د.زانیار ئاغال پزیشکی پسپۆڕی هەناوی دەڵێت" یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که نه‌خۆشه‌کان وا لێده‌کات بارودۆخیان تێکبچێت باری دهروونییهکهیە زۆر گرنگه له‌ناو سه‌نته‌ره‌کانی کۆرۆنا پزیشکی ده‌روونی هه‌بێت به‌داخه‌وه ئێمه نیمانه کە ده‌وامیان نییه له‌و سەنتەرانە، به‌ڕاستی پزیشکان و کارمه‌نده‌کانیش پێویستیان پێیه ئه‌مه خۆ مانای ئه‌وه نییه که ئه‌م که‌سه ده‌سه‌ڵات و کۆنتڕۆڵی هه‌ناوی له‌ده‌ستدابێت تاوه‌کو پزیشکی ده‌روونی ببینێت وانییه هه‌موومان پێویستمان به‌وه ده‌بێت له‌ئه‌نجامی ئه‌و ئیشه زۆره‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پزیشک و کارمه‌نده‌یه، دەشڵێت" ته‌نانه‌ت ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که چاکده‌بنه‌وه زۆرجار وهرەقهیان بۆ ده‌که‌ین پزیشکی ده‌روونی بیان بینن له‌ڕاوێژکارانی ده‌روونی چونکه ئه‌ویش به‌شێکی گه‌وره‌یه له چاره‌سه‌ره‌که‌یه، د.زانیار ئەوەشی وت" لەشەپۆلی سێیەمداین شەپۆلەکە زۆر زۆر قورسە نه‌خۆشخانه‌کان جێگه‌یان نه‌ماوه زۆربه‌ی زۆری نه‌خۆشه‌کان ده‌بێت ڕابگیرێت هه‌تا جێگه‌یه‌ک په‌یدا ده‌بێت."
"ئێستا وامان لێهاتووه ته‌نها ئه‌و نه‌خۆشانه بتوانرێت داخل بکرێت که پێویستیان به ئۆکسجینه "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا د.زانیار ئاغال ئاماژەی بەوەکرد" ئه‌مه شه‌پۆلی سێیه‌مه له‌شاری سلێمانی بۆ نه‌خۆشی کۆرۆنا یه‌که‌م شه‌پۆل ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی گشتی باسی بکه‌ین ئه‌وه بوو که له‌مانگی چواردا هات، دووه‌میان ئه‌وه‌ی مانگی هه‌شت و نۆ بوو مه‌به‌ستمان شه‌پۆلی ساڵی پار، ئه‌م شه‌پۆله‌ش له‌ئێستادا هاتووه ده‌توانیین بڵێین له مانگی سێ له نه‌ورۆزه‌وه دروست بوو تاوه‌کو ئێستا، ئێمه له‌شاری سلێمانی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گه‌وره‌مان هه‌یه پێی ده‌وترێت (جمهوری کۆن) ئێستا ناوی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ناوی گشتییه، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌ته‌واوه‌تی کراوه به سه‌نته‌ری چاره‌سه‌رکردنی کۆرۆنا ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی لێ داخل ده‌کرا له‌سه‌ره‌تادا که (mild) بوون واته به‌شێوه‌یه‌کی سوک گرتبویان یاخود به مامناوه‌ند گرتبویان، وه ئه‌وانه‌ش که بارودۆخیان خراپبوو ده‌چووه قۆناغی(severe ) ئه‌وه‌ی پێویستی به‌ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستکردبوو ده‌نێردران بۆ هه‌ندێک سه‌نته‌ری تر له‌وانه وه‌کو نه‌خۆشخانه‌ی (شه‌هید ئاسۆ)."
د.زانیار وتیشی" سه‌ره‌تا وه‌کو وتم به‌وشێوه‌یه بوو به‌ڵام ئێستا وامان لێهاتووه ته‌نها ئه‌و نه‌خۆشانه بتوانرێت داخل بکرێت که پێویستیان به ئۆکسجینه له‌به‌رئه‌وه‌ی جێگا نییه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌که، ڕاسته بێده‌کانی خۆی نزیکه‌ی 100 بێد ده‌بێت به‌ڵام به‌تەواوه‌تی گیراوه و پڕبۆته‌وه له نه‌خۆش، ئێمه‌ش وه‌کو ده‌وامکردنمان له‌وێ به‌ڕاستی لۆدێکی زۆر زۆرمان له‌سه‌ره به‌کارمه‌نده‌کان و به پزیشکه‌کانیش، ڕاسته ده‌واممان وای لێکراوه باڕاستیهک بدرکێنم که قورسایی بابڵێن لۆدی ئیشه‌که نه‌که‌وێته سه‌رشانمان هه‌ر لۆدی چاره‌سه‌رکردنه‌که بکه‌وێته سه‌رشانمان له‌به‌رئه‌وه‌ی دهواممهکانمان بۆشاییه‌کی بۆ دانراوه بۆئه‌وه‌ی مه‌جالی پشوودانی تێدا هه‌بێت له‌نێوان ڕۆژه‌کاندا به‌ڵام که یه‌ک ڕۆژ له‌وێ ده‌وام ده‌که‌ین به‌ڕاستی ئه‌وه‌نده قورس و ئه‌سته‌مه له‌به‌رئه‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخێکی زۆر زۆر ناخۆشدا ده‌که‌ین بۆ نه‌خۆشه‌کان و بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ش که له‌شاره‌که‌دا هه‌یه."
"دیمەنە لەبیرنەکراوەکانی تووشبووانی کۆرۆنا "
د.زانیار ئاغال کەلەنەخۆشخانەیەکی تایبەت بەتووشبووانی کۆرۆنا وەک پزیشکێک چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا دەکات باس لەو دیمەنانە دەکات کە تووشبووانی کۆرۆنا پێوەی دەناڵێنن و ناتوانێت لەبیری بکات، لەو ڕووەوە وتی" به‌ڕاستی ئێمه هه‌موو ده‌وامێک که ده‌یکه‌ین دیمه‌نی ناخۆش ده‌بینیین، چه‌ندجار هه‌بووه که دیمه‌نی زۆر باشمان بینیووه بابڵێن یاده‌وه‌ری زۆرخۆشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که له‌خوا به‌زیادبێت چاکده‌بنه‌وه، ڕێژه‌ی چاکبوونه‌وه‌ش هه‌ر زیاتره له نه‌خۆش که‌وتن یان خوانه‌خواسته مردن به‌ڵام دیمه‌نه‌کان ده‌مێنێته‌وه که ناخۆشیش بن، یه‌کێک له‌و حاڵه‌تانه‌ی که من بینیم بنه‌ماڵه‌یه‌ک بوون سێ که‌سیان داخل کرابوون هه‌رسێکیشیان باری ته‌ندروستیان ناجێگربوو، هه‌رسێکیان له‌ژێر ئۆکسجین و چاره‌سه‌ری گرانبه‌هادا بوون چونکه به‌شێک له ده‌رمانه‌کان ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه بیکڕن هه‌ندێکجار هه‌یه و هه‌ندێکجار نییه، ناخۆشترین دیمه‌ن ئه‌وه بوو بینیم که پێویستیان به‌وه بوو هه‌ردووکیان بنێردرێن بۆ ئه‌و جێگه‌یەی مابوو به‌تاڵ بوو بۆ پێدانی ئامێری ئۆکسجین و ئه‌وانه به‌ڵام جێگه نه‌بوو بۆ ئه‌وان تاجێگهیهک دۆزرایه‌وه زۆر ناخۆش بوو له بنه‌ماڵه‌که دایکه‌که ده‌یوت باکوڕهکهم بچێت به‌ڵام کوڕه‌که ئاگای لێنه‌بوو به‌ڕاستی دیمه‌نێکی زۆر زۆر ناخۆش بوو ئه‌وه له مانگی هه‌شتدا ڕوویدا، زۆری تر ڕوویداوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌م هه‌ر لهبیرماوهتهوه."
د.ئاغال دەشڵێت" به‌ڕاستی شتێکی تاقه‌ت پڕوکێنه، که‌سێک که ده‌بێت به پزیشک به‌تایبه‌تی وه‌کو پزیشکی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی بێت یان پزیشکی هه‌ناوی، ئێمه ژیانمان له‌ناو ئه‌و نه‌خۆش و حاڵه‌تی له‌ناکاو ئه‌وانه‌دا بووه بۆ چه‌نده‌ها ساڵه جاری واهه‌بوو ڕێژه‌ی نه‌خۆشمان زۆر زیاتر هه‌بووه له‌م ڕێژه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه به‌ڵام ئه‌م جیاوازییه‌ی که له‌م حاڵه‌ته‌ی کۆرۆنایه‌دا هه‌یه ئه‌وه‌یه که هه‌میشه شتێک له‌ڕووی زانستیه‌وه له‌خه‌یاڵدا هه‌یه ده‌کرا ئه‌م شته نه‌قه‌ومێت به‌مشێوه‌یه، هه‌میشه له‌بیرمانه که ده‌چین نه‌خۆشه‌که چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین ده‌کرا وانه‌بێت، واته ده‌کرا ژماره‌ی نه‌خۆشمان زۆر زۆر که‌م بێت له‌م شاره و نه‌گاته ئه‌م ڕێژه زۆره، جاری واهه‌بووه وه‌ڵامان پێ نییه بۆ هه‌ندێک له پرسیاره‌کانی نه‌خۆشه‌کان له‌وانه(ئه‌وه که‌ی ده‌رده‌چم دکتۆر؟ من بیست و پێنج ڕۆژه له نه‌خۆشخانه‌م!) نازانرێت که‌ی ده‌بێت بڕوات له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه دابینکردنی ئه‌و ئۆکسجینه نییه به‌شێکی زۆر زۆر له‌نه‌خۆشه‌کان که‌مده‌رامه‌تن که هه‌ر ناتوانێت ئامێره ساده‌کانی ئۆکسجینیش بکڕێت له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه بیر لهوهدهکرێتهوه ده‌کرا وانه‌بێت ئه‌م بارودۆخه."
"دەکرا ژمارەی تووشبووان ئەوەندە زۆر نەبێت بەهۆی خۆپارێزی توندەوە"
واتە چۆن دەکرا بارودۆخەکە بەم جۆرە نەبێت و ژمارەی نەخۆش هێندە زۆر نەبێت؟ لەوەڵامدا ئەو پزیشکە پسپۆڕە وتی" واته ده‌کرا بهخۆپاراستنێکی توندوتۆڵی خه‌ڵک به‌وه‌ی که گوێ بگرن بۆ ڕێنماییه‌کان به‌وه‌ی که ته‌نها دکتۆر نه‌خۆشی چاره‌سه‌ر بکردایه نه‌ک خه‌ڵکی تر ده‌ستی بۆ ببردایه شتێکی وا ده‌رنه‌ده‌چوو وه‌کو ئه‌م هه‌موو لێشاوه به‌هێزه ڕووبدات."
دەربارەی دابینکردنی پێداویستی خۆپارێزی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لەنەخۆشخانەکانی تووشبووانی کۆرۆنا د.زانیار ئاغال دەڵێت" به‌ڕاستی یه‌کێک له شته‌باشه‌کان سه‌ره‌تا وانه‌بوو له‌مانگی سێ وابزانم هه‌موو جیهان توشی ئه‌و که‌موکورتیه بوون له‌سه‌ره‌تادا به‌ڵام لێره ئه‌وه‌ی باشه ئه‌ده‌واته‌کان هه‌یه به‌هه‌موو شێوازی خۆپاراستنه‌وه له ماسک و (gown) بابڵێن شتێک له‌به‌ری ده‌کرێت بۆ پێشی جلهکانن، بوونی ماسکی 95 و ده‌ستکێش هه‌موو شتێک به‌رده‌سته بۆ کارمه‌ند و پزیشکه‌کان له‌مکاته‌دا که‌موکوڕیمان نییه."
"پلانێک له چاره‌سه‌ردا خه‌ریکه ده‌ڵه‌مه ده‌بێت "
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا وەک پزیشکان هیچ ئەزمونێکتان وەرگرتووە بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا؟ لەوەڵامدا د.زانیار ئاغال وتی" وه‌کو ده‌زانین بۆ وڵاتێکی بچووکی وه‌ک ئێمه به‌و توانا خراپه ئابورییه‌وه زه‌حمه‌ته بڵێین شتێکی نوێمان دۆزیوه‌ته‌وه به‌ڵام پلانێک له چاره‌سه‌ردا خه‌ریکه ده‌ڵه‌مه ده‌بێت خۆی ده‌گرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که به‌ساده‌یی و به‌سوکی ده‌یگرن پێویستیان به چاره‌سه‌ری قورس نییه، ئه‌وانه‌ی که مامناوه‌ندن زوو فریایان بکه‌وین بۆئه‌وه‌ی نه‌چێته قۆناغه خراپه‌که‌وه، به‌کارهێنانی هه‌ندێک ئه‌نتی بایۆتیک و دژه میکرۆب ده‌رکه‌وت یه‌ک سوودی نییه بێجگه له حاڵه‌تێکدا نه‌بێت که گومان بکرێت بهکتریایشی هه‌بێت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی کۆرۆناکه‌دا وه به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که بۆ ڤایڕه‌سه‌که دروستکراوه خۆشبه‌ختانه (favipiravir)هه‌یه له‌سه‌نته‌ری کۆرۆنا به‌خۆڕایی، هەروەها (remdesivir) جارجار هه‌یه ئه‌م ده‌رمانانه گرنگه له‌ژێرچاودێری پزیشکدا به‌کاربێن، وه زوو فریای نه‌خۆشه‌که بکه‌ون نه‌خۆشه‌که په‌کی نه‌که‌وێت ئه‌وه زۆر زۆر گرنگه."
" زۆر گرنگه له‌ناو سه‌نته‌ره‌کانی کۆرۆنا پزیشکی ده‌روونی هه‌بێت به‌داخه‌وه ئێمه نیمانه، ده‌وامیان نییه له‌و شوێنه به‌ڕاستی پزیشکان و کارمه‌نده‌کانیش پێویستیان پێیه "
بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا پرسیاری ئەوەی لەو پزیشکە پسپۆڕەی هەناوی کرد کە ئایا چ جۆرە هاوکارییەکی دەروونی هەم بۆ تووشبووانی کۆرۆنا وە هەم بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی هەیە تا کاریگەری درێژخایەن نەبێت لەسەرییان؟ لەوەڵامدا د.زانیار ئاغال دەڵێت" ئه‌وه بابه‌تێکی زۆر زۆر گرنگه چونکه یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که نه‌خۆشه‌کان وا لێده‌کات بارودۆخیان تێکبچێت باری دهروونییهکهیە زۆر گرنگه له‌ناو سه‌نته‌ره‌کانی کۆرۆنا پزیشکی ده‌روونی هه‌بێت به‌داخه‌وه ئێمه نیمانه، ده‌وامیان نییه له‌و شوێنه به‌ڕاستی پزیشکان و کارمه‌نده‌کانیش پێویستیان پێیه ئه‌مه خۆ مانای ئه‌وه نییه که ئه‌م که‌سه ده‌سه‌ڵات و کۆنتڕۆڵی هه‌ناوی له‌ده‌ستدابێت تاوه‌کو پزیشکی ده‌روونی ببینێت وانییه هه‌موومان پێویستمان به‌وه ده‌بێت به‌تایبه‌تی له‌ئه‌نجامی ئه‌و ئیشه زۆره‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پزیشک و کارمه‌نده‌یه، ئه‌م هه‌موو پرسیاره‌ی که وه‌ڵام نییه بۆیان، ئه‌م هه‌موو موعاناته‌ی ده‌بینرێت که‌س وه‌ستاوه بۆ جێگه‌یه‌ک ده‌بێت ئه‌وی تر بمرێت ئینجا ئه‌م بچێته شوێنی به‌ڕاستی ئه‌وه شتێکی زۆر ناخۆشه."
د.زانیار ئاغال دەشڵێت" له‌شارێکی یه‌ک ملیۆن که‌سیدا ئه‌وه‌نده قه‌ڕه‌باڵغ نییه ئێمه وه‌کو شاره‌کانی هیندستان نیین 15-20 ملیۆن که‌س بین به‌ڵام ئه‌م دیمه‌نانه که ده‌بینرێت به‌ڕاستی بوونی پزیشکی ده‌روونی بۆ نه‌خۆشه‌کان به‌تایبه‌ت زۆر زۆر گرنگه، نه‌خۆشمان هه‌یه 30 ڕۆژه نه‌ڕۆیشتۆته ماڵه‌وه و ئاوێکی نه‌کردووه به‌خۆیدا ئه‌وه‌نده‌ی بێتاقه‌تی ئه‌و بارودۆخه‌یه و دوری له‌مناڵی و ئه‌وانه ئه‌وه‌نده بێتاقه‌تی کۆرۆناکه نییه له‌به‌رئه‌وه بوونی پزیشکی ده‌روونی زۆر زۆر گرنگه له‌سه‌نته‌ره‌که‌دا هه‌بێت."
ئایا وەک پزیشکانی پسپۆڕ ئەو پێشنیارەتان بۆ لایەنی تەندروستی نەکردووە بۆ دابین کردنی پسپۆڕی دەروونی بۆ سەنتەرەکانی چارەسەرکردنی کۆرۆنا؟ لەوەڵامدا د.زانیار وتی" به‌دڵنیاییه‌وه پێشنیاری ئه‌وه‌مان کردووه بابڵێن ئیشیشی له‌سه‌رکراوه له‌لایه‌ن بهڕێوهبهرایهتیهکانهوه به‌ڵام بارودۆخێکی قورس له شاره‌که‌دا هه‌یه نه‌خۆشخانه‌کان پارچه پارچه‌ن له‌شاری سلێمانیدا وه‌کو ئه‌وه نییه سه‌نته‌رێکی گه‌وره هه‌بێت وه‌کو ئه‌وه‌ی شاری پزیشکی له به‌غداد یان ئه‌و نه‌خۆشخانه گه‌ورانه‌ی که له شاره‌کانی تردا هه‌یه کۆکراوه‌ی هه‌موو به‌شه‌کان بێت به‌یه‌که‌وه، ئه‌م پارچه پارچه‌یه وایلێکردووه ناتوانرێت له‌ڕووی ئیدارییه‌وه هه‌موو شتێک له‌ژێر ده‌ستی خۆماندا بێت به‌ڵام به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت ئیش‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و بواره زۆر گرنگه ته‌نانه‌ت ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که چاکده‌بنه‌وه زۆرجار وهرەقهیان بۆ ده‌که‌ین پزیشکی ده‌روونی بیان بینن له‌ڕاوێژکارانی ده‌روونی چونکه ئه‌ویش به‌شێکی گه‌وره‌یه له چاره‌سه‌ره‌که‌یه."
"لەشەپۆلی سێیەمداین شەپۆلەکە زۆر زۆر قورسە نه‌خۆشخانه‌کان جێگه‌یان نه‌ماوه"
د.زانیار ئاغال باسی لەدۆخی ئێستا شاری سلێمانی کرد لەڕووی بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە لەوڕووەوە وتی"حه‌زده‌که‌م له ڕادیۆ به‌ڕێزه‌که‌ی ئێوه‌وه ئه‌و زانیاریه بگه‌یه‌نم به گوێگره به‌ڕێزانه‌ی که ئاگایان لێمانه، ئێمه له‌شاری سلێمانی له شه‌پۆلی سێیه‌مداین، شه‌پۆلی سێیه‌م زۆر زۆر به‌قورسی هاتووه، له نه‌ورۆزه‌وه هاتووه، وه ژماره‌ی ئه‌م ڤایڕه‌سه بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆرخێرایه، نه‌خۆشخانه‌کان جێگه‌یان نه‌ماوه که‌ناڵه‌کان پیشانی خه‌ڵکیان داوه گرنگترین شوێن که جێگه بمێنێت چاودێرییه ورده‌کانه، چاودێری وردی ئه‌هلییه‌کان نه‌ماوه له سلێمانییدا بۆ نه‌خۆش وه‌رگرتن واته هیچ شوێن و جێگه نه‌ماوه بۆ ئامێری ئۆکسجینی ده‌ستکرد جگه‌له‌وه ئێمه له بارودۆخێکداین که خه‌ڵک خۆپاراستن ناکات، له‌زۆربه‌ی وڵاتان خه‌ڵک هه‌یه دژی بابه‌تی ماسک و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و ڤاکسین و ئه‌مانه‌یه به‌ڵام ئه‌و له‌سه‌ر ئازادی که‌سی دژایه‌تی نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌لای ئێمه هه‌یه زۆری خه‌ڵک ده‌ڵێت کۆرۆنا بوونی نییه واته ئێمه له‌دوای ساڵێک له بهرههڵستکاریداین به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی خه‌ڵک بڕوابکات که هه‌یه خۆزگه ئێستا له‌و قۆناغه‌دا بووینایه بڵێین با موناقه‌شه‌ی ڤاکسین بکه‌ین، موناقه‌شه‌ی ئه‌وه بکه‌ین چ که‌سێک داخل بکه‌ین و کێ داخل نه‌که‌ین به‌ڵام جارێ ئێمه له‌قۆناغه سهرهتایهکهداین ئه‌وه‌ی خه‌ڵک قه‌ناعه‌ت بکات که کۆرۆنا هه‌یه، هه‌رکات قه‌ناعه‌تی کرد خۆی ده‌پارێزێت که خۆشی پاراست ئه‌م حاڵه‌ته ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت به‌داخه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه دوباره ده‌بێته‌وه شه‌پۆلێکی تریش چونکه ئه‌م ڤایڕه‌سه ئه‌وه ئیشیه‌تی هه‌مووجارێک خۆی مت ده‌کات و جارێکی تر سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه له‌ڕێی خه‌ڵکه‌وه."
"زۆربه‌ی زۆری نه‌خۆشه‌کان ده‌بێت ڕابگیرێت هه‌تا جێگه‌یه‌ک په‌یدا ده‌بێت "
د.زانیار جەختی لەوەکردەوە" به‌دڵنیاییه‌وه بەوجۆرەیە، له چاودێری ورده‌کان جێگه نه‌ماوه، زۆربه‌ی زۆری نه‌خۆشه‌کان ده‌بێت ڕابگیرێت هه‌تا جێگه‌یه‌ک په‌یدا ده‌بێت."
ئەی کەواتە چی دەکەن بۆ نەخۆشێک کە پێویستی بەچاودێری چڕ بێت وەک خۆت دەڵێی شوێن نەماوە؟ لەوەڵامدا د.زانیار وتی" ئه‌وه پرسیارێکی قورسه چونکه ده‌که‌وێته سه‌ر که‌سه‌که ئه‌و نه‌خۆشه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه به‌ڵام ئێستا له‌م قۆناغه ئه‌وه‌یه نه‌خۆشه‌که ڕابگرین هه‌تا جێگه‌یه‌ک چۆڵ ده‌بێت به‌ڵام که ژماره‌کان زۆر زۆر بوون له‌جیاتی یه‌ک دانه و دوو دانه هه‌بێت، 20-30 دانه هه‌یه پێویستی به‌ئامێری ده‌ستکرد ده‌بێت ئه‌و کاته خوانه‌خواسته کاره‌ساتی گه‌وره‌تری لێده‌بێته‌وه."