شاخەوان ڕەئوف بەگ سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان لەم وتووێژەدا باس لە سەردانی سەرۆکی پەرلەمان و لیژنەکەیان دەکات بۆ لای چالاکوانان و ڕۆژنامەوانانی دهۆک لە زیندان کە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو سەردانەکەیان ئەنجامدا، دەڵێت" (زیندانییەکان) گلله‌یان لەبابهتی جێگه و ڕێگه‌یان نه‌بوو هه‌م ته‌ندروستیان باش بوو هه‌م له‌باری ده‌رونییه‌وەباش بوون، وەهه‌م جێگە و ڕێگه‌شیان باش بوو، ئه‌نجامی دانیشتنه‌کە ئاوا بوو کەتوانیمان مواجەو بینینی که‌سوکار و مناڵ و دایک و باوکیان بۆ ڕێکبخه‌ین، دەشڵێت"قسه‌مان له‌گه‌ڵ زیندانییەکان کردن پێمان وتن کە ئێوە هیچ فشارێکتان له‌سه‌ره؟ یان هیچ حاڵه‌تێکی ده‌رونیتان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت؟ ئه‌وه‌ی کەئیستیفزارەیان هه‌رشتێکی له‌و بابه‌ته‌یه؟ له‌وه‌ڵامدا ئه‌وەبوو کە ئه‌وان کێشه‌ی ته‌ندروستیان نییه، کێشه‌ی جێگه‌یان و ناڕه‌حه‌تیان نییه، سه‌ردانێکی باش بوو، نه‌خێر ئه‌وان به‌ئێمه‌یان وت باری ته‌ندروستیمان باشە هەروەها له‌ژێر هیچ فشارێکی زینداندا نیین."
"سەردانەکە... "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان دەربارەی سەردانی لیژنەکەیان بۆ لای چالاکوانان و ڕۆژنامەوانانی دهۆک لە زیندان ڕایگەیاند" دیارەئێمەلەسهردانهکهمان لەڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌ڕێز سه‌رۆکی په‌رله‌مانمان له‌گه‌ڵدا بوو، وە سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆ و به‌شێک لەئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌ردانی ئاسایشی گشتیمان کردووەبۆ به‌دواداچوون و بۆ بابه‌تی که‌یسی زیندانیانی بادینان یان گیراوانی بادینان، ئێمەبهلامانهوەگرنگ بوو کەسهردانیان بکه‌ین و له‌نزیکه‌و ەگوێیان لێ بگرین بۆئه‌وه‌ی تێبگه‌ین جگە له‌وه‌ی ئێمە له ڕابردووش چاو‌دێر و به‌دواداچوونی وردی دۆسیهکهیانمان کردووە به‌ڵام به‌لامانه‌وە گرنگ بوو لە زیندانیش بیانبینیین."
شاخه‌وان ڕەئوف بەگ باسی لەوەشکرد" بۆ هه‌رکه‌سێکیان به‌نزیکه‌ی نیو کاتژمێر دانیشتووین و هه‌واڵی ته‌ندروستیمان پرسیون، هه‌واڵی جێگە و ڕێگه‌مان پرسیون، به‌لامانه‌وە گرنگ بووە چاودێری دۆسیه‌که‌یان بکه‌ین، دۆسیه‌که‌یان له قۆناغی تانە و پێداچوونه‌وه‌دایه، هەروەها بهلامانهوەگرنگ بوو کە بزانیین ته‌ندروستی و جێگە و ڕێگه‌یان چۆنه؟."
"زیندانییەکان گللەییان لە جێگە و ڕێگەیان نەبوو تەندروستییان باش بوو "
سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان ئەوەشی وت" ئێمەبهرپرسی ئیداره‌ی ئاسایشی گشتی له‌گه‌ڵمان بوو لەدانیشتنهکهدا، ئه‌وانیش (زیندانییەکان) گلله‌یان لەبابهتی جێگه و ڕێگه‌یان نه‌بوو هه‌م ته‌ندروستیان باش بوو هه‌م له‌باری ده‌رونییه‌وەباش بوون، وەهه‌م جێگە و ڕێگه‌شیان باش بوو، ئه‌نجامی دانیشتنه‌کە ئاوا بوو کەتوانیمان مواجە و بینینی که‌سوکار و مناڵ و دایک و باوکیان بۆ ڕێکبخه‌ین، پێرێ کاتژمێر یانزەکهسوکاری زیندانیان لەبادینانهوەهاتوون و باوک و دایکیان و خێزانه‌کانیان و مناڵه‌کانیان هاتوون مواجەو بینینیان کردووه، ئێمە هه‌م له‌باری ته‌ندروستیشه‌وە جه‌ختمان کرده‌وە کە ته‌ندروستیان هیچ گرفتێکیان نییه."
"زیندانییەکان خۆیان وتییان با بەرپرسی ئیدارەی زیندانیەکە با لێرە بێت و گوێی لە قسەکانمان بێت "
لە قسەکانتدا ئاماژەت بەوەکرد کە بەرپرسێکی ئاسایشی گشتی ئامادەی دانیشتنەکەتان بووە لە گەڵ زیندانییەکان ئایا ئەمە کاریگەری هەبوو لەسەر ئەوەی زیندانییەکان بە ئازادی نەتوانن قسە بکەن؟ لە وەڵامدا شاخەوان ڕەئوف بەگ وتی" نه‌خێر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایش له‌دانیشتنه‌که‌ی ئێمەله‌گه‌ڵ ئه‌وان نه‌بوو ئێمەتهنها نیو کاتژمێری یه‌که‌م له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایش دانیشتبووین دواتر ئێمەله‌گه‌ڵ زیندانیه‌کان لە ژورێکی تایبه‌ت کە ده‌هاتن به‌جیاش دهمانبینیین بۆئه‌وه‌ی به‌ئاسوده‌یی قسەبکهن ته‌نانه‌ت به‌رپرسی ئیداره‌ی زیندانه‌که‌ش له‌وێ بوو پێمان وتوون به‌رپرسی ئیداره‌ی زیندان دابنیشێت یان بچێتەدهرهوه، وتیان نا پێمان خۆشە گوێیان له‌قسه‌کان بێت با نه‌چێتە ده‌ره‌وە و لێرە بێت، ئێمە ویستمان به‌به‌رپرسی ئیداره‌ی زیندان بڵێین تۆ به‌جێمان بهێڵە و ئێمە گوێیان لێده‌گرین و له‌گه‌ڵیاندا داده‌نیشین، زیندانیه‌کان خۆیان وتیان نه‌خێر با دابنیشێت و پێمان خۆشە گوێیان لە تێبینیه‌کان هه‌بێت، له‌به‌ر ئهوەدهتوانم بڵێم له‌پێنج شه‌ممە به‌دواوە ئه‌وان ڕۆیشتونه‌تە قۆناغێکی باشتر هه‌م له‌باری ده‌رونی و هه‌م له‌باری جێگه و ڕێگه‌وە باشتر ده‌بن، وە هه‌م لەبواری لێپرسینهوەو به‌دواداچوون و ئه‌وانه، ئێستا هه‌ست ده‌که‌ن کە دامه‌زراوه‌یه‌کی یاسادانانی گه‌وره‌ی وه‌کو په‌رله‌مانی کوردستان به‌وردی چاودێری دۆسیه‌که‌ی ئه‌وان ده‌کات."
"زیندانییەکان پێییان وتین لە ژێر هیچ فشارێکدا نین "
شاخەوان ڕەئوف بەگ دەشڵێت" قسه‌مان له‌گه‌ڵ زیندانییەکان کردن پێمان وتن کە ئێوە هیچ فشارێکتان له‌سه‌ره؟ یان هیچ حاڵه‌تێکی ده‌رونیتان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت؟ ئه‌وه‌ی کەئیستیفزارەیان هه‌رشتێکی له‌و بابه‌ته‌یه؟ له‌وه‌ڵامدا ئه‌وەبوو کە ئه‌وان کێشه‌ی ته‌ندروستیان نییه، کێشه‌ی جێگه‌یان و ناڕه‌حه‌تیان نییه، سه‌ردانێکی باش بوو، نه‌خێر ئه‌وان به‌ئێمه‌یان وت باری ته‌ندروستیمان باشە هەروەها له‌ژێر هیچ فشارێکی زینداندا نیین."
"بڕیاریشە دوای پانزه‌ی مانگ جێگە و ڕێگه‌یان باشتر بێت "
دەربارەی دۆخی جێگا و ڕێگای زیندانییەکان سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان وتی" جێگە و ڕێگه‌شیان تاڕاده‌یه‌ک خراپ نییە و بڕیاریشە دوای پانزه‌ی مانگ جێگە و ڕێگه‌یان باشتر بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێک لە زیندانیه‌کان ده‌گوازنه‌وە بۆ زیندانی چاکسازی و شوێن و ڕێگه‌یان ئه‌مان باشتر ده‌بێت، ته‌نانه‌ت لەمه‌سه‌له‌ی خواردنیش پرسیارمانکرد، گرفتی خواردنیشیان نییه."
"ته‌نها داوایان ئه‌وەبوو کە ئێمە وه‌کو په‌رله‌مان چاودێری دۆسیه‌که‌یان بکه‌ین، ئه‌و تانە و پێداچوونه‌وه‌یه‌ی کە هه‌یە دواجار له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بێت "
شاخەوان ڕەئوف بەگ ئەوەشی ڕاگەیاند" ده‌توانم بڵێین به‌گشتی لەدانیشتن و بینینهکە شتێکی باش بوو هه‌م ئه‌وان له‌باری دهرونیهوە پێی ئاسودەبوون کە سه‌رۆکی په‌رله‌مان و ئێمە له‌وێ بووین و گوێمان لێ‌گرتوون و پێشمان وتوون به‌بێ دوودڵی قسه‌ی خۆتان بکه‌ن هه‌ر گلله‌یی و تێبینیه‌کتان هه‌یە پێمان بڵێن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمە بۆ ئه‌وە هاتووین کە گوێتان لێ بگرین، ئێمە نوێنه‌ری خه‌ڵکین، ئێوه‌ش برا و که‌سوکاری ئێمه‌ن لهبهرئهوە ئێوه‌ش مافی خۆتانە هه‌رشتێک له‌به‌رامبه‌رتان کراوە پێمان بڵێن، ئه‌وان جه‌ختیان لهوەکردۆتهوە هیچ شتێک له‌به‌رامبه‌ریاندا نه‌کراوە ته‌نها داوایان ئه‌وەبوو کە ئێمە وه‌کو په‌رله‌مان چاودێری دۆسیه‌که‌یان بکه‌ین، ئه‌و تانە و پێداچوونه‌وه‌یه‌ی کە هه‌یە دواجار له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بێت، ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان وت کە ئه‌وە په‌یوه‌ندی هه‌یە بهدادگاوە به‌ڵام ئێمە چاودێری دۆسیه‌کە ده‌که‌ین."
دەربارەی ئەوەی لە پێشتردا پارێزەرەکانیان و سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان و پەرلەمانتار و ئامادەبوانی پڕۆسەی دادگایی کردنی ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەوانانە باسییان لەوەکرد، جگە لەوەی مۆڵەت بە ینییان نادرێت هاوکات زیندانییەکان لە کاتی دادگایی ڕایانگەیاندووە لە ژێر فشاری هەڕەشەکردن دانپێدانانیان پێ واژۆ کردوون؟
لە وەڵامدا شاخەوان ڕەئوف بەگ وتی" به‌ڵێ ئه‌وە ڕاستیە ئه‌مە یه‌که‌مجارە بۆ هه‌ندێکیان کە مۆڵه‌تی که‌سوکاریان بۆ ڕێکده‌خرێت، ئه‌وان پێشووتر لە قۆناغی لێکۆڵینه‌وه‌دا بوون دوای ئه‌وه‌ی کە حوکم دراون پێموابێت یه‌ک دوانێکیان پێش ئه‌مجارە که‌سوکاریان بینیبوو به‌ڵام ئێستا حوکمدراون و چاوەڕێی ئه‌وە ده‌که‌ن لە تانە و پێداچوونه‌وه‌که‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بشکێته‌وه، من باسی سه‌ردانه‌که‌ی خۆم بۆ جه‌نابتان ده‌که‌م، ئێمە ڕۆژی پێنج شه‌ممە نزیکه‌ی سێ کاتژمێر له‌گه‌ڵیان دانیشتووین و گوێمان لێ‌گرتوون، بۆ پێشتر و بابه‌تی دادگا و ئه‌وانه، ئه‌وە بابه‌تێکی دیکه‌یه، ئومێد ده‌که‌ین ئینشائه‌ڵا لە داهاتوودا لە تانە و تهمیزهکهدا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بشکێتهوە ته‌نها ئومێدی ئه‌وە ده‌که‌ین."