پڕۆفیسۆر د.جەوهەر فەتاح سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لەم وتووێژەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە خوێندن لەزانکۆکەیان دەکات و دەڵێت " نزیکەی لە 85% ی پڕۆگرامەکانی خوێندن لەزۆربەی کۆلێژەکان خوێندراوە..دوای جەژن دەست دەکرێت بەتاقیکردنەوەکان، تا کۆتایی ساڵ دەتوانین لە 90% پرۆگرامه‌کانی خوێندن بەشێوەیەکی ڕێکوپێک تەواوبکەین ."
"هه‌تا ئێستا ئێمه هیچ گرفتێکی ئه‌وتۆمان نه‌بووه "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین دەربارەی کاریگەری کۆرۆنا لەسەر پڕۆسەی خوێندنی باڵا وتی" ئێمه وه‌کو زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له 4-10 ساڵی خوێندنی 2020-2021 مان ده‌ستپێکرد به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ڕێکوپێک به‌پێی پلانی وه‌زاره‌ت که پێی ده‌وترێت پلانێکی ئاوێته، هه‌تا ئێستا ئێمه هیچ گرفتێکی ئه‌وتۆمان نه‌بووه به‌پێی پلانی خوێندنه‌که که وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا په‌سه‌ندی کردووه و هه‌موو ڕێنماییه‌کانی ته‌ندروستی که له لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆناوه ده‌رده‌چێت، هه‌موو ڕێنماییه‌کانمان به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک به‌جێگه‌یاندووه."
هەروەها وتیشی" هیچ گرفتێکمان نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه بهشهناوخۆییهکانیشمان بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێرن ئه‌وانیش به‌هه‌مان ڕێنمایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کردۆته‌وه ، وه هه‌موو قوتابیان ئاماده‌ییان هه‌یه به‌ڵام به‌ڕێژه بۆنموونه قوتابی هه‌یه هه‌فته‌ی چوار ڕۆژ له کۆلێژ ئاماده ده‌بێت، قوتابی هه‌یه هه‌فته‌ی سێ ڕۆژ، قوتابی هه‌یه هه‌فته‌ی دوو ڕۆژ به‌پێی خشته‌ی وانه که قوتابیه‌که وانه‌که‌ی لێ وه‌رده‌گرێت، هیچ گرفتێک نه‌بووه که ڕۆژێک له‌ڕۆژان بڵێت ئه‌و قوتابیه نه‌یتوانی بێت به‌ڵام خشته‌که له‌به‌شی کۆلێژه‌که داده‌نرێت بۆ وانه‌ی هه‌فتانه قوتابییه‌کان هه‌موویان پابه‌ند ده‌بن، وه‌کو هه‌موو ساڵانیش هه‌رگیز نه‌بووه ڕۆژێک له‌ڕۆژان بڵێن هه‌موو قوتابیه‌کان به‌هه‌مان ژماره له‌پۆله‌که ئاماده ده‌بێت ڕێژه‌ی نه‌هاتنی (1،2،3،4) له‌هۆڵه‌که وه‌کو ساڵانی ڕابردوو هه‌رده‌بێت، قوتابی هه‌یه له‌وانه‌یه له‌ناو کۆلێژ بێت به‌ڵام گرفتێکی هه‌یه و نایه‌ته هۆڵی خوێندن."
" نزیکەی لە 85% ی پڕۆگرامەکانی خوێندن لەزۆربەی کۆلێژەکان خوێندراوە..دوای جەژن دەست دەکرێت بەتاقیکردنەوەکان"
د.جەوهەر فەتاح ئاماژەی بەوەکرد تا ئێستا لەزانکۆکەیان ڕێژەیەکی باش لەپڕۆگرامی خوێندن خوێندراوە، لەو ڕوەوە وتی" ڕێژه‌ی خوێندنمان تا ئه‌مکاته‌ی قسه‌ده‌که‌م له‌زۆربه‌ی کۆلێژه‌کان وه‌کو زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین زیاتر له 80% جێبه‌جێ کراوه ئه‌گه‌ر به‌هۆی بوونی په‌تای کۆرۆنا ئێمه بتوانیین ڕێژه‌ی ئاستی خوێندن 80% به‌رزبکه‌ینه‌وه که‌واته ئێمه سه‌رکه‌وتوو بووین له‌و پرۆسه‌یه‌ی که پلانی خوێندنمان جێبه‌جێکرد بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021، وه "ئینشائه‌ڵا" له‌دوای جه‌ژن له‌مانگی پێنجه‌وه ده‌ست به‌تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌که‌ن به‌پێی هه‌مان ڕێنماییه‌کانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا."
" تا کۆتایی ساڵ دەتوانین لە 90% پرۆگرامه‌کانی خوێندن بەشێوەیەکی ڕێکوپێک تەواوبکەین "
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ڕونیکردەوە" هه‌روه‌کو وتم تائێستا نزیکه‌ی 80% بۆ 85% مان ته‌واو کردووه، وه به‌رده‌وامیشین هه‌تا ده‌گه‌ینه مانگی پێنجیش که تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌ستپێده‌کات به‌و بڕوایه‌ین ئێمه بتوانیین زیاتر 90% ی پرۆگرامی خوێندنه‌که‌ی خۆمان به‌تایبه‌تی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین، وه له‌هه‌موو زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام من له‌سه‌ر زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین قسه ده‌که‌م ده‌توانیین لە 90% پرۆگرامه‌کانی خوێندن به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ڕێکوپێک به‌شێوه‌یه‌کی زۆر جوان به‌بێ ئه‌وه‌ی گرفتێکی وا هه‌بێت جێبه‌جێمان کردووه و جێبه‌جێشی ده‌که‌ین."
"دۆخی بەشە ناوخۆییەکان "
دەربارەی دۆخی بەشەناوخۆییەکان لە دۆخی کۆرۆنا؟ د.جەوهەر فەتاح سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند" هه‌تا ئێستا ئێمه خوێندنمان ڕانه‌وه‌ستاوه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی که له‌سه‌ره‌تای ساڵ له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا جێبه‌جێکرا له‌هه‌مان کاتیش‌دا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌تا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پاڵپشتێکی زۆر زۆر باشیان کردووین بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌و پێداویستیانه‌ی که بتوانیین به‌رامبه‌ر په‌تای کۆرۆنا ڕابوه‌ستین واته ئه‌و پێداویستیانه‌ی که بۆ به‌رگریکردنی کۆرۆنا وه‌کو مادده‌ی کحولی و وه‌کو ده‌مامک و ئه‌و پێداویستیانه‌ی که هه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ده‌درێته کۆلێژه‌کان و به‌شه‌کان تاوه‌کو بتوانن سوودی لێوه‌ربگرن بۆئه‌وه‌ی قوتابیان و که‌سوکاری قوتابیان بپارێزن بۆنموونه له به‌شه‌ناوخۆییه‌کان ئێمه ساڵانی پێشووتر زیاتر له 5 بۆ 6 قوتابیمان له ژورێک داده‌نا به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ هه‌ر ژورێک ته‌نها دووکه‌سمان داناوه له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوه‌کو بتوانیین که‌مترین به‌رکه‌وته له‌نێوان قوتابیه‌کان دروست بێت تاوه‌کو بتوانیین ژیانیان بپارێزین."
"لەنزیکەی سێ هەزار پشکنین بۆ قوتابیان دوو-سێ کەس پۆزەتیڤ بوون"
هەر لەسەر ئەو ڕێکارانەی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لەبەشە ناوخۆییەکان گیراونەتەبەر؟ سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین وتی" لەچوارچێوەی کارەکان بۆ ڕووبەڕوونەوەی کۆرۆنا لەبەشە ناوخۆییەکان دوێنێ و پێرێ و پێش پێرێ چه‌ند تیمێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌سوپاسه‌وه سه‌ردانی به‌شه‌ناوخۆییه‌کانی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دینی کردووە بۆ پشکنین، نه‌وه‌ک قوتابیه‌ک بۆنموونه هه‌ست به‌خۆی نه‌کردبێت و به‌ڵام توشی په‌تای کۆرۆنا بووبێت، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام و به‌لیستێکی گه‌وره ناوه‌کانمان ده‌ده‌نێ خۆشبه‌ختانه تائێستا ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر کەم توشی په‌تای کۆرۆنا بوون و ئه‌وانی تر هه‌موویان ساغ و سه‌لامه‌تن، له‌و پشکنینانه نزیکه‌ی دوو بۆ سێ هه‌زار قوتابی دوو سێ که‌س پۆزه‌تیڤیان بۆ ده‌رچووه ئه‌وانی دیکه هه‌موویان نێگه‌تیڤن که‌واته ئه‌مه ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌یه سه‌باره‌ت به ئێمه."
"خۆزگه‌مان ئه‌وه‌یه و ئومێدیشمان ئه‌وه‌یه ئه‌م په‌تای کۆرۆنایه به‌زووترین کات له‌کۆڵمان بێته‌وه و هیچ نه‌وه‌یه‌کمان بۆ دروست نه‌کات "
د.جەوهەر فەتاح سەبارەت بە پێشبینییان بۆ ئەو نەوەیەی لە ئەنجامی ئەم جۆرە خوێندنەی سەردەمی کۆرۆنا دروست دەبێت؟ وتی" خۆزگه‌مان ئه‌وه‌یه و ئومێدیشمان ئه‌وه‌یه ئه‌م په‌تای کۆرۆنایه به‌زووترین کات له‌کۆڵمان بێته‌وه و هیچ نه‌وه‌یه‌کمان بۆ دروست نه‌کات، به‌ڵێ تاڕاده‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا نه‌کردووه تاوه‌کو بتوانیین بگه‌ینه ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بڵێین نه‌وه‌یه‌کمان دروست کردووه جیاواز له‌گه‌ڵ نه‌وه‌کانی پێشوتر له‌به‌رئه‌وه سوپاسی ڕاگره‌کان و مامۆستاکان ده‌که‌ین سوپاسی قوتابیانیش ده‌که‌ین که به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه له‌وه‌ی زیاتر فێربن، وه هه‌وڵیانداوه خوێندیان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام بێت بۆیه به بڕوای خۆم تائێستا نه‌گه‌یشتوینه ئه‌و ڕاده‌یه‌ی نه‌وه‌یه‌ک دروست بێت که جیاواز بێت له‌گه‌ڵ نه‌وه‌کانی دیکه له‌به‌رئه‌وه‌ی پلانی خوێندنمان به‌سه‌رکه‌وتووی به‌جێگه‌یاندووه، وه له‌ڕێکخراوه جیهانیهکان له یونسکۆ و هه‌تا له‌ده‌ره‌وه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان پلانی خوێندنیان به‌سه‌رکه‌وتوویی جێبه‌جێ کردووه و بهسهرکهوتوویش ئینشائه‌ڵا ته‌واوی ده‌که‌ن."
"لەزانکۆکەمان توێژینەوەمان لەئاستی بەرز سەبارەت بەکۆرۆنا هەیە له گۆڤاره‌کانی جیهان بڵاوکراوه‌ته‌وه "
ئاماژەت بەوەکرد کە "ڕێکخراوه جیهانیهکان له یونسکۆ و هه‌تا له‌ده‌ره‌وه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان پلانی خوێندنیان به‌سه‌رکه‌وتوویی جێبه‌جێ کردووه " ئایا هیچ بەرهەم و توێژینەوەیەکی تایبەت بەزانکۆکانتان هەیە لەسەر کۆرۆنا؟ لەوەڵامدا سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین وتی" ئێمه سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌مان هه‌یه هه‌روه‌ها لیژنه‌شمان هه‌یه، ئه‌و لیژنانه هه‌موویان له‌و که‌سانه پێکهاتوون که تایبه‌تمه‌ندن واته تایبه‌تمه‌ندییان له‌بابه‌تی ڤایرۆسات هه‌یه، وه ژماره‌یه‌کی به‌رچاویش توێژینه‌وه‌یان کردووه و هه‌ندێک له‌و توێژینه‌وانه له‌ئاستی به‌رزیشدا هه‌یه، یه‌کێک له‌وانه توێژینه‌وه‌یه‌کی به‌رز له کۆلێژی په‌روه‌رده به‌شی بایه‌لۆژی له‌ئاستێکی زۆر به‌رز له گۆڤاره‌کانی جیهان بڵاوکراوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه کێشه‌ی دارایشمان هه‌یه په‌تای کۆرۆناش تاڕاده‌یه‌ک به‌ڵام ڕانه‌وه‌ستاوین به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام توێژینه‌وه‌کان کراوه که به‌پێی تموح نه‌بووه به‌ڵام هه‌ر ئهنجامیشداوه."
"پرۆسه‌ی خوێندنه‌که‌یان که به‌ڕێگه‌ی ئۆنلاینه جیاوازیه‌کی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قوتابیه‌کان له‌هۆڵه‌کانی خوێندن بن "
د.جەوهەر فەتاح وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە ئایا تەواو نەکردنی پڕۆگرامی خوێندن لە پەروەردە بەتایبەت بۆ پۆلی کۆتایی دوانزە کاریگەری هەبووە لەسەر ئاستی زانستی ئەو خوێندکارانەی تازە وەردەگیێن لەزانکۆ؟ لەوەڵامدا وتی " هه‌تا ئێستا پرۆسه‌ی خوێندن له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌ر به‌رده‌وامه و کۆتایی نه‌هاتووه هه‌تا ئێمه بتوانین هه‌ڵسه‌نگاندن بکه‌ین، هه‌تائێستاش قوتابیانی قۆناغی 12 هه‌ر لهخوێندندان و پرۆسه‌که‌یان به‌رده‌وامه که‌ی پرۆسه‌که‌یان ته‌واو بوو ئه‌وکات ئێمه ده‌توانیین هه‌ڵسه‌نگاندنێک بکه‌ین، به‌دڵنیایشه‌وه پرۆسه‌ی خوێندنه‌که‌یان که به‌ڕێگه‌ی ئۆنلاینه جیاوازیه‌کی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قوتابیه‌کان له‌هۆڵه‌کانی خوێندن بن به‌ڵام هه‌روه‌کو له‌سه‌ره‌تادا وتم په‌تای کۆرۆنا کاریگه‌ری کردوه‌ته سه‌ر سێکته‌ره‌کانی ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش سێکته‌ری په‌روه‌رده و سێکته‌ری خوێندنی باڵا. "