Accessibility links

د.ڕەهێڵ فەرەیدون: ئەگەر هۆکاری دیکە دروست نەبێت پێشبینی دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئەم شەپۆلەی کۆرۆنا به‌هێواشی ڕوو له‌داکشان بکات


د.ڕەهێڵ فەرەیدوون-بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق
د.ڕەهێڵ فەرەیدوون-بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق

د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت" "پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌کرێت له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی ئاینده‌ یاخود له‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ ورده‌ ورده‌ ئه‌گه‌ر هۆکاری دیکه‌ و ئاماژه‌ی دیکه‌ و مه‌ترسی دیکه‌ دروست نه‌بێت ئه‌م شه‌پۆله‌ی کۆرۆنا ورده‌ ورده‌ و به‌هێواشی ڕوو له‌داکشان بکات، ئه‌گه‌ر به‌راوردی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی پێشووتردا بکه‌ین ده‌بینرێت که‌ ڕێژه‌که‌ که‌مێک دابه‌زیوه‌له‌ 20% وه‌ هاتۆته‌ سه‌ر 14% بۆ 15% هەرچەندە هه‌ر له‌ هه‌ڵکشاندایه‌ به‌ڵام به‌شێوازی Flatو زۆر به‌خاوی داده‌به‌زێت ئه‌مه‌ ئاماره‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاماره‌کان که‌ ئێمه‌ هه‌فتانه‌ به‌هاوکاری WHOده‌یکه‌ین ئه‌مه‌مان پێده‌ڵێت."

"هۆکارەکانی بەرزبونەوەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەماوەکانی ڕابردوو"

لەسەرەتای وتووێژەکەدا بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی دۆخی کۆرۆنا ڕایگەیاند"دیاره‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئاماره‌کان له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌تایبه‌تی له‌دوای ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان و قه‌ڕه‌باڵغی و گه‌شتیاره‌کانی شاره‌کانی عێراق بۆ هه‌رێمی کوردستان هۆکارێکی سه‌ره‌کی بوون بۆئه‌وه‌ی که‌ ڕێژه‌ی توشبووان و ئاماره‌کان هه‌ڵبکشێن و ڕێژه‌ی سێ هه‌زار که‌س له‌ڕۆژێکدا تێپه‌ڕێنێت، له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕاستی هه‌ڵکشانه‌که‌ له‌ دوو هه‌فته‌ی کۆتایی به‌تایبه‌تی هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ڵکشانه‌که‌ شێوازێکی" flat "ی وه‌رگرتووه‌ واته‌ زیاتر به‌رز نه‌بۆته‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر به‌ هه‌ڵکشاوی ماوه‌ته‌وه‌."

"پێشبینی دەکرێت ئەگەر هۆکاری دیکە دروست نەبێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئەم شەپۆلەی کۆرۆنا به‌هێواشی ڕوو له‌داکشان بکات "

د.ڕەهێڵ فەرەیدوون باسی لەوەکرد" به‌پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی که‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی و په‌تازانیدا ده‌کات پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌کرێت له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی ئاینده‌ یاخود له‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ ورده‌ ورده‌ ئه‌گه‌ر هۆکاری دیکه‌ و ئاماژه‌ی دیکه‌ و مه‌ترسی دیکه‌ دروست نه‌بێت ئه‌م شه‌پۆله‌ ورده‌ ورده‌ و به‌هێواشی ڕوو له‌داکشان بکات ئه‌گه‌ر به‌راوردی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی پێشووتردا بکه‌ین ده‌بینرێت که‌ ڕێژه‌که‌ که‌مێک دابه‌زیووه‌ له‌ 20% وه‌ هاتۆته‌ سه‌ر 14% بۆ 15% هەرچەندە هه‌ر له‌ هه‌ڵکشاندایه‌ به‌ڵام به‌شێوازی Flatو زۆر به‌خاوی داده‌به‌زێت ئه‌مه‌ ئاماره‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاماره‌کان که‌ ئێمه‌ هه‌فتانه‌ به‌هاوکاری WHOده‌یکه‌ین ئه‌مه‌مان پێده‌ڵێت."

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد" ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی پێشتریش ئه‌وه‌مان باسکردووه‌ که‌ په‌تازانی جیاوازی له‌ ڕێکاردا و له‌شێوازی مامه‌ڵه‌کردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ نییه‌ ئه‌گه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌کی جیاواز یان زۆر ورده‌کاری نه‌بێت، وه‌ کۆرۆنا بۆخۆشی گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتوو سێ شه‌پۆلی جیاواز له‌سه‌ر ئاستی جیهان هاتوو بوو به ‌Pandemic "

"ته‌نها شت که‌ جیاوازه‌ له‌م شه‌پۆله‌ له‌ شه‌پۆله‌کانی دیکه‌...... "

د.ڕەهێڵ فەرەیدوون زیاتر ڕونیکردەوە"سێ جۆریان 19 و 20 و ئه‌م دێلتایه‌ که‌ سه‌ریهه‌ڵدا و دنیای گرتووه‌ مامه‌ڵه‌ کردنه‌که‌ به‌هه‌مان شێوازی ئه‌و مامه‌ڵانه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ پێشتر له‌گه‌ڵیاندا کردومانه‌ به‌ڵام به‌ زیاتر خسته‌ڕووی و زیاتر هۆشیاری پێدان له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م جۆره‌یان سوڕه‌که‌ی زووتر ته‌واو ده‌کات له‌ مرۆڤه‌کاندا و خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه‌ و کاریگه‌ری دروست ده‌کات و ته‌مه‌ن ناخوێنێته‌وه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ هۆشداری ده‌ده‌ین ئه‌م ورده‌کارییه‌شمان خستۆته‌ڕوو له‌هه‌مانکاتدا ته‌نها شت که‌ جیاوازه‌ له‌م شه‌پۆله‌ له‌ شه‌پۆله‌کانی دیکه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا ڤاکسین هه‌یه‌ بۆ هاوڵاتیان به‌ڵێ ڕاستە به‌هێواشی ده‌ڕوات و ڕێژه‌که‌ تائێستا که‌مه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌ ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رگری گشتی له‌ناو کۆمه‌ڵگاکه‌دا."

" ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌مجاره‌یان زۆر جدیتره‌ له‌ شه‌پۆله‌کانی دیکه‌ "

دەربارەی ڕێکارەکان بۆ وەرگرتنی زیاتری ڤاکسین لە لایەن خەڵکەوە؟ لە وەڵامدا بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی" ئه‌و بابه‌ته‌ بابه‌تێکی جددی و بابه‌تێکی گفتوگۆ بووه‌ له‌ناو خۆماندا به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یربکرێت له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش هه‌تا ئه‌م ساته‌ی قسه‌ده‌که‌ین ده‌بێت ئه‌و که‌سه‌ی ڤاکسین لێده‌دات دەبێت پێش وه‌خت خۆی ڕه‌زامه‌ندبێت و ئیمزای هه‌بێت و ڕه‌زامه‌ند بێت له‌ وه‌رگرتنی بۆیه‌ جگه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک شت بۆ نموونه‌ وڵاتانی تر وه‌ک یه‌کێتی ئه‌وروپی فیزا نادات به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سه‌که‌ ڤاکسینی له‌خۆیدابێت و جۆره‌که‌شی ده‌ستنیشان کردووه‌، له‌ڕوویه‌کی دیکه‌وه‌ کۆمه‌ڵێک شت هه‌یه‌ له‌ناو نه‌خۆشخانه‌کاندا باسمان له‌وه‌ کردووه‌ که‌ پێویسته‌ له‌خۆیانی بده‌ن به‌ڵام وه‌کو ئیجباری کردن نه‌خێر ته‌نها هۆشداری دراوه‌ و مه‌ترسیه‌کان و بارودۆخه‌که‌ زیاتر خراوه‌ته‌ڕوو زۆر به‌جدیتر قسه‌ی له‌سه‌ر کراوه‌ و ئه‌وه‌یان پێ پیشانداوه‌ که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌مجاره‌یان زۆر جدیتره‌ له‌ شه‌پۆله‌کانی دیکه‌ و هه‌مووانیش ئاگاداری ئه‌وه‌ن که‌ له‌ڕۆژێکدا له‌ خێزانێک هاوسه‌ره‌کان گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن. "

"بۆیه‌ ئێمه‌ ڕێکاره‌کان له‌پاڵ هۆشداری و ڕوونکردنه‌وه‌ی هۆشداریه‌که‌ هه‌ر هه‌مان ڕێکاره‌کانی پێشوو له‌گه‌ڵ هۆشداری وه‌رگرتنی ڤاکسین بۆ هاوڵاتیان ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دوو Line هێڵه‌ به‌شێوازێکی گشتی کارمانکردووه‌. "د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان وایوت "

"ئەم جۆرەی کۆرۆنا ئەگەری هەیە هەموو تەمەنەکان بە مناڵانیشەوە تووشببن "

د.ڕەهێڵ فەرەیدون زیاتر وتی" جگه‌ له‌ کۆڤید 19 و کۆڤید 20 و ئه‌مه‌شیان، ئێمه‌ له‌ساڵی پاردا ڕاپۆرتێکمان بڵاوکرده‌وه‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی کۆڤید 19 کاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌ 31-39 ساڵ بوو به‌ڵام کۆڤید 20 و ئه‌مجۆره‌شیان (دێلتا) ته‌مه‌ن ناخوێنێته‌وه‌ واته‌ دیاریکراو نییه‌ بۆ ته‌مه‌نێکی دیاریکراو بۆیه‌ هه‌موو ته‌مه‌نه‌کان ئه‌گه‌ری توشبوونیان هه‌یه‌ و مناڵ و گه‌وره‌ش توشده‌بێت ئەم جۆرەی کۆرۆنا(دێلتا) مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌که‌دا ده‌کات به‌رگری له‌شی چۆنه‌ و لایه‌ن لاوازه‌کانی چیه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ نیشانه‌کانی له‌ که‌سێکه‌وه‌ بۆ که‌سێکی تر ده‌گۆڕدرێت و نیشانه‌ی زیاتری هه‌یه‌ له‌چاو نیشانه‌ی جۆره‌کانی دیکه‌. "

"چانسی پێدانی ڤاکسینمان بۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌ر کردووه‌ "

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ڕێژەی وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن هاوڵاتیانەوە زیادیکردووە؟ لە وەڵامدا د.ڕەهێڵ فەرەیدون وتی"به‌ڵێ زیادیکردووه‌ هۆکاره‌که‌شی بۆخۆمان له‌دوای ئه‌و ڕێنمایانه‌ی له‌ کۆمپانیای فایزه‌ر WHOده‌رچوو که‌ مامه‌ڵه‌ کردن و هه‌ڵگرتن و به‌کارهێنانی ڤاکسینی فایزه‌ر به‌ئاسانتر کرا و له‌ پله‌یه‌کی گه‌رمی ئاسایی -2 بۆ -8 بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو هه‌ڵده‌گیرێت دوای ڕوونکردنه‌وه‌ و شیکردنه‌وه‌ی که‌ هه‌ر ئه‌مپولێک بۆ شه‌ش که‌س به‌کاردێت ده‌توانرێت بگوازرێته‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو پێشوتر پێش ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی کۆتایی و دوای جۆره‌ گۆڕاوه‌که‌ی ده‌لتا ته‌نها نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له‌ شاری هه‌ولێر وه‌کو سه‌نته‌ری لێدانی فایزه‌ر هه‌بوو به‌ڵام ئێستا 10-12 سه‌نته‌ر فایزه‌ر لێده‌دات به‌هه‌مان شێوه‌ شاره‌کانی دیکه‌ که‌واته‌ ئێمه‌ ئاسانکاری زیاترمان کردووه‌ و چانسی پێدانی ڤاکسینمان بۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌ر کردووه‌."

"گوژمه‌کانی هاتنی ڤاکسین ورده‌ ورده‌ زیاد ده‌کات و دوو هێندە ده‌بێت "

سەبارەت بە ڕێژەی هاتنی ڤاکسین بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، د.ڕەهێڵ فەرەیدون وتی"به‌ڵێ به‌رده‌وام نزیکی مانگێک له‌مه‌وپێش به‌غداد پێیان ڕاگه‌یاندین و WHOش ئاگاداریان کردینه‌وه‌ که‌ گوژمه‌کان ورده‌ ورده‌ زیاد ده‌کات و دوو هێند ده‌بێت خۆشبه‌ختانه‌ به‌رده‌وام هه‌فتانه‌ دابین ده‌کرێت و له‌ناو ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی شاره‌کان دابه‌شی ده‌که‌ن بۆنموونه‌ نه‌خۆشخانه‌ی شیره‌که‌ له‌ سلێمانی مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی خۆپاراستنی سلێمانیه‌، ئێستا دۆزی دوو له‌ چه‌ند شوێنێک لێده‌درێت و دۆزی یه‌که‌م له‌ چه‌ند شوێنێک لێده‌درێت بۆیه‌ وه‌کو باسمکرد به‌ڵێ گوژمه‌کانی زیادی کردووه‌ و ئێمه‌ش بۆیه‌ ئاسانکاری دیکه‌مان کردووه‌ و سه‌نته‌ره‌کانیش زیاد کراوه‌ و تیمه‌کانیش زیاد کراوه‌."

" ڕۆژمان ته‌رخان کردووه‌ بۆ مامۆستان...ئه‌گه‌ر بارودۆخ گونجاو بێت ئه‌وا له‌ 14 -9 ده‌رگای قوتابخانه‌کان ده‌کرێته‌وه‌ "

بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان دەشڵێت"ڕۆژمان ته‌رخان کردووه‌ بۆ مامۆستایان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی هه‌یه‌ کاتێک قوتابخانه‌ ده‌کرێته‌وه‌ ڕۆژمان ته‌رخان کردووه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران هیوادارین هه‌موو هاوڵاتیان به‌تایبه‌تی فه‌رمانبه‌ران و به‌تایبه‌تی مامۆستایان چونکه‌ له‌ په‌روه‌رده‌دا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ مناڵاندا ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر بارودۆخ گونجاو بێت ئه‌وا له‌ 14 -9 ده‌رگای قوتابخانه‌کان ده‌کرێته‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر مامۆستایان هاوکارمان بن بچن ڤاکسین لێبده‌ن ڕۆژیان بۆ ته‌رخانکراوه‌ ئه‌و کاته‌ مسۆگه‌رتر ده‌بین یان دڵنه‌واتر ده‌بین که‌ ڕێژه‌ی زیاتری ئه‌و توێژانه‌ ڤاکسینیان لێداوه‌ و بۆته‌هۆی زیاتر بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رگری گشتی له‌ناو لانی که‌م قوتابخانه‌کان و شوێنه‌کانی خۆیاندا."

" له‌ هه‌رێمی کوردستان و لە عێراق له‌ خوار 18 ساڵ ڤاکسین لێنادرێت "

لەبارەی پێدانی ڤاکسین بە منداڵان د.ڕەهێڵ فەرەیدون ڕایگەیاند"بۆ مناڵان له‌ هه‌رێمی کوردستان و لە عێراق له‌ خوار 18 ساڵ ڤاکسین لێنادرێت، لێره‌وله‌وێ هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن هه‌وڵدراوه‌ له‌ 14-16 یش کراوه‌ به‌ڵام تائێستا وه‌کو شێوازێکی فه‌رمی به‌ئێمه‌ ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌ که‌ له‌خوار 18 ساڵ به‌کاری بهێنیین."

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:06 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG