Accessibility links

د.سەیوان عەلی: چوار هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌واممان داناوه‌ بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی پڕۆگرامەکانی خوێندنی ساڵی ڕابردوو


 د.سه‌یوان عه‌ه‌لی بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
د.سه‌یوان عه‌ه‌لی بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

د.سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت"پێشبینی ده‌كه‌م له‌هه‌موو شاره‌كاندا ناوەندی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ مامۆستایان بکرێتەوە، هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی 25 هه‌زار مامۆستا ئه‌و پێكوته‌یان وه‌رگرتووه‌، دەشڵێت "چوار هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌واممان داناوه‌ بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی پڕۆگرامەکانی خوێندنی ساڵی ڕابردوو."

"هه‌تا ئێستا پلانمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ڕۆژێك ده‌وام ببێت "

لەسەرەتای وتووێژەکەدا بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە دەرگای ناوەندەکانی خوێندن لە 14/09 دەکرێتەوە، لەو ڕووەوە وتی" به‌ڵێ ئه‌و بڕیاره‌ ماوه‌ته‌وه‌ و هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌ركاره‌، ئێمه‌ له‌ 14 ی مانگ ده‌ستده‌كه‌ین به‌ ده‌وام و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌وام ده‌كرێته‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا دەوام ئاسایی دەبێت واته‌ هه‌تا ئێستا پلانمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ڕۆژێك ده‌وام ببێت."

" پێشبینی ده‌كه‌م له‌هه‌موو شاره‌كاندا بكرێته‌وه‌ ناوەندی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ مامۆستایان بکرێتەوە... هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی 25 هه‌زار مامۆستا ئه‌و پێكوته‌یان وه‌رگرتووه‌ "

د.سەیوان عەلی سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە وتی" ئێمه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی مامۆستایان پێكوته‌ی دژ بە کۆرۆنا وه‌ربگرن ئێستا له‌ هه‌ولێردا سەنتەری تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ مامۆستایان كراوه‌ته‌وه‌ و من پێشبینی ده‌كه‌م له‌هه‌موو شاره‌كاندا بكرێته‌وه‌، خۆشبه‌ختانه‌ هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی 25 هه‌زار مامۆستا ئه‌و پێكوته‌یان وه‌رگرتووه‌ و ورده‌ ورده‌ش ژماره‌كه‌ به‌ره‌و زیاتر ده‌ڕوات، وه‌ هه‌موو ڕۆژێكی سێ شه‌ممانیش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه‌ دانراوه‌ بۆئه‌وه‌ی پێشینه‌ بده‌ن به‌ مامۆستایان بۆ وه‌رگرتنی پێكوته‌كه‌، ئنیشائه‌ڵا هه‌تا ڕۆژی 14 ی مانگ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مامۆستایان پێكوته‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌."

د.سەیوان عەلی دەشڵێت" تائێستا نه‌كراوه‌ به‌ مه‌رج به‌ڵام داوامانكردووه‌ کە هه‌موو مامۆستایان پێكوته‌كه‌ وه‌ربگرن، به‌ڵام هه‌تا ڕۆژی 14 ی مانگ پێشبینی ناكه‌م170 هه‌زار كارمه‌ند و مامۆستا و وانه‌بێژی وه‌زاره‌تی بتوانن پێكوته‌كه‌ وه‌ربگرن واته‌ كاتی كه‌م ماوه‌ به‌ڵام ئێمه‌ له‌كارداین، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌موو یارمه‌تیه‌كمان ده‌دات بۆ مامۆستایان پێكوته‌كه‌ وه‌ربگرن."

" هه‌تا ئێستا نه‌كراوه‌ به‌ مه‌رج........"

سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ قوتابیان و خوێندکاران؟ بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت" هه‌تا ئێستا له‌لایه‌ن WHO وه‌ هیچ بڕیارێكی وا نه‌دراوه‌ كه‌ قوتابیان پێكوته‌ وه‌ربگرن و ببێت به‌ شتێكی ئیجباری بۆیان، له‌وانه‌یه‌ لێره‌وله‌وێ خه‌ڵك هه‌بێت پێكوته‌ی وه‌رگرتبێت و ته‌مه‌نی له‌ 18 ساڵ زیاتر بێت به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌كراوه‌ به‌ مه‌رج، وه‌ هه‌تا ئێستا داواشمان نه‌كردووه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌ قوتابیه‌كان."

"پێشبینی ده‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی جوان بتوانین ده‌ست به‌ده‌وام بكه‌ینه‌وه‌ "

د.سەیوان عەلی دوپاتیکردەوە کە تا ئێستا بەربەستێک لەبەردەم دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لەمساڵدا لەهەرێم لەو ڕووەوە دەڵێت" من به‌ش به‌حاڵی خۆم هه‌تا ئه‌م ساته‌ی قسه‌ی تێدا ده‌كه‌ین هیچ ڕێگریه‌كی ئه‌سته‌می وانابینم كه‌ نه‌توانین به‌سه‌ریدا سه‌ربكه‌وین، پێشبینی ده‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی جوان بتوانین ده‌ست به‌ده‌وام بكه‌ینه‌وه‌ و هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كانیش كراوه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌ ساڵی داهاتوش ته‌واو بكه‌ین."

"لە ڕووی تەندروستیەوە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌تا ئه‌مڕۆ ڕێگه‌ی داوه‌ به‌ئێمه‌ پلانی خۆمان دابنێین "

بریکاری وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەشکرد"لە ڕووی تەندروستیەوە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌تا ئه‌مڕۆ ڕێگه‌ی داوه‌ به‌ئێمه‌ پلانی خۆمان دابنێین و له‌داهاتووشدا هیچ كه‌س نازانێت چی ڕووده‌دات، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه‌كایه‌ی ئه‌م ڤایڕه‌سه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ له‌سه‌ر خه‌ت بووه‌، وه‌ هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه‌ هه‌م له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا هه‌م له‌كاتی ده‌وام كردندا هه‌میشه‌ هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی."

د.سەیوان عەلی زیاتر ڕونیکردەوە" سەبارەت بە پڕۆسەی خوێندن بڕیار له‌لای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه‌ به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌یه‌، ئێمه‌ و هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان له‌ژێر ڕێنمایی و فه‌رمانه‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌داین، هه‌تا ئێستا هیچ ئاگاداریه‌كمان پێنه‌گه‌یشتووه‌ كه‌ نه‌گه‌تیڤ بێت بۆ مه‌سه‌له‌ی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان، وه‌ هیچ ڕێنمایه‌كمان پێنه‌گه‌یشتووه‌ كه‌ بڵێن قوتابخانه‌كان مه‌كه‌نه‌وه‌ هه‌تا ئێستا زۆر ئاسایی هه‌موو شته‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌ڕوات."

"چوار هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌واممان داناوه‌ بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی پڕۆگرامەکانی خوێندنی ساڵی ڕابردوو "

د.سەیوان عەلی ئەوەشی ئاشکراکرد" ئێمه‌ چوار هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌واممان داناوه‌ بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی پڕۆگرامەکانی خوێندنی ساڵی ڕابردوو، ئه‌وه‌مان داناوه‌ له‌ به‌رنامه‌ی خۆماندا كه‌ ئه‌مساڵ قه‌ره‌بووی ساڵه‌كانی پێشوو بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر نه‌شتوانیین به‌ چوار هه‌فته‌ هه‌موو ئه‌و پرۆگرامانه‌ قه‌ره‌بوو بكه‌ینه‌وه‌، قه‌ره‌بوویه‌كی باش ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی له‌ قۆناغی داهاتووی هه‌موو پۆلێكدا بتوانن سوودی لێ وه‌ربگرن هه‌موو قوتابیان ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستانن له‌ به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دایه‌ كه‌ قه‌ره‌بووی قوتابیان بكرێته‌وه‌."

"مه‌سه‌له‌ی په‌روه‌رده‌ هه‌تا ڕاده‌یه‌كی زۆر باش گه‌شه‌ كردوتره‌ له‌چاو عێراقدا "

دەربارەی ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە نزمی ئاستی پەروەردە و فێرکردن دەکرێت لە عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بریکاری وەزارەتی پەروردەی حکومەتی هەرێم ڕەتیکردەوە هەرێمی کوردستان و عێراق هاوشێوە بن لەو ڕووەوە د.سەیوان عەلی دەڵێت"ساڵی پار له‌عێراقدا بۆ نموونه‌ ده‌یڵێم 17 ڕۆژ ده‌وام كراوه‌ به‌ڵام لای ئێمه‌ توانیومانه‌ ده‌وامی پۆلی 12 به‌تایبه‌تی به‌ته‌واوه‌تی بكرێته‌وه‌ و پڕۆگرامەكه‌ ته‌واو بكه‌ن پۆله‌كانی تریش ئه‌گه‌ر كه‌موكورتیه‌ك هه‌بوو بێت ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كۆرۆنا بووه‌، من به‌ش به‌حاڵی خۆم وه‌كو سه‌یوان به‌روارد له‌نێوان عێراق و كوردستاندا ناكه‌م، له‌لای ئێمه‌ زۆر زۆر زیاتر ده‌وام كراوه‌، وه‌ زۆر زیاتر وانه‌ وتراوه‌ته‌وه‌ و مه‌سه‌له‌ی په‌روه‌رده‌ هه‌تا ڕاده‌یه‌كی زۆر باش گه‌شه‌كردوتره‌ له‌چاو عێراقدا."

" هه‌وڵده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی كواڵتی په‌روه‌رده‌ ورده‌ ورده‌ بگه‌یەنینه‌ ئاستی وڵاته‌پێشكه‌وتووه‌كانیش به‌تایبه‌تی وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان "

د.سەیوان عەلی ئەوەشی وت" ئێمه‌ خۆمان ده‌زانین چی ده‌كه‌ین و ده‌زانین له‌ عێراقیش چی ده‌گوزه‌رێت UNICEF یش له‌ئێمه‌ تێده‌گات كه‌ شێوه‌ی ده‌وام كردن لای ئێمه‌ جۆرێكه‌ و له‌ به‌غدادیش جۆرێكی تره‌ كواڵتی په‌روه‌رده‌ له‌وانه‌یه‌ له‌خواستی ئێمه‌دا نه‌بێت ئێستا به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی كواڵتی په‌روه‌رده‌ ورده‌ ورده‌ بگه‌یەنینه‌ ئاستی وڵاته‌پێشكه‌وتووه‌كانیش به‌تایبه‌تی وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:24 0:00


XS
SM
MD
LG