لەم وتووێژەدا شوان محەمەد بەرپرسی لقی بەغدادی پارتی دیموکراتی کوردستان کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حیزبەشە وەڵامی قسەکانی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەپەرلەمانی عیراق (ڕێزان شێخ دلێر) دەداتەوە."
"لێكتێگه‌یشتنی زۆر باش هه‌یه و به‌ره‌وپێش چوونی پێوه دیاره "
دوێنێ سێ شەممە ڕێزان شێخ دلێر لەوتووێژێکی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا باسی لەدواین پێشهات و بەربەستەکانی ڕێککەوتننامەی نێوان هەرێم و بەغدادی کردبوو کە ڕایگەیاندبوو "بەداخەوە ئەوە دەڵێم تائێستاش پارتی وەک حیزب ڕازی نین كە نەوتی هەرێم و داهاتەکەی بنێرن بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆیە هەتا حکومەتی هەرێمیش نەوت و داهاتەکانی تر ڕادەست نەکات بەغداد هیچ بڕە پارەیەک نەبۆموچە نەبەهیچ ناوێکی تر نانێرێت بۆ هەرێم "
لەوەڵامدا شوان محەمەد دەڵێت" ئه‌و بابه‌ته ئه‌سڵ و ئه‌ساسی بۆ نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غداده، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غداد ڕێكه‌وتنیان كردووه, ڕێكه‌وتنه‌كه ته‌نها ماوه بچێته بواری جێبه‌جێكردن, ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و شانده‌ش ده‌كات كادیرێكی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه ئه‌ویش "به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانییه" به‌ڵام دیاره به‌سیاسی كردنی ئه‌و بابه‌ته کە هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ده‌یانه‌وێت پارتی دیموكراتی كوردستان تێوه‌بگلێنن، له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و ڕێكه‌وتنه ڕێكه‌وتنێكی حیزبی نییه به‌هێنده‌ی ئه‌وه‌ی حكومییه، ڕێكه‌وتنی حكومی هه‌ردوولاش جێبه‌جێ بووه لێكتێگه‌یشتنی زۆر باش هه‌یه و به‌ره‌وپێش چوونی پێوه دیاره، خاڵی دووه‌میش بابه‌تی ڕاده‌ستكردنی نه‌وت ئه‌وه‌ش هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه دیاره له‌یاسای بودجه ئه‌و بابه‌ته گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ڵام تۆمه‌تباركردنی حیزبی لێره و له‌وێدا كه‌فڵان كه‌س واده‌ڵێت ئه‌وه هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نییه."
"كێشه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت نه‌ماوه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له‌عێراقدا كه له‌بنه‌ڕه‌تدا بڕوایان به‌فیدڕاڵیه‌ت و حكومه‌تی هه‌رێم نییه "
شوان محەمەد ئەوەشی وت" له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س هه‌ن هه‌ندێك ئه‌ندام په‌رله‌مان لێره و له‌وێ ده‌یانه‌وێت بابه‌ته‌كه "بوعدێكی" سیاسی بده‌نێ كه له‌بنه‌ڕه‌تدا بابه‌تێكی هونه‌ری و ئیدارییه، كێشه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت نه‌ماوه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له‌عێراقدا كه له‌بنه‌ڕه‌تدا بڕوایان به‌فیدڕاڵیه‌ت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت حكومه‌تی هه‌رێم بپێكن و هه‌ندێك خه‌ڵكی تریش هه‌یه بۆ هه‌ندێك مه‌رامی سیاسی تر لێره و له‌وێ ده‌یانه‌وێت بابه‌ته‌كه به‌لایه‌كدا ببه‌ن."
بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغداد دووبارە وەک وەڵامێک بۆ قسەکانی ڕێزان شێخ دلێر-پەرلەمانتاری یەکێتی وتی" ئه‌ندامی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه واده‌ڵێت پێكهێنه‌رێكی سه‌ره‌كییه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، سه‌رۆكی شاندیش له‌دانوستانه‌كاندا سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه ده‌توانێت هه‌ر له‌ناو خۆیاندا ئه‌و بابه‌ته یه‌كلابكه‌نه‌وه كه‌بزانن ئایا ڕێكه‌وتنه‌كه تا چ ڕاده‌یه‌ك چووه به‌ڵام له‌كۆی گشتیدا ڕێكه‌وتنی ته‌واو و لێكتێگه‌یشتنی ته‌واو له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تدا هه‌یه به‌ڵام دیاره ئه‌و "بوعده" سیاسیه‌ی كه وه‌ریگرتووه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی یان عه‌ره‌بی شۆڤێنی كه بڕوایان به‌حكومه‌تی مه‌ركه‌زی هه‌یه ده‌یانه‌وێت عێراق به‌ره‌و حكومه‌تێكی مه‌ركه‌زی ببن كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا سیسته‌می حكومڕانی له‌عێراق حكومه‌تێكی فیدڕاڵیه بابه‌ته‌كه بابه‌تێكی مه‌بده‌ئییه له‌سه‌ر ڕاده‌ستكردنی نه‌وت نیە."
" ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌موو نه‌وته‌كه و هه‌موو داهاته‌كانیش ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكات...... "
"من به‌ش به‌حاڵی خۆم ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌موو نه‌وته‌كه و هه‌موو داهاته‌كانیش ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكات به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی هه‌ن ده‌یانه‌وێت وه‌كو حكومه‌تێكی مه‌ركه‌زی مامه‌ڵه بكه‌ن و بڕوایان به هه‌رێمی كوردستان نییه بڕوایان به‌سیسته‌می فیدڕاڵیه‌ت نییه، بڕوایان به دیموكراسیه‌ت نییه، له‌بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌كه بۆ ئه‌وه دروستكراوه بۆ ئه‌وه‌ی داخوازییه‌كان خه‌ڵكی كوردستان ته‌نها له‌بودجه‌وه سه‌رچاوه بگرێت كه له‌بنه‌ڕه‌تدا نیوه‌ی خاكی كوردستان به‌ره‌و ته‌عریب ده‌ڕوات، ده‌با ئه‌و به‌ڕێزه‌ی ئه‌و ئاماژه‌ی داوه داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه بكردایه كه خاكی كوردستان ئه‌وانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نین چۆن سوتماك ده‌كرێت چۆن ته‌عریب ده‌كرێت به‌ڵام كۆكردنه‌وه‌ی كۆی كێشه‌كان له‌بودجه و نه‌وتدا ئه‌وه بابه‌تێكی لاوه‌كییه و سه‌ره‌كی نییه ناكرێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكرێت به‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران."شوان محەمەد بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغداد وای وت"
واتە بودجە و مووچە کێشە نیە لەنێوان هەرێم و بەغداد؟ لەوەڵامدا شوان محەمەد وتی" نه‌خێر ئێمه كێشه‌ی گه‌وره‌مان هه‌یه كێشه‌ی پێشمه‌رگه هه‌یه، كێشه‌ی مادده‌ی 140 هه‌یه هه‌ندێك بابه‌تمان هه‌یه په‌یوه‌ست به‌سیسته‌می حكومڕانی كه‌ناكرێت حكومه‌تی عێراق به‌سیاسه‌تێكی مه‌ركه‌زی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات، سیسته‌می حكومڕانی ئێمه فیدڕاڵیه ئه‌وبابه‌تانه‌ی كه‌فیدڕاڵین ده‌بێت دیاری بكرێن و ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌په‌یوه‌ستن به‌حكومه‌تی به‌غداده‌وه ده‌بێت دیاری بكرێن. كێشه‌كان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ده‌ستور یه‌كلایی كردونه‌ته‌وه كێشه‌كه لێره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، بابه‌تی بودجه‌ش وه‌كو وه‌ره‌قه‌یه‌كی فشار به‌كارده‌هێنرێت."
بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەهۆکاری سەرەکی واژۆ نەکردنی ڕێککەوتننامە لەنێوان هەولێر و بەغداد دەڵێت" هۆكارێكی سه‌ره‌كی تریش هه‌یه ئێمه‌ی كورد ده‌بێت له‌وه‌تێبگه‌ین و له‌وه حاڵی بین وه‌كو هه‌رێمی كوردستان كه‌ئایا ئێمه له‌و عێراقدا شه‌ریكین؟ ئه‌گه‌ر ئێمه شه‌ریكین ئه‌وا ده‌بێت سیاسه‌تی سازان و هاوسه‌نگی كه له‌ده‌ستوردا ئاماژه‌ی پێكراوه ڕه‌چاو بكرێت سیاسه‌تی شه‌راكه‌ت به‌بێ سازان و هاوسه‌نگی كورد و سونه و شیعه له‌عێراقدا، ئه‌و بابه‌ته به‌ره‌و ئاقارێكی تر ده‌بات له‌سه‌ر مه‌بده‌ئی قه‌زیه‌كه ناكۆكی هه‌یه، هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر زاری قوباد تاڵه‌بانی وه هه‌موو شاندی باڵای وه‌فده‌كه بڕیاریانداوه و واژۆیان كردووه كه‌ئه‌و نه‌وته كه ئه‌وان داوای ده‌كه‌ن ڕاده‌ستی ده‌كه‌ین به‌ڵام هه‌ندێك بابه‌تی ته‌كننیكی هه‌یه كه به‌داخه‌وه هه‌ندێك په‌رله‌مانتار وه‌كو ئه‌وه‌ی له"گوێی گادا" نوستبن."
شوان محەمەد دەشڵێت" حكومه‌تی عێراقی ناتوانێت له 250 هه‌زار به‌رمیل زیاتر وه‌ربگرێت چونكه ناتوانێت له‌بازاڕ بیفرۆشێت وه‌رگرتنی نه‌وت واته فرۆشتن ده‌درێت به‌سۆمۆ سیاسه‌تی سۆمۆ ناتوانێت له‌و بڕه نه‌وته‌ی كه‌دیاریكراوه له‌نێوان وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیدا، سۆمۆ ناتواتێت له‌وه زیاتر وه‌ربگرێت، كێشه‌كه له‌وه نییه كه هه‌رێم نایدات به‌ڵكو ئه‌و (حکومەتی عێراق) ناتوانێت وه‌ری بگرێت كه‌ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌سته به‌ڕێكخراوی ئۆپیكه‌وه، واته په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌بازاڕی نه‌وته‌وه كێشه‌كه لێره‌دایه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌شاره‌زا نییه و ئاگاداری بابه‌ته‌كه نییه ده‌یه‌وێت "بوعدێكی" سیاسی بداتێت یان خیتابێكی هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌یه له‌په‌یامێكی سیاسی‌دا ده‌یه‌وێت نه‌خشه‌ڕێژی بكات، ئه‌وه ڕه‌نگه بابه‌تی ئێمه نه‌بێت."
" ئه‌وه بێڕێزی كردنه به‌رامبه‌ر قوباد تاڵه‌بانی، "به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی" ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه "
بەڵام هەرخودی ڕێزان شێخ دلێر پەرلەمانتارەکەی یەکێتی لەسەر دەسەڵاتی سەرۆکی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد کە "قوباد تاڵەبانی" سەپەرشتی دەکرد، ڕایگەیاندبوو" "ڕاستە جێگری سەرۆکی حکومەت ڕۆیشتووە بۆ بەغداد وتی ئامادەین نەوت ڕادەست بکەین، بەڵام ئێمه ده‌زانیین بڕیار به‌ده‌ستی یه‌كه‌م له‌ناو حكومه‌تدا سه‌رۆكی حكومه‌ته و بڕیار به‌ده‌ست له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا سه‌رۆكی هه‌رێمە."
بەڵام شوان محەمەد دەڵێت" نه‌خێر ئه‌وه بێڕێزی كردنه به‌رامبه‌ر قوباد تاڵه‌بانی، "به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی" ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه، هیچ حیزب و لایه‌ن و كه‌سێك قۆرغی نه‌كردووه ئه‌وه به‌ڕاستی سیاسه‌تی دوو فاقی به‌كارهێنا ڕه‌نگه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و خه‌ڵكی كوردستانیش ته‌واو نه‌بێت، ئێمه له‌وه حاڵی بووین سیاسه‌تی دووفاقی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی هه‌یه چۆن به‌كاری ده‌هێنن له عێراقدا به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌عێراقدا بازاڕی نه‌ماوه، ده‌بێت ئێمه ڕاشكاوانه قسه له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت بكه‌ین كه‌ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانی هه‌یه، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، هه‌موو فه‌رمانبه‌ران پارتی و یه‌كێتی نین، ئه‌وه فه‌رمانبه‌ر و خه‌ڵكی كوردستانن، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان ته‌نها بۆ پارتی و یه‌كێتی نییه بۆ خه‌ڵكی كوردستانه، كێشه كێشه‌ی خاكه مه‌به‌ستم له‌و بابه‌تانه‌یه كه‌ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانیان هه‌یه بۆیه واچاكه خیتابی سیاسی كوردی جۆرێك ئاراسته بكرێت كه به‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ته‌واو بێت به‌ڵام به‌داخه‌وه لێره و له‌وێ ده‌نگی نه‌شاز هه‌ن كه‌دواجار كاریگه‌ری له‌واقیعه‌كه ناكه‌ن به‌ڵام ئێمه و مانان له‌وه حاڵی بووین كه‌كێشه‌كه له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی شیعه مه‌زهه‌ب به‌ده‌رەجه‌ی یه‌ك و هه‌ندێك حیزبی قه‌ومی بڕوایان به‌وه نه‌ماوه هه‌موو شته‌كان ڕاده‌ستیان بكه‌ین ئه‌وان بڕوایان به قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه."
بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغداد لەدوابەشی وتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەشڵێت "به‌داخه‌وه هه‌ندێك ئه‌ندامی په‌رله‌مان سنوری كاره‌كانی خۆیان نازانن، ڕێكه‌وتنی نێوان حكومه‌ت جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یاخود په‌رله‌مان هه‌یه‌تی، ڕێكه‌وتن له‌نێوان دوو حكومه‌ت ده‌كرێت ئه‌وان بودجه ده‌كه‌نه بیانوو فشاردێنن كه له‌ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌ماندایه به‌داخه‌وه په‌رله‌مانی عێراق بۆته به‌شێك له‌كێشه‌كان نه‌ك به‌شێك له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌سه‌ڵاتی وه‌كو دوو حكومه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن. "