محییه‌دین پاڵانی به بۆنه‌ی 19 هه‌مین سـاڵیادی دامه‌زراندنی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پـیرۆزبایی له کارمه‌ندانی به‌شی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات.
محییه‌دین پاڵانی ئه‌ندامی ڕاوێژکاری کۆمیته‌ی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لا ده‌ره‌وه‌ی وڵات له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی من له بیرمه کاتی خۆی که ڕادیۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کرایه‌وه، زۆر له مێژ بوو که خه‌ڵکی کوردستان ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که دهنگێکییان هه‌بێت تا بکرێت له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ببیسترێت یا به شێوه‌یه‌ک ئاوات و ئاره‌زووه‌کان ئه‌وه بوو که له وڵاتانی به‌رچاو و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا و ئینگلستان بكڕێت ده‌نگێکی کوردی هه‌بێت، ده‌نگێک هه‌بێت و ئه‌و وڵاتانه ئه‌وه‌نده‌یان سه‌رنج دابێت که قبوڵ بکه‌ن که به‌نیسبه‌ت مه‌سه‌له‌ی کوردستانه‌وه ڕادیۆ هه‌بێت یا به شێوه‌یه‌ک ته‌له‌فزیۆن دابمه‌زرێت هه‌تا ئه‌گه‌ر کاته‌که‌شی زۆر که‌م بێت. به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا که ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به زاراوه‌کانی کوردی به‌رنامه‌ی بوو به تایبه‌تی هه‌ردوو زاراوه‌ی سه‌ره‌کی به تایبه‌تیش له‌و ماوه‌یه‌دا که ته‌کنالۆژی زۆر پێشکه‌وتنی کردووه من پێموایه ئه‌و ڕادیۆیه به‌و سه‌رچاوه‌ی که له‌به‌ر ده‌ستیدابووه له ئاستێکی زۆر به‌رچاودا سه‌رنجی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی له هه‌موو به‌شه‌کانی ڕاکێشاوه‌و ده‌ور و نه‌خشێکی زۆر به‌رچاوی بووه و خه‌ڵکی کوردستانیش له هه‌موو چین و تووێژه‌کان به شێوه‌ی جۆراوجۆر چاوه‌ڕوانییان هه‌بوو و تا ڕاده‌یه‌کی زۆریش لێی ڕازی بوونه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:29 خوله‌كه.