هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر لەم وتووێژەدا باس لە دۆخی ئەمنی شاری هەولێر و بەتایبەت دوای دواین هێرش بۆ سەر ئەو شارە دەکات ... هەروەها تەوەرێکی تری وتووێژەکە تایبەتە بە هۆکاری نرخی بەنزین و چارەسەرەکان لەو بارەیەوە دەکات."
"...بۆیه هه‌میشه هه‌ولێر ده‌که‌نه ئامانج بۆئه‌وه‌ی ئه‌منیه‌تی ناوشاری هه‌ولێر تێکبده‌ن "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا جێگری پارێزگاری هەولێر دەربارەی دۆخی ئاسایشی پارێزگای هەولێر وتی " به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌که نه‌یارانی ئێمه چاویان به ئه‌منیه‌تی شاری هه‌ولێر هه‌ڵنایه‌ت به‌و ئاوه‌دانی و ئارامییه‌ی که له‌ناو هه‌رێمی کوردستان هه‌یه به‌تایبه‌تی له پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان بۆیه ماوه ماوه هه‌وڵی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن که هه‌وڵێکی ترسنۆکانه‌یه له دوور مه‌وداوه ته‌حکوم به موشه‌ک ده‌که‌ن به‌ئاراسته‌کردنی بۆ فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئه‌وه‌ش چه‌ندین جار ئه‌و حاڵه‌ته دووباره بویه‌وه دواهه‌مینیشیان ئه‌وه بوو پێش چه‌ند ڕۆژێک له ناوچه‌یه‌ک که هه‌مووی باخه له گوندێکی نزیک ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر که فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان یان درۆنی ناوه، چه‌ند درۆنێک خۆیان به خانوی هاوڵاتیه‌کدا کێشاوه ئه‌ویش له‌خوا به‌زیادبێت زیانی گیانی نه‌بووه ته‌نها زیانی ماددی هه‌بووه."
"لێکۆڵینەوەکان دەربارەی هێرشەکەی سەر هەولێر..."
سەبارەت بە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەو هێرشەی کراونەتە سەر شاری هەولێر؟ هێمن قادر دەڵێت" لێکۆڵینه‌وه‌کە له‌و که‌ره‌ستانه‌ی که به‌کاردێن ده‌که‌وێته ژێرده‌ستی هێزه‌کانی ئاسایشی ئێمه، بۆ نموونه درۆنه‌کانیان و ئه‌و ئامێرانه‌ی که موشهکهکهنیان به‌ره‌و هه‌ولێر ئاراسته کردبوو، ئۆتۆمبێله‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌کاره‌که هه‌ڵده‌ستن خۆشبه‌ختانه به‌شێکیان ده‌ستییان بەسەردا گیراوە و ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵ کراوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوایین هێرش بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر ئه‌وه بوو درۆنه‌کان که‌وتنه خواره‌وه و له‌ده‌زگا میدیاییه‌کان نیشان دران که هی چ لایه‌نێکه و هێزه‌کانی ئاسایش ڕوونکردنه‌وه‌ی ته‌واویاندا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته که له شوێنێکی دووره‌وه ته‌حه‌کوم ده‌کرێت به‌شێوه‌ی کۆنترۆڵ و ئاراسته ده‌کرێن به‌ره‌و شاری هه‌ولێر."
"هه‌موو کات ئاماده‌باشی بۆ ئه‌وه‌یه له ئه‌گه‌ری دوباره بوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێکی تر بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر بۆیه هێزه ئه‌منیه‌کانی شاری ئێمه ده‌ستکراوه کراون و ئیعازی ئه‌وه‌شیان پێدراوه که زیاتر چاوکراوه‌تر بن، دهستکراوهتریش ده‌بن بۆئه‌وه‌ی ڕێگری له‌هه‌ر هێرشێکی تر بکه‌ن بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر."
جێگری پارێزگاری هەولێر ڕونکردنەوەی زیاتری نەدا لەسەر لێکۆڵینەوەکان و تەنها وتی" ئه‌مه بۆ ده‌زگا ئه‌منیه‌کان به‌جێده‌هێڵین، خۆیان ڕوونکردنه‌وه‌ی ته‌واویاندا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، لێکۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌وڵیش ده‌درێت به‌رده‌وام هه‌موو کات ئاماده‌باشی بۆ ئه‌وه‌یه له ئه‌گه‌ری دوباره بوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێکی تر بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر بۆیه هێزه ئه‌منیه‌کانی شاری ئێمه ده‌ستکراوه کراون و ئیعازی ئه‌وه‌شیان پێدراوه که زیاتر چاوکراوه‌تر بن، دهستکراوهتریش ده‌بن بۆئه‌وه‌ی ڕێگری له‌هه‌ر هێرشێکی تر بکه‌ن بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر."
"هەمووان نیگەران بوون و ئیدانەیان کرد... "
وتیشی" له‌لایه‌ن خۆشمانه‌وه ئێمه وه‌کو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌کو ئیداره‌ی شاره‌که نیگه‌رانی خۆمان ده‌ربڕی و هێزه ئه‌منیه‌کانمان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه و ئاگادارکردنه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی فیدڕاڵ و نێردراوانی وڵاتانی ده‌ره‌وه هه‌موویان له‌وه ئاگاداربوون له کاری تیرۆریستی له‌و شێوه‌یه، هه‌رهه‌موویان ئیدانه‌ی ئه‌و بابه‌ته ده‌که‌ن، کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستیه، کرده‌وه‌یه‌کی ترسنۆکانه‌یه وه‌کو باسمکرد له دوور مه‌وداوه ده‌یانه‌وێت زهفهرێک به‌ناو شاری هه‌ولێر ببه‌ن یان زۆرجار ئامانجه‌کانیان نێردراوانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ن به‌تایبه‌تی هێزی هاوپه‌یمانه‌کان، هه‌موو ئاراسته کردنه‌کان بۆ ئه‌وه‌یه ده‌یانه‌وێت زیانێک به‌و هێزانه‌ی هاوپه‌یمانان بگه‌یه‌نن ئه‌وانه‌ی که له شاری هه‌ولێر هه‌ن، بۆیه ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشی ئێمه و ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی که له‌ساڵانی ڕابردوودا هه‌بووه و ئێستاش هه‌ماهه‌نگیه‌کی باش هه‌یه بۆئه‌وه‌ی هه‌م شوێنی ئاراسته‌کردنه‌که هه‌میش چۆن بتوانیین چاره‌سه‌ر بکرێت و ده‌ستگیریان بکه‌ین ئه‌وه هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ن که به‌داخه‌وه ڕووده‌ده‌ن به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی که ڕووبدات له‌وانه‌یه زانیاری نه‌بێت به‌ڵام له‌کاتی ڕوودانه‌که یان که‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و درۆنانه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێل و ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌و کاره هه‌ڵده‌ستن که کارێکی تیرۆریستیه له‌ناو شاری هه‌ولێر."
"دۆخی شاری هەولێر "
جێگری پارێزگاری هەولێر جەختیکردەوە" به‌گشتی دۆخی شاری هه‌ولێر زۆرباشه و ئارامه ئه‌وه‌ی که هه‌یه به‌شاهێدی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که لێره‌ن و ئیقامه‌یان هه‌یه و جوڵه‌ی بازاڕ و جوڵه‌ی گه‌شتوگوزاری تاڕاده‌یه‌کی زۆرباش ئارامه و هیچ کێشه‌یه‌ک نییه، ئێمه وه‌کو ئیداره‌ی شاره‌که هه‌موو هاوڵاتیانی خۆمان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که هێزه ئه‌منیه‌کانی ئێمه له پۆلیس و له ئاسایش و له نه‌هێشتنی تاوان و هێزه‌کانی دژه‌تیرۆرمان هه‌ر هه‌موویان چاوکراوه‌ن و له‌ئه‌رکدان و له خزمه‌تی هاوڵاتیاندان بۆئه‌وه‌ی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان و ئه‌منیه‌تی هاوڵاتیان و شاره‌که بپارێزن بۆیه بۆ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان ئه‌گه‌ر شوێنێک ده‌توانم بڵێم له‌هه‌موو عێراق که ئه‌مانی لێبێت خه‌ڵک بتوانێت به‌بێ ترس تێیدا هاتوچۆ بکات هه‌رێمی کوردستانه،له‌ناو هه‌رێمی کوردستانیش پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانه که شاری هه‌ولێره."
" لە عێراقیش نرخی بەنزین زیاتر دەکەوێت بەڵام هۆکاری هەرزانی ئەوەیە کە حکومه‌ت خۆی پاڵپشتیه‌کی هه‌یه بۆ ئه‌م بابه‌ته بڕێک پاره داده‌نێن "
دەربارەی گرانی نرخی بەنزین هێمن قادر ئاماژەی بەوەکرد" ڕاستیه‌که‌ی شتێک هه‌یه ده‌بێت هاوڵاتیان بیزانن، خۆشمان ئێمه وه‌کو ئیداره ئه‌وه ده‌زانیین، ئه‌و پاڵاوگانه‌ی که له هه‌رێمی کوردستان هه‌ن به‌نزین به‌رهه‌م دێنن به نه‌وتی ناوخۆ، واته به به‌رهه‌می ناوخۆمان به‌نزین به‌رهه‌م دێنن، ئه‌و به‌نزینه‌ی که به‌رهه‌م دێنن نرخه‌که‌ی که ده‌درێته‌وه یان ئه‌وه‌یه حکومه‌تی عێراقی پاڵاوگه‌ی هه‌یه یان ئه‌وه‌ی که به‌شێک له پاڵاوگه‌کانی ئێمه که سه‌ر به حکومه‌تی فیدڕاڵه یه‌که‌ی پاڵاوتن هه‌یه، کۆمپانیای کار هه‌یه به‌ڵام هی حکومه‌تی فیدڕاڵه به‌ڵام پاڵاوگه‌که‌ی له‌ناو شاری هه‌ولێره یان له شاری سلێمانییه، حکومه‌تی فیدڕاڵ خۆی پاڵپشتی ده‌کات بڕێک پاره‌ی داناوه بۆ پاڵپشتی هاوڵاتیان ده‌کات له نرخی به‌نزین ئه‌گه‌رنا به‌نزین به‌و نرخه ده‌رناچێت که له‌وێ دابه‌شی ده‌که‌ن بۆ نموونه به‌نرخی 450 دینار خۆی نرخه‌که زۆر زیاتر ده‌بێت له پاڵاوگه‌کان به‌ڵام حکومه‌ت خۆی پاڵپشتیه‌کی هه‌یه بۆ ئه‌م بابه‌ته بڕێک پاره داده‌نێن."
"له‌وانه‌یه بۆ ئێمه ئه‌سته‌م بێت بتوانیین بێن پاڵپشتی فرۆشتنی به‌نزین و گه‌یشتن به‌ده‌ستی هاوڵاتیان یان پێدانی کاره‌باش بکه‌ین "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئێوە بۆچی وەک حکومەتی خۆجێی و حکومەتی هەرێم پاڵپشتی بکەن هاوشێوەی حکومەتی عێراقی بۆ ئەوەی نرخی بەنزین دابەزێنن؟ لە وەڵامدا جێگری پارێزگاری هەولێر وتی" ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت دۆخی ئابوری هه‌رێمی کوردستان له‌دوای ساڵی 2014 وه لای هه‌موو لایه‌ک ئاشکرایه که نه‌مانی بودجه و مووچه بوو، ئێمه وه‌کو هه‌رێمی کوردستان له‌وانه‌یه بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه چۆن بتوانیین مووچه‌ی مانگێک بۆ مووچه خۆرانمان دابین بکه‌ین له‌وانه‌یه بۆ ئێمه ئه‌سته‌م بێت بتوانیین بێن پاڵپشتی فرۆشتنی به‌نزین و گه‌یشتن به‌ده‌ستی هاوڵاتیان یان پێدانی کاره‌باش بکه‌ین، دۆخی کاره‌باشمان تاڕاده‌یه‌ک خراپه له‌به‌رئه‌وه‌ی نا‌توانیین سوته‌مه‌نی پێویست بۆ وێستگه‌کانی کاره‌با دابین بکه‌ین له گاز یان له غازی شله‌وه بۆیه ئه‌و توانایه‌ی که له حکومه‌تی فیدڕاڵه‌وه هه‌یه له هه‌رێمی کوردستان نییه له‌ڕووی ماددییه‌وه. "
هەروەها ڕاشیگەیاند" ئه‌وه یه‌کێک له هۆکاره‌کانه من باسمکرد بۆ نرخی به‌نزین به‌ڵام هه‌ندێک هۆکاری تریش هه‌ن، به‌نزین خۆی له جیهاندا نرخه‌که‌ی به‌رزبۆته‌وه، نه‌وتی خاو نرخی به‌رزبۆته‌وه ئه‌وه یه‌کێکه له هۆکاره‌کان، هۆکاری دووه‌م سه‌باره‌ت به هه‌رێمی کوردستان و عێراق ئه‌وه‌یه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاره که نرخی دۆلاریش تاڕاده‌یه‌ک به‌رزبۆته‌وه جیاواز له‌گه‌ڵ وڵاته‌کانی تر، ئه‌و به‌نزینه‌ش که هاورده ده‌کرێت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به دۆلار ده‌بێت بۆیه نرخه‌که‌ی جارێکی تر به‌رزبۆته‌وه، هۆکاری سێیه‌م ئه‌و ڕێنمایانه‌ی که ده‌رچوون له هه‌رێمی کوردستان له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان بۆ باشتر کردنی کواڵتی به‌نزین که هاوڵاتیان ڕۆژانه گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌بوو به‌نزین وه‌کو پێویست نییه و ئۆتۆمبیله‌کانیان توشی شکست و له‌کارکه‌وتن دێت و خه‌رجیان زیاد ده‌بێت بۆیه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان له‌ڕووی باشترکردنی کواڵتی به‌نزینه‌وه بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان زیاتر توشی زیان نه‌بن له‌ڕووی شکستخواردنی ئۆتۆمبێله‌کانیان له‌هه‌مانکاتیشدا له‌ڕووی ژینگه‌ییه‌وه ، له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه بڕیاری ئه‌وه درا که کواڵتی به‌نزینه‌کان به‌رز بکرێته‌وه."
"تائێستا بەرچاومان ڕوون نیە بۆ دابەزینی نرخی بەنزین.. ڕەنگە ئەگەر ئەم کارانە بکرێت جارێکی تر نرخی بەنزین دابەزێتەوە "
جێگری پارێزگاری هەولێر وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە ئایا پێشبینی دەکەن جارێکی تر نرخی بەنزین دابەزێتەوە؟ وەڵامەکەی هێمن قادر (جێگری پارێزگاری هەولێر) بەمجۆرەبوو" وه‌کو باسمکرد به‌پێی نرخی نه‌وت له‌بۆرسه‌ی جیهانیه‌وه چه‌ند داده‌به‌زێت و نرخی دۆلاریش له چ نرخێک سه‌قامگیر ده‌بێت،وە ئه‌گه‌ر هاتوو بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان دراو بیر له‌وه کرایه‌وه حکومه‌تی فیدڕاڵ پاڵپشتی هه‌رێمی کوردستانیش بکات بۆ دابینکردنی به‌نزین ئه‌وکات ڕه‌نگه بیر له‌وه بکرێته‌وه به‌نزینخانه حکومییه‌کان یان ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی که خه‌ڵکی به‌گشتی ده‌چێت بۆ نموونه به‌نزینی نۆرماڵ له‌وانه‌یه نرخی به‌ره‌و دابه‌زین بێت ئه‌وانه هه‌مووی ئه‌گه‌رن و تائێستا به‌رچاومان ڕوون نییه له‌و بابه‌ته."
" له‌وانه‌یه پاڵپشتیه‌کی هه‌بێت، بڕێک پاره‌ی له هه‌ر شوێنێک هێنابێت به‌کاری بهێنێت بۆ ڕیکلامی هەڵبژاردن "
بەڵام بۆچی سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ بەنزینی دابینکردووە لە شاری سلێمانی بە نرخی کەمتر؟ لە وەڵامدا هێمن قادر وتی" له‌وانه‌یه پاڵپشتیه‌کی هه‌بێت، بڕێک پاره‌ی له هه‌ر شوێنێک هێنابێت به‌کاری بهێنێت بۆ ڕیکلامێک ئێمه ده‌زانیین خۆمان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ڕۆین له‌وانه‌یه ئه‌وه ڕیکلامێکی هه‌ڵبژاردن بێت بۆ حیزبه‌که‌ی خۆی بیکات به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زانراوه وه‌کو باسمکرد له بازیان و له کۆمپانیای کار و ئه‌وه‌ی که هه‌یه نرخی به‌نزین له‌سه‌ر کۆمپانیاکان و له‌سه‌ر پاڵاوگه‌کان زۆر له‌و نرخه زیاتر ڕاده‌وستێت ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی فیدڕاڵی دهیفرۆشێت به‌ڵام منیش وه‌کو حکومه‌تێک، لایه‌نێک یان کۆمپانیایه‌ک بۆنموونه خۆم دێم بۆئه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده بۆ کۆمپانیاکه‌ی خۆم بکه‌م له‌وانه‌یه زیانی پاره‌ی زۆریش بکه‌م."
" حکومه‌ت سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه مووچه‌ی مووچه‌خۆران دابین بکات به‌هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی که باسده‌کرێن شتێک دژی حکومه‌ت ده‌وروژێنن له‌ناو هاوڵاتیاندا که کۆمپانیایه‌ک ده‌توانێت کارێکی وا‌بکات به‌ڵام حکومه‌ت ناتوانێت "
ئێوە دەڵێن ڕیکلامی هەڵبژاردنە ئایا حکومەت و حیزبەکان ناتوانن ئەوە بکەن یا ئەوە پاساوە؟ لە وەڵامدا هێمن قادر (جێگری پارێزگاری هەولێر) دەڵێت" حکومه‌ت سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه مووچه‌ی مووچه‌خۆران دابین بکات به‌هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی که باسده‌کرێن شتێک دژی حکومه‌ت ده‌وروژێنن له‌ناو هاوڵاتیاندا که کۆمپانیایه‌ک ده‌توانێت کارێکی وا‌بکات به‌ڵام حکومه‌ت ناتوانێت، حکومه‌ت مه‌جبوره مووچه‌ی ئه‌و کۆمپانیایه و ئه‌و حیزبه بچوکانه‌ش پاسه‌وانه‌کانیان و کارمه‌نده‌کانیان له‌ناو حکومه‌ت و له‌ناو ده‌زگاکان مووچه‌یان دابین بکات، ئه‌رکی حکومه‌ته ئه‌و داهاتانه‌ی که به‌ده‌ستی ده‌گات یان ئه‌و بڕه نه‌وته‌شی که دهیفرۆشێت به‌داخه‌وه به لێبڕینه‌وه ئینجا به‌شی ئه‌وه ده‌کات مانگ بۆ مانگ مووچه‌ی مووچه‌خۆران بدرێت."