د.بژار مو‌سا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر دەڵێت" هۆکاری سه‌ره‌کی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون و مردن بەکۆرۆنا لەئێستادا لەهەرێمی کوردستان سستی پابه‌ندبوونی ڕێنماییه‌کانه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، دەشڵێت" دۆخه‌که له‌مه‌ترسیدایه و هاوڵاتیان سه‌رکاروانی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م مهترسیهن، ئه‌گه‌ر هاوڵاتییان پابه‌ندبن پێشبینییه‌کانمان باشده‌بێت، ئه‌گه‌ریش هاوکارمان نه‌بن پێشبینیه‌کان به‌ڕاستی خراپ ده‌بن."
"ئه‌وانه‌ی لهخانهوادایهک که‌سێک تووشده‌بێت ده‌رده‌که‌وێت ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که به‌ته‌واوه‌تی تووشی ئه‌م په‌تایه‌بوون"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند" دوابه‌دوای دوو مانگ زیاتره ده‌بینیین له‌سه‌ره‌تای مانگی دوو به‌داخه‌وه حاڵه‌ته‌کان دووباره ژماره‌ی توشبوون له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش به‌ڕاده‌یه‌که که‌ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ مه‌ترسی زیاتره و ژماره‌ی توشبوو زیاتره به‌داخه‌وه خه‌ڵکێکی زۆر تووشی کۆرۆنا ده‌بێت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی لهخانهوادایهک که‌سێک تووشده‌بێت ده‌رده‌که‌وێت ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که به‌ته‌واوه‌تی تووشی ئه‌م په‌تایه‌بوون بۆ هه‌مووان گوازراوه‌ته‌وه بۆیه پابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه‌کان تاکه ڕێگه‌یه بۆ که‌مکردنه‌وه و هێنانه خواره‌وه‌ی ئه‌م توشبوونه."
" هۆکاری سه‌ره‌کی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون سستی پابه‌ندبوونی ڕێنماییه‌کانه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه "
د.بژار مو‌سا ڕونیکردەوە" هۆکاری بەرزبوونەوەی تووشبوون بەکۆرۆنا چه‌ند هۆکارێکه واتە ته‌نها هۆکارێک نییه به‌ڵام هۆکاری سه‌ره‌کی سستی پابه‌ندبوونی ڕێنماییه‌کانه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، وه هۆکاری دووه‌م گۆڕانی ئه‌و ڤایڕهسهیه که به‌سه‌ریدا هاتووه بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌خێرایی بڵاوببێته‌وه ئه‌مه‌ش به‌داخه‌وه به‌ڕاستی مه‌ترسی ئه‌م ڤایڕه‌سه پیشان ده‌دات جێگه‌ی ترسناکی زۆره ئه‌م ڤایڕه‌سه، بۆیه داوا له‌هاوڵاتیان ده‌که‌ین زیاتر پابه‌ندی ڕێنماییه‌کان بن."
"هۆکاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن"
سەبارەت بەبەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن بەکۆرۆنا؟ د.بژار وتی" هه‌مان هۆکار که‌باسمکرد له‌به‌رئه‌وه‌ی توشبوو زۆره که‌توشبوو زۆربوو، ئه‌م تووشبونه نسبیه- ڕێژه‌ییه بارودۆخه‌کان، بارودۆخی سوک ڕێژه‌ی نزیکه‌ی 80% -90%یه، وه بارودۆخی قورس نزیکه‌ی 5% - 8% یه کهبهقورسی ده‌یگرن به‌ڵام به‌شێکیشیان زۆر به‌توندی ده‌یگرین و دۆخیان ناجێگیرده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌شێک پێکده‌هێنن کاتێک که‌ژماره‌ی توشبوو به‌رزده‌بێته‌وه ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی بارودۆخیان ناجێگیره ده‌که‌ونه بارودۆخێکی سه‌خت ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌مان هۆکار ده‌بێته‌هۆی به‌رزی ژماره‌ی به‌داخه‌وه گیانله‌ده‌ستدان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان بۆ خانه‌واده‌کانیان ده‌نێرین ئومێده‌وارین هاوڵاتییان به‌ده‌م داواکارییه‌کانمانه‌وه بێن بۆئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه بتوانیین ڕێژه‌ی توشبوون که‌مبکه‌ینه‌وه."
وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە بۆچی لەڕابردوودا ڕۆژ هەبووە لەهەرێم هیچ کەس بەکۆرۆنا نەمردووە یاخود ڕێژەی توشبوونەکانیش زۆر نزمبوو بەڵام ئێستا بەوشێوەیە ڕێژەکان بەرزبۆتەوە؟ لەوەڵامدا د.بژار دەڵێت" ئه‌گه‌ر بێین ببینین ڤایڕهسهکان که بڵاوده‌بنه‌وه له‌هه‌موو جیهان (pandemic -په‌تا) به‌شه‌پۆل دێت واته یه‌که‌مجار دێن شه‌پۆلێک دروستده‌که‌ن و دێنه‌وه خواره‌وه، خێرا بڵاوده‌بنه‌وه ژماره‌ی توشبوو به‌رزده‌بێته‌وه تاده‌گاته لوتکه و دێته‌وه خواره‌وه پاشان ماوه‌یه‌کی تێده‌په‌ڕێت دوباره ژماره‌کان به‌رزده‌بێته‌وه ئه‌وه سروشتی په‌تاکانه له‌هه‌ر وڵاتێک یاخود له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ک ڕووده‌دات، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌گه‌ر ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه 2020 کاتێک حاڵه‌ته‌کان زۆر به‌رزبوویه‌وه گه‌یشته لوتکه و هاته‌وه خواره‌وه ئێمه له‌سه‌ره‌تای مانگی یه‌ک و سه‌ره‌تای مانگی دوو ئه‌مساڵ به‌ڕاستی حاڵه‌ته‌کان زۆر زۆر که‌م بوو 5-10 حاڵه‌ت بوو ، گیانله‌ده‌ستدان زۆربه‌ی ڕۆژه‌کان نه‌بوو به‌ڵام دواجار ژماره‌ی توشبوو بهرزبوویهوهئهمه سروشتی په‌تایه، شه‌پۆله‌که دێته‌وه و ژماره‌ی توشبوو به‌رزده‌بێته‌وه و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رز ده‌بێته‌وه."
"تائێستا نەخۆشخانەکان پڕنەبوون"
د.بژار مو‌سا ئەوەشی وت" ئێمه هه‌نگاوه‌کانمان چڕکردۆته‌وه له‌په‌یڕه‌وی کردنی ڕێنمایه خۆپارێزییه‌کان ئه‌وه هه‌نگاوی سه‌ره‌کیمانه بهپاندکردنی هاوڵاتیان به‌جێبه‌جێکردنی ڕێنماییه‌کان هەروەها به‌رده‌وام تیشکیشمان له‌سه‌ر به‌هێزکردنی نه‌خۆشخانه‌کان و به‌دواداچوون بۆ کاروباری نه‌خۆشخانه‌کان و به‌رده‌وام پێداچوونه‌وه ده‌کرێت سوپاس بۆخوا تاوه‌کو ئێستا ژماره‌ی توشبووانی ناو نه‌خۆشخانه‌کان پڕنه‌بووه واته قه‌ڕه‌وێڵه هه‌یه به‌ڵام پێویسته هاوڵاتیان هاوکاربن، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی توشبووان به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه بێت دۆخه‌که زه‌حمه‌تر ده‌بێت بۆ ئێمه وه‌کو پزیشکان و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی تکا له‌هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین هاوکارمان بن و ئێمه‌ش بتوانیین پلانه‌کانمان جێبه‌جێ بکه‌ین، وه گرنگترین پلانمان په‌یڕه‌وکردنی ڕێنماییه خۆپارێزییهکانه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه و پابه‌ندکردنیانه به‌م ڕێنمایانهوه."
"رۆژی چوارشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی زانستی ئه‌نجام ده‌ده‌ین وه‌کو ته‌ندروستی هه‌ولێر پێشنیاره‌کانی خۆمان ده‌خه‌ینه "
دەربارەی ئەگەری ڕاگەیاندنی قەدەغەی گشتی هاتوچۆ؟ وتەبێژی تەندروستی هەولێر وتی" ئێمه ناتوانین بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نیین، ئێمه رۆژی چوارشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی زانستی ئه‌نجام ده‌ده‌ین وه‌کو ته‌ندروستی هه‌ولێر پێشنیاره‌کانی خۆمان ده‌خه‌ینه ڕوو به‌ڵام له‌ئێستادا هیچ پێشنیارێکمان نییه بۆ هیچ بابه‌تێک نهلهڕاگهیاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه لهڕانهگهیاندنی بۆیه ئمه ده‌وه‌ستێته سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی لیژنه‌ی زانستی، وه ئه‌م لیژنه‌یه ڕاسپارده‌کانیان پێشکه‌ش به‌سه‌رووی خۆیان و لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا ده‌که‌ن."
" دۆخه‌که له‌مه‌ترسیدایه و هاوڵاتیان سه‌رکاروانی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م مهترسیهن "
بێگومان ئێستا مه‌ترسیداره تووشبوو زۆره ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌رکه‌سێکمان بێین سەیری ناو سۆشیال میدیای خۆمان بکه‌ین ده‌بینیین پرسه‌نامه زۆره که‌ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌که له‌وه‌ی گیانله‌ده‌ستدان زۆره ڕۆژانه له‌ڕاگه‌یاندنه‌کان مردوو هه‌یه5،6،7 مردوو ئه‌مه به‌ڕاستی ژماره‌یه‌کی زۆره بۆیه پێمان وایه دۆخه‌که له‌مه‌ترسیدایه و هاوڵاتیان سه‌رکاروانی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م مهترسیهن من 1 تا 10 ناتوانم هیچ ژماره‌یه‌ک بۆ پلەی مەترسییەکە دابنێم له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه پێویستی به‌هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی شیکاریانهیه و من ناتوانم هیچ ژماره‌یه‌ک دابنێم."
" ئه‌گه‌ر هاوڵاتییان پابه‌ندبن پێشبینییه‌کانمان باشده‌بێت، ئه‌گه‌ریش هاوکارمان نه‌بن پێشبینیه‌کان به‌ڕاستی خراپ ده‌بن "
د.بژار مو‌سا سەبارەت بەپێشبینییان دەڵێت" پێشبینی ده‌که‌ین هاوڵاتیان پابه‌ندبن به‌ڕێنماییه‌کان خۆ ئه‌گه‌ر پابه‌ندبن پێشبینییه‌کانمان باشده‌بێت، ئه‌گه‌ریش هاوکارمان نه‌بن پێشبینیه‌کان به‌ڕاستی خراپ ده‌بن بۆیە ئاستی مەترسیداری دۆخەکە ده‌وه‌ستێته‌وه سه‌ر پابه‌ندی هاوڵاتیان بەڕێنماییەکان."