فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت." پێم باشە زۆرینه‌ی شیعه و زۆرینه‌ی كورد هەروەها زۆرینه‌ی سونه هاوپه‌یمانی بكه‌ن ئه‌مه شتێكی باشه بۆ پێشگیری کردن لەڕووداوەکانی دوای هەڵبژاردن، به‌پێشبینی من كورده‌كان ناتوانن هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن و ببنە یەک لیست چونکە ئه‌گه‌ر لایه‌نه كوردییه‌كان ڕێكبوونایه ئه‌م شه‌ڕ فرۆشتنه‌ش به‌كورد نه‌ده‌كرا، دەربارەی ئەگەری تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بێ کورد فازڵ میرانی دەڵێت" کێشەی کورد لەعێراق کێشەی بودجە و موچە نیە خۆ له‌سه‌رده‌می (سه‌دام) بودجه ده‌درا ئێمه شه‌ڕیشمان ده‌كرد له‌گه‌ڵ سه‌دام ته‌نانه‌ت دوای ڕاپه‌ڕینیش ئاماده بوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت بەڵام چونکە کێشەی ئێمە کێشەی نەتەوایەتییە ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان جێبه‌جێ ببێت مووچه‌مان ناوێت لەبەغداد لەبەرئەوەی به‌ڕاستی هه‌موو حیزبی كوردی خه‌باتیان كردووه نه‌ك له‌پێناوی بودجه له‌پێناوی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی."
"ئێمه په‌یوه‌ندی خۆمان چاكده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غداد "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی" یه‌كڕیزی كێشه‌یه‌كی كورده ئێستا حاڵی حازر، به‌ڵام چونكه ئێمه زیاتر له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌داین و حیزبه‌كانی شیعه و سوونه له‌بنه‌ڕه‌تدا دژی قه‌زیه‌ی كوردن به‌ڵام (پارتی)یان كردۆته ڕووكه‌شه‌كه‌ی له‌به‌رئه‌وه ئێمه په‌یوه‌ندی خۆمان چاكده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غداد و به‌رگری له مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین."
"ئه‌گه‌ر لایه‌نه كوردییه‌كان ڕێكبوونایه ئه‌م شه‌ڕ فرۆشتنه‌ش به‌كورد نه‌ده‌كرا "
فازڵ میرانی لەوەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی وەفدی پارتی بەتەنها سەردانی بەغدادی کردووە؟ وتی" ئه‌گه‌ر لایه‌نه كوردییه‌كان ڕێكبوونایه ئه‌م شه‌ڕ فرۆشتنه‌ش به‌كورد نه‌ده‌كرا له‌به‌رئه‌وه به‌داخه‌وه كورده‌كان له‌ناو یه‌كدا یه‌ك نیین هه‌موومان باسی یه‌كڕیزی ده‌كه‌ین به‌ڵام چه‌ند ڕیزیین پارتی دیموكراتی كوردستان كۆڵ نادات ئێمه هه‌ر دوای یه‌كڕیزی ده‌كه‌وین به‌پێی ئه‌و ئامانجه نه‌ته‌واییانه‌ی كه‌له‌پێناویدا پارتی دروستبووه."
میرانی ئەوەشی وت" بڕیار بوو وه‌فدێك به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌حیزبه‌كان هه‌مووی له‌وێ كۆببنه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا نه‌كراوه و جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمیش هه‌ر كۆڵی نه‌داوه و ده‌یه‌وێت كورده‌كان كۆبكاته‌وه و وه‌فدێك دروست بكاته‌وه بۆ به‌غداد، كێشه‌یه‌ك هه‌یه ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌ناوخۆماندا ناكۆكیمان هه‌یه به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س له‌گه‌ڵ به‌غداد جووت ده‌بن بۆ زه‌وتكردنی مافی كورد مه‌سه‌له‌ی لامه‌ركه‌زی باسده‌كرێت یان هه‌ندێك ده‌ڵێن بائێمه هه‌روه‌كو پارێزگاكان له‌گه‌ڵ عێراقدا بین له‌سه‌ر فیدڕاڵیه‌تی خۆمان باز بده‌ین به‌سه‌ر خوێنی شه‌هیدان و ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی به‌شه‌هیدكردنمان داوه ئینجا ده‌ڵێن بائێمه وه‌كو پارێزگا له‌گه‌ڵ به‌غداد بین."
کێ دەڵێت با وەک پارێزگایەک لەگەڵ بەغداد بین مەبەستت لایەنی کوردییە؟ میرانی وتی" بەڵێ لایه‌نی كوردی له‌كوردستانه كه‌سی تر له‌كوردستان نییه."
" به‌پێشبینی من كورده‌كان ناتوانن هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن "
سەبارەت بەپێکهێنانی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق فازڵ میرانی وتی" هاوپه‌یمانی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی باشه به‌ڵام بۆ لایەنە كورده‌كان به‌پێشبینی من ناتوانن هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن له‌به‌ر ناكۆكیه‌كانیان، شیعه‌كانیش هه‌روه‌كو كوردن، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن و دژایه‌تی ڕیفراندۆم و مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك هه‌ڵوێستن به‌ڵام ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه ده‌یه‌وێت گه‌وره‌ترین پارچه‌ی (كێك) كه هی خۆی بێت بۆیه ناتوانن هاوپه‌یمانی بكه‌ن به‌بۆچوونی من ئه‌وه‌نده شه‌قامی خۆیان هه‌ستیار کردووە بەرامبەر بەکورد کەچیتر خەڵکی خۆیان بەقسەیان نەکەن."
"نه‌به‌غداد ئه‌وه‌نده به‌هێزه شت به‌سه‌رماندا فه‌رز بكه‌ن نه ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده لاوازین كه شت به‌سه‌رخۆماندا قبوڵ بكه‌ین "
ئەی بۆچی کوردەکان ناتوانن ببنە یەک لیست؟ لەوەڵامدا میرانی وتی" وه‌ڵامی ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌ها ساڵی ڕابردوو كه مام جه‌لال ساغ بوو به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ئێمه ئەوکات ده‌مانتوانی به‌ئاسانی یه‌ك لیست بین و یه‌ك لیستیش بووین، كورده‌كان بەیەک لیستی له هه‌ڵبژاردنی پێشوتری پێشوتر 77 كورسیمان هه‌بوو به‌ڵام كه له‌یه‌كتر ترازایین به‌هه‌موومان ئێستا هاتوینه‌ته‌وه سه‌ر 55-56 كورسی ئه‌مه‌ش وایكردووه چیتر کورد ئەو حسابەی جارانی بۆ نەکرێت" چونكه به‌زۆرینه و به‌كه‌مینه یاساكان ده‌رباز ده‌كه‌ن، به‌كه‌مینه و زۆرینه ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه ده‌ده‌ن، ئه‌و شوێنه به‌تاڵانه‌ی كه پشكی كورده، ئه‌و سازانه‌ی كه‌كورد هه‌یبوو له‌گه‌ڵیان له‌به‌ر لاوازبوون و نه‌بوونی هاوپه‌یمانیه‌كی كوردی، ئه‌و سازانه نه‌ماوه بۆنموونه سه‌رۆك ئه‌ركان له كورد بوو، خانه‌نشین بوو كه‌سێكی كوردی له‌جیاتی ئه‌و دانه‌نرا، هه‌ندێك وه‌زاره‌ت و بریكاری وه‌زاره‌ت و هه‌ندێك ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆ ئه‌مه‌ش ئۆباڵی میلله‌ته‌كه به‌ئه‌ستۆی هێزه سیاسیه‌كانی كوردایه ئه‌گه‌رنا نه‌به‌غداد ئه‌وه‌نده به‌هێزه شت به‌سه‌رماندا فه‌رز بكه‌ن نه ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده لاوازین كه‌شت به‌سه‌رخۆماندا قبوڵ بكه‌ین "به‌ڵام ڕه‌حمه‌تی مه‌لا ماتۆڕ وتی ئه‌وه ئاوهایه"."
وتیشی" وتم ئه‌گه‌ر زۆرینه‌یه‌كی شیعه، زۆرینه‌یه‌كی كورد، زۆرینه‌یه‌كی سونه هاوپه‌یمانی بكه‌ن باشه بۆ پێشگیری کردن لەڕووداوەکانی دوای هەڵبژاردن."
"من بێ ئومێد نیم به‌ڵام زۆریش ئومێدم نییه "
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیە بەتەنها هاوپەیمانێتی لەگەڵ وەک خۆت دەڵێی زۆرینەی شیعە و سوننە بکات بۆ هەڵبژاردنەکان بێ لایەنی تری کوردی لەوەڵامدا فازڵ میرانی وتی" ئێمه جارێ ئه‌و بڕیاره‌مان نه‌داوه چونكه به‌ڕاستی ئێستا له‌وهه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌دایەن بۆ یەک لیستی کوردی بێ ئومێد نه‌بووین باشتروایه زۆرینه‌یه‌كی كورد زۆرینه‌یه‌كی شیعه‌زۆرینه‌یه‌كی سونه ببنه هاوپه‌یمانییه‌ك كه‌من بێ ئومێد نیم به‌ڵام زۆریش ئومێدم نییه چونكه هه‌ریه‌ك مه‌به‌ستی خۆی هه‌یه، هه‌ریه‌ك چاوی له‌پارچه (كێك) كه‌یه‌تی، هه‌ریه‌ك حساباتی خۆی ده‌كات به‌ڵام ناكرێت ئێمه به‌بێ زۆرینه‌ی شیعه ببینه یه‌ك لایه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌ك لایه‌نی شیعه به‌رامبه‌ر به ئه‌وی تر بۆ ئەوەی نه‌بینه لایه‌ن له‌و كێشه‌یه باشتره."
"ئێمه و گۆڕان و یه‌كێتی و توركمان و ئاشوری، مه‌سیحی هاوبه‌شی یه‌كین له‌په‌رله‌مانێك و حكومه‌تێك "
ئێوە پێتان وایە گۆڕان و یەکێتی و لایەنە ئیسلامیەکان بەهاوپەیمانێتی و یەک لیستی لەگەڵ ئێوەدا ڕازی دەبن؟ وەڵامەکەی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەمجۆرە بوو "ئێمه و گۆڕان و یه‌كێتی و توركمان و ئاشوری، مه‌سیحی هاوبه‌شی یه‌كین له‌په‌رله‌مانێك و حكومه‌تێك كه‌پێی ده‌ڵێن په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێمه هاوپه‌یمانیین له‌وڵاتی خۆماندا به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردن من پێش بینی ناكه‌م پاش ئه‌م له‌یه‌كتر دابڕینه ئه‌و ڕه‌غبه‌ته به‌و توندییه هه‌بێت به‌ڵام له‌وانه‌یه ڕۆژگارێك بێتەوە ئه‌گه‌ر ته‌نگانه‌یه‌ك كه‌وته سه‌ر میلله‌تی ئێمه خوانه‌خواسته وه‌كو ساڵی 1988 و دوای هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و ئه‌وانه كه‌به‌ره‌ی كوردستانیمان دروستكرد پێشتر ناكۆكی حیزبیشمان هه‌بوو به‌ڵام هه‌موومان له‌یه‌ك به‌ره‌دا كۆبووینه‌وه و توانیمان سه‌رهه‌ڵدان بكه‌ینه‌وه و ئه‌م هه‌رێمه‌ش به‌و جه‌بهه‌ی كوردستانی دامه‌زراوه."
میرانی ئەوەشی دەڵێت" سیاسه‌ت عیلمێكه موسته‌لزه‌ماتی خۆی هه‌یه یان (جه‌نابت) نا‌توانیت ناوی حیزبێك بنێته ناو قوڕگم و بڵێی ئه‌و ناوه‌م پێ بڵێ کە کێ ڕازی دەبێت یا ڕازی نابێت بەهاوپەیمانی و یەک لیستی له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه له‌سیاسه‌ته‌دا بڕێكی مه‌هجوره- وازلێهێنراوه ببوره."
" كێشه‌ی ئێمه بودجه نییه خۆ له‌سه‌رده‌می (سه‌دام) بودجه ده‌درا، ئێمه شه‌ڕیشمان ده‌كرد له‌گه‌ڵ سه‌دام ته‌نانه‌ت دوای ڕاپه‌ڕینیش ئاماده بوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت. "
سەبارەت بە ئەگەری تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بێ کورد؟ فازڵ میرانی دەڵێت" له‌ڕاستیدا بیانه‌وێت یان نه‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی سیاسی به‌بێ كورد سه‌قه‌ته چونكه كورد پێكهاته‌یه‌كی گرنگه، نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مین، دووه‌م ئه‌مه خه‌ت به‌سه‌رداكێشانی میلله‌تێكه له‌وڵاتێكدا كه‌ده‌ڵێن ئێمه برای یه‌كین و هاوبه‌شی یه‌كترین ئه‌وسا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان كرد" لكل حادث حدیث."
میرانی ئەوەشی وت" "كوردیش ده‌بێت خه‌می خۆی بخوات به‌پێشبینی من نه‌عێراق به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه ئه‌و هه‌نگاوه بهاوێژێت نه‌ئێمه‌ش عێراق هانبده‌ین بۆ هه‌نگاو هاوشتنێكی وا چه‌وت."
دەربارەی ئەوەی ئایا کورد کارتی فشاری بەرامبەر بەغداد هەیە؟ میرانی وتی" خۆ نه‌ئه‌وان كارتی فشاریان هه‌یه كه‌ئێستا مووچه‌یان گرتووه ئه‌وه كارتی فشار نییه، مه‌سه‌له‌ی كورد ئێمه هه‌موومان هێزه سیاسییه‌كان ئه‌گه‌ر ڕاست بن له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕ و په‌یڕه‌و و پڕۆگرامه‌كان و سۆزی خۆمان بۆ میلله‌تی خۆمان كێشه‌ی ئێمه بودجه نییه خۆ له‌سه‌رده‌می (سه‌دام) بودجه ده‌درا ئێمه شه‌ڕیشمان ده‌كرد له‌گه‌ڵ سه‌دام ته‌نانه‌ت دوای ڕاپه‌ڕینیش ئاماده بوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت، خۆی كێشه‌ی كورد كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه،كێشه‌یه‌كی سیاسیه، كێشه‌یه‌كی كه‌لتورییه، به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌هێزه سیاسیه‌كانیش كێشه‌ی كوردی‌یان هێناوه كردویانه به‌بودجه بۆ منافه‌سه و موزایه‌ده‌ی سیاسی كه‌ئه‌مه به‌ڕای من گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی مێژووییه، میلله‌ت له‌هیچ كام له‌ئێمه قبوڵ ناكات نه‌له‌ئێستا و نه‌له‌ئاینده‌شدا."
" ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان جێبه‌جێ ببێت مووچه‌مان ناوێت لەبەغداد "
تۆ وتت کێشەی هەرێمی کوردستان کێشەی بودجە و موچە نیە لەگەڵ بەغداد ئایا ئەگەر بەغداد داواکارییە نەتەوایەتیەکانتان بۆ جێبەجێ بکات ڕازی دەبن بودجە و موچە نەدات بەهەرێمی کوردستان؟ لەوەڵامدا فازڵ میرانی وتی "ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان جێبه‌جێ ببێت مووچه‌مان ناوێت لەبەغداد، چونکە ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان جێبه‌جێكرا واته ئێمه قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت و داهاتی خۆمان بۆ خۆمان ده‌بێت، ئازاد ده‌بین، ده‌توانیین ببینه كۆنفیدڕاڵییه‌ك له‌عێراق ئه‌وسا ده‌توانیین پێكه‌وه بژین و موحتاجی بودجه‌ی ئه‌وانیش نابین چونكه به‌ڕاستی هه‌موو حیزبی كوردی خه‌باتیان كردووه نه‌ك له‌پێناوی بودجه له‌پێناوی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی."
" گەورەترین مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم "
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی بوونی مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان کە وەک باس دەکرێت ئەوەی خستەڕوو"گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان لێكدابڕینی كورده‌كان خۆیانن ئه‌گه‌رنا عێراق یان ده‌بێت به‌ده‌ستوردا بچێته‌وه چونكه له‌ساڵی 1992 وه ئێمه قه‌واره‌ی فیدڕاڵیه‌تمان ڕاگه‌یاندووه یه‌كلایه‌نه به‌ڵام له‌دوای 2003 لایه‌نی تریش قبوڵیان كردووه له 2005 له‌ده‌ستوری عێراقدا وه ده‌ستور گرێبه‌ستێكه خۆ به‌كه‌یفی ئه‌وان نییه به‌ڵام ئالیه‌تی هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌ستور خۆی ڕایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر سێ پارێزگا ده‌نگی نه‌دا به‌و هه‌موواركردنه‌وه هه‌مووار كردنه‌وه‌كه سه‌رناكه‌وێت، مه‌ترسی له‌وه‌دایه كه یه‌كێك له پارێزگاكان، هێزێكی سیاسی له‌هێزه سیاسیه‌كان ئه‌گه‌ر توانی زۆرینه‌یه‌ك ڕازی بكات كه‌ده‌نگ بدات بۆ هه‌مووار كردنه‌وه‌ی ده‌ستور ئا له‌وێدا مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌یه."
"لەمیللەتی خۆمان ناترسین "
واتە ئێوە لەوە دەترسن حیزبێکی کوردی لەگەڵ سێ پارێزگاکەی هەرێم نەبێت لەحاڵەتی هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق؟ سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەوەڵامدا وتی" ئه‌گه‌ر له‌حیزبێكیش بترسین یان له‌دوو حیزب به‌ڵام له‌میلله‌تی خۆمان ناترسین به‌بۆچوونی من میلله‌تی كورد ئه‌وه‌نده ڕۆشنبیر و نیشتیمانپه‌روه‌ر و ئه‌وه‌نده خێزانی شه‌هید و له‌سێداره‌دراو و ئه‌نفالكراوی تێدایه كه له‌پێناوی ئه‌م هه‌رێمه‌دا نایكه‌نه قوربانی مووچه‌یه‌كی ئه‌مڕۆ بۆ ئاینده‌یه‌كی نادیار."
"ئێمە ئێستاش هەستیار دەبین"
فازڵ میرانی لەوتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە بۆچی جۆرێک لەهەستیاری بەپارتی دیموکراتی کوردستانەوە دیارە کاتێک باسی ئەوە دەکرێت بەغداد ڕاستەوخۆ خۆی موچە بدات بەپارێزگایە و مامەڵەی ڕاستەوخۆی لەگەڵدا بکات؟ میرانی وتی"ئێمه ئێستاش هه‌ستیار ده‌بیین تاپێمان بكرێت به‌رهه‌ڵستی ئه‌و بیرۆكه ده‌بین چونكه دابڕانی پارێزگایه‌ك له‌پێناوی مووچه‌دا له‌فیدڕاڵیه‌ته‌وه له‌هه‌رێمه‌وه بۆ لای به‌غداد ئه‌مه خۆی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه و ئێمه به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌وه ده‌بیین، به‌بۆچوونی من له‌ئێمه زیاتر ڕۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌دارانی كورد میلله‌تی ئێمه دژی ئه‌وه ڕاده‌وه‌ستێت ئه‌گه‌ر میلله‌ت ڕازی بێت قوربانی به‌فیدڕاڵیه‌تی خۆی و هه‌رێمی خۆی بداته‌وه له‌پێناوی ئه‌وه‌ی به‌ناوی لامه‌ركه‌زییه‌ت بچێت مووچه له به‌غداد وه‌ربگرێت ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی تره ئه‌وسا بامیلله‌ت حوكمی خۆی بدات ئه‌گه‌ر حیزبێك به‌ته‌نها ئه‌مه بكات ئه‌م میلله‌ت حكومی لەبارەوە دەدات به‌ڵام ئه‌گه‌ر میلله‌ت خۆی ڕازی بێت خۆ ئێمه نا‌توانیین به‌رامبه‌ر زۆرینه‌ی ڕای میلله‌تی خۆمان ڕابوه‌ستین."
" كاڵفامییه ئێمه ئه‌گه‌ر بڕوا بكه‌ین ئه‌و وڵاتانه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌یان دابه‌شكردووه كل ده‌كه‌نه چاوی ئێمه له‌جیاتی خۆڵ "
واتە ئێوە پێتان وایە داواکاری مامەڵەی ڕاستەوخۆی بەغداد لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێم پیلانێکی دەرەکیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان؟
فازڵ میرانی دەڵێت" ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكی قوڵ و ستراتیجییه ناكرێت هه‌رگیز خۆشباوه‌ڕ بین كه‌ئه‌و وڵاتانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌یان دابه‌شكردووه ئێمه هه‌زار ساڵ پێش عه‌ره‌ب له‌عێراق بووین به‌ڵام له‌كوردستانی عێراق ئه‌وسا كوردستان عایدی عێراق نه‌بووه، عه‌ره‌ب له‌دواییدا هاتونه‌ته ئه‌م وڵاته ئه‌گه‌ر سنوره‌كه‌ی بزانیین، دووه‌میان كاڵفامییه وه‌كو كاك مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت ئێمه ئه‌گه‌ر بڕوا بكه‌ین ئه‌و وڵاتانه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌یان دابه‌شكردووه كل ده‌كه‌نه چاومان له‌جیاتی خۆڵ بۆئه‌وه‌ی فیدڕاڵیه‌تی ئێمه بمێنێته‌وه و گه‌شه بكات له‌دواجاردا به‌دیدی ئه‌وان ببێته ده‌وڵه‌تێك، به‌بۆچوونی من ئه‌وانه‌ی ئه‌م ئاڵایان هه‌ڵگرتووه یان ئه‌م بیرۆكه‌یان ( ئه‌داپ) كردووه ته‌به‌نییان كردووه بیری خۆیان نییه، وه به‌بێ پشتیوانی یه‌كێك له دراوسێكانی ئێمه ناتوانن ئه‌مه ببه‌نه‌سه‌ر."