وەزیری کلتوری لوبنان بڕیاری دا فیلمی " باڕبی " لە وڵاتەکەدا قەدەغە بکرێت، وتی فیلمەکە " هانی هاوڕەگەزخوازی " دەدات و پێچەوانەی بەها ئاینییەکانە.
محەمەد مورتەضا، وەزیری کلتوری لوبنان کە لەلایەن گروپی چەکداریی حزبوڵاوە پشتگیری لێدەکرێت، زۆر دژی هاوڕەگەزخوازانە و تەنانەت داوا دەکات لە سێدارەیان بدەن.
لە بڕیارەکەی مورتەضادا هاتووە، فیلمەکە " هانی هاوڕەگەزخوازی و گۆڕینی ڕەگەز دەدات " و" پێچەوانەی بەهاکانی باوەڕ و ڕەوشتە" چونکە لە بەهاکانی خێزان کەم دەکاتەوە .
لەلایەکی دیکەوە دەزگای هەواڵی کوەیت بڵاویکردەوە کوەیت بە هەمان شێوە فیلمەکەی قەدەغە کردووە و دەڵێت فیلمەکانی " باڕبی " و " تۆک تو می " قەدەغە کردووە، ئەوەش لە پێناو پاراستنی " نەریتی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی گشتیدا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز