د.سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت." ئه‌گه‌ر کۆرۆنا ببێتەوە به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گشتگیر، ئێمه‌ش ناچارین هه‌نگاوی گشتگیر بنێین هەروەک "جه‌نابی وه‌زیری په‌روه‌رده " چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وپێش ئاگاداری ئه‌وه‌شیدا له‌حاڵه‌تێك "ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته " ڤایره‌سی كۆرۆنا له‌كوردستاندا گه‌شه بسه‌نێت و ببێته هۆی هه‌ڕه‌شه له‌ژیانی قوتابیه‌كان و مامۆستا به‌ڕێزه‌كان، ئێمه ئه‌وكاته ناچار ده‌بین هه‌نگاوی تر بنێین كه به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانی ئێمه مه‌جبور ده‌بین ده‌وام ڕابگرین."، دەشڵێت" بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بەکۆرۆنا لەقوتابخانەکاندا تۆمارنەکراوە لەسەر دەنگۆکانی بڵاودەکرێنەوە لەوبارەیەوە ئێمە بەدواداچوون دەکەین."
"ئه‌و كاتانه‌ی كه ئێمه دامانناوه به‌شی ئه‌وه ده‌كات كه پڕۆگرامی خوێندن ته‌واو بكرێت"
لەسەرەتای وتوێژەکەدا بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە ئایا ئەمساڵ فریای تەواوکردنی پڕۆگرامی خوێندن دەکەون یا ڕێگا چارەیان چیە بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو ماوەیەی خوێندن تێیدا ڕاگیرابوو لەوەڵامدا د.سەیوان عەلی وتی" ئێمه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی یونیسێف دا دانیشتووین و قسه‌مان له‌گه‌ڵدا كردوون مه‌رجه‌كانی ئه‌وان جێبه‌جێ ده‌بێت به‌ڵام ئێمه ئه‌مساڵ وه‌رزی یه‌كه‌ممان هه‌تا 1/6 ده‌وام ده‌بێت پاش ئه‌وه تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كات له‌ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌شدا یا له 20/6 پشووه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن كه‌پشووی هاوینه‌یه، هەروەها له 1/9 وه‌رزی دووه‌می ئه‌مساڵ ده‌ست پێده‌كات هه‌تا مانگی 11، له‌ناوه‌ڕاستی مانگی 11 ش تاقیكردنه‌وه ده‌ستپێده‌كات، له 1/12 وه‌رزی یه‌كه‌می ساڵێكی تر ده‌ستپێده‌كات ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه یونسكۆ داویه‌تی ، وه ئێمه له‌گه‌ڵیان دانیشتووین و ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه ئه‌وان كردوویانه، ئه‌و كاتانه‌ی كه ئێمه دامانناوه به‌شی ئه‌وه ده‌كات كه پڕۆگرامی خوێندن ته‌واو بكرێت."
هەروەها وتیشی" ئه‌گه‌ر به‌ته‌واویش ته‌واو نه‌بێت لە 85% -90% مه‌نهه‌جه‌كه ده‌خوێنرێت كه ساڵی پار مه‌نهه‌جمان 71%- 75% ته‌واو كردبوو، وه ساڵه‌كه به‌چاكیش ته‌واوكراو هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نه‌بوو كه ببێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره."
"بڕیارێكی واشمان نییه كه‌هاوین ده‌وامی تێدابكه‌ین "
د.سەیوان عەلی وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە ئایا لەبەرنامەیاندا هەیە لەپشووی هاوین قەرەبووی تەواوکردنی پڕۆگرامی خوێندنی ئەمساڵ بکەنەوە؟ لەوەڵامدا وتی "پشووی هاوینه بۆ ئێمه تۆزێك قورس ده‌بێت چونكه پله‌ی گه‌رمی له‌وڵاتی ئێمه له 45 به‌رز ده‌بێته‌وه هه‌تا 50 ش ده‌ڕوات هه‌ندێكجار قوتابی ناتوانێت له‌هۆڵه‌كانی خوێندندا به‌رده‌وام بێت له‌خوێندن له‌و گه‌رمایه له‌به‌ر ئه‌وه من پێشبینی ناكه‌م بتوانیین له هاویندا ده‌وام بكه‌ین، وه بڕیارێكی واشمان نییه كه‌هاوین ده‌وامی تێدابكه‌ین له‌به‌ر ئه‌و گه‌رمایه و له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌به‌سه‌ر كوردستاندا هاتووه، وه‌كو ده‌زانین هاوین ده‌گاته 45 پله كه‌واته ده‌بێت هه‌رچی قوتابخانه‌یه سپلێتی تێدا بێت و ئامێری موبه‌ریده به‌ش ناكات و قوتابیه‌كان بێزار ده‌بن، وه پێشبینی ناكه‌م فێرببن ئه‌گه‌ر له‌و گه‌رمایه‌دا وانه بخوێنرێت و توانای تێگه‌یشتنی وانه‌كانیان نابێت. "
سەبارەت بەوەی ئەگەر جارێکی تر ڕێژەی تووشبوون بەکۆرۆنا لەکوردستاندا بەرز بێتەوە ئایا بڕیاری داخستنی قوتابخانەکان دەدەنەوە؟ لەوەڵامدا د.سەیوان عەلی وتی " "جه‌نابی وه‌زیری په‌روه‌رده " چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وپێش ئاگاداری ئه‌وه‌شیدا له‌حاڵه‌تێك "ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته " ڤایره‌سی كۆرۆنا له‌كوردستاندا گه‌شه بسه‌نێت و ببێته هۆی هه‌ڕه‌شه له‌ژیانی قوتابیه‌كان و مامۆستا به‌ڕێزه‌كان، ئێمه ئه‌وكاته ناچار ده‌بین هه‌نگاوی تر بنێین كه به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانی ئێمه مه‌جبور ده‌بین ده‌وام ڕابگرین."
" کێ دەسەڵاتی ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن و داخستنی قوتابخانەی هەیە؟"
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونیکردەوە " له‌فه‌رمانه وه‌زارییه‌كاندا تیایه‌تی له‌حاڵه‌تی بڵابوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سه‌كه له‌پۆلێكدا له‌قوتابخانه‌یه‌كدا ئه‌و لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی قه‌زا بۆی هه‌یه كه ئه‌و پۆله دابخات، ئه‌گه‌ر له‌قوتابخانه‌یه‌كدا بڵاوبوویه‌وه ئه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی داوه‌تێ قوتابخانه‌كه دابخات واته ده‌سه‌ڵاته‌كان شۆڕكراوه‌ته‌وه بۆ پارێزگاكان و بۆ قه‌زاكانیش كه‌په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان ده‌توانن یه‌ك پۆل دابخه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رەگشتیه‌كان ده‌توانن قوتابخانه‌یه‌ك دابخه‌ن وه‌زاره‌تیش ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه كه‌سه‌رتاسه‌ری ده‌وام ڕابگرێت ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه بزانیین ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌ی جددی له‌سه‌ر ژیانی خوێندكاران و مامۆستایان و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان. "
"ئه‌گه‌ر ببێت به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گشتگیر، ئێمه‌ش مه‌جبورین هه‌نگاوی گشتگیر بنێین "
دەربارەی دەنگۆی بوونی حاڵەتی کۆرۆنا لە چەند قوتابخانەیەک؟ د.سەیوان عەلی وتی "به‌شێوه‌ی ڕه‌سمی هه‌تا ئه‌م ساته هیچ شتێكمان پێ نه‌گه‌یشتووه، به‌دڵناییه‌وه ئێمه به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین و له ڕاستی و دروستی ئه‌و هه‌واڵه ده‌كۆڵینه‌وه‌و له‌و حاڵه‌ته ئه‌گه‌ر ڕاست بێت په‌روه‌رده‌ی گشتی ئه‌و مافه‌ی دراوه‌تێ كه قوتابخانه‌یه‌ك دابخات ، په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانیش ئه‌و مافه‌ی دراوه‌تێ كه یه‌ك پۆل دابخات به‌ڵام من دڵنیا نیم له‌و هه‌واڵه چونكه من له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه من بیستوومه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه خوێندومه‌ته‌وه من نازانم له ڕاستی و دروستی ئه‌و هه‌واڵه، بزانیین ئه‌و حاڵه‌ته ئه‌گه‌ر ڕاست بێت و ئه‌گه‌ر بزانیین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ژیانی قوتابیان به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و قوتابخانه‌یه داده‌خرێت. "
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەشکردەوە" ئه‌گه‌ر کۆرۆنا ببێت به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گشتگیر، ئێمه‌ش مه‌جبورین هه‌نگاوی گشتگیر بنێین به‌ڵام ئێستا ده‌سه‌ڵات دراوه به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان، وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پارێزگاكان بۆ داخستنی قوتابخانه‌یه‌ك یان پۆلێك له‌قوتابخانه‌كان. "
"قوتابخانه‌كان له‌وانه‌یه مه‌ترسیدارترین شوێن بن بۆ مه‌سه‌له‌ی بڵاوبوونه‌وه و گه‌شه كردنی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا له‌به‌رئه‌وه ئێمه قوتابخانه‌كانمان داخستبوو، هیچ شوێنێك نییه وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خه‌ڵك به‌كۆمه‌ڵ له‌وێ كۆببێته‌وه، هه‌ندێك قوتابخانه له 500 خوێندكار زیاتریان هه‌یه كه‌ئه‌مانه ڕۆژانه كۆده‌بنه‌وه، قوتابخانه‌كان یه‌كه‌م شوێنه چونكه زۆرینه‌ی زۆری قوتابیان له‌یه‌ك قوتابخانه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌به‌ڵام ئێمه ئه‌وه‌مانكردووه كه‌گه‌رمی پێ‌و و "ته‌عقیم" و ئه‌و شتانه‌مان له قوتابخانه‌كاندا داناوه و به‌دواداچوونمان كردووه و لیژنه‌مان داناوه بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا قوتابیه‌ك یان خوێندكارێك دیارده‌یه‌ك یان نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشیه‌كانی پێوه بێت به‌زووترین كات لێی بكۆڵدرێته‌وه، وه ئه‌گه‌ر زانیان تووشبووه جیابکرێتەوە و بنێردرێت بۆ نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكرێت."د.سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وایوت"
د.سەیوان عەلی دەشڵێت" ئێمه له‌قوتابخانه‌كاندا هه‌تا ئه‌مڕۆش یه‌ك حاڵه‌تی نه‌خۆشكه‌وتنی قوتابیان نه‌بووه به‌ڵام ئێمه حه‌ز ناكه‌ین هه‌ندێكجار ئه‌و خه‌ڵكه كۆمه‌ڵ بێت بۆ وه‌رگرتنی پله‌ی گه‌رمیان به‌ڵام هه‌ندێكجار كۆنتڕۆڵ ناكرێت به‌سه‌ریدا خه‌ڵكه‌كه كۆده‌بێته‌وه و هه‌موو كه‌س حه‌ز ده‌كات پله‌ی گه‌رماكه‌ی بپێوێت و بڕوات بۆ قوتابخانه‌كه و به ئیسراحه‌ت ده‌وامی خۆی بكات به‌ڵام هه‌ندێكجار كه‌ئه‌و قوتابیانه به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه به‌ڕاستی كۆنتڕۆڵی به‌سه‌ردا ناكرێت واته چی بكه‌ین ده‌سه‌ڵاتمان چیه"