هۆشیار عومەر ڕێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەموتووێژەدا باس لە بۆچوونی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات لەسەر پرسی دەستوری هەرێمی کوردستان.
"ناشمانه‌وێت ده‌ستورێك هه‌بێت كه شێوازێك له‌حكومڕانی سه‌رۆكێك دروستبكات به‌پله‌ی سوڵتانه‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست و هاوڵاتیانی كوردستان بكات به‌هاوڵاتی كۆیله‌ی بێده‌ست و پێ"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا ڕێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە بۆچوونی بزوتنەوەکە لەسەر دانانی دەستور بۆ هەرێمی کوردستان، وتی" بوونی ده‌ستورێكی دیموكراتی هاوچه‌رخ بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه ئێستا به‌شێكی زۆر له‌گفتوگۆكان له‌سه‌رئه‌وه‌یه بۆچی ده‌ستور ئێستا ده‌نوسرێت؟ په‌یوه‌ندی به‌چییه‌وه هه‌یه؟ ئێمه پێمانوایه گفتوگۆكه زیاتر ده‌بێت ته‌ركیز بخاته‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و ده‌ستوره، پێمانوایه ده‌بێت ده‌ستورێكی ڕێكوپێكمان هه‌بێت كه سیسته‌می حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان ڕێكبخاته‌وه، ده‌سه‌ڵاته‌كان چ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان بێت چ دادوه‌ری بێت چ جێبه‌جێكردن بێت به‌ته‌واوه‌تی لێكجیابكاته‌وه هه‌مووشیان بكات به‌ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه، هەروەها له‌ده‌سه‌ڵاتی كارتۆنی بیانهێنێته ده‌ره‌وه كه زۆرجار ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه‌یان نه‌بووه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه، ناشمانه‌وێت به‌ڕاستی ده‌ستورێك هه‌بێت كه شێوازێك له‌حكومڕانی سه‌رۆكێك دروستبكات به‌پله‌ی سوڵتانه‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست و هاوڵاتیانی كوردستان بكات به‌هاوڵاتی كۆیله‌ی بێ ده‌ست و پێ به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ده‌ستورێكی سه‌رده‌میانه‌مان هه‌بێت كه له‌گه‌ڵ ئازادی و پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆ بگونجێت لەگەڵ ئەوەشدا ده‌سته‌به‌ری سه‌رله‌به‌ری ماف و ئازاده سیاسی و شارستانییه‌كان بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستان بكات."
"بۆچی لەمکاتەدا دەستور؟ "
هۆشیار عومەر ئەوەشی وت" له هه‌رێمی كوردستان به‌به‌رده‌وامی ململانێ هه‌بووه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌ستور هه‌بێت یان نه‌بێت، وه چۆن ده‌ستورێك هه‌بێت ده‌توانم بڵێم پێش 2005 ململانیه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌بووه به‌شێك له‌پارته سیاسیه‌كان ویستویانه ده‌ستور هه‌بێت و هه‌ندێكیان ویستویانه نه‌بێت، له‌دوای 2005 وه ململانێیه‌كه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و ده‌ستورەیه، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سیسته‌مه‌كه‌یه‌تی دیاره ڕوانینی ئێمه یه‌كجار ڕوونه، له‌ساڵی 2009 وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دژی ئه‌و ڕه‌شنوسه‌ی كه هه‌بووه وه‌ستایه‌وه چونكه پێمانوابوو هه‌م له‌ڕووی سیسته‌مه‌وه هه‌م له‌ڕووی ئازادییه‌كانه‌وه كه‌موكوڕی یه‌كجار مه‌زنی هه‌یه پێویسته ئه‌وانه چاره‌سه‌ربكرێن، به‌شێكی زۆریش ئه‌و ململانێیانه‌ی ئه‌م چه‌ندساڵه‌ی له‌نێوان ئێمه و لایه‌نه‌كانی تردا هه‌بووه په‌یوه‌ندی به‌سیسته‌می سیاسیه‌وه هه‌بووه، ئه‌وه‌ی بۆچی ئێستا له‌مكاته‌دا ؟ ڕه‌نگه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌و مه‌ترسیانه هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه ده‌ستورێكی هه‌بێت ڕه‌نگه به‌شێك له‌وانه بپارێزێت به‌ڵام به‌شێكی تری په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه ئێمه بتوانیین هه‌نگاوێكی نوێ بنێین."
" گوشارێكی یه‌كجار گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دیاریكراوی "
ڕێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەشڵێت" ئه‌مڕۆ كه ئێمه قسه‌ده‌كه‌ین گوشارێكی یه‌كجار گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دیاریكراوی، ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌ئازادییه‌كان و پێشێلكردنی ئازادییه شارستانییه‌كانه‌وه هه‌یه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه له‌ساڵی 1992 وه كوردستان ده‌پارێزێت به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و وڵاته دیموكراتیه‌كان واته به‌ڕاده‌ی ڕاشكاوی ده‌ڵێن بێزاربووین له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م سیسته‌مه‌دا له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه هه‌یه له پێشێلكاری ئازادییه‌كان كه هه‌یه، له‌یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه هه‌تا دوایی له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ستور ده‌توانێت ده‌ره‌چه‌یه‌ك بێت به‌شێك له‌و شتانه ڕێكبخرێته‌وه."
"هه‌ندێكجار ده‌سه‌ڵاتی حیزب و كه‌سه‌كان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه نەک خودی هه‌رێمی كوردستان "
دەربارەی بوونی مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستان هۆشیار عومەر وتی" پێموایه ئێمه ده‌بێت دووشت جیابكه‌ینه‌وه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو بڕیاری 688 كه پارێزراوه جیاوازه له‌ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ندێكجار ده‌سه‌ڵاتی حیزب و كه‌سه‌كان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه خودی هه‌رێمی كوردستان نییه چونكه دواجار ئه‌م وڵاتانه له‌كاتێكدا هاتونه‌ته ئێره حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه له‌پێناوی پاراستنی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستاندا هاتوون كه ئه‌مه ئیستیغلال كراوه زۆرجار ئه‌و پشتیوانییه نێوده‌وڵه‌تیه بۆ ده‌ستكه‌وتی حیزبی و كه‌سی هه‌ندێكجار به‌ڵام له‌هه‌موو بارێكدا ده‌بێت گفتوگۆكه له‌سه‌رئه‌وه بێت كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه كراوه و ئه‌م گفتوگۆیه كراوه له‌ڕووی مه‌بده‌ئیه‌وه پێمانوایه به‌ڵێ ده‌ستور گرنگه به‌ڵام دووشتی تر یه‌كجار گرنگه یه‌كه‌م ئه‌و پرسانه كه‌هه‌ن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان پارته سیاسیه‌كان پێكیده‌هێنن له‌په‌رمان باسده‌كرێت ئه‌وه هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی ده‌بێت پێویسته ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌شه‌فافی بڕوات و بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوبكرێته‌وه هه‌تا ته‌واوی هاوڵاتیان ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌موو بتوانن ڕوانینی ڕوونی خۆیان هه‌بێت له‌سه‌ركۆی پرۆسه‌كه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێك بچێته پێشه‌وه واته نابێت پرۆسه‌یه‌ك بێت ته‌نها له‌پشتی ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه بێت چونكه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌ئێستا و ئاینده‌ی وڵاتی ئێمه‌وه هه‌یه."
" ئێمه ده‌ستور بۆ ئێستا نانوسین "
هۆشیار عومەر باسی لە شێوازی ئەو دەستورەکرد کە بۆ هەرێمی کوردستان پێویستە، لەو ڕووەوە وتی" ئێمه ده‌ستور بۆ ئێستا نانوسین ئێستا گفتوگۆیه‌ك هه‌یه له كوردستاندا پارته‌سیاسیه‌كان له‌دیدی خۆیانه‌وه دێن باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌ستور ده‌بێت چۆن بێت؟ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور پرنسیپی خۆی هه‌یه نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور شتێك نییه كورد دایهێنابێت له‌دنیادا چه‌ندین جۆر ده‌ستور هه‌یه شێوازی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور هه‌یه پێویسته خه‌ڵكی ئه‌م بواره قسه‌یان هه‌بێت له‌م پرسه‌دا واته ئێمه ده‌بێت ده‌ستورێكی دیموكراتی وامان هه‌بێت كه پرنسیپ و به‌ها بنچینیه‌كانی وڵاته‌كه‌مان پێناسه بكات، ئه‌و به‌هایانه چین كه ئێمه له‌سه‌ری ئه‌م سیسته‌مه بونیاد ده‌نێین، وه ده‌بێت سنورێك بۆ حكومه‌تیش دابنێت زۆرجار كه باسی ده‌ستورده‌كرێت و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كرێت یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌ستوری دیموكراتی ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌موو سنوری ده‌سه‌ڵاتیان دیاریكراوه واته ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها له‌ده‌ستی هیچ كامیاندا نییه، وه خه‌ڵكیش سه‌رچاوه‌یه و سه‌روه‌ری له‌خه‌ڵكه‌وه وه‌رده‌گیرێت مه‌رجه‌عیه‌ت له‌خه‌ڵكه‌وه وه‌رده‌گرن نه‌ك له‌هیچ دامه‌زراوه و كه‌سێكه‌وه."
باست لە بابەتی ئازادی کرد کە پەیوەستتکرد بە دەستور و هەروەها گللەیی وڵاتان لە هەرێم لەوبارەیەوە ئایا دەستور دەتوانێت ئەو کەموکورتییانە چارەسەر بکات؟ لە وەڵامدا هۆشیار عومەر وتی" ئه‌وه‌ی كه هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان گله‌یی نییه، ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر جدییه له‌و دوانزه ساڵه ئێمه له‌بواری دیبلۆماسیدا كارده‌كه‌ین زۆرجار په‌یامه‌كان له‌پشتی ده‌رگاكانه‌وه به‌نه‌رمی ده‌درێت به‌لایه‌نه‌كان ئێستا كه به‌ئاشكرا ده‌بینرێت چ یۆنامی چ پارته‌سیاسیه‌كه چ كونسوڵخانه و وڵاتانی دیكه به‌ئاشكرا قسه ده‌كه‌ن مانای ئه‌وه‌یه ئیتر پشوو درێژییان كۆتایی هاتووه له‌وه‌ی كه به‌نه‌رمی بجوڵێنه‌وه، ئه‌م په‌یامانه زیاتر بۆ خه‌ڵكی كوردستانه كه ئێستا قسه‌ده‌كه‌ن به‌ئاشكرا بۆ خه‌ڵكی كوردستانه، دووه‌م ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دابه‌شبووه، ده‌ستور تاچه‌ند ده‌توانێت ئه‌و كه‌لێنانه پڕبكاته‌وه؟ چونكه له‌ئێستادا به‌شێكی زۆر له‌هاوڵاتیانی كوردستان خۆیان به‌و سیسته‌مه نازانن له‌به‌رئه‌وه پێناسه‌ی شوناسی ئێمه دیاریده‌كات ئه‌و ده‌ستوره، ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌ئازادییه‌كانه‌وه هه‌یه ئه‌وه شتێكه قابیلی گفتوگۆ نییه واته ئازادییه بنچینه‌ییه‌كان چ ئازادی سیاسی بێت چ ئازادی شارستانی یاخود مه‌ده‌نی بێت ئه‌مانه ده‌بێت له‌م ده‌ستوره‌ی ئێمه ڕه‌نگبداته‌وه."
هەروەها ڕاشیگەیاند" هه‌موو هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌چ نه‌ته‌وه‌یه‌ك و ئاینێكن هه‌تا دوایی پێویسته مافه‌كانیان وه‌كو هاوڵاتی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتی بوون پارێزراوبێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كوردستاندا هه‌موو شتێك به‌سیاسی ده‌كرێت ئێستا خودی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش كه باسی ده‌ستوره به‌سیاسی كراوه، ئه‌وه‌ی كه دژیه‌تی، دژیه‌تی و ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵیه‌تی زۆر به‌توندی له‌گه‌ڵیه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕوونی بكاته‌وه بۆچی وایه! ئه‌مه‌ش هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه كه باسی ئه‌وه ده‌كرێت ده‌بێت ده‌ستور هه‌بێت باسی ئه‌وه ناكرێت ئێمه چۆن ده‌ستورێك ده‌نوسینه‌وه هه‌میشه ئه‌و ململانێیه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه له‌سه‌ر دووشته كه باسی ئه‌وه كراوه بۆنموونه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت به‌شێكی ده‌ڵێت گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت هه‌بێت دوایی بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه چه‌ند دیموكراتیه و ئازادی هه‌یه و هه‌تا دوایی، ئێمه وتومانه نه‌خێر ده‌بێت پایه‌كانی دروست بكرێت و بنه‌ماكانی دروست بكرێت ئینجا هه‌نگاو بنرێت بۆ ئه‌وه، بۆ ده‌ستوریش هه‌مان شت ڕاسته، هه‌یه ده‌ڵێت با ده‌ستور هه‌بێت به‌هه‌ر نرخێك دوایی هه‌مواری ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ستكاری ده‌كه‌ین و چاكی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌مه پێمانوایه دیدگایه‌كی هه‌ڵه‌یه، ده‌بێت ده‌ستورێكی وابنوسین كه كه‌مترین كه‌موكوڕی هه‌بێت، ده‌ستور شتێك نییه بۆساڵێك و دووساڵ و ده‌ساڵ بنوسرێت به‌ڵكو بۆ ده‌یان ساڵ ده‌نوسرێت بۆنه‌وه‌كانی ئاینده‌ش ده‌نوسرێت."
"هەڵوێستی گۆڕان نەگۆڕە "
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر هەڵوێستی خۆی سورە سەبارەت بەوەی سیستمی حوکمڕانی پەرلەمانی بێت؟
لەوەڵامدا هۆشیار عومەر وتی" هه‌ڵوێستی ئێمه نه‌گۆڕه ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به‌سێ بابه‌ته‌وه هه‌یه، یه‌كه‌م له‌ئاستی دنیادا ئه‌گه‌ر سه‌یری پرۆسه‌ی به‌دیموكراتیزه‌كردن بكه‌ین له 1950كان به‌دواوه ئه‌و سیسته‌مانه‌ی كه به‌ئاراسته‌ی دیموكراسی چوون سه‌رۆكایه‌تیان هه‌ڵبژێردراوه كه به‌داتا و ژماره هه‌یه له‌ماوه‌ی حه‌وت هه‌شت ساڵدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌ره‌و دواوه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌ره‌و دیكتاتۆری، ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی بووه لانی كه‌م سه‌رو حه‌فتا ساڵ توانیویه‌تی به‌رده‌وام بێت ئه‌و سیسته‌مه، ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ین سه‌رچاوه‌ی هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كان، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو وێرانییه‌كان له میسر له‌سوریا له‌یه‌مه‌ن و له لیبیا و له‌زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكه و له‌عێراق له‌سه‌رده‌می (سه‌دام)دا هه‌مووی ئه‌وه‌یه كه سیسته‌مێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌بووه و یه‌ك كه‌س حوكمی كردووه، خۆی ده‌وڵه‌ت بووه ،خۆی سوپا بووه، خۆی هێز بووه و خۆی هه‌مووشتێك بووه، خۆی یاسادانه‌ربووه و جێبه‌جێكاریش بووه بۆیه كاتی خۆی له‌كاتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقدا (نه‌وشیروان موسته‌فا ئه‌مین)، (مام جه‌لال)، (مه‌سعود بارزانی) به‌تایبه‌تی (مام جه‌لال)، (مه‌سعود بارزانی) زۆر به‌توندی كاریان له‌سه‌رئه‌وه ده‌كرد كه سیسته‌مێكی په‌رله‌مانی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه له‌عێراقدا دوباره نه‌بێته‌وه كه‌واته دوفاقیه‌ك دروستده‌بێت، دژبه‌یه‌كیه‌ك دروستده‌بێته‌وه، له‌عێراقدا سیسته‌می په‌رله‌مانیان داواكردبێت چونكه ئه‌زموونه‌كه به‌ره‌و دیكتاتۆریان بردووه لێره بیانه‌وێت سیسته‌مێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه دابنێن له‌به‌رئه‌وه دیدگا و ڕوانینی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموونی وڵاتانی دیكه، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، ڕابردووی عێراق، وه ئه‌و داتایانه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ گۆڕانكاری به‌ئاراسته‌كردنی دیموكراتیزه‌كردنی سیسته‌مێك ئه‌وه‌یه كه سیسته‌می په‌رله‌مانی باشترین سیسته‌مه، وه ئه‌مه شتێكه قابیلی گفتوگۆ نییه."
ڕێکخەری ژووی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی وت" جیاوازیه‌کانی نێوان سیستمی سەرۆکایەتی و سیستمی پەرلەمانی هێنده گه‌وره‌یه، وه سیسته‌می په‌رله‌مانی هێنده باشتره له‌سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی كه ئێمه وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سورین له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه سیسته‌م ده‌بێت سیسته‌مێكی په‌رله‌مانی بێت."
" له‌ڕووی پراكتیكیشه‌وه ئێستا كه هه‌رێمی كوردستان هیچ هێزێك زۆرینه‌ی نییه، وه هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌ته‌نها ده‌نگی زۆرینه بهێنێت "
ڕێکخەری ژوووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان زیاتر وتی"خۆی هه‌ر له‌ڕووی پراكتیكیشه‌وه ئێستا كه هه‌رێمی كوردستان هیچ هێزێك زۆرینه‌ی نییه، وه هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌ته‌نها ده‌نگی زۆرینه بهێنێت، ئه‌وه‌ی كه واشیكرد ئه‌مجاره سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت ئه‌وه‌بوو ئه‌وكاته ئێمه پشتیوانی ئه‌وه بووین چونكه خواستێكی ئێمه بوو به‌به‌رده‌وامی كه ده‌بێت سه‌رۆك له‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت و به‌رامبه‌ر به په‌رله‌مان به‌رپرسیاربێت هه‌ركه‌سێك بێت، ئه‌وه یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ی كه نابێت له‌ئێستاوه یه‌كلایی بكرێته‌وه له‌م بابه‌ته‌دا."
" له‌وه‌ته‌ی پرسی ده‌ستور هه‌یه سێ چوار ناكۆكی ڕیشه‌یمان هه‌یه "
ئێمه له هه‌رێمی كوردستاندا له‌وه‌ته‌ی پرسی ده‌ستور هه‌یه سێ چوار ناكۆكی ڕیشه‌یمان هه‌یه كه من پێموایه له‌م پرۆسه‌یه‌شدا دێنه‌وه به‌رباس، یه‌كێكیان سیسته‌می سیاسیه‌كه ئایا په‌رله‌مانی بێت یان سه‌رۆكایه‌تی بێت؟ ئه‌زموون پیشانمان ده‌دات سیسته‌می په‌رله‌مانی باشتره له‌سه‌رۆكایه‌تی نه‌ك بۆ ئێمه به‌ڵكو بۆهه‌موو دنیا، دووه‌م سنوری هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕه‌شنوسی پێشوودا سنوری هه‌رێمی كوردستان دیاریكراو كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه‌ی تێدابوو له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه لای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئیشكالی دروستكرد و دژی وه‌ستانه‌وه، ئێمه ئێستا كه ده‌ستور ده‌نوسینه‌وه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و ناوچانه له‌و دۆخه‌دان كه ئێمه ده‌یبینیین، وه هه‌رێمی كوردستان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه، ئه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان كوێ ده‌بێت! خۆ ناكرێت ئێمه ده‌ستورێك بنوسینه‌وه و واز له‌نیوه‌ی خاكی كوردستان بهێنیین. "
"له‌ڕه‌شنوسی پێشووی دەستوری هەرێم بڕگه‌یه‌كی تێدابوو باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد وه‌رزش مافی هه‌موو هاوڵاتیه‌كه ئێ ئه‌مه گاڵته‌جاڕییه "
ڕێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەشڵێت" پرسی دووه‌م ئازادییه سیاسی و شارستانییه‌كانه واته هه‌ندێكجار كاردانه‌وه‌كانی ئێمه به‌توند سه‌یرده‌كران له‌ڕابردوودا، له‌ڕه‌شنوسی پێشوودا مادده‌یه‌كی تێدابوو بڕگه‌یه‌كی تێدابوو باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد وه‌رزش مافی هه‌موو هاوڵاتیه‌كه ئێ ئه‌مه گاڵته‌جاڕییه! نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور كه ئازادییه سیاسیه‌كان و ئازادییه شارستانییه‌كان به‌ڕوونی دیاری بكات ئه‌مه شتێكه پێناسه كراوه، وه‌ك وتم ئێمه داماننه‌هێناوه، ده‌یان نموونه هه‌یه نموونه‌ی باش هه‌یه و نموونه‌ی خراپ هه‌یه، وه له‌ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی دنیادا هه‌زاران سه‌رچاوه‌ی له‌سه‌ر هه‌یه كه ده‌ستور چۆن ده‌نوسرێته‌وه و ده‌ستوری دیموكراتی جیاوازی چیه له‌ده‌ستورێكی دیكه."
"ئه‌وه‌ی له‌كوردستاندا ئێستا بووه به‌سه‌رچاوه‌ی كێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مانێك هه‌یه ناتوانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات، به‌حیزبی كراوه "
هۆشیار عومەر زیاتر دەشڵێت" خاڵێكی تر جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه له هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن هه‌میشه زاڵ بووه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییدا، ئه‌وه‌ی له‌كوردستاندا ئێستا بووه به‌سه‌رچاوه‌ی كێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مانێك هه‌یه ناتوانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات، به‌حیزبی كراوه، وه حكومه‌ت پێیوایه كاری په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه هه‌رشتێك ئه‌و وتی مۆری بكات بۆی، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش به‌هه‌مان شێوه بووه به ئامڕازێك له‌جیاتی ئه‌وه‌ی یاسا بۆ پاراستنی ئازادییه‌كان بێت بۆ پاراستنی مافی هاوڵاتیان بێت بووه به په‌تی سێداره بووه به‌ئامڕازی سزادانی هاوڵاتیان به‌بێ هیچ هۆیه‌ك، وه ئه‌مه شتێك نییه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بیڵێت، ئه‌مه شتێك نییه له‌ناو كوردستاندا باسبكرێت به‌ڵكو له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌م قسه‌یه ده‌كرێت كه سیسته‌می دادوه‌ری و دادگاكانی ئێمه سه‌ربه‌خۆ نیین خۆشیان ئه‌و پارته‌سیاسیانه دانی پێداده‌نێن كه پێویست بكات."
" نابێت حكومه‌تێك بێت كه له‌ده‌ستوردا ده‌نوسرێته‌وه ده‌سه‌ڵاتێكی وای هه‌بێت وه‌كو (ئه‌خته‌بووت) په‌ل بهاوێژێت "
ڕێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە لە دەستوردا سنورێک بۆ دەسەڵاتەکانی حکومەت دابنرێت، لەو ڕوەوە وتی" له‌هه‌مانكاتدا حكومه‌ت ده‌بێت حكومه‌تێكی سنورداربێت نابێت حكومه‌تێك بێت كه له‌ده‌ستوردا ده‌نوسرێته‌وه ده‌سه‌ڵاتێكی وای هه‌بێت وه‌كو (ئه‌خته‌بووت) په‌ل بهاوێژێت بۆهه‌موو پنته‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌بێت ده‌رفه‌ت بهێڵدرێته‌وه بۆ هاوڵاتیان و ده‌رفه‌ت بهێڵدرێته‌وه بۆ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و بۆ ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌تا دوایی له‌به‌رئه‌وه ئه‌م پرسانه كه هه‌ن من پێموایه مشت‌ومڕ ده‌هێنێته‌وه به‌ڵام زۆر گرنگه بۆئه‌وه‌ی كه بتوانیین ده‌ستورێكی ڕێكوپێكمان هه‌بێت یه‌كه‌م ئه‌م پرۆسه‌یه شه‌فاف بێت، ئێمه هیچمان نییه بۆ شاردنه‌وه هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستان، هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌كادیمی، خه‌ڵكی سه‌ربه‌خۆ، ڕۆشنبیران لێره و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی بیانی پێویستی كرد بیهێننه ناو ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه، دووه‌م بڕیاری پێشوه‌ختمان نه‌بێت كه ده‌چینه ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه."
" به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت ده‌ستور ناتوانێت ته‌واوی ئه‌و كێشانه بۆ ئێمه چاره‌سه‌ربكات ڕه‌نگه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه دابه‌شتربكات "
هۆشیار عومەر ئاماژەی بەخاڵێکی تر کرد و دەڵێت" سێیه‌میش- ئێمه ئه‌زموونی شكستخواردوومان هه‌یه له‌به‌شێك له‌و وڵاتانه ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتوشمان هه‌یه، پێویسته ئێمه وانه له‌ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كانه‌وه وه‌ربگرین نه‌وه‌كو به‌ره‌و تونێلێكی تاریك بڕۆین دواجار ده‌ستوریش هێنده‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی هه‌یه بووه به‌كێشه چونكه ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت دادپه‌روه‌ری هه‌بێت، بمانه‌وێت گه‌نده‌ڵی نه‌بێت و شه‌فافی هه‌بێت، مافی هاوڵاتیان پارێزراوبێت خۆ نه‌بوونی ده‌ستور ڕێگر نییه له‌وه‌ی ڕێگری بكرێت حوكمڕانیه‌كی باش بكرێت له‌و چه‌ندساڵه‌دا،ده‌ستور ڕه‌نگه زیاده‌یه‌كی هه‌بێت به‌ڵام به‌م بیركردنه‌وه‌ی ئێستا بۆ حكومڕانی و به‌جێنه‌هێشتنی ڕابردووش شیوازی حوكمڕانیه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت ده‌ستور ناتوانێت ته‌واوی ئه‌و كێشانه بۆ ئێمه چاره‌سه‌ربكات ڕه‌نگه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه دابه‌شتربكات."
" باشترین نموونه ئه‌وه بێت ئیسرائیل له 1948 بڕیار بوو ده‌ستوری هه‌بێت هه‌تا ئه‌مڕۆ دایاننه‌ناوه "
هۆشیار عەلی جەختیکردەوە" پێویسته ده‌ستور بكه‌ین به پرۆسه‌یه‌ك كه هاوڵاتیان كۆده‌كاته‌وه چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دابه‌شبووه، به‌شێك له‌هاوڵاتیان هه‌ست به‌گۆشه‌گیری ده‌كه‌ن خۆیان له‌م سیسته‌مه‌دا نابیننه‌وه مافی خۆیان له‌م وڵاته‌دا نابیننه‌وه ده‌ستور تاچه‌ند ده‌توانێت ئه‌وه بكات ڕه‌نگه باشترین نموونه ئه‌وه بێت ئیسرائیل له 1948 بڕیار بوو ده‌ستوری هه‌بێت هه‌تا ئه‌مڕۆ دایاننه‌ناوه، له 2003 وه لیژنه‌یان هه‌یه له‌په‌رله‌ماندا هه‌تا ئه‌م ده‌قیقه‌یه دایاننه‌ناوه چونكه پێیان وایه ئه‌و پرۆسه‌یه دابه‌شیان ده‌كات نه‌ك یه‌كیان بخات، گرنگه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌ئاراسته‌یه‌ك بێت كه یه‌كمان بخات و به‌چاوێكی ڕۆشنه‌وه و به‌عه‌قڵێكی كراوه له‌پرۆسه‌كه بڕوانیین، هه‌موو ڕوانیین و ڕه‌خنه و بیروڕا جیاوازه‌كانیش وه‌ربگرین بۆئه‌وه‌ی ده‌ستورێكی وامان هه‌بێت سبه‌ینێ نه‌بێت به كێشه‌یه‌كی وا كه نه‌توانیین چاره‌سه‌ری بكه‌ین، ئه‌و كێشانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌مانه له‌ڕێی یاسایه‌وه ده‌توانیین ئاسانتر ده‌ستكاری بكه‌ین چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستوری وه‌ربگرێت و هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و لێواری خراپتر و نه‌مانیش ببات ."