جه‌نگاوه‌رانی حکومه‌تی کاتی لیبیا ده‌ڵێن هه‌وڵه‌کان بۆ وه‌ده‌رنانی پاشـماوهکانی سه‌ر به ڕێبه‌ری پـێشـوو موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له سرتی شوێنی له‌دایکبوونی، له دوو گه‌ڕه‌ک سه‌نگیـیان خراوه‌ته سه‌ر، ئه‌مه‌ش له نێوه‌ندی ئه‌و ڕاپـۆرته دژ به یه‌کانه‌ی باس له ده‌سـتگیرکردنی یه‌ک له کوڕه‌کانی قه‌زافی ده‌که‌ن.
شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کانی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه له سرت موشه‌کیش به‌کارهاتووه و جه‌نگاوه‌رانی دژه قه‌زافی ده‌ڵێن زیاتر له 80% شـارۆچکه‌که‌یان کۆنتڕۆڵ کردووه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی قۆناغی گواستنه‌وه گوتوویانه ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سرت ڕێـگه‌یان پێ ده‌دات ڕزگارکردنی وڵاته‌که ڕابگه‌یه‌نن، چونکه مانای ئه‌وه‌یه حکومه‌تی کاتی کۆنتڕۆڵی هه‌موو ده‌روازه و به‌نده‌ره‌کانی وڵاته‌که‌یان کردووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌سـتانی NTC گوتیان موعته‌سه‌می کوڕی قه‌زافی له سرت ده‌سـتگیرکراوه و بۆ لێکۆڵینه‌وه به‌ره‌و شـاری به‌نغازی براوه. به‌ڵام گوته‌بێژێـکی له‌شـکری حکومه‌تی کاتی نه‌یتوانی هه‌واڵه‌که پـشـتڕاست بکاته‌وه. جه‌لال ئهلگهلال گوتی هێزه شـۆڕشگیڕهکان چه‌ند شهڕکهرێـکیان ده‌سـتگیرکردووه و بڕوا ده‌کرێت موعته‌سه‌میان له‌گه‌ڵدا بێت، به‌ڵام هیچ زانیاریـیه‌کی له باره‌ی کوڕه‌که‌ی قه‌زافیـیه‌وه نه‌داوه.
موعته‌سه‌م له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باوکی‌دا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی لیبیا بوو و ڕۆڵێـکی به‌هێزی له له‌شکر و هێزه ئاسایشـیـیهکاندا هه‌بوو.