Accessibility links

له‌ ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ جه‌له‌ولا 21 کوژراو و بریندار ده‌که‌وێته‌وه‌


له‌ ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ جه‌له‌ولا 21 کوژراو و بریندار ده‌که‌وێته‌وه‌
له‌ ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ جه‌له‌ولا 21 کوژراو و بریندار ده‌که‌وێته‌وه‌

له‌ ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ شـارۆچکه‌ی جه‌له‌ولا 3 که‌س ده‌کوژرێن و 18 که‌سی دیکه‌ بریندارده‌بن.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ و له‌ گه‌ڕه‌کێـکی ئه‌و شارۆچکه‌یه‌ بۆمبێـک له‌ به‌رده‌می ماڵێـکی کورددا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، پاش گه‌یشـتنی هێزه‌کانی ناوخۆ بۆ شوێنی ڕووداوه‌که‌ بۆمبی دووه‌م ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و زیانه‌ گیانیانه‌ی لێـکه‌وتۆته‌وه‌. دوو له‌ کوژراوه‌کان ئه‌فسه‌ری پـۆلیس بوون.

گوته‌بێژێـکی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان له‌ جه‌له‌ولا ده‌ڵێت ئه‌و ماڵه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی له‌ به‌رده‌مدا کراوه‌، ماڵی پـێـشمه‌رگه‌یه‌کی سه‌ر به‌ یه‌کێتیـیه‌ و 8 ئه‌ندامی خێزانه‌که‌ی برینداربوون.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی یه‌ک خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG