Accessibility links

ڕۆمیۆ حوزەیران: تا ئێستاش لە کەمپی ئاوارە ئێزیدییەکان به‌ ده‌یان هه‌زار خه‌ڵکی تێدایە له‌دۆخێکی پڕکاره‌سات و خراپدان


ڕۆمیۆ حوزەیران سەرۆکی لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكى لە مافی مرۆڤ
ڕۆمیۆ حوزەیران سەرۆکی لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكى لە مافی مرۆڤ

ڕۆمیۆ حوزەیران سەرۆکی لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکى لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەموتووێژەدا باس لە دۆخی ئێزیدییەکان دەکات و دەڵێت" تا ئێستاش لە کەمپی ئاوارە ئێزیدییەکان به‌ ده‌یان هه‌زار خه‌ڵکی تێدایه‌ به‌ڕاستی له‌ بارودۆخێکی پڕکاره‌ساتن و له‌بارودۆخێکی خراپدان، ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ ڕۆژانه‌ یاخود هه‌فتانه‌ هه‌وڵی خۆکوشتن هه‌بووبێت له‌نێوان گه‌نجانی ئێزیدییه‌کان"

"یه‌کێک بوو له‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ی به‌ فیعلی ده‌نگی هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌کانی هێنا "

لەسەرەتای وتووێژەکەدا سەرۆکی لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکى لە مافی مرۆڤ وتی" به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌کو په‌رله‌مانی کوردستان چه‌نده‌ها یاسا و بڕیاری ده‌رچواندووه‌ بێجگه‌ له‌و بڕیارانه‌ی که‌ حکومه‌ت و سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ریچواندوون که‌ په‌یوه‌ستن به‌ کاروباری خوشک و برا ئێزییدییه‌کان دوای ئه‌وه‌ی توشی ئه‌و جینۆسایده‌ گه‌وره‌بوون له‌ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌تایبه‌تی له‌ قه‌زای شه‌نگال که‌ تائێستا به‌ هه‌زارانیان هه‌ر له‌ژێر چه‌پۆکی ئه‌وان ماون به‌تایبه‌تی مناڵ و ژن و کچه‌کانی خوشک و برایانمان له‌ ئێزیدییه‌کان."

ڕۆمیۆ حوزەیران ئاماژەی بەوەکرد" له‌په‌رله‌مانی کوردستاندا پارساڵ له‌ 3ی ئاب به‌فه‌رمی په‌رله‌مانی کوردستان ڕۆژی 3ی ئابی ناساند وه‌کو ڕۆژی جینۆسایدی ئێزییده‌کان، وه‌ په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یاسایه‌ داوه‌ و بووه‌ به‌شتێکی فه‌رمی، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ ده‌توانم بڵێم هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌کان که‌ ئاماده‌بوون له‌ په‌رله‌مان هه‌موویان ده‌نگیان پێدا، یه‌کێک بوو له‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ی به‌ فیعلی ده‌نگی هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌کانی هێنا که‌ ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ت له‌وه‌ ده‌کات په‌رله‌مانتاره‌کان و په‌رله‌مانی کوردستان پشتگیریه‌کی ته‌واویان هه‌یه‌ بۆ پاراستنی خوشک و برایانی ئێزیدی که‌ توشی ئه‌م کاره‌سات و نه‌گبه‌تی و کوشتنی گشتی و جینۆسایده‌ گه‌وره‌ بوون."

هەروەها وتی" به‌گوێره‌ی داتاکان که‌ نوسینگه‌یه‌ک له‌لایه‌ن جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کاک نێچره‌ڤان بارزانی ئه‌و کاته‌ی که‌ سه‌رۆکی حکومه‌تیش بوو نوسینگه‌یه‌ک هه‌یه‌ بۆ ڕزگارکردنی ئه‌وانه‌ی له‌ژێر چه‌پۆکی ده‌ستی داعشدا بوون، به‌گوێره‌ی داتاکانی ئه‌م نوسینگه‌یه‌ زیاتر له‌ 6400 له‌ پیاوان و له‌ ژنان هه‌بوو که‌ به‌شی زۆریان ژنان و کچان بوون به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا جێگه‌ی خۆشحاڵیه‌ که‌ زیاتر له‌ 3500 تیان تائێستا ڕزگار کراون به‌ڵام تائێستا که‌متر له‌ 3000 له‌ژێر چه‌پۆکی ئه‌م ڕێکخراوه‌ به‌ربه‌ریه‌ ماون."

"دۆخی ئاوارە ئێزیدییەکان "

دەربارەی ئەوەی بڕیاری بە جینۆسایدناساندنی ئەو ڕۆژە چ کاریگەرییەکی لەسەر دۆخی ئێزیدییەکان هەیە؟

ڕۆمیۆ حوزەیران وتی" ده‌توانم بڵێم ئه‌مه‌ بڕیارێکی یاساییه‌ که‌واته‌ به‌رپرسیارێتیه‌کی گه‌وره‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌رشانی هه‌م حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌م حکومه‌تی عێراق به‌تایبه‌تی، چونکه‌ شه‌نگال به‌حکومی ئه‌وه‌ی له‌ڕووی ئیدارییه‌وه‌ تائێستا سه‌ر به‌ ناوه‌نده‌ سه‌ر به‌ حکومه‌تی فیدڕاڵه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ چه‌نده‌ها ئۆردوگای په‌نابه‌رانی ئێزیدی له‌ دهۆک و له‌ هه‌ولێر هه‌ن تائێستاش به‌ ده‌یان هه‌زار خه‌ڵکی تێدایه‌ به‌ڕاستی له‌ بارودۆخێکی پڕکاره‌سات و خراپدان، من پێموایه‌ ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ ڕۆژانه‌ یاخود هه‌فتانه‌ هه‌وڵی خۆکوشتن هه‌بوو له‌نێوان گه‌نجانی ئێزیدییه‌کان."

سەرۆکی لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکى لە مافی مرۆڤ ئەوەشی خستەڕوو" به‌ڕاستی ئه‌و کێشه‌ سیاسی و حیزبیانه‌ی ئێستا له‌ شه‌نگال هه‌ن بۆته‌ به‌ربه‌ستێک بۆئه‌وه‌ی نه‌توانێت خه‌ڵکی شه‌نگال بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ جێبه‌جێ بکرێت جارێکی تر ئه‌من و ئاسایش باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌ ده‌کێشێت به‌تایبه‌تی مه‌به‌ستم شه‌نگاله‌ خه‌ڵک ده‌توانێت به‌ئاسانی و ئاسوده‌یی جارێکی تر بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و جارێکی تر ژیان له‌ ناوچه‌کانی باب و باپیریان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه‌ و دواتر ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ژێر چه‌پۆکی ئه‌م ڕێکخراوه‌ دڕنده‌یه‌ن ده‌توانن ئیتر به‌ره‌به‌ره‌ ئه‌وانیش ڕزگار بکرێن و ژیانێکی پڕ که‌رامه‌تیان بۆ دابین بکرێت."

هەروەها وتیشی" تائێستا چه‌نده‌ها ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ندێکی ڕێکخراوی ناوخۆیش هه‌ن وه‌کو ڕێکخراوی بارزانی که‌ به‌به‌رده‌وامی یارمه‌تی ئه‌وانه‌ ده‌دات له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕێکخراوێکی تردا به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناکات که‌ هه‌موو خه‌ڵک بێته‌وه‌ ماڵی خۆی و له‌ماڵی خۆیدا بژێت."

ئایا ئێوە بەدواداچونتان کردووە لەسەر ئەو حاڵەتە خۆکوشتنانە؟ ڕۆمیۆ حوزەیران وتی" به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه‌ لیژنه‌ی ئێمه‌ و ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ مافی مرۆڤ و هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی چالاکی مه‌ده‌نی زۆر له‌خه‌می ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دان چونکه‌ من له‌بیرمه‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا 5-6 گه‌نجی ئێزیدی خۆیان کوشتووه‌ و هه‌وڵی خۆکوشتنیان داوه‌، ئێمه‌ وه‌کو لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ئه‌مه‌ به‌کاره‌ساتێکی گه‌وره‌مان له‌قه‌ڵه‌مدا، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌دواداچوونمان بۆ کردووه‌ و بیروبۆچوونی لیژنه‌که‌ و سیاسه‌تی ئه‌م لیژنه‌یه‌ ده‌بێت ڕێگه‌چاره‌یه‌کی تر بدۆزرێته‌وه‌ هه‌رچی زووه‌ بۆئه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار که‌ حکومه‌ته‌ و ڕێکخراوه‌کانی په‌یوه‌ست به‌مافی مرۆڤ چاره‌سه‌رێکی بۆ بدۆزنه‌وه‌."

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:44 0:00


XS
SM
MD
LG