Accessibility links

د. عه‌باس ده‌ڵێت تورکیا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی سوریا ده‌کات


دکتۆر مه‌حمود عه‌باس
دکتۆر مه‌حمود عه‌باس

به‌رده‌وامبوونی خوێنڕێژی له‌ سوریا بۆته‌ مایه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی نیگه‌رانی زۆر له‌ وڵاتانی جیهان به‌ تایبه‌تیش وڵاته‌ دراوسێکانی سوریا وه‌ک تورکیا که‌ نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیووه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌رکوتکردنی جوودابیرانی سوریایی و تورکیا پشتیوانی بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌ربڕیووه‌ و بۆیه‌ بنکه‌یه‌کی زۆر له‌ کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانی سوریا.

سه‌باره‌ت به‌ نیگه‌رانی و به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا له‌سه‌ر ڕه‌وشی سوریا دکتۆر مه‌حمود عه‌باس نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان بنکه‌ له‌ ولایه‌تی ته‌کساس له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی تورکیا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی پشتیوانی له‌ ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌کات. به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا تورکیا به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ڕاچاوده‌کات و به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانییه‌ یاخود نه‌یوتووه‌ که‌ ڕژێمی سوریا بروخێت نموونه‌ش بۆ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ تا ئێستا تورکیا بالیۆزی خۆی له‌ دیمه‌شق نه‌کێشاوه‌ته‌وه‌ وه‌ک زۆر له‌ وڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌بی.

دکتۆر مه‌حموود عه‌باس ده‌شڵێت تورکیا مه‌رجی هه‌یه‌ بۆ لابردنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سوریا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆمه‌ڵه‌ ئیسلامییه‌کانی سه‌ر به‌خۆی ده‌سته‌ باڵابن له‌سوریا. هه‌روه‌ها ئه‌و مافانه‌ی که‌ به‌کورد ده‌درێن ده‌بێت له‌گه‌ڵ خواست و به‌رژه‌وه‌ندی تورکیادا بگونجێن.

‌ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌که‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:00 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG