Accessibility links

د.ئارام ڕۆستەم:تائێستا نزیکه‌ی 314 هه‌زار کەس لەهەرێمی کوردستان ڤاکسینییان وەرگرتووە، وه‌کو حکومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵمانداوه‌ خۆمان ڤاکسین بکڕین


د.ئارام ڕۆستەم ڕاوێژکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان -عێراق
د.ئارام ڕۆستەم ڕاوێژکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان -عێراق

د.ئارام ڕۆستەم ڕاوێژکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم وتووێژەدا وەڵامی چەند پرسێکی تایبەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان دەداتەوە، هەروەها وەڵامی ئەو پرسیارەش دەداتەوە کە بۆچی بەشێک لە هاوڵاتییان سەرەڕای پڕکردنەوەی ئەپلیکەیشنی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسین بەڵام ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانن و هێشتا ڤاکسینییان وەرنەگرتووە.

"چۆن بۆ باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاواش ڤاکسین بۆ هه‌رێمی کوردستان دابین ده‌کرێت "

لەسەرەتای وتووێژەکەدا دەربارەی پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان د.ئارام ڕۆستەم ڕایگەیاند" دیاره‌ ئه‌و ڤاکسینه‌ی که‌ بۆ کوردستان دێت به‌شێکه‌ له‌و بڕه‌ ڤاکسینه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی فیدڕاڵ گرێبه‌ستی کردووه‌ له‌گه‌ڵ (COVAX) که‌ بڕیار وایه‌ له‌ساڵی2021، لە 20% ی دانیشتوانی عێراق بکوترێت به‌ هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه‌، ئه‌و بڕه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی فیدڕاڵه‌وه‌ بۆمان دێت به‌گوێره‌ی دانیشتوانی پارێزگاکان دابه‌شده‌کرێت چۆن بۆ باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق دابین ده‌کات ئاواش بۆ هه‌رێمی کوردستان دابین ده‌کرێت و پرۆسه‌که‌ به‌رده‌وامه‌."

"نزیکه‌ی سێ سه‌د و چوارده‌ هه‌زار ڤاکسین وه‌رگیراوه‌ "

سەبارەت بە ئاماری ئەو کەسانەی تا ئێستا ڤاکسینیان وەرگرتووە لە هەرێمی کوردستان؟ د.ئارام ڕۆستەم وتی" داتایه‌کمان لایه‌ ئه‌و ڤاکسینه‌ی که‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان هاتووه‌ نزیکه‌ی 500 هه‌زار ژه‌مه‌ ڤاکسینه‌، ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی وه‌رگیراوه‌ کۆی گشتی نزیکه‌ی سێ سه‌د و چوارده‌ هه‌زار ڤاکسین وه‌رگیراوه‌ تائێستا به‌هه‌ردوو ژه‌مه‌که‌، واته‌ ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ بیڵێین لە 3% بۆ 4% دانیشتیوانی هه‌رێمی کوردستان کوتراوه‌، به‌ڵام وه‌کو (Target group) وه‌کو گروپه‌ به‌ته‌مه‌نه‌کانیان پزیشکان و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ئه‌وانه‌ی له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی کۆرۆنان نزیکه‌ی له‌ 80% ئه‌وانه‌ی له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنادان."

"هەندێک لە هاووڵاتیان دەڵێن سەرەڕای ناونوسیکردنی خۆیان بۆ ڤاکسین هێشتا نەیانتوانیوە ڤاکسینەکان وەربگرن هۆکارەکەی چیە "

لە وەڵامدا ڕاوێژکارەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم (د.ئارام ڕۆستەم) وتی" هۆکاره‌که‌ی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئه‌و بڕه‌ ڤاکسینه‌ بۆ 20% دانیشتیوانی هه‌رێمی کوردستانه‌ بۆ ئه‌و گروپانه‌ن که‌ (Risk group) واته‌ گروپی مه‌ترسیدارن، ئه‌وانه‌ی که‌ چاره‌سه‌ری کۆرنا ده‌که‌ین له‌ پزیشکان و کارمه‌ندان و ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 60 ساڵه‌وه‌یه‌ و نه‌خۆشی درێژخایه‌نی شه‌کره‌ و دڵ و نه‌خۆشی تریان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌یه‌ زیاتر ، به‌داخه‌وه‌ سه‌ره‌تا خه‌ڵک که‌متر ده‌هات بۆ کوتان به‌ڵام ئێستا خه‌ڵکێکی یه‌کجار زۆر خۆی تۆمار کردووه‌، ڕه‌نگه‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ ته‌مه‌نی کوتان نه‌بێت ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بۆمان دیاریکردووه‌ بۆیه‌ زۆرجار توشی ئه‌وه‌ ده‌بن که‌ ماوه‌یه‌کی زۆر چاوه‌ڕێ بکه‌ن."

ڕاوێژکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت" به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه‌ داواکاری له‌سه‌ر ڤاکسین یه‌کجار زیادیکردووه‌ ئێمه‌ به‌ڕاستی ناتوانیین ئه‌و بڕه‌ ڤاکسینه‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵکی دابین بکه‌ین بۆیه‌ داوا له‌و که‌سانه‌ ده‌که‌ین که‌ ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو 60 ساڵیه‌وه‌یه‌ و نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ ئه‌وانه‌ زیاتر بێن، ئه‌وانه‌ش که‌ ناویان تۆمار کراوه‌ ئه‌وانه‌ش ناوه‌کانیان دێته‌وه‌، داوا له‌ خه‌ڵک ده‌که‌ین زیاتر خۆیان بپارێزن، وه‌ ڕێگه‌ بده‌ن به‌وانه‌ی که‌ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ ئه‌وانه‌ بکوترێن."

"وه‌کو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵمانداوه‌ خۆمان ڤاکسین بکڕین "

د.ئارام ڕۆستەم وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە جگە لە گروپی تەندروستی و بەتەمەن و نەخۆشەکان ئێستا وەرگرتنی ڤاکسین لە هەرێم بۆ کام تەمەن بەردەستە لەو ڕووەوە وتی" ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ته‌مه‌نیان له‌ 60 ساڵ زیاتره‌ و نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ ئه‌وانه‌ به‌ڕێژه‌یه‌کی باش کوتراون، ئه‌وانه‌ی خۆیان سه‌ردانی بنکه‌کانیان یان له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و ناو تۆمارکردنه‌وه‌ بۆیه‌ ئێستا ئه‌و که‌سانه‌ ده‌کوترێن که‌ ته‌مه‌نیان هه‌یه‌ و به‌ڵام نه‌خۆشی درێژخایه‌نیشیان نییه‌ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رو 60 ساڵیه‌وه‌ن به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ین وه‌کو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵمانداوه‌ خۆمان ڤاکسین بکڕین بۆنموونه‌ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنانی ڤاکسین قسه‌مان کردووه‌ له‌وانه‌ کۆمپانیای فایزه‌ر و کۆمپانیای ئه‌سترازینکا و کۆمپانیای سینۆفارم له‌ گفتوگۆداین به‌ڵام هێشتا نه‌مانتوانیووه‌ گرێبه‌ستێکی یه‌کجاری بکه‌ین له‌گه‌ڵیان."

د.ئارام ڕۆستەم ئاماژەی بە پێشوازی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لەو ڕوەوە دەڵێت" پێشوازیه‌کی زۆر باش هه‌یه‌ له‌ وه‌رگرتنی ڤاکسین، خه‌ڵک ئێستا خۆی تۆمارکردووه‌ وه‌کو باسمکرد ئه‌و بڕه‌ ڤاکسینه‌ ڕێژه‌که‌ی که‌مه‌، وه‌ به‌شی هه‌موو دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان ناکات."

ڕاوێژکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو" ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ فایزه‌ره‌، وه‌ له‌و هه‌فته‌یه‌شدا ئینشه‌ڵا ئه‌سترازینیکا و ئۆکسفۆردیشمان بۆ دێن هه‌روه‌ها به‌شێک له‌ سینۆفارمیش دێت هۆکاری یه‌که‌م ئه‌و کۆمپانیانه‌، کۆمپانیای فایزه‌ر ته‌نها مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ(COVAX ) ده‌کات که‌ بۆ دابینکردنی ڤاکسینه‌ بۆ وڵاتانی هه‌ژارانی وڵاتانی سێیه‌م دیاره‌ (COVAX) یش زیاتر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌کات، هه‌رێمی کوردستان ده‌وڵه‌ت نییه‌ بۆیه‌ نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵییان به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و وه‌فده‌ کوردییه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریکان ئێستا هه‌وڵمانداوه‌ ئه‌وان بتوانن ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ کۆمپانیای فایزه‌ر دابنیشن و بڕێک ڤاکسینمان بۆ بکڕن به‌ڵی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدان له‌ ئه‌مه‌ریکان وه‌فدێکی کوردستانن فوئاد حسێن، ئامانج ڕه‌حیم هه‌ندێک براده‌ری ترن هه‌وڵده‌ن ئه‌و شتانه‌مان بۆ بکه‌ن، وه‌ له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ئه‌سترازینیکا و ئۆکسفۆرد گه‌یشتینه‌ ڕێککه‌وتنێکی نزیک."

" بێگومان ئێمه‌ به‌رپرسیارین له‌ دابینکردنی ڤاکسینێکی ته‌واو سه‌لامه‌ت ئه‌گه‌رنا چه‌نده‌ها کۆمپانیا هاتبوون و وتیان ڤاکسینتان بۆ دێنین به‌ڵام نه‌یانتوانی ته‌خویلی کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر بهێنن "

د.ئارام ڕۆستەم دەشڵێت" ئه‌و ڤاکسینه‌ی بۆ ئێمه‌یان دانابوو ڕاسته‌ ڤاکسینی ئه‌سترازینیکایه‌ به‌ڵام له‌ ڕوسیا به‌رهه‌م دێت، ئه‌وه‌ش تائێستا په‌سه‌ند نه‌کراوه‌ له‌ ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ ناتوانیین بیکڕین بێگومان ئێمه‌ به‌رپرسیارین له‌ دابینکردنی ڤاکسینێکی ته‌واو سه‌لامه‌ت ئه‌گه‌رنا چه‌نده‌ها کۆمپانیا هاتبوون و وتیان ڤاکسینتان بۆ دێنین به‌ڵام نه‌یانتوانی ته‌خویلی کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر بهێنن نه‌یانتوانی ئه‌وراقه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک بهێنن له‌وانه‌ (certificate of origin, Certificate of Analysis) ده‌بێت هه‌موو ئه‌و شتانه‌ هه‌بێت به‌تایبه‌تی له‌ ڤاکسین بۆیه‌ ئێمه‌ نه‌مانتوانی له‌به‌ر سه‌لامه‌تی لێیان بکڕین. "

د.ئارام ئاماژەیکرد" (WHO) هاوکارمان بووه‌ به‌ڵام ڕه‌نگه‌ وه‌کو پێویست نه‌بێت، دوێنێ کۆبوونه‌وه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نوێنه‌ری(Regional office of WHO) قسه‌مانکردووه‌ زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر گشتیه‌کان و ڕاوێژکارانی وه‌زاره‌ت له‌وێ ئاماده‌بوون داوامانکرد به‌ڵکو WHOهه‌موو هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ بتوانیین ڤاکسین بۆ هه‌رێمی کوردستان دابین بکه‌ین جگه‌ له‌و به‌شه‌ ڤاکسینه‌ی که‌ له‌ به‌غداده‌وه‌ دێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:29 0:00


XS
SM
MD
LG