کوردۆ عومەر بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبونەوەی توند و تیژی دژی ژنان و خێزان دەڵێت" له‌گه‌ڵ ستافی UNFPA ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر (دانانی ئاپێکی تایبەت لەئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی ئەو ئاپە-ین بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه گێچەڵییان پێده‌كرێت یان بێزار ده‌كرێن و كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت، لەکوردستان لە 75% بۆ سه‌ره‌وه زۆر له كێشه‌كان و گیروگرفته‌كانی ناو خێزان، ژنان، كچان بەهۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای تازه‌یه، هەروەها دەشڵێت" داوامانکردووە لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێك بێت له هه‌موو شاره‌كان هه‌ر كه‌سێك بکوژی ژنە نه‌گیراوه دەبێت به سزای خۆی بگات و وێنه‌یان بڵاوبكرێته‌وه. "
" به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردوو كوشتنی ژنان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف زۆر زۆر كه‌می كردووه"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبونەوەی توند و تیژی دژی ژنان و خێزان سەبارەت بە کاریگەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وتی" ئێمه ساڵانه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ڕاپۆرتی سه‌رجه‌م توندوتیژیه‌كانی كۆتایی ساڵ بڵاودهكەینهوه به‌ڵام ئێستا مانگانه له‌سه‌ر سایته‌كه‌ی خۆمان سه‌رجه‌م توندوتیژیه‌كانی هه‌رێم چ ئه‌وانه‌ی له‌لای ئێمه تۆمارده‌كرێن چ ئه‌وانه‌ی له‌وانه‌ی له‌لای پۆلیسن ئێمه خۆمان تۆماری ده‌كه‌ین و بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وانه‌ی ته‌نها له‌سایته‌كانی ئێمه بڵاوده‌كرێته‌وه ڕه‌سمیه ئه‌گه‌رنا زۆرجار به‌داخه‌وه هه‌ندێك ڕێكخراو هه‌ن ئامار بڵاوده‌كه‌نه‌وه زۆر دووره له ڕاستیه‌وه، به‌داخه‌وه وه‌كو ده‌زانرێت له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی هه‌م چه‌ك له‌هه‌موو ماڵێك هه‌یه هه‌م ته‌كنه‌لۆجیای تازه به‌شێوه‌ی ناڕاست زۆر به‌كاردێت هه‌م به‌درێژایی ساڵانی ڕابردوو ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه ململانێی شه‌ڕی تێدا بووه، ده‌روونی تاكه‌كان ده‌رونێكی ئارام نییه بۆیه هه‌م پیاو زۆرجار له‌لایه‌ن كه‌سانی هاوڕه‌گه‌زی خۆیه‌وه ده‌كوژرێت هه‌م ژنانیش به‌ڵام ده‌كرێت بڵێین به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردوو كوشتنی ژنان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف زۆر زۆر كه‌می كردووه به‌ڵام ئه‌م كوشتانهی كه له‌سه‌ر دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆنموونه كه‌سێك ته‌قه ده‌كات ژنێك ده‌كوژێت یان پیاوێك ده‌كوژرێت یان خێزانێك ده‌ستڕێژی له یه‌كێك ده‌كات به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئه‌و حاڵه‌تانه هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی بوترێت له‌سه‌ر خودی شه‌ره‌فه ئه‌وه زۆر كه‌می كردووه."
"ئەو کەسەی ژن بە بیانوی شەرەف بکوژێت بەر لێخۆشبونی گشتیش ناکەوێت بۆ هەتا هەتایە.. "
کوردۆ عومەر ڕونیکردەوە هۆکاری کەمبونەوەی کوشتنی ژنان بە بیانووی شەرەف بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەو ڕووەوە وتی" به‌بۆچوونی ئێمه په‌یوه‌ندی به دوو هۆكاره‌وه هه‌یه هۆكارێك كه یاساكه گۆڕدراوه كوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف یان بیانوی شه‌ره‌ف نه‌ماوه، كوشتن هه‌ر كوشتنه، ئێستاش له یاسای عێراقی ئه‌گه‌ر سه‌یربكرێت به‌بیانوی شه‌ره‌ف كه‌سه‌كه ده‌توانێت خوشكی یان دایكی، یاخود ژنه‌كه‌ی خۆی بكوژێت له‌دوای چه‌ند ساڵێك حوكمێكی سوك ده‌درێت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان كوشتن هه‌ر كوشتنه ئه‌و كه‌سه‌ی ژنێک بە پاساوی شەرەف بکوژێت حوكمی هه‌تا هه‌تایی ده‌درێت هه‌تا ئێستاش ئه‌و كه‌سانه به‌ر هیچ لێخۆشبونێك ناكه‌ون، به‌ڵام پێشتر ئه‌مانه حوكمه‌كه‌یان سوك بوو، كوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف ئه‌مه بیانویه‌ك بوو به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن (غسل العار) بۆ شوشتنه‌وه‌ی شه‌ره‌فی خۆی ئاسایی بوو ئه‌گه‌ر خوشك یان دایك یان كه‌سێكی خۆی بكوشتایه به‌بیانوی شه‌ره‌ف به‌ڵام ئێستا له كوردستان لێخۆشبوو‌ن نایگرێته‌وه و حوكمی هه‌تا هه‌تایش ده‌درێت واته كه‌سێك ئه‌گه‌ر ژنێك بكوژێت خوشكی بێت یان دایكی بێت كه‌سێكی تر بێت ئه‌وه هۆكارێكه، دووەم، هه‌م بوونی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه (بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕوبەڕوبونەوەی توند و تیژی دژی ژنان و خێزان) وە وشیاربوونه‌وه‌ی تاكیش ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك هۆكاری ترن."
"داوامانکردووە لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێك بێت له هه‌موو شاره‌كان هه‌ر كه‌سێك بکوژی ژنە نه‌گیراوه دەبێت به سزای خۆی بگات و وێنه‌یان بڵاوبكرێته‌وه "
سەبارەت بە دەستگیرکردنی بکوژی ژنان، کوردۆ عومەر وتی" ده‌كرێت بڵێین بکوژی ژنان لە 85% به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌ستگیرکراون واته هیچ مه‌جالی تێدا نییه ئەو کەسەی بکوژنی ژن بێت و نه‌گیرێت، به‌تایبه‌تی شوێنی دیاربێت به‌ڵام هه‌ندێكجار تاوانبار هه‌یه ده‌چێته وڵاتانی دراوسێ و یان شوێنی خۆی ده‌گوازێته‌وه شاره‌كانی دیكه به‌ئاسانی پۆلیس نایدۆزێته‌وه بۆنموونه یه‌كێك تاوانێك ئه‌نجام ده‌دات له دهۆك دێته هه‌ولێر و له هه‌ولێر ئه‌نجامی ده‌دات و دێته سلێمانی ئه‌وه هه‌تا ده‌دۆزرێنه‌وه زۆره به‌ڵام خۆشبه‌ختانه خه‌ڵكیش چاوی كراوه‌ته‌وه، زۆرجار به مه‌سیج شوێنی تاوانبارانمان بۆ ده‌نێرن."
" ئه‌و ماوه‌یه ئێمه داوامانكردووه له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ و كاك قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێك بێت له هه‌موو شاره‌كان هه‌ر كه‌سێك كه نه‌گیراوه ده‌بێت به سزای خۆی بگات واته شوێنیان بدۆزرێته‌وه و وێنه‌یان بڵاوبكرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه ده‌رباز نه‌بن."کوردۆ عومەر بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبونەوەی توند و تیژی دژی ژنان و خێزان وایوت"
"لە 75% بۆ سه‌ره‌وه زۆر له كێشه‌كان و گیروگرفته‌كانی ناو خێزان، ژنان، كچان بەهۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای تازه‌یه "
کوردۆ عومەر لە بەشێکی تری وتووێژەکەدا باسی لە کاریگەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەکات لەسەر گرفتەکانی خێزان و ژنان، لەو ڕووەوە دەڵێت" ده‌كرێت بڵێین لە 75% بۆ سه‌ره‌وه زۆر له كێشه‌كان و گیروگرفته‌كانی ناو خێزان، ژنان، كچان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای تازه‌یه كه به‌داخه‌وه چه‌كێكی كوشنده‌یە بۆ ژن و پیاوان، به‌پێی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن له‌لای ئێمه زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رچاوه‌كه‌ی وێنه‌یه‌كه یان ڤیدیۆیه‌كه‌یان په‌یوه‌ندیه‌كه یان وێنه‌یه‌كی ناشایسته‌ی نیمچه ڕووته چ پیاوه‌كه چ ژنه‌كه، زۆرجار ته‌له‌فونی بێزاركردنه به‌هۆی ته‌له‌فونه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی بێزار كردووه یان له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه به‌ڵێ زۆری توندوتیژییەکان په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه (تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ) هه‌یه."
" پێویسته به‌شی تاوانه ئه‌لكترۆنیه‌كان له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه بكرێته‌وه"
کوردۆ عومەر باسی لەوەکرد" ئه‌گه‌ر ڕێكخراوه‌كان هاوكارمان بن ئێمه له دوولایه‌نه‌وه هه‌وڵمانداوه بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ئەو توندوتیژییانەی لەڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە دروست دەبن، یه‌كه‌م ڕاپۆرتێكمان داوه‌ته وه‌زیری ناوخۆ، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و كاك قوباد جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێكردین پێمان ڕاگه‌یاندن كه پێویسته به‌شی تاوانه ئه‌لكترۆنیه‌كان له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه بكرێته‌وه، ئەوە تاوانه چونكه كه‌سێك له‌ڕێگه‌ی تهلهفوتهنهوه پاره وه‌رده‌گیرێت یان زۆرجاری وایه ئابڕوی ده‌بات یان ده‌بێته هۆی جیابوونه‌وه و كوشتن چ بۆ پیاوان چ بۆ ژنان بۆیه داوامانكردووه په‌له بكرێت له به‌شی تاوانه ئه‌لكترۆنیه‌كان."
"ئاپێك داده‌نێن كه سێ به‌ش له‌خۆده‌گرێت، بۆیارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه بدات كه له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه ته‌حه‌روش ده‌كرێن یان بێزار ده‌كرێن و كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت "
کوردۆ عومەر ئەوەشی وت"دووەم ڕێگا، له‌گه‌ڵ ستافی UNFPA ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌و پرسه(دانانی ئاپێکی تایبەت) ئێستا ئه‌وان ئاپێك داده‌نێن كه سێ به‌ش له‌خۆده‌گرێت، یه‌كێكیان پاراستنه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی بێته‌وه ده‌توانێت كۆدێكه لێی بدات بۆئه‌وه‌ی ئاگاداری هێڵی 119 بكاته‌وه، خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه به‌شێكی تێدا گفتوگۆیه خه‌ڵك ده‌توانێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكات له‌ڕێگه‌ی پرسیار و وه‌ڵامه‌وه هه‌ندێك كه‌سی ڕاوێژكاری بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و كه‌سانی یاسایی تێدایه، به‌شێكی تێدایه بۆ دیارخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه مه‌به‌سته وه‌كو نه‌خۆشخانه‌كانه، بهڕێوهبهرایهتیهكانه شوێنیان، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونیان، سێ به‌ش له‌خۆی ده‌گرێت ئێستا له‌سه‌ره‌تای پرۆژهكهداین له‌گه‌ڵ UNFPA به‌ئومێدی ئه‌وه‌یه ئه‌و ئاپهش یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه بدات كه له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه گێچەڵییان پێدەکرێت یان بێزار ده‌كرێن و كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت ئێستا له قۆناغی ده‌ستپێكردنی ئه‌و ئاپهین."
" ئاپه‌كه له جۆرجیا و ئه‌رمینیا تاقیكراوه‌ته‌وه "
کوردۆ عومەر دەربارەی ئاپەکە ڕونیکردەوە" ئاپه‌كه له جۆرجیا و ئه‌رمینیا تاقیكراوه‌ته‌وه، ئاپەکە بەناوی (Safe you)، بەکارهێنەرەکە ناوی خۆی تۆمار دەکات، دواتر سێ ژمارە هەڵدەبژێرێت، یانی بۆ نمونە ژمارەی بەڕێوەبەرایەتی ڕوبەڕوبونەوەی توند و تیژی دژی ژنان و خێزان هەڵدەبژێرێت لەگەڵ بۆ نمونە دوو کەسی خۆی له‌كاتی ڕوودانی تاوانه‌كه دوگمهیهكه لێی ده‌دات، دوگمه‌ی help هه‌م ئه‌و ده‌نگه تۆمار ده‌بێت، ئه‌و گفتوگۆیه له‌وكاته ده‌كرێت وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك به‌كاربێت هه‌م شوێنی تاوانه‌كه‌ش نیشان ده‌دات هه‌م ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌توانێت فریای بكه‌وێت بۆئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی نه‌بێته‌وه."
" گرفتە یاساییەکەی بەردەم ئاپەکە "
بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبونەوەی توند و تیژی دژی ژنان و خێزان ئاماژەی بە گرفتێکی یاسایی کردەوە کە دێتەبەردەم بەکارهێنانی ئەو (ئاپە) لەو ڕووەوە وتی "ئێمه لێره كێشه‌یه‌كمان دێته‌پێش دیاره به‌ئاماده‌بوونی به‌شی زۆری وه‌زاره‌ته‌كان سێ دانیشتنمان كردووه له‌ناو وه‌زاره‌ت و له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت كه چی بكرێت و چۆن بگونجێت له‌گه‌ڵ هی خۆمان ئه‌م ئاپه، ئێستاش به‌هێڵی گه‌رم ئه‌و كێشه‌یه‌مان هه‌یه، به‌پێی ده‌ستوری عێراقی ناتوانرێت به‌بێ ڕێپدانی دادوه‌ر بچنه هیچ ماڵێك واته ماڵێك بپشكنرێت بۆنموونه ژنێك له‌و ماڵه توندوتیژی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت واته ته‌له‌فونێك دێت ده‌ڵێت 119 فریام كه‌ون ئه‌و ژنه له ته‌نیشتمان توندوتیژی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، ئێمه ده‌بێت پرسی دادوه‌ر بكه‌ین ئینجا بچین ماڵه‌كه چونكه به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر نا‌توانیین، داوامانكرد ئه‌گه‌ر هاتوو یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ئێستا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین به‌هاوكاری ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان،ئێمه، وه‌زاره‌تی كار، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه ئه‌م یاسایه گۆڕانكاری به‌سه‌ردابێت."
"ساڵانه به‌لانی كه‌مه‌وه 11 هه‌زار كه‌س له‌و هێڵه گهرمانهوە په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن بۆ هاوكاری ده‌روونی، یاسایی، كۆمه‌ڵاتی، سكاڵا"
کوردۆ عومەر وتیشی" ئه‌م یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانیه مافی گشتی تێدا نییه، ئێستا هێڵی گه‌رم هه‌یه، ساڵانه به‌لانی كه‌مه‌وه 11 هه‌زار كه‌س له‌و هێڵه گهرمانهوە په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن بۆ هاوكاری ده‌روونی، یاسایی، كۆمه‌ڵاتی، سكاڵا، بۆیه ئێستا خه‌ریكین له قۆناغی ئه‌وه‌ین په‌رله‌مان له گفتوگۆدایه چۆن ئه‌م یاسایه دووباره هه‌موار بكرێته‌وه یان یاسایه‌كی نوێ جێگای بگرێته‌وه، به ئومێدی ئه‌وه‌ین ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رده‌چێت بتوانێت خزمه‌ت به ژنان بكات، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و ئاپه چۆن هێڵی گه‌رمی 119بێبه‌رامبه‌ره ئه‌وه‌ش بتوانیین مهسیجهكانی بێبه‌رامبه‌ر بنێرێت ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر ڕازی بێت."