سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندنێکیان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەڵێن ئاگاداری ئەو دانپـیادانانە نیـین کە لە لایەن ئەنجومەنەکەیانەوە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بەو 5 کەسەی لە بادینان دەستگیرکراون.
هەریەک لە سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی زانیاری و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه ڕاگەیاندنەکەیان بڵاوکردەوە لە پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی دان‌پـیادانانی شێروان شێروانی، شڤان سەعید بەڕۆژکی، ئەیاز کەرەم پەرچی، هاریوان عیسا و گوهدار محەمەد ئەمین.
ئەم 3 ئەندامەی ئەنجومەنی ئاسایشی کە هەرسێکیان لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانن، لە ڕاگەیاندنەکەیاندا دەڵێن به هیچ جۆرێک ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه نین كه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاوكراونه‌ته‌وه، بۆیە سیفه‌تی فه‌رمیبوون وه‌رناگرن.
دەشڵێن" هه‌ر جۆره به‌یاننامه‌یه‌ک ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر به ئاگاداریی ئێمه نه‌بێت و پێشتر له راستی و دروستییه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بین، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌مڕۆش، ته‌عبیر له رای فه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات."
بڵاوکردنەوەی دانپـیادانانەکان و ئەم ڕاگەیاندنە پاش ئەوە دێن کە لاهور تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوێنێ چوارشەممە لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە ڕەخنەی توندی لە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرت، وە نووسیویەتی بە ڕێگەی هەڕەشەکردن 3 کەسی ئازادکردووە کە تۆمەتبارن لە کەیسی پەلاماردانی غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق.