د.عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم وتووێژەدا دەڵێت"نزیکه‌ی 21 هه‌زار مووچه‌مان ڕاگرتووه نزیکه‌ی 11 هه‌زار که‌س له سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆمار کراوه که له مووچه‌یه‌ک زیاتر وه‌رده‌گرن به‌ڵام به‌شێکی یاساییه و به‌شێکی نایاساییه، به‌هه‌رحاڵ ئه‌مانه ڕاگیراون هه‌تا ئه‌وکاته‌ی لایه‌نه سلبی و لایه‌نه ڕاستیه‌که‌ی دیار ده‌بێت بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان،هه‌موو مووچه‌خۆرێک له هه‌رێمی کوردستان پێداچوونه‌وه به ئیستحقاقی مووچه‌که‌ی ده‌کرێته‌وه، دەشڵێت" مه‌به‌ستیش له‌یاسای چاکسازی بریتیه له بنه‌مای دادپه‌روه‌ری نه‌ک بنه‌مای سزادان و نانبڕین، ئەمە زیاتر دڵنیایی دانە بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ پرۆسەی زامنکردنی ماف و شایستەکانیانە و بنەمای دادپەروەری جێبەجێ بکرێت، هەروەها وتی" ئه‌وانه‌ی ڕاسپێراون به خزمه‌تی گشتی هه‌موو خزمه‌تیشیان بۆ هه‌ژمار بکرێت له‌یاساکه هاتووه ده‌ڵێت نابێت 50% له‌دوا مووچه و ده‌رماڵه‌یان بۆ هه‌ژمار بکرێت، ئه‌وانه‌ی به‌پله‌ی باڵا دامه‌زراون نابێت له 60% مووچه و ده‌رماڵه‌یان زیاتر بۆ هه‌ژمار بکرێت."
"نزیکه‌ی 21 هه‌زار مووچه‌مان ڕاگرتووه"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" به‌شێکی زۆر له یاسای چاکسازی چۆته بواری جێبه‌جێکردن ئه‌گه‌ر ئێمه باسی بکه‌ین زیاتر په‌یوه‌سته به‌و ڕێکارانه، یاسای چاکسازی یاسایه‌کی به‌رفراوانه په‌یوه‌سته به مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینی، هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێک کە له بودجه‌ی گشتی له هه‌رێمی کوردستان وه‌رده‌گیرێت بۆیه یاسای چاکسازی په‌یوه‌سته به‌هه‌موو ئه‌و بودجه و هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی دیاریده‌کرێت بۆ ئه‌م بوارانه به‌تایبه‌ت له‌بواری موچه‌خۆری فیعلی ئه‌وانه‌ی که فه‌رمانبه‌رن، له هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ، له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه، کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، وارسی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کان، تۆڕی پاراستنی کۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نیشینی ئه‌مانه هه‌موویان ده‌گرێته‌وه."
د.عەبدولحەکیم خەسرۆ وتیشی" پرۆسه‌ی چاکسازی له‌هه‌موو ئه‌م بوارانه ده‌ستی پێکردووه سه‌ره‌تا به‌دانانی سیسته‌می بایۆمه‌تری کاتێک که هه‌موو مووچه‌خۆرێک له هه‌رێمی کوردستان تۆمار کراوه، دوای ئه‌مه ڕێکخستنه‌وه‌ی مووچه‌کانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م سیسته‌مه بۆ کراوە، بۆنموونه ئێمه نزیکه‌ی 21 هه‌زار مووچه‌مان ڕاگرتووه نزیکه‌ی 11 هه‌زار که‌س له سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆمار کراوە که له مووچه‌یه‌ک زیاتر وه‌رده‌گرن به‌ڵام به‌شێکی یاساییه و به‌شێکی نایاساییه به‌هه‌رحاڵ ئه‌مانه ڕاگیراون هه‌تا ئه‌وکاته‌ی لایه‌نه سلبی و لایه‌نه ڕاستیه‌که‌ی دیار ده‌بێت بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شێکیان وه‌کو وه‌کیل تۆمار کراون که موچه‌ی خانه‌نشینی مناڵی ناکام یان بۆ نموونه مووچه‌ی قاسرێک وه‌رده‌گرێت ئه‌مانه به‌دڵنیایی یاسایین، وه به‌شێکی زۆر له‌وانه مووچه‌کانیان ڕاستکراوه‌ته‌وه و ئه‌و مووچه‌یه‌ی که پێیان نه‌دراوه، پێیاندراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی که نایاسایین به‌شێکیان بڕدراوه."
د.عەبدولحەکیم ئەوەشی خستەڕوو" بەتەنها یەک ملیۆن و 200 هەزار کە مووچە یان ئیمتیازی دارایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، ئێستا نزیکەی 365 هەزار فەرمانبەری مەدەنی پێداچوونەوە بۆ فایلەکانیان کراوە، ئەوەی پەیوەستە بە وەزارەتی کاروباری شەهیدان ئێستا پڕۆسەی پێداچوونەوە بە مەلەفی شەهیدان بەردەوامە و حاڵەتەکانیان دەستنیشان کردووە وەکو ژمارەی ئاماری کۆتایی ناتوانم ئێستا بیڵێم بەڵام چونکە دوا ژمارەی لای وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە هەتا پێش مانگێک نزیکەی حەوت ھەزار کەیس پێداچوونەوەی بۆ کرابوو جگە لەوەی پێداچوونەوە بە مەلەفی گشت زیندانانی سیاسی دەکرێت و لە پرۆسەیەکی بەردەوامدایە، ئەوەی پەیوەندی هەیە بە 88 هەزار کەس کە منحەی کاروباری کۆمەڵایەتی وەردەگرن ئەوەی پەیوەستە بە خاوەن پێداویستییە تایبەتیەکان پرۆسەی هەڵسەنگاندنی ئەوانەی منحە وەردەگرن،بەردەوامە و لیژنەی بەردەوامیان هەیە ، ئێمە لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پەککەوتەی پێشمەرگەمان هەیە لیژنەی بەردەوامیان هەیە نزیکەی 9 هەزار کەیسمان هەیە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت بەشێکیان شایستەیان هەیە و بەشێکیان ڕێژەکەیان دەگۆڕێت بۆیە ئەمە پرۆسەیەکی ئاڵۆزە هەموو ئەوانە دەگرێتەوە کە ئیمتیازێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرن ئەمە زیاتر دڵنیایی دانە بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ پرۆسەی زامنکردنی ماف و شایستەکانیانە و بنەمای دادپەروەری جێبەجێ بکرێت."
" خانەنشینی ڕاسپێردراوان بەخزمەتی گشتی جاران لە 80% ی موچەکانیان وەردەگرت ئێستا بەپێی یاسای چاکسازی نابێت لە 50% زیاتر بێت، وە پلەباڵاکانیش نابێت لە 60% زیاتریان بۆ هه‌ژمار بکرێت"
د.عەبدولحەکیم دەربارەی موچەی خانەنشینانی پلە باڵاکان ڕونیکردەوە" ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به خانه‌نشینی، خانه‌نشینی پله‌باڵاکانمان هه‌یه به‌پێی یاسای چاکسازی له مادده‌ی (7،8،9،10) ی یاسای چاکسازی به‌تایبه‌تی له مادده‌ی (7) باسی ئه‌وه ده‌کات پێویسته مووچه‌ی پله‌باڵاکان ڕێکبخرێته‌وه به‌شێوازێک بێت به‌کۆی گشتی ئه‌وانه‌ی موکه‌له‌فن به‌خزمه‌تی گشتی وه‌کو په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و ئه‌و وه‌زیره به‌ڕێزانه‌ی که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه ده‌ستنیشان کراوه ئه‌مانه 50% له کۆی مووچه و ده‌رماڵه‌ی بۆ هه‌ژمار ده‌کرێت، واته نابێت له 50% زیاتر بێت، جاران 80% ی وه‌رده‌گرت به‌ڵام ئێستا 50% وه‌رده‌گرێت بۆیه ئه‌مه هەموار کراوەتەوە، وه ئه‌وانه‌ی به پله‌ی تایبه‌تن وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ڕاوێژکار و وه‌کیل وه‌زیر و ئه‌وانه‌ی دامه‌زراون به مه‌رسومی هه‌رێمی وه‌کو دامه‌زراندن دامه‌زراون ئه‌و به‌ڕێزانه له 60% له دواموچه و ده‌رماڵه‌یان بۆ ئه‌ژمار ده‌کرێت."
"ئەگەر مەرجەکان لەوانەی پلە باڵاکاندا نەبوو، ئەوا مووچه‌کانیان داده‌به‌زێت بۆ 25% "
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیران زیاتر لەسەر خانەنشینی پلەباڵاکن دواو و وتی"به‌دڵنیاییه‌وه مه‌رجی تریشی تێدایه بۆنموونه مه‌رجی ئه‌وه‌ی ده‌بێت پانزه ساڵ خزمه‌تیان هه‌بێت، مه‌رجی 45 ساڵ ته‌مه‌نی ده‌ستنیشان کراوه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و دوو مه‌رجه‌ی تێدا نه‌بێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که موکه‌له‌فن به خزمه‌تی گشتی ئه‌وانه مووچه‌کانیان داده‌به‌زێت بۆ 25% بۆیه ئه‌مه جێبه‌جێکراوه وه‌کو ڕێکخستنه‌وه‌ی سیسته‌می خانه‌نشینی به‌شێک له‌م به‌ڕێزانه کاتی خۆی وه‌کو ڕێز لێنانێک پله و پۆستیان پێدراوه بێگومان پۆسته‌کانیان نه‌بینیووه به‌ڵام له‌کاتی خانه‌نشینیدا به‌پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بریکاری وه‌زیر، ڕاوێژکار، وه‌زیر خانه‌نشین کراون ئه‌مه وه‌کو ڕێزلێنانێک بووه بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی خه‌باتیان کردووه له ڕیزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی کوردستان، ئه‌وانه‌ی زیانمه‌ندبوون له ڕژێمی پێشوو به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی ته‌قدیری سه‌رۆک وه‌زیران فه‌رمانێکی بۆ دهرچوواندبوو بۆ خانه‌نشینکردنیان له‌یاسای چاکسازی زۆر به‌ڕێزه‌وه باسی ئه‌وه‌ی کردووه پێویسته ئه‌م به‌ڕێزانه له‌به‌رئه‌وه‌ی خهباتیانکردووه و له‌پێش 1991 له‌ڕیزی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی کوردستان بوون پێویسته به یاساکانی خۆیان خانه‌نشین بکرێن، ئێمه سێ یاسامان هه‌یه یاسای ژماره (33) ی 2007 یاسای ڕێزلێنانی پێشمه‌رگه یاسای په‌ککه‌وته‌ی پێشمه‌رگه ژماره (34) ی 2007 یاسای خانه‌نشین و مووچه‌ی هێزه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه ژماره (38) ی 2007 له‌و یاسایانه ده‌سنیشانکراوه ئه‌و به‌ڕێزانه به چ شێوازێک خانه‌نشین بکرێن و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه پشکیان هه‌بێت له بودجه‌ی گشتی."
"مه‌به‌ستیش له‌یاسای چاکسازی بریتیه له بنه‌مای دادپه‌روه‌ری نه‌ک بنه‌مای سزادان و نانبڕین "
د.عەبدولحەکیم خەسرۆ لە وەڵامی ئەو پرسیارەی دەوترێت ئەوانەی پێش 1991 پێشمەرگەبوون ساڵێکییان بە دوو ساڵ خزمەت بۆ حساب دەکرێت؟ لە وەڵامدا د.عەبدولحەکیم وتی" ئه‌وه له‌ناو یاسای ژماره (38) ی ساڵی 2007 شێوازی ئه‌ژمارکردنی ڕاژه‌ی پێشمه‌رگه به‌وردی باسکراوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ساڵێک به‌دوو ساڵ حسابکراوه، ئێمه ئێستا له‌چوارچێوه‌ی یاسای چاکسازی پێویسته یاسا به‌رکاره‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن، ئێمه دواتر کۆمه‌ڵێک یاسای ترمان هه‌بووه پرسی ڕێکخستنه‌وه‌ی ئه‌ژمارکردنی ڕاژه‌یان به‌پێی ئه‌و ڕێکار و ڕێنمایانه‌ی که ئێستا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران کاری له‌سه‌رده‌کات به‌ڵام وه‌کو باسمکرد ئه‌م پله و پۆسته که پێیان دراوه وه‌کو ڕێزلێنانه بۆیه به‌ڕێزه‌وه به‌پله و پۆستێکی سه‌ربازی خانه‌نشین ده‌کرێت که بگونجێت له‌گه‌ڵ خه‌باتیان و ماندووبونیان به‌شێکیان که به‌پله‌ی تایبه‌ت خانه‌نشینکراون دوای 1991 پێشمه‌رگه بوون بۆیه به‌پێی مادده‌ی (10) پله‌کانیان به‌پێی کۆتا پله پێش ئه‌وه‌ی خانه‌نشین بن به‌و پله‌یه خانه‌نشین ده‌کرێنه‌وه، ئه‌وانه‌ی که فه‌رمانبه‌ری حکومه‌ت بوون ئه‌وانیش به‌پله‌ی خۆیان بۆنموونه مامۆستا بووه یان فه‌رمانبه‌رێک بووه به‌ڵام به‌پله‌ی تایبه‌ت خانه‌نشین بووه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وانیش به‌پله‌ی خۆیان خانه‌نشین ده‌کرێن هه‌ریه‌که له‌چوارچێوه‌ی ئیستحقاق، مه‌به‌ستیش له‌یاسای چاکسازی بریتیه له بنه‌مای عه‌داله‌ت-دادپه‌روه‌ری نه‌ک بنه‌مای سزادان و نانبڕین ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌سوود وه‌رگرتن له بودجه‌ی گشتی چونکه ده‌بێت به‌یه‌کسانی و به دادپه‌روه‌ری به‌پێی ئیستحقاق ئه‌م بودجه‌یه خه‌رج بکرێت."
" هه‌موو مووچه‌خۆرێک له هه‌رێمی کوردستان پێداچوونه‌وه به ئیستحقاقی مووچه‌که‌ی ده‌کرێته‌وه "
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیران دوپاتیکردەوە"هه‌موو مووچه‌خۆرێک له هه‌رێمی کوردستان پێداچوونه‌وه به ئیستحقاقی مووچه‌که‌ی ده‌کرێته‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامه له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سیسته‌می بایۆمه‌تری هه‌رێمی کوردستان که ئێستا قۆناغی دووه‌می سیسته‌می بایۆمه‌تری ده‌ستپێکردووه هه‌موو داتابه‌یسی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی کۆدێکی یه‌کگرتوو دروستده‌کرێت، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک و هه‌ر مووچه‌خۆرێک کۆدی خۆی ده‌بێت و زانیاریه‌کانی له‌سه‌ر ده‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و زانیاریانه که هه‌یه‌تی فایله‌کانیان له‌شێوازی شایسته داراییه‌کانیان پێداچوونه‌وه بهپلهکانیاندا ده‌کرێت."
هەروەها وتیشی" له وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه ئێستا لیژنه‌ی تایبه‌تی خۆیان داناوه ئه‌وانه‌ی که پێشمه‌رگه‌ن مووچه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی وه‌رده‌گرن و به‌رده‌وام ده‌بن له وه‌رگرتنی مووچه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ئه‌وانه‌ی که خانه‌نشین کراون به پله‌ی پێشمه‌رگه به‌دڵنیاییه‌وه دوباره ڕێکخستنه‌وه‌ی فایله‌کانیان ده‌کرێت، هه‌ریه‌کێک له‌ده‌ره‌وه‌ی شایسته‌کانی خۆی بۆنموونه مووچه‌یه‌ک وه‌ربگرێت ئه‌م مووچه‌یه ڕاده‌گیرێت و به‌پێی شایسته‌کانی خۆی کاره‌کانی ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا کاری له‌سه‌ر کراوه بریتیه له دووباره ڕێکخستنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی گشتی سه‌ربازی،ڕاژه‌ی گشتی مه‌ده‌نی به‌شێوازێک بێت که به‌پێی ستانده‌ر و به‌پێی یاسا به‌رکاره‌کان بێت له هه‌رێمی کوردستان، له وه‌زاره‌تی دارایی وه‌کو باسمکرد 21 هه‌زار مووچه ڕاگیراوه هه‌تا یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی لایەنە یاسایه‌که‌ی."
" چارەنوسی ئەو کەسانەی پله تایبه‌تن و لەپێستر داوای خزمه‌تیان لێنه‌کرابوو ته‌نها به نوسراوێک فه‌رمانی خانه‌نشین بوونیان ده‌رچووه؟ "
سەبارەت بە بڕینی موچەی هەندێک کەس کە وەک کەسوکارەکەی دەڵێن خزمەتیشیان هەبووە لەوانە یەکەم وەزیری پێشمەرگە (جەبار فەرمان)، هەروەها دەوترێت هەندێکجار بە بێ زانیاری تەواو موچەی هەندێک لەوانە بڕاوە؟
لە وەڵامدا د.عەبدولحەکیم خەسرۆ وتی" ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ڕێکاره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی له هه‌رێمی کوردستان بریتیه له‌وه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند پێکهاتووه ئه‌م لیژنانه فۆڕمی تایبه‌ت، بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له که‌سوکاری خانه‌نشینان یان ئه‌وانه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن یان خودی خانه‌نشین کراو، وه ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌پێی ئه‌و فۆڕمانه‌ی له‌به‌رده‌ستیان بووه پڕکراونه‌ته‌وه له گه‌نجینه‌کان به‌دڵنیایی ئه‌وه‌ی پێشتر کراوه ئه‌مه په‌یوه‌ست نییه به زانیاری و نه‌زانین به‌ڵکو ئه‌مه په‌یوه‌سته به‌وه‌ی یاسا به‌رکاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ پله تایبه‌ته‌کان داوای خزمه‌تیان لێنه‌کرابوو ته‌نها به نوسراوێک فه‌رمانی خانه‌نشین بوونیان ده‌رچووه بۆیه کاتێک که یاسای چاکسازی داوای ساڵانی خزمه‌ت ده‌کات یان داوای ته‌مه‌نی خانه‌نشینی ده‌کات لێره که ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر فایله‌کان له فایله‌کان ته‌نها فه‌رمانی تێدایه بێگومان پرۆسه‌ی هێنانه‌وه‌ی خزمه‌ت بۆئه‌وه‌ی بزانرێت هه‌ر به‌ڕێزێک چه‌ند ساڵ خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌بووه و چه‌ند ساڵ خزمه‌تی وه‌زیفی هه‌بووه ئه‌م پرۆسه‌یه له په‌رله‌مانی کوردستان لیژنه‌ی تایبه‌تیان پێکهێناوه و بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌ژمارکردنی خزمه‌تیان بۆ بکه‌ن هه‌روه‌ها له سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕێکاری پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشتر پێویستیان به خزمه‌ت نه‌بووه له‌کاتی خانه‌نشینی به‌ڵام ئێستا به‌پێی یاساکه داوای خزمه‌تیان لێده‌که‌ن لێره ئه‌و ڕێکارانه ده‌گرێته‌به‌ر و خزمه‌ته‌کانیان بۆ ئه‌ژمار ده‌کرێت واته ئه‌م پرۆسه‌یه پرۆسه‌یه‌کی کارگێڕی و ئیدارییه هیچ په‌یوه‌ندی به که‌سایه‌تیه‌کان نییه چونکه وه‌کو باسمکرد پله تایبه‌ته‌کان له‌په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌کان له خولی یه‌که‌می په‌رله‌مان هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌شێکی زۆریان که‌موکورتیان له‌ناو فایله‌کانیان هه‌بووه و به‌پێی یاساکه مووچه‌که‌ی ده‌ستنیشان ده‌کرێت به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی که له‌ناو فایله‌کانیان هه‌یه چونکه یاسای چاکسازی ئاماژه به‌وه ده‌کات پێویسته ئه‌م به‌ڕێزانه خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ یاسای نوێ و کاتێک که هه‌موو خزمه‌ت و به‌ڵگه‌نامه پێویستیه‌کانیان هێنا و خرانه‌وه ناو فایله‌کانیان به‌دڵنیاییه‌وه به‌پێی یاسا شایسته‌ی چه‌ند بێت ئه‌وه‌نده وه‌رده‌گرێت."
"دیاریکردنی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران "
بەڵام یەکێتی پەرلەمانتاران نیگەرانی لە کەمکردنەوەی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران دەربڕی؟ وەڵامەکەی د.عەبدولحەکیم بەمجۆرەبوو" له په‌رله‌مانی کوردیتان یاسایه‌ک ده‌رچووه به‌ناوی یاسای ژماره (2) ی 2020 یاسای چاکسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین، له‌م یاسایه مووچه‌ی په‌رله‌مانتار و مووچه‌ی وه‌زیر و بریکاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و گشت پله‌باڵاکانی ده‌ستیشان کردووه به ئاستێکی دیاریکراو بۆنمونه مووچه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕاسپێراون به خزمه‌تی گشتی هه‌موو خزمه‌تیشیان بۆ هه‌ژمار بکرێت له‌یاساکه هاتووه ده‌ڵێت نابێت 50% له‌دوا مووچه و ده‌رماڵه‌یان بۆ هه‌ژمار بکرێت، ئه‌وانه‌ی به‌پله‌ی باڵا دامه‌زراون نابێت له 60% مووچه و ده‌رماڵه‌یان زیاتر بۆ هه‌ژمار بکرێت ته‌نانه‌ت دادوه‌ره‌کانیش به‌ڕێژه بۆیان دانراوه، ئه‌م ڕێژه‌یه په‌رله‌مانی کوردستان دایناوه بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی مووچه‌کان بۆ ده‌سنیشانکردنی دادپه‌روه‌ری له دابه‌شکردنی له هه‌رێمی کوردستان نێوان هه‌موو پله‌باڵاکان به‌دڵنیاییه‌وه په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌کان شایسته‌کانیان به‌پێی یاسا پێیان ده‌درێت وه‌کو باسمکرد دوای ته‌واوکردنی پرۆسه‌که و دوای هێنانه‌وه‌ی خزمه‌ت دوای ئه‌وه‌ی که خزمه‌ته‌که‌یان بۆ هه‌ژمار ده‌کرێت، هه‌موو شایسته‌یان وه‌رده‌گرن ئه‌وه‌ی به‌زیاده وه بێت یان به که‌مه‌وه بێت ڕێکده‌خرێته‌وه له‌ڕۆژی به‌رکاربوونی یاسای جێبه‌کردنی یاسای چاکسازی بۆئه‌وه‌ی به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌کان ئه‌گه‌ر ته‌نها چوار ساڵ خزمه‌ت له‌ناو فایله‌کانیان هه‌بێت ناتوانرێت 25% زیاتر بۆیان هه‌ژمار بکه‌ن به‌پێی ده‌قی یاساکه واهاتووه ئه‌گه‌ر ئه‌و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌ی که ئێستا له په‌رله‌مانی کوردستان کاره‌کانی ئه‌نجام ده‌دات هه‌روه‌ها له‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی کاره‌کانیان ته‌واو بوو هه‌ریه‌که به‌پێی شایسته‌ی خۆی مووچه‌کانیان بۆ ڕێکده‌خرێته‌وه."
" لە چ کاتێکدا ئەو کەسەی موچەی زیادەی وەرگرتووە لێی وەردەگیرێتەوە یا کەمتری وەرگرتووە مافی بۆ دەگێڕێتەوە؟ "
لە کۆتا بەشی وتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، د.عەبدولحەکیم خەسرۆ لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئەی سەبارەت بەو کەسانەی زیاتر لە مافی خۆیان موچەیان وەرگرتووە یا کەمترییان وەرگرتووە یاسای چاکسازی چۆن باسی ئەوانەی کردووە؟ لە وەڵامدا د.عەبدولحەکیم وتی" له یاسای چاکسازی ده‌سنیشانی کردووه له جێبه‌جێکردنی بڕگه و مادده‌کانی ئه‌م یاسایه هیچ ئاسه‌وارێکی دارایی و یاسایی ناکه‌وێته سه‌ر فه‌رمانبه‌ر هه‌تا 1-7-2020 واته هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له‌پێش ئه‌و ماوه‌یه کرابێت ئه‌وا یاسای چاکسازی لێی وه‌رناگرێته‌وه به‌ڵام هه‌موو ئه‌و زیاده‌یه و هه‌موو ئه‌و موچانه‌ی به زۆری یان به‌که‌می به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر که‌میان وه‌رگرتبێت شایسته‌ی خۆیان وه‌رده‌گرنه‌وه ئه‌گه‌ر زیاتریش وه‌رگیرابێت وه‌رده‌گیرێته‌وه واته ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کی یاساییه و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ڕێنمایی پێویستی ده‌رکردووه بۆ جێبه‌جێکردنی گشت بڕگه و مادده‌کانی ، له‌مادده‌ی (16) ی یاسای چاکسازی هاتووه که هه‌موو حوکمه‌کانی حاڵه‌ته‌کانی پێش به‌رکاربوونی ئه‌م یاسایه ده‌گرێته‌وه و پێویسته خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به مادده (14) ده‌ڵێت ئه‌م یاسایه شوێنەواری یاسایی و دادوه‌ری لێناکه‌وێته‌وه بۆ حاڵه‌ته‌کانی پێش که‌وتنه‌بواری جێبه‌جێکردنی یاساکه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی زیانیان پێکه‌وتووه به‌پێی بڕگه‌ی (2) مادده 14 مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه شایسته داراییه‌کانی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه."
د.عەبدولحەکیم دەشڵێت" دوو مووچە و سێ مووچە لەنێوان 11 هەزارە بۆنموونە زیاتر لە 900 کەس دوو مووچەی فەرمانبەرێتییان هەبووە کە وەریانگرتووە ئەمە لە پرۆسەی تەواو بووندایە، بەڵام بەشێک لەم بەڕێزانە بەپێی یاسا دەتوانن مینحەیەک زیاتر وەربگرن بۆنموونە زیندانی سیاسی بۆی هەیە مووچەی وەزیفی خۆی وەربگرێت لەهەمان کاتدا مینحەیەک لە زیندانی سیاسی وەربگرێت کەسوکاری شەهیدە سەربەرزەکان بەهەمان شێوە ئەمانە حاڵەتی یاسایین ، خاوەن پێداویستییە تایبەتیەکان بۆیان هەیە مووچەیەک وەربگرن و مینحەیەک لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی وەربگرن لەچوارچێوەی یاسای چاکسازی دەیکاتە دەرماڵەیەکی مەقتوع لەسەر ڕێژەک دەستنیشان دەکرێت بۆئەوەی لە فەرمانگەی خۆی وەریبگرێت، واتە یاسای چاکسازی تەنها بواری هەڵوەشاندنەوەی تێدا نییە بەڵکو ڕێکخستنەوەشی تێدایە و دەستنیشان کردنی گشت ئەو بوارانەی وەزیفەی گشتی ڕێکبخرێتەوە."