بەپـێی ئامارە نافەرمیـیەکان ژمارەی قوربانیـیانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە میانەی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری مەنبج و ناوچەکانی دەوروبەری گەیشتووەتە 200 شەڕڤان.
ئۆپەراسیۆنەکە کە لە 1 ی مانگی شەشەوە دەسـتپـێکردوو، ئەمڕۆ دووشەممە پـێیناوەتە ڕۆژی 48 هەمینی و هێشتا بەردەوامە و بەشێـکی شاری مەنبج بە دەسـتی چەکدارانی داعش ماوەتەوە.
سەرەڕای ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەرخۆ پـێشڕەوی دەکەن، بەڵام هێشتا بۆمبی چێنراو و شەڕ و پـێکدادان بوونەتە مایەی هەڕەشە بۆ سەریان و قوربانیـیان لێکوتوونەتەوە.
شاری قامیشلوو یەکێـکە لەو شارانەی ژمارەیەک تەرمی شەڕڤانانی شەڕەکەی بۆ گەڕاوەتەوە. ڕۆژی یەکشەممە مەراسیمێـک سازکرا بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی 5 شەڕڤان.
ماوەند خەلۆ جێـگری کاروباری کەسوکاری شەهیدانی کانتۆنی جزیرە لە وتووێژێکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی لەوەتای ئۆپەراسیۆنەکە دەسـتیپـێکردووە تەرمی زیاتر 25 شەڕڤان گەڕاوەتەوە بۆ قامیشلو.
کلیکی وێنەکە بکە بۆ ئەوەی وێنەکانی دیکە بـبینیت