د.ڕەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت." لەگەڵ بریکاری کۆمپانیای ئاسترازینکای لەڕوسیا لەگفتوگۆداین بۆ کڕینی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا ڤایرەس بۆ ھەرێمی کوردستان،له‌كۆتاییدا باشترین هه‌ڵبژاردن بۆ ئێمه ڤاکسینی کۆمپانیای ئاسترازینكا بوو چونكه له‌شێوازی هه‌ڵگرتن و "پاكێجین" و گواستنه‌وه و نرخه‌كه‌شی بۆ ئێمه زۆر گونجاو بوو ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین به‌فایزه‌ر كه‌به‌كارهێنان و هه‌ڵگرتن دەبێت له‌پله‌یه‌كی گه‌رمی زۆر نزمدا كه‌ئه‌مه ئه‌ركێكی قورس بوو."
"هه‌مان هۆكار بۆ بڵاوبوونه‌وه هه‌یه"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی دەنگۆی زیادبوونەوەی جارێکی تری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەعێراق و هەرێمی کوردستان وتی" پێشتریش من له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌وه وه كه‌سانی تریش له‌وه‌زاره‌ت چ له‌هه‌رێم و چ له‌به‌غداد جه‌ختمان له‌م بابه‌ته كردۆته‌وه، دیاره بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا وه‌كو پێشتر له‌چه‌ند وڵاتێكی جیا جیای جیهان و كه‌هه‌موو جیهانی گرته‌وه بوو به‌په‌تا ئێستاش به‌هه‌مان شێواز كه‌پێشتریش وتومانه هه‌مان هۆكار بۆ بڵاوبوونه‌وه هه‌یه كه‌ئه‌ویش كرانه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌كانه بۆ نموونه خاڵه سنورییه‌كانی ئێمه و ئێرانه هه‌روه‌ها نێوان هه‌رێم و به‌غداد و هه‌موو شاره‌كانی عێراقه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ئێران كه‌یسی كۆڤیدی گۆڕاو تۆمار كرا، وه له‌به‌غدادیش تۆماركراوه به‌ڕاستی شه‌پۆله‌كه‌ش سه‌رجه‌م جیهانی گرتۆته‌وه له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی یان ڕێنماییه‌كانی تاكپارێزی و خۆپارێزی بوو له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا كه‌می كردووه كه‌ئه‌مانه بۆخۆی هۆكاری مه‌ترسین و هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی یاخود فراوان بوون و هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی تووشبووانه بۆیه هه‌موو كات ئێمه له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری زیادبوونه‌كه‌داین."
" خۆشبه‌ختانه هیچ كه‌یسێك تۆمارنه‌كرا "
سەبارەت بەتۆمارکردنی جۆرە نوێیە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتیکردەوە هیچ حاڵەتێک لەهەرێم تۆمارکرابێت لەو ڕوەوە دەڵێت" نه‌خێر ئێمه پێمان وانییه كۆڤیده گۆڕاوه‌كه كۆرۆنا گۆڕاوه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت چونكه ئه‌گه‌ر هه‌بێت به‌پێی هه‌موو ئه‌و بنه‌ما زانستیانه‌ی كه‌تۆماركراون له‌وڵاتانی دیكه‌وه نیشانه‌كانی ئه‌م جۆره تازه‌یه خێراتر ده‌رده‌كه‌ون و به‌ئاشكرا له‌سه‌ر كه‌سه‌كه ده‌رده‌كه‌ون و به‌خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كه‌ن بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته هه‌بووایه به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه هه‌ستمان پێده‌كرد و له‌ناو یه‌كێك له سه‌نته‌ره‌كاندا تۆمارده‌كرا مه‌ترسی جگه له‌و شوێنانه‌ی كه‌وتم له‌به‌غداد و ئێران هه‌یه گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیان بوو له‌و وڵاتانه‌ی كه تووشبوونی زۆر تێدابوو كه‌ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بوو خۆشبه‌ختانه هیچ كه‌یسێك تۆمارنه‌كرا."
"كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان به‌ڕووی خوێندكاران و قوتابیان كارێكی پێویست بوو "
د.ڕەهێڵ فەرەیدوون دەربارەی بڕیاری کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن دەڵێت"دیاره كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان به‌ڕووی خوێندكاران و قوتابیان كارێكی پێویست بوو چونكه خوێندنی ئه‌مساڵ ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به‌خوێندنی ساڵانی ڕابردوو زۆر له‌دواوه‌یه له‌دوای نیوه‌ی ساڵ-ین ئێستا، بۆیه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆناوه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تاووتوێ كرا‌و بڕیاردرا وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م قۆناغی پۆلی دوانزه له‌گه‌ڵ زانكۆكان له‌ناو كه‌مپه‌كه ده‌ست پێبكه‌نه‌وه و له نزیكه‌وه به‌راورد و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت، دواتر له‌دوای سێ هه‌فته ئه‌وكاته بڕیاردرا له 1/3 پۆله‌كانی یه‌ك تاپۆلی یانزه بكرێته‌وه، له‌پێش هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داوای بۆچوونی ئێمەی کرد، ئێمەش ڕامانگه‌یاند كه‌ئێستا كاتێكی گونجاوه و له‌باره بۆئه‌وه‌ی كه‌ده‌رگای قوتابخانه‌كان به‌ڕووی خوێندكاران و قوتابیاندا به‌ته‌واوه‌تی بكرێته‌وه چونكه له‌و به‌دواداچوونەدا بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ڕێژه‌ی تووشبووان هه‌ڵكشانی به‌خۆوه نه‌دیووه به‌و شێواز و ڕیتمه ڕێكه ڕۆیشت كه‌جێی دڵخۆشكه‌ره‌ن."
هەروەها وتیشی" ئێمه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌وڵماندا كه‌كۆمه‌ڵێك ڕێكار بگرینه‌به‌ر ڕێكاره كۆنه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ڕێكاری نوێ كه‌له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێدا ڕێژه‌ی خوێندكاران له‌ناو پۆله‌كاندا ده‌بێت كه‌مبكرێنه‌وه به‌و شێوازه ودیزاینه‌ی كه‌هه‌یه له‌قوتابخانه‌یه‌ك بۆ یه‌كێكی تر ده‌گۆڕێت له‌نێوان سه‌نته‌ری شاره‌كان و قه‌زا و ناحیه‌كاندا جیاوازی نییه ده‌بێت لایه‌نی كه‌م ئه‌مه بكرێت، دووه‌م زیاتر جه‌ختكردنه‌وه له‌به‌كارهێنانی خۆپارێزی له‌ماسك و له‌ده‌ستكێش و له‌ته‌عقیمكردن له‌لایه‌ن كه‌سوكاری خوێندكاره‌كانه‌وه هه‌رچه‌نده بۆ ته‌مه‌نه كه‌مه‌كان ئه‌ركێكی قورسه به‌ڵام له‌قوتابخانه‌كان ده‌ستنیشان بكرێت و له‌وێش پرۆسه‌ی ته‌عقیم كردن به‌شێوازێكی زۆر زیاتر له‌جاران كاری پێبكرێت له‌هه‌مان كاتدا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت و ته‌ندروستی له‌قه‌زا و ناحیه و سه‌نته‌ری شاره‌كاندا ئه‌وان به‌رده‌وام سه‌ردان بكه‌ن بۆ ئه‌و قوتابخانه و خوێندنگایانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن "خوانه‌خواسته" توشبوویەک له‌پۆله‌كاندا بێت ده‌ستنیشان بكرێت و ئه‌و پۆله كه‌ره‌نتین بكرێت لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته."
" ئه‌و ڕێكاره و ئه‌و شێوازه كه‌مبكرێته‌وه "
د.ڕەهێڵ فەرەیدوون بەشێکی تری وتووێژەکەی تایبەت بوو بە جێ بەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان لەقوتابخانەکاندا کە بەهۆی وەرگرتنی پێوانەی گەرمی قوتابیانەوە قەرەباڵغی دروست دەبێت لەو ڕوەوە وتی"زۆرجار به‌كارهێنانی ڕێكارێك یاخود په‌یڕه‌وكردنی شێوازێكی كاركردن لایه‌نێكی تری سلبی یاخود كێشه‌یه‌كی تر دروست ده‌كات به‌كارهێنانی گه‌رمی پێ‌و بۆ ئه‌وه‌یه تائه‌و خوێندكارانه‌ی پله‌ی گه‌رمیان له 37.2 به‌رزتر بێت واته نیشانه‌یه‌كی ئه‌نفلۆنزای هه‌بێت چ ئه‌نفلۆنزا ئاساییه‌كه چ كۆڤیده كۆنه‌كه بێت یان كۆڤیده گۆڕاوه‌كه بێت ده‌ستنیشان بكرێت به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه و په‌یوه‌ندی كردن به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه ڕامانگه‌یاند كه‌به‌ڕاستی ئه‌و ڕێكاره و ئه‌و شێوازه كه‌مبكرێته‌وه لانی كه‌م به‌به‌كارهێنانی چه‌ند گه‌رمی پێوێك له‌قوتابخانه‌كان، وه زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان زیاد له‌ده‌رگایه‌ك و ده‌روازه‌یه‌كیان هه‌یه بۆ چوونه ژووره‌وه و هاتنه‌ده‌ره‌وه ئه‌و ده‌رگایەیان به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م چوار ئه‌وه‌نده به‌كاربهێنرێت له‌هه‌ر ده‌رگایه‌كدا دوو گه‌رمی پێ‌و و دوو ده‌رگا چوار گه‌رمی پێ‌و بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران قه‌ڕه‌باڵغی له‌یه‌ك شوێندا نه‌كه‌ن ئه‌و شوێنانه مه‌رج نییه شوێنی داخراوبێت، شوێنی كراوه ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت داخراو نه‌بێت و نزیكی خوێندكاران له‌یه‌كه‌وه دوربخرێته‌وه ، به‌ڕاستی پێمان ڕاگه‌یاندوون و هیوادارین بتوانیین به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن."
"وابڕیاره لەسه‌ره‌تای مانگی سێ ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا بگاته عێراق و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بڵاوبكرێته‌وه "
سەبارەت بەهەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دەستخستنی ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا ڤایرەس، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند"بابه‌تی ڤاكسین بابه‌تێكی به‌ربڵاوە هه‌موو جیهان ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه چه‌ند مانگێكه دوای ئه‌وه‌ی كه‌دۆزرایه‌وه، خاڵێك كه‌هه‌موومان به‌گرنگی ده‌زانیین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێی چه‌ند كه‌ناڵێكه‌وه زیاد له‌كۆمپانیایه‌ك ڤاكسینه‌كه دابین بكرێت چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌داواكردن له‌سه‌رانسه‌ری جیهان له‌و چه‌ند كۆمپانیایه كه‌به‌رهه‌م هێنراو و ناسانراوه به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه WHO، وه له عێراقدا سێ كۆمپانیا باسكرا له فایزه‌ر و ئاسترازینكا و سینوفارم كاری پێكرا یاخود ڕێگه‌پێدراوه كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت."
" هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ کڕینی ڤاکسین "
د.ڕەهێڵ ئەوەشی وت" وابڕیاره لەسه‌ره‌تای مانگی سێ ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا بگاته عێراق و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بڵاوبكرێته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم زیاد له‌دوو مانگه لیژنه‌یه‌كی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهێنا ئه‌وانیش تائه‌م كاته له‌دانوستاندابوون له‌ده‌رئه‌نجامدا دوای هه‌وڵدانێكی زۆر سه‌ره‌تا واوترا كه‌ڕێگه نادرێت حكومه‌تی هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه بكات له‌كۆتاییدا باشترین هه‌ڵبژاردن بۆ ئێمه ڤاکسینی کۆمپانیای ئاسترازینكا بوو چونكه له‌شێوازی هه‌ڵگرتن و "پاكێجین" و گواستنه‌وه و نرخه‌كه‌شی بۆ ئێمه زۆر گونجاو بوو ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین به‌فایزه‌ر كه‌به‌كارهێنان و هه‌ڵگرتن دەبێت له‌پله‌یه‌كی گه‌رمی زۆر نزمدا بێت كه‌ئه‌مه ئه‌ركێكی قورس بوو، دوای چه‌ند جارێك گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه كرا له‌گه‌ڵیاندا گه‌شته ئه‌وه‌ی كه‌ئێمه فۆڕمێكی تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئەوانەوە کەدرابوو به‌ئێمه و گه‌ڕاندمانه‌وه بۆیان و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامین له‌چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا وابڕیاره ئه‌و كۆمپانیایه وه‌كیلی سه‌ره‌كی كومپانیای ئاسترازینكا له‌ڕوسیا له‌پانزه‌ی مانگ ده‌چینه ناو ڕیزبه‌ندی داواكردنی ڤاكیسنەكه و له‌ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه‌داوامانكردووه لە 20% دوو ملیۆن و چوارسه‌دو حه‌فتا هه‌زار دۆزه، واته دوو دۆز بۆ هاوڵاتیه‌ك به‌ده‌ستمان بگات و كێشه‌ی گواستنه‌وه و كۆمپانیای تایبه‌ت ئێمه ئیشمان له‌سه‌ركردووه و هیوادارین بتوانیین به‌م نزیكانه بگه‌ینه دانوستانی كۆتایی و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵدابكه‌ین."