محەمەد حەکیم وتەبێژی فەرمی کۆمەڵی دادگەری هەرێمی کوردستان لەم وتووێژەدا باس لە هەڵوێستی حیزبەکەی دەکات لە بارەی پرسی دەستوری هەرێمی کوردستان.
" ئینشائه‌ڵا ئه‌وانیش نیازیان وایه ئه‌م هه‌رێمه خاوه‌ن ده‌ستور بێت، بۆ ڕیکلام و بۆ ڕاگه‌یاندنیان نه‌بێت "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا وتەبێژی فەرمی کۆمەڵی دادگەری هەرێمی کوردستان وتی" ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان پێمانوایه ئه‌م هه‌رێمه به‌پێی مادده‌ی (120) ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقیش مافی خۆیه‌تی که خاوه‌ن ده‌ستوربێت به‌ڵام ئه‌م ده‌ستوره ئه‌و لایه‌نانه‌ی که ئێستا به‌گه‌رمی ده‌یجوڵێنن ئینشائه‌ڵا ئه‌وانیش نیازیان وایه پشت به‌و مادده‌یه ئه‌م هه‌رێمه خاوه‌ن ده‌ستور بێت، بۆ ڕیکلام و بۆ ڕاگه‌یاندنیان نه‌بێت."
واتە ئێوە پێتان وایە باسکردن لە بابەتی دەستور بۆ ڕیکلام و ڕاگەیاندنە؟ لە وەڵامدا محەمەد حەکیم وتی" ئێمه حه‌قیقه‌تێکی ڕوون ده‌بینیین له هه‌رێمی کوردستان که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ڕێزنه‌گرتنه له یاسا، وه به‌حیزبی کردنی دامه‌زراوه یان ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و بڕیارهکانیهتی بۆیه لێره‌وه ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بکه‌ین ناچارین که‌مێک ڕه‌شبین بین له هه‌وڵه‌کانی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور چونکه ئێمه ده‌ستورمان ده‌وێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌واره‌یه‌مان که هه‌رێمی کوردستانه ده‌ستوری هه‌بێت وه ئه‌و ده‌ستوره دایکی یاساکان بێت حیزب ده‌ستی تێکه‌ڵ نه‌کات."
"نابێت که‌س چاوی له‌وه‌بێت ده‌ستور به‌زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی ئێستا تێپه‌ڕێنێت "
وتەبێژی فەرمی کۆمەڵی دادگەری ئەوەشی وت" واباشتره جۆرێک له‌ته‌بایی هه‌بێت چونکه ده‌ستور ده‌بێت به ته‌وافق- سازان ده‌ربکرێت، نابێت که‌س چاوی له‌وه‌بێت ده‌ستور به‌زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی ئێستا تێپه‌ڕێنێت له‌به‌رئه‌وه زه‌مینه‌سازی ده‌وێت، وه جۆرێک له‌ته‌بایی له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان و پێکهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستانی ده‌وێت."
"ئه‌و ده‌ستوره ده‌بێت بۆ هه‌مووان بێت و به‌رگێک نه‌بێت بۆ خه‌ڵکێک دورابێت "
محەمەد حەکیم جەختی لەوەکردەوە" ده‌ستور بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان نییه، کێشه‌ی حیزبه‌کان نییە، به‌ڵام ده‌ستور ده‌بێت به ته‌وافق- سازانی حیزب و پێکهاته‌کانی کوردستان ده‌ربچێت واته ئه‌و ده‌ستوره ده‌بێت بۆ هه‌مووان بێت و به‌رگێک نه‌بێت بۆ خه‌ڵکێک دورابێت."
"چوار ناونیشان لای ئێمه گرنگن و هێڵی سوورن "
دەربارەی داواکاری و هێڵی سوری کۆمەڵی دادگەری کە دەیانەوێت لە دەستوری هەرێمی کوردستاندا بیچەسپێنن؟ وتەبێژی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت" چوار ناونیشان لای ئێمه گرنگن و هێڵی سوورن که له‌نێو ئه‌و هێڵه سوورانه‌شدا سورتریشمان هه‌یه، ئه‌وانیش بریتین له، یه‌که‌م : پێگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌ده‌ستوری هه‌رێمدا، دووه‌م : ڕێکخستێکی هاوسه‌نگ و هاوچه‌رخ و گونجاو بۆ ده‌سه‌ڵاته‌کان له هه‌رێمی کوردستان، سێیه‌م: ماف و ئازادییه‌کانی هاوڵاتیان، چواره‌م: سنوری هه‌رێمی کوردستان و فه‌رامۆش نه‌کردنی ناوچه جێناکۆکه‌کان."
"خاڵی سورترین ئەوەیە.... ئه‌وه‌ش له‌ناچاری به‌دڵمانه ئه‌گه‌رنا خواستی ترمان هه‌یه "
محەمەد حەکیم ئەوەشی وت" با هه‌موو که‌سێک گوێی لێبێت، وه هه‌موو لایه‌نه‌سیاسیه‌کان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له لیژنه 20 نهفهریهکهی پاش یاسای ژماره (4) ی ساڵی 2015 له‌په‌رله‌مان پێکهێنرا که هه‌ندێک له‌ئه‌ندامانی ئه‌و 20 که‌سه سه‌ربه لایه‌نی سیاسی بوون دژی پێگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بوون له‌ده‌ستوری هه‌رێم چوار خاڵی سورمان هه‌یه به‌ڵام سورترین ئه‌وه‌یه که بیر له‌وه نه‌که‌نه‌وه ئه‌و ده‌ستوره پێگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامی تێدا ڕه‌چاو نه‌کرێت، وه لانی که‌م که زۆر به‌دڵیشمان نییه ئه‌وه‌یه له‌ده‌ستوری عێراق له‌مادده‌ی (2) نوسراوه، ئه‌وه نوسراوه داخوازی لایه‌نی که‌ممان مادده‌ی (2)ی ده‌ستوری عێراقه کە باسی لە پێگەی ئیسلامە لە سەرچاوەی یاسادانان، ئه‌وه‌ش له‌ناچاری به‌دڵمانه ئه‌گه‌رنا خواستی ترمان هه‌یه."
"ئەگەرنا چیمان لەدەست بێت لە ڕووی هەڵوێستی مەدەنی و ڕێگای مەدەنیانە ئەنجامی دەدەین "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئەگەر ئەو چوار خاڵەی ئێوە بە هێڵی سور دەزانن وە بابەتی ئاین کە ئاماژەت پێ‌کرد هێڵی سورترە بەو شێوەیە نەچەسپێنرا لە پڕۆژەی دەستوری هەرێم ئێوە دەنگ بە پڕۆژەی دەستورەکە نادەن؟
لە وەڵامدا وتەبێژەکەی دادگەری کۆمەڵ (محەمەد حەکیم) وتی" نه‌ک هه‌ر ده‌نگی ناده‌ینێ به‌ڵکو ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت له هه‌ڵویستی مه‌ده‌نی و سیاسی و جه‌ماوه‌ریی و ڕێکخراوه‌یی و تێگه‌یاندنی وڵاتان و میلله‌تانی موسوڵمان و چیمان له‌ده‌ست بێت له‌و ڕووانه‌وه ده‌یکه‌ین بۆیه ده‌ڵێم مه‌ده‌نی بۆ ئه‌وه‌ی هیچ که‌س به هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی تێنه‌گات، چیمان له‌ده‌ست بێت وه‌کو حیزبێکی سیاسی مافی خۆمانه داکۆکیکاری پێگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بین له ده‌ستوردا و چیمان له‌ده‌ست بێت لە ڕێگای مەدەنیەوە ده‌یکه‌ین بۆ ئه‌وه."
" لیژنه‌یه‌کمان داناوه ڕای (کۆمه‌ڵی دادگه‌ری) ده‌نوسنه‌وه "
محەمەد حەکیم باسی لەوەشکرد" ئێمه له‌نامه‌یه‌کدا لیژنه‌یه‌کمان داناوه ڕای (کۆمه‌ڵی دادگه‌ری) ده‌نوسنه‌وه و ئه‌نجوومه‌نی باڵا په‌سه‌ندی ده‌کات و ده‌یده‌نه سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان به‌م نزیکانە."
" پێموایه ئێستا ئه‌وه زۆر گرفت نییه له‌وانه‌یه هاوده‌نگیه‌کی له‌سه‌ربێت"
دەربارەی داخوازی و هەڵوێستی پێشتری حیزبەکەی لەسەر سیستمی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان (کە پێویستە سیستمی حوکمڕانی هەرێم پەرلەمانی بێت) ؟ محەمەد حەکیم وتی" ئێستا په‌رله‌مانییه،کاک نێچیره‌ڤان ئێستا به‌چی سیسته‌مێک سه‌رۆکی هه‌رێمه؟ پێموایه ئێستا ئه‌وه زۆر گرفت نییه له‌وانه‌یه هاوده‌نگیه‌کی له‌سه‌ربێت که په‌رله‌مانی بێت."
"پێمان وانییە هه‌رێمی کوردستان ئه‌مساڵ ببێته خاوه‌نی ده‌ستور "
وتەبێژی فەرمی کۆمەڵی دادگەری بە دووری زانی ئەمساڵ هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی دەستور، لەوبارەیەوە محەمەد حەکیم وتی " نه‌خێر پێمانوانییه هه‌رێمی کوردستان ئه‌مساڵ ببێته خاوه‌نی ده‌ستور، نازانم به‌ڵام ئه‌وه ئه‌مساڵ پێنج مانگمان به‌ڕێکردووه و حه‌وت مانگی ماوه به‌و حه‌وت مانگه ئه‌م ده‌ستوره نانوسرێته‌وه له‌وانه‌یه بتوانیین ده‌ست پێبکه‌ین و لیژنه‌ی بۆ دابنرێت و بنوسرێته‌وه به‌ڵام ڕاپرسیشی له‌سه‌ربکرێت و خه‌ڵک له‌سه‌ری ڕه‌زامه‌ندبێت باوه‌ڕ ناکه‌م له‌م حه‌وت مانگه‌ی که ماوه بکرێت."
" (نێچیرەڤان بارزانی) وتی "جوڵه‌یه‌ک ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببینه خاوه‌نی ده‌ستور "
بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا نێچیرەڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت سەردانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کرد و وترا تایبەت بووە بە پرسی دەستور ئایا ئەو چوار خاڵەی خۆتان کە بە هێڵی سور ناوت بردن پێتان وت؟
وەڵامەکەی محەمەد حەکیم بەم جۆرە بوو، وتی "نه‌خێر دانیشتنه‌که بۆ ئه‌وه نه‌بووه و ئه‌و (نێچیرەڤان بارزانی) وتی "جوڵه‌یه‌ک ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببینه خاوه‌نی ده‌ستور" وتمان پیرۆزه و ئێمه‌ش دواتر ڕا و سه‌رنجی خۆمان به جه‌نابیان ده‌ده‌ین ، خۆ هه‌وڵه‌کانی کاک نێچیره‌ڤان هه‌رئه‌وه نییه، وه‌ک ده‌زانرێت سه‌رپه‌رشتی ئه‌و کۆنفڕانسهشی کرد که سه‌رۆکی پێنج لایه‌نی سیاسی تێیدا قسه‌ی خۆیانیان به‌ڕاشکاوانه کرد. "