گوڵستان باقی نهێلی ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەپەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەم وتووێژەدا باس لەبۆچوونی لیژنەکەیان دەکات لەسەر بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە بۆ خوێندنی ئۆنلاین.
"وەزارەت بۆ خوێندنی ئۆنلاین ڕاوێژی بەلیژنەکەمان کرد "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا گوڵستان نهێلی سەبارەت بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردە بۆ خوێندنی ئۆنلاین ئایا بۆچونی لیژنەکەیان وەرگیراوە وتی" ئێمه وه‌کو لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له‌په‌رله‌مانی کوردستان چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کمان کرد له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ڕاوێژ‌مان زۆر کرد له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت هه‌ر له‌جه‌نابی وه‌زیر که له‌گه‌ڵ ئێمه به‌رده‌وام بوو واته ڕاوێژییان پێمان دەکرد به‌ڵام ئێمه وه‌کو لیژنه هه‌ر ڕاوبۆچوونی خۆمان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئێمه زۆر حه‌زمان ده‌کرد پرۆسه‌که له‌نێو کامپه‌س بکرێت واته قوتابی بچنه ناو هۆڵه‌کانی خوێندن چونکه ده‌زانیین له‌وێ زۆر باشتره بخوێنن به‌ڵام له‌مه‌سه‌له‌ی ڕاوێژ به‌ڵێ ڕاوێژ هه‌بوو له‌نێوان ئێمه و له‌نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردە."
هەروەها وتی" هه‌فته‌ی ڕابردوو ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت کۆبووینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته که ئایا چی بکرێت باشه؟ جه‌نابی وه‌زیریش وتی ئه‌گه‌ر به‌دیلێک هه‌بێت جێگه‌ی خوێندنی ئه‌لکترۆنی و هه‌روه‌ها ئۆنلاین بگرێته‌وه پێمان بڵێن وه‌کو لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ئایا چی بکرێت باشه؟ وه چی به‌دیلێک هه‌یه هه‌تا گوێ له‌ئێوه بگرین و جێبه‌جێی بکه‌ین؟ به‌ڵام ئێمه بینیمان که‌مه‌ترسی زۆر زۆره هه‌م له‌سه‌ر گیانی قوتابیان و هه‌م له‌سه‌ر گیانی مامۆستایان له‌به‌رئه‌وه هیچ به‌دیلێک نه‌بوو جێگه‌ی ئه‌وه بگرێته‌وه چونکه نا‌توانیین بڕیارێک بده‌ین و به‌یانی ببێته شتێکی مه‌ترسیدار بۆ خه‌ڵک. "
"ده‌زانیین خوێندنی ئۆنلاین تاڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتوو نییه و ئاستی زانستی زۆر زۆر خراپ بووه "
واتە ئێوە پێتان وایە پڕۆسەی خوێندنی ئۆنلاین سەرکەوتوو بێت بۆ هەرێمی کوردستان؟ لەوەڵامدا گوڵستان نهێلی وتی " ئه‌و بابه‌ته کۆبوونه‌وه‌ی زۆرمان له‌سه‌ر کرد ئێمه له‌ده‌ستپێکی په‌یدابوونی ڤایڕه‌سی کۆرۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بووین خوێندن به‌ئۆنلاین و ئه‌لکترۆنی بێت ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی دژی ئه‌و شتانه بووین چونکه ده‌زانیین بارودۆخی خه‌ڵک چۆن بوو، بارودۆخی دارایی خه‌ڵک چۆن بوو واته ژێرخانێکی باشمان نه‌بوو له‌هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام ده‌زانیین بارودۆخی خه‌ڵک چۆن بووه له‌به‌رئه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه نه‌بووین به‌ڵام ئێستا بۆته شتێکی تر ده‌زانیین تاڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتوو نییه و ئاستی زانستی زۆر زۆر خراپ بووه به‌ڵام شتێکی تر هه‌یه ئه‌ویش مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی قوتابیان زۆر زۆر بووه ده‌بینین ڕۆژانه قوتابیان تووش ده‌بن و مامۆستا تووش ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه پرۆسه‌ی خوێندنیش تاڕاده‌یه‌ک ڕاده‌وه‌ستێت. "
"وەزارەت بەئێمەی وت چ شتێک هەیە بیکەین بڕیاری خوێندنی ئۆنلاین ناچارییە"
ئەندامەکەی لیژنەی پەروەردەو و خوێندنی باڵا دەشڵێت"به‌ڵێ ئێمه ده‌زانیین پرۆسه‌که چۆنه به‌ڵام له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تیش پێمان وتن و جه‌نابی وه‌زیریش وتی ئه‌گه‌ر شتێکی تر هه‌بێت و باش بێت له‌جیاتی ئه‌وە (خوێندنی ئۆنلاین) چونکه ئه‌وانیش ده‌زانن تاڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتوو نییه ئێمه‌ش ده‌زانیین سه‌رکه‌وتوو نییه له‌به‌رئه‌وه ئێمه له‌سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵیدا نه‌بووین بهوهزارهتیشمان ده‌وت که ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه نیین ئه‌و بڕیاره بده‌ن به‌ڵام وه‌زاره‌ت ده‌ڵێت چ شتێک هه‌یه بیکه‌ین ئه‌وه بڕیارێکی ناچارییه ئێمه ده‌یده‌ین، بڕیارێکه ئێمه‌ی ناچارکردووه و ئه‌و قسانه بکه‌ین که بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه بده‌ین به ئۆنلاین یان به ئه‌لکترۆنی بێت چونکه باردۆخ ئه‌وه‌مان لێده‌خوازێت."
"وەزارەت وتی خه‌ڵک مۆبایلی هه‌یه و سیسته‌می ئه‌لکترۆنیش بەجۆرەیە له‌سه‌ر مۆبایلیش دەتوانن بخوێنن و داونلۆدی بکه‌ن"
گوڵستان نهێلی وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە ئایا هەموو قوتابیان و خوێندکاران لەکوردستان کۆمپیوتەر و پێداویستی خوێندنی ئۆنلاین-ییان هەیە؟ لەوەڵامدا ئەندامەکەی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی هەرێم (گوڵستان نهێلی) وتی" ئه‌و بابه‌ته گه‌یشته لیژنه له‌به‌رئه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵیدا نه‌بووین واته ئێمه زانیمان که‌بارودۆخی خه‌ڵک چۆنه ناتوانن لاپ‌تۆپ و ئه‌و شتانه بکڕن و له‌سه‌ری بخوێنن، ده‌زانیین بارودۆخ زۆر زۆر زه‌حمه‌ته له‌به‌رئه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت کۆبووینه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئایا بارودۆخی خه‌ڵک ئه‌وه‌نده خراپه چۆن بتوانن ئه‌و شتان بکڕن؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن خه‌ڵک مۆبایلی هه‌یه و سیسته‌می ئه‌لکترۆنیش وه‌هایه له‌سه‌ر مۆبایلیش دەتوانن بخوێنن و داونلۆدی بکه‌ن، واته مه‌رج نییه خه‌تی ئه‌نته‌رنێت هه‌بێت ده‌توانن خه‌زنی بکه‌ن و دواتر بخوێنن له‌سه‌ری، له‌سه‌ر ئه‌و شتانه زۆر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت قسه‌مانکرد و چه‌ندجار کۆبووینه‌وه، ئێمه دژی هه‌موو ئه‌و شتانه بووین به‌ڵام بۆته ڕێگه‌یه‌کی ناچاری و بڕیارێکه زۆر فشاره بۆ ئێمه و بۆ وه‌زاره‌تیش."
گوڵستان نهێلی ئەوەشی وت" ئێمه پێمان وتن هه‌ن له‌ناو ماڵدا پێنج قوتابین ئایا ئه‌وان چی بکه‌ن و بارودۆخیان چۆنه به‌ڕاستی ئه‌وه بڕیارێکی سه‌خت بوو بۆ ئێمه‌ش بۆ ئه‌وانیش به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته له‌ڕێگه‌ی من بێت یان له‌ڕێگه‌ی یه‌کێکی تر بێت ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌رنابێت ئه‌گه‌ر من مۆبایلێک بۆ که‌سێک په‌یدا بکه‌م، به‌ڵام بڕیارێکه تاڕاده‌یه‌ک باش ده‌بێت چونکه ده‌زانیین خه‌ڵک مۆبایلی هه‌یه به مۆبایل چاره‌سه‌ر ده‌بێت."
"ئایا بڕیاری دەرچوونی گشتی هەیە بۆ ئەمساڵ؟"
ئایا بڕیاری دەرچوونی گشتی هەیە بۆ ئەمساڵ؟ لەوەڵامدا گوڵستان نهێلی وتی" ئه‌و پرسیاره‌شمان له‌ستافی وه‌زاره‌ت کرد به‌ڵام بڕوا ناکه‌م بڕیارێکی وه‌ها بێت که‌قوتابیان هه‌موویان ده‌ربچن چونکه بارودۆخ زۆر سه‌خته به‌تایبه‌ت له‌پۆلی دوانزه ئه‌گه‌ر هه‌موویان داخڵ بکرێن بۆ تاقیکردنه‌وه‌کان و ده‌رچووبن ئایا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چۆن ده‌توانێت ئه‌و قوتابیانه هه‌موو له زانکۆ و په‌یمانگاکان وه‌ربگرێت!"
نهێلی ڕاشیگەیاند"ئێستا بۆته سیسته‌می ئه‌لکترۆنی ئه‌گه‌ر بارودۆخ باش بێت ئینشائه‌ڵا ده‌چنه‌وه ناو کامپه‌س ده‌خوێنن پۆلی یه‌کی بنه‌ڕه‌تی تاپۆلی یانزه‌ی ئاماده‌یی به‌ڵام هێشتا ماوه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و شتانه بدرێت که ئایا قوتابی هه‌موویان دهربچێنرێن یان نا؟ چونکه ئێستا بڕیار هاتووه کهئهلکترۆنی بۆته ئیجباری تابارودۆخ باش بێت ئه‌مساڵ به‌ڵکو بتوانن بچنه ناو کامپه‌س بخوێنن و دووباره ده‌ست به‌پرۆسه‌ی خوێندن بکه‌نه‌وه."