Accessibility links

ماکرۆن: دوای کوشتارییەکان لە بوچا، سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا پێویستە


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی سەپاندنی کۆمەڵێک سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا پێویستە و بەڵگەی زۆر ڕوون هەن لەسەر ئەوەی هێزەکانی ڕووسیا بەرپرسن لە کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە شارۆچکەی بوچای ئۆکرانیا.

ماکرۆن بە ڕادیۆی ئینتەری فەڕەنسای وت " بەڵگەی زۆر ڕوون هەن ئاماژە بە تاوانی جەنگ دەکەن. کەم تا زۆر بەڵگەن لەسەر ئەوەی سوپای ڕووسیا بەرپرسە لە ( کوشتارییەکانی بوچا )."

ماکرۆن وتی " ئەوەی لە بوچا ڕوویدا پێویستی بە سەپاندنی کۆمەڵێک سزای نوێ و گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئاشکرا هەیە."

ماکرۆن وتیشی سزاکان دەبێت خەڵوز و سوتەمەنی ڕووسیا بکەنە ئامانج.

ڕۆژی یەکشەممە ڕووسیا ڕەتی کردەوە هێزەکانی بەرپرس بووبێتن لە کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە شارۆچکەی بوچا و وتی ئۆکرانیا خۆی ئەمەی بۆ ڕاگەیاندنەکانی ڕۆژئاوا دروست کردووە.

ئابووری ڕووسیا ڕووبەڕووی خراپترین قەیران بووەتەوە، ئەوەش بەهۆی سزاکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیەوە کە بەهۆی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا سەپاندوویانە بەسەر مۆسکۆدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG