‌خوێندن هه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك له‌كاتی خۆێدا قوتابی بڕواته ده‌وام و له‌كاتی خۆیدا خوێندن بخوێنێت و ئه‌زموونه‌كان بكات و له‌كاتی خۆشی‌دا پڕۆگرامەكه به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بكات، به‌ڵام بارودۆخی "ئیستسنائی" بڕیاری "ئیستسنائی" ده‌وێت. ئێمه به‌خۆشی خۆمان نییه كه ئه‌م بڕیارانه ده‌درێت و به‌خۆشی خۆمان نییه كه‌ده‌رگای قوتابخانه‌كان داخراون، لیژنه‌ی باڵا ئه‌و بڕیارانه‌ی داوه و ئێمه‌ش پابه‌ندیین پێوه‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵ بكه‌ین و به‌رگه‌ی بگرین و كاربكه‌ین بۆئه‌وه‌ی بتوانین لانی كه‌م پڕۆگرامەكه ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ده‌توانیین بخوێنرێت و ساڵه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بكرێت."