Accessibility links

مارک کارنی لە هەڵبژاردنەکانی پارتی لیبڕاڵی کەنەدادا سەردەکەوێت و جێگەی جەستن ترودۆ دەگرێتەوە


مارک کارنی
مارک کارنی

مارک کارنی کە پێشتر لە بانکی ناوەند کاریکردووە لە هەڵبژاردنەکانی پارتی لیبڕاڵی فەرمانڕەوای کەنەدادا سەرکەوتنی بە دەست هێنا و بووە سەرۆکی پارتەکە و و جێگەی جەستن ترودۆش دەگرێتەوە وەکو سەرۆک وەزیری کەنەدا.

کارنی تەمەن 59 ساڵ بەسەر وەزیری دارایی وڵاتەکە کریستیا فریلانددا سەرکەوت، لە هەڵبژاردنێکدا کە زیاتر لە 150,000 ئەندامی پارتەکە دەنگییاندا.

لە مانگی یەکدا سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ ڕایگەیاند دوای زیاتر لە نۆ ساڵ لە سەرکردایەتیکردنی وڵاتەکە واز دەهێنێت، لە کاتێکدا کە ڕێژەی پەسەندکردنی کەم بووەوە، ئەمەش پارتی لیبڕاڵی ناچار کرد هەڵبژاردنێکی خێرا ئەنجام بدات بۆ دەستنیشانکردنی کەسێکی دیکە لە جێگەکەی.

کارنی باسی لەوە کردووە کە باشترینە بۆ زیندووکردنەوەی پارتەکە و سەرپەرشتیکردنی گفتوگۆکانی بازرگانی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا، سەرۆک ترامپ هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگی زیاتری کردووە کە دەکرێت ببنە هۆی پەکخستنی ئابوورییە سەربەخۆکەی کەنەدا.

کارنی لە کێبڕکێکەدا پێشەنگ بوو و زۆرترین پشتگیری لێکرا لە نێو ئەندامانی پارتەکەدا و زۆرترین پارەی کۆکردەوە بە بەراورد لەگەڵ چوار کاندیدە لیبڕاڵەکەی دیکەدا.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا، ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG