مونا یاقو سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەربارەی دەنگۆ و هەواڵی قەدەغەکردنی خواردن و خواردنەوە لە زیندانیانی بادینان و مامەڵەی خراپ و ئەشکەنجەدانیان دەڵێت" ئەو هەواڵەم لە گروپێکی واتس ئاپ بینیووە به‌داخه‌وه پێش ڕۆژێک بوو که موعیدی زۆرم هه‌بوو بۆ چه‌ند شوێنێک ئیشمان هه‌بوو پێکه‌وه ئیتر نه‌متوانی بچمه ئه‌وێ و بیانبینم به‌ڵام بۆ ڕۆژانه هه‌وڵ ده‌ده‌ین خۆم یان که‌سێکی تر له‌ناو ده‌سته‌که بچێت تابزانێت هه‌تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌و قسه‌یه ڕاسته یان زانیاری ته‌واومان بۆ بهێنێته‌وه، دەربارەی ڕێگەنەدان بە سەردانیکردنی کەسوکار و پارێزەرەکانیان دەڵێت"هه‌ندێکیان دوای ئه‌وه وتیان له‌به‌ر کۆرۆنا که قه‌ده‌غه کراوه سه‌ردانیان بکرێت به‌ڵام سه‌باره‌ت به پارێزه‌ره‌کان ئه‌وه‌شمان باسکردووه له‌ناو ڕاپۆرتی خۆمان."
"شوێنه‌که‌یان زۆر قه‌ره‌باڵغه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی کۆرۆنا به‌دڵنیاییه‌وه شتێکی مه‌ترسیداره "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ دەربارەی دۆخی زیندانیان وتی" سه‌باره‌ت به‌دۆخی زیندانه‌کان من چونکه نوێم له‌ناو ده‌سته‌که نزیکه‌ی مانگێک و نیوه له‌وێم، ئیتر زۆر ئیشمان هه‌بوو له‌ناو ده‌سته‌که وه‌کو دانانی پرۆگرام و ئه‌جیندای ده‌سته‌که‌مان و ستراتیژیه‌تی کارکردن زۆر کاتمان نه‌بووه هه‌تا بتوانیین بچینه هه‌موو زیندانه‌کان به‌ڵام تائێستا چووینه دوو زیندان چاکسازی گه‌وران، هه‌روه‌ها زیندانی ئاسایش ئه‌وانه‌ی له‌ناو هه‌ولێرن، سه‌باره‌ت به چاکسازی گه‌وران به‌ڕاستی له‌وێ نۆژه‌نکردنه‌وه ده‌کرا و ئیشه‌که هێشتا ته‌واو نه‌بووه بۆیه ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه که له‌وێ بوون زۆر زۆر که‌م بوون چونکه گواستبویانه‌وه بۆ شوێنی تر هه‌تا ئه‌و زیندانه ته‌واو بێت له‌کارکردن، سه‌باره‌ت به زیندانی ئاسایش ئێمه چاومان که‌وت به چه‌ند که‌سێک که به‌تایبه‌تی ڕۆیشتبووم هه‌تا قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌م بزانم بارودۆخیان چۆنه، ئه‌وانه‌ی که ناسراون به ده‌ستگیرکراوانی بادینان ئیتر نه‌چومه ناو قاوشه‌کان هه‌تا هه‌مووی ته‌ماشا بکه‌م به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گوێم لێ‌بوو له‌وان ئه‌وه‌یه که شوێنه‌که‌یان زۆر قه‌ره‌باڵغه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی کۆرۆنا به‌دڵنیاییه‌وه شتێکی مه‌ترسیداره، پاش ئه‌وه‌ی که گه‌ڕاینه‌وه ڕاپۆرتیشمان هه‌بووه به‌پێی یاسا چونکه له‌یاساکه نوسراوه ئێمه ده‌کرێت ڕاپۆرت بکه‌ینه‌وه و بینێرین بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هه‌تا چاره‌سه‌ر بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌و کێشانه که ئێمه ده‌بینین پێشێلکاریه‌که بۆ مافی مرۆڤ، چه‌ند شتێکمان هه‌بوو ڕاپۆرتمان نوسی و ناردمان بۆ ئه‌و شوێنانه."
ئایا وەڵامیان دانەوە؟ لە وەڵامدا مونا یاقو وتی" به زاره‌کی هه‌ندێک قسه کراوه له‌سه‌ری به‌ڵام به ڕه‌سمی هێشتا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه له‌وانه‌یه وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه."
دەربارەی ئەو ڕاگەیاندراوانەی باس لە ئەشکەنجەدان و ڕێگرتن لە خواردن و خواردنەوەی چالاکوانانی دهۆک دەکەن؟ لە وەڵامدا سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ وتی" من زۆر ئاگاداری میدیام، حه‌ز ده‌که‌م هه‌میشه ئه‌و شته‌ی که نوێیه یه‌کسه‌ر ئاگام لێبێت به‌ڵێ ئه‌و شته‌م بینیووه وه‌ک مه‌سجێک بڵاو کرابوویه‌وه له گروپێکیwhatsapp که من ئه‌ندامم له‌وێدا به‌ڵام به‌داخه‌وه پێش ڕۆژێک بوو که موعیدی زۆرم هه‌بوو بۆ چه‌ند شوێنێک ئیشمان هه‌بوو پێکه‌وه ئیتر نه‌متوانی بچمه ئه‌وێ و بیانبینم به‌ڵام بۆ ڕۆژانه هه‌وڵ ده‌ده‌ین خۆم یان که‌سێکی تر له‌ناو ده‌سته‌که بچێت تابزانێت هه‌تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌و قسه‌یه ڕاسته یان زانیاری ته‌واومان بۆ بهێنێته‌وه."
"ده‌بێت ئه‌و پێوه‌رانه زۆر ئاگاداربین سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌تا ڕه‌خنه نه‌یه‌ته سه‌رمان "
دەربارەی ئەوەی قسەی ئەو چالاکوانانە چی بوو کاتێک لە گەڵییان کۆبونەوە؟ لە وەلامدا مونا یاقو وتی" ئێمه ده‌بێت دابنیشین له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا نزیکه‌ی دوو کاتژمێر و نیو دانیشتم له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه که پێنجیان حوکمدرابوون دوانی تریان هێشتا حوکم نه‌دراون، وه ئاماده‌ی کۆتا دانیشتنه‌که‌ش بووم 29 ی مانگ بوو هه‌روه‌ها لایه‌نی تر ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی زیندانه‌که‌یه پێیان ده‌ڵێین ئه‌و کۆمه‌ڵه وایان وتووه بزانیین وه‌ڵامی ئه‌وان چییه بۆ ئه‌و قسه‌یه؟ ئیتر ئێمه ده‌بێت لایه‌نێکی دادپه‌روه‌ر بین، لایه‌نێکی بابه‌تی و به یاسا ئیش بکه‌ین هه‌روه‌ها شتێک زۆر لام گرنگه که هه‌ندێک پێوه‌ر هه‌یه، پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه که ده‌بێت ڕه‌وچاو بکرێت چونکه ئێمه وه‌کو ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێت ئه‌و پێوه‌رانه زۆر ئاگاداربین سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌تا ڕه‌خنه نه‌یه‌ته سه‌رمان."
هەروەها مونا یاقو زیاتر وتی"ده‌توانم باسی شتێک بکه‌م که زۆر به ئیسراحه‌تی خۆیان قسه‌یان ده‌کرد چونکه تاکه که‌سێک که له‌وێ بوو وتی خوێندکاری من بووه له زانکۆ من نه‌مده‌ناسی ئه‌ویش چووه ده‌ره‌وه که قسه‌مانکرد واته له‌و ژووره به ئیسراحه‌ت دانیشتن و ئێمه سێ که‌س بووین ئه‌وان تاکه تاکه ده‌هاتن قسه‌یان ده‌کرد باسی هه‌موو شتێکیان کرد له خواردن و له‌کاتی ده‌ستگیر کردنه‌وه، له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانی خۆیان وه‌کو وتم شت هه‌بوو باش بوو بۆخۆشیان ده‌یانوت باشه، ڕه‌خنه‌ش هه‌بوو ئێمه‌ش به ویژدانه‌وه له‌ناو ڕاپۆرته‌که نوسومانه و ناردومانه."
"زیاتر له‌وه ناتوانم زانیاری تر بده‌م "
سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە ئایا تا چەند ڕەچاوی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان کراوە لە مامەڵە کردن لە گەڵ چالاکوانانی بادینان وەک خۆت باسی دەکەیت؟ وەڵامەکەی مونا یاقو بەمجۆرە بوو" ئه‌و مه‌سه‌له‌یه مه‌سه‌له‌یه‌کی هه‌ستیاره، سه‌باره‌ت به میدیاکان، وه‌کو ده‌زانرێت میدیا شوێنێکی زۆر هه‌ستیاره، ئه‌و ستراتیژیه‌ی که من ده‌مه‌وێت ئیشی له‌سه‌ر بکه‌م ئه‌وه‌نییه که جۆره فه‌وزایه‌ک دروست بکه‌م له‌ناو میدیا، به بۆچوونی من ئه‌وه‌ی ڕاسته که له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار قسه‌ی ڕاسته‌وخۆ بکرێت و ئه‌و لایه‌نه یاساییانه دیاری بکه‌ین که باشه و خراپیشه هه‌تا ئه‌وانیش ئاگاداری ئه‌و شتانه بن و ڕه‌چاوی بکه‌ن، ئه‌و شته‌ی که کراوه ئه‌گه‌ر باش نییه بێگومان ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چاک بکرێته‌وه، ئه‌گه‌ریش باشه ده‌ستخۆشیان لێده‌که‌ین که ئه‌و شته‌یان کردووه زیاتر له‌وه ناتوانم زانیاری تر بده‌م."
هەروەها وتیشی" وه‌کو وتم ڕاپۆرتم ئاماده کردووه چه‌ند پێوه‌رێک له‌ناو ئه‌و ڕاپۆرته‌م نوسیوه به‌ڕێگه‌ی یاسایی و ناردوومه بۆ ئه‌و شوێنانه به‌ڵام هه‌ندێک شت هه‌یه حه‌زده‌که‌م به نهێنی بمێنێته‌وه له میدیاکان له‌هه‌مانکاتیشدا زۆر به‌ڕاشکاویی ده‌بێت باسیان بکه‌م له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار."
"ئێمه ئیشمان نییه له‌سه‌ر ئه‌و شتانه که له‌ناو میدیاکان شت بڵاوبکه‌ینه‌وه "
دەربارەی ئەوەی بۆچی وەک دەستەکەتان هاوشێوەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی وەک (هیومان ڕایتش ۆوچ) و چەند ڕێکخراوێکی تر ڕاپۆرتتان لەسەر دۆخی ئەو چالاکوانە زیندانی کراوانە نیە؟
لە وەڵامدا مونا یاقو وتی" ئێمه یاسامان هه‌یه، یاسای ژماره (4) ساڵی 2010 ده‌رچووه هه‌روه‌ها پێوه‌رمان هه‌یه که ئیشه‌که‌مان ڕێکده‌خات به‌پێی هه‌ردووکیان ئێمه ئیشمان نییه له‌سه‌ر ئه‌و شتانه که له‌ناو میدیاکان شت بڵاوبکه‌ینه‌وه زیاتر ئیشمان ئه‌وه‌یه که لایه‌نی یاسا زۆر دیاری بکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و لایه‌نانه، وه جه‌خت بکه‌ینه‌وه له‌سه‌ریان ئینجا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، زۆرجا پێویست ده‌کات بچمه لای که‌سێک هه‌تا گفتوگۆی له‌سه‌ر بکه‌م له‌سه‌ر فڵانه بابه‌ت هه‌ندێکجار له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فونیش ئه‌و شتانه ده‌کرێت هه‌تا ئێستا ئێمه له میدیاکان ئه‌و جۆره ڕاپۆرته‌مان نه‌بووه به‌ڵام ڕاپۆرتی ساڵانه هه‌یه، ئێمه له‌کۆتایی ئه‌مساڵدا ڕاپۆرتمان نوسی ده‌بێت ئاماژه به‌و کۆمه‌ڵه که‌سه‌ش بده‌ین و ئه‌و شته‌ی که بینیومانه ده‌بێت باسی بکه‌ین."
ئایا تا ئێستا ڕاپۆرتی ساڵانە یان وەرزی هەبوە دەستەی مافی مرۆڤ لەسەر چالاکوانە زیندانی کراوەکانی دهۆک؟ لە وەڵامدا سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ وتی" ڕاپۆرتی ساڵانه و وه‌رزیشمان هه‌یه ده‌بێت چوار ڕاپۆرتی ترمان هه‌بێت ئه‌وانه‌ی تر ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و چاپ ده‌کرێت به‌ڵام هی وه‌رزی نه‌بووه وابزانم له‌به‌ر کێشه‌ی دارایی بووه به‌ڵام ساڵانه ڕاپۆرتیان هه‌بووه."
"هه‌ندێکیان دوای ئه‌وه وتیان له‌به‌ر کۆرۆنا که قه‌ده‌غه کراوه سه‌ردانیان بکرێت "
سەبارەت بەوەی بۆچی ڕێگە بە کەسوکار و پارێزەرەکانیان نادرێت سەردانی ئەو چالاکوانانە بکرێت لە زیندان؟ ئایا وەک دەستەی مافی مرۆڤ چیتان کردووە؟ سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ مونا یاقو لە کۆتای وتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتی" ئه‌وه‌ی که زانیوومه چه‌ند جار خێزانی خۆیان بینیووه به‌ڵام نه‌ک هه‌موویان، هه‌ندێکیان دوای ئه‌وه وتیان له‌به‌ر کۆرۆنا که قه‌ده‌غه کراوه سه‌ردانیان بکرێته‌وه به‌ڵام سه‌باره‌ت به پارێزه‌ره‌کان ئه‌وه‌شمان باسکردووه له‌ناو ڕاپۆرتی خۆمان."
جێی ئاماژەیە پێشتر ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند" قەدەغەی خواردن و خواردنەوە لە زیندانیانی بادینان کراوە، هەروەها دوێنێ بەشدار حەسەن یەکێک لە پارێزەرانی چالاکوانانی بادینان ڕایگەیاندبوو"شێروان شێروانی و ھاوڕێکانی لە دوای ئەوەی کران بە شاھید بەسەر "بەدەل بەرواری" و "ئومێد بەرۆشکی" و تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە، ئەشکەنجە دراون و ڕەوشیان باش نیە، پێویستە ئەو گیراوانە لە زیندانی ئاسایش نەمێنن و بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەوران. "