Accessibility links

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەڵێت 3 ئەندامیان لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکراون


بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە هەرێمی کوردستانی عێراق 3 نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیـیەکەیان لەلایەن هێزە ئاسایشیـیەکانەوە دەستگیرکراون لەو کاتەی چووبوون بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە مەبەستی پـێشوازیکردن لە ژمارەیەک میوانیان کە لە ئەوروپاوە هاتوون.

بەپـێی بەیاننامەکە ڕووداوەکە دوێنێ پـێنجشەممە بووە و دەستگیرکراوەکانیش بریتین لە جیهاد حەسەن، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە هەولێر و مستەفا خەلیل، ئەندامی پەیوەندیـیەکانی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) و مستەفا عەزیز، ئەندامی هەمان پارت.

عەیشێ حسۆ، هاوسەرۆکی پەیەدە لەم بارەیەوە بە دەنگی ئەمەریکای وت هێشتا ئەوان نازانن هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو سێ ئەندامەیان چیـیە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم ڕاپـۆرتە کاربەدەستانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەڵێن هێشتا لەلایەن کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانەوە وەڵام نەدراونەتەوە. داواش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن دەستبەجێ ئەو ئەندامە دەستگیرکراوانەیان ئازادبکەن.

ئەحمەد زێباری، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە هەولێر، هەوڵی دا لێدوانی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر لەم بارەیەوە وەربگرێت، بەڵام ئامادە نەبووە لێدوان بدات.

درێژەی ڕاپـۆرتەکەی زانا عومەر، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە قامیشلو، لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:20 0:00


XS
SM
MD
LG